مێژووی کورد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مێژووی کوردەکانەوە ڕەوانە کراوە)

کوردەکان نەتەوەیەکی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوینن. کوردەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری دەریاچەی وان و ورمێ ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە کوردستان ناسراوە. کوردەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، کە زمانی فەرمیی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیا جیای لێ دەبێتەوە، وەک کوردیی باکووری، کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، لەگەڵ گۆرانی-زازایی. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا لەلایەن ئێران، تورکیا، عێراق و، سووریا داگیر کراون، بەتایبەت لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکاندا. لە نێوان ململانێی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە بە شێوەیەکی نافەرمی کوردستان لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا دابەش کرابوو.

کۆنترین بەرە کوردییە ناسراوەکان لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا (سەدەی ١٠–١٢) پێک ھاتوون لە حەسنەویان، مەروانی، ڕەوەندی، شەدادی، و ئەیووبی، کە لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبییەوە دامەزرا. لە نێوان شەڕی عوسمانی و سەفەوییەکاندا دژ بە یەکتری، کوردەکان زۆرجار ناچار دەبوون پشتی لایەنێکیان بگرن تاکوو پارێزراوی خۆیان قۆرغ بکەن. بۆ نموونە، لە شەڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤دا، کوردەکان شانبەشانی عوسمانییەکان دژی سەفەوییەکان شەڕیان کرد، چونکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە پەیمانی سەربەخۆیی و ئاشتییان پێ درابوو. شەرەفنامە بە یەکەم نموونەی مێژووی کورد دادەنرێت. مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەدواوە بە ناسیۆنالیزمی کوردەکان بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی پەیماننامەی سیڤەری ١٩٢٠ ناسراوە.

لەکاتی ھەوڵ و کۆششی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی، توانراوە چەند جارێک سەربەخۆییی کوردستان ڕابگەیەنرێ. لە ساڵی ١٩٢٣–١٩٢٩، کوردستانی سوور لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووەوە دامەزرا و بۆ ماوەی ٦ ساڵ مایەوە. لە ساڵی ١٩٢٢دا، شانشینی کوردستان لەلایەن شێخ مەحموودی حەفیدەوە دامەزرا و تاکوو ٢ ساڵ مایەوە. لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٧، کۆماری ئارارات لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٩٤٦دا، کۆماری مەھاباد لەلایەن قازی محەممەدەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام تەمەنی تەنیا ١٢ مانگ بوو. لە ساڵی ١٩٩١ەوە، ھەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق دامەزراوە و زمانی کوردییش زمانی فەرمی ھەرێمەکەیە. باکووری کوردستان ھێشتا لەگەڵ ھێزە تورکەکان لە ناکۆکیدان. ھێزە کوردەکانی باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤–١٩٩٩ لەگەڵ ھێزە تورکەکان لە شەڕدا بوون و، ناوچەکە لە ٢٠٠٠ بەدواوە ناسەقامگیرە.

ناو[دەستکاری]

چەند بیردۆزێک لەبارەی سەرھەڵدان و داتاشینی وشەی «کورد» ەوە ھەیە. بەپێی یەکێک لە بیردۆزەکان، وشەی کورد لە زمانی پاڵەوییەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بە واتای «کۆچبەر» یان «نۆماد» دێت.[١][٢] داھێنەرانی وشەکە پێیان وا بووە کە کوردەکان ماڵێکی جوگرافیی جێگیریان نەبووە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کۆچیان کردووە. دوای ئەوەی ئیسلامییەکان لە ساڵی ٦٥١دا ئێرانیان داگیر کرد، وشەکەیان بە تایبەت بۆ ئەو خەڵکانە بەکار دەھێنا کە بێخاک بوون و بەردەوام شوێنی خۆیان دەگواستەوە.[٣]

بەپێی زمانناسێکی ئینگلیز بە ناوی گۆدفرێی ڕۆڵز درایڤەر، وشەی کورد پەیوەندیی بە وشەی «کاردا» ی سۆمەرییەوە ھەیە، کە لەسەر تابلێتە قوڕەکانی سۆمەرییەکانەوە نووسراوەتەوە. لە بەدواداچوونێکدا کە لە ساڵی ١٩٢٣ بڵاو کرایەوە، گۆدفرێی نووسیبووی کە وشەی کورد بە شێوەیەکی جیاواز لەلایەن نەتەوە جیاوازەکانەوە بەکار نەھاتووە و بە شێوەیەکی یەکگرتوو و ھاوواتا بەکار ھاتووە. ئەو لە بەدواداچوونەکەیدا باسی شێوە جیاوازەکانی تری وشەی «کاردا» دەکات. گۆدفرێی پێی وا بوو کە وشەکە بەبێ دوودڵی بۆ ئاماژەکردن بە شتێکی باو بەکار ھاتووە.[٤]

لە سەدەی ١٦دا، شەرەفخانی بەدلیسی گوتوویەتی کە کوردەکان چوار بەشن: کرمانجەکان، لوڕەکان، کەلھوڕەکان، لەگەڵ گۆرانەکان، ھەر یەکە لەوانیش بە شێوەزارێکی تایبەتی کوردی لەژێر ھەمان ناودا قسە دەکەن.[٥] ھەر لەو سەدەیەدا، ناوی کورد بۆ ئاماژەکردن بە ھەندێک لە خەڵکانی بەشی باکووری ڕۆژاوای ئێران بەکار دەھێنرا، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان گومانیان لەسەر ئەوە ھەیە کە ئەو خەڵکانە کوردی ھاوچەرخ بن، بەو پێیەی وشەی کورد بۆ ئاماژەکردن بۆ ھەموو خەڵکە بێخاکەکان بەکار دەھات.[٣][٥][٦][٧][٨] زانای کورد مھرداد ئیزەدی دەمەقاڵێی ئەوە دەکات کە ھەموو ئەو نۆمادانەی بە کورد ناوبراون لە مێژوودا کوردی ڕاستەقینەی ھاوچەرخن.[٩]

لەدوای جەنگی جیھانیی یەکەم و دابەشبوونی ئیمپڕاتۆرییەتیی عوسمانی زەوییە زۆرەکانی کورد - زۆرینەی لەنێوان دەوڵەتە تازە پێکھێنراوەکان، و ک عێراق و تورکیا دابەش کرا،[١٠][١١] جگە لەو زەوییانەی لەژێر دەسەڵاتی ئێراندان، ئەمەش وای کرد کورد کەمینەیەکی گەورەی ڕەگەزی بێت لە ھەر وڵاتێکدا. بزووتنەوەکانی کورد لەلایەن تورکیا و عێراق سەرکوت دەکران کە ھەردووکیان لە کوردستانێکی سەربەخۆ دەترسن. مێژووی ھاوچەرخی کوردان لێوانلێوە لە زۆرێک لە کۆمەڵکوژی و یاخیبوون. لە ئێستادا ململانێی چەکداری لە کوردستانی تورکیا و کوردستانی ئێران بەردەوامە و، کوردەکان لە عێراق و سووریا لە ھەرێمی خۆبەڕێوەبەر (ئۆتۆنۆم)دا دەژین؛ بزووتنەوە کوردەکان بەردەوام بە دوای مافی کەلتووری و ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆییی زیاتر بۆ ھەموو کوردستانن.[١٢][١٣]

زمانی کوردی دابەش کراوە بەسەر کرمانجی و سۆرانی و کەلھوڕ و گۆرانی-زازایی و لوڕ بۆ ھەر گروپێک لەوانە شێوەزارێکی تایبەت ھەیە. ناوی کوردەکان لە کتێبی (وێنەی زەوی) مێژوونووسی عەرەب ئیبن ھەوکل لە ساڵی ٩٧٧ی زایینی لەسەر نەخشەیەک کە ناوچەی شاخاوی لە باکووری عێراق پیشان دەدات، ئاماژەی پێ کراوە.

مێژووی کۆن[دەستکاری]

ناوچەی کاردۆخ لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیدا ناوچەیەکی سەربەخۆ بووە. بەپێی بەدواداچوونەکان، پەیوەندی لە نێوان وشەی کاردۆخ و کوردستان ھەیە. (٣١ی پێش زایین)

زمانی کوردی سەر بە گرووپی زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژاوایە، کە ڕەنگە لە سەدەکانی سەرەتای زایینەوە لە شێوەزارەکانی ئێرانیی ناوەندی جیا بووبێتەوە. مێژووی زمانی کوردی دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەورووبەری سەدەی ١٠–١٦یەم و بە زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان ھەژمار دەکرێت. وا ھەژمار دەکرێت کە کوردەکان نەتەوەیەکی ناھاوچەشن بن[١٤][١٥][١٦] و تێکەڵەیەکی کۆمەڵێک ھۆز بن، وەک ھۆزە لۆلۆبی،[١٧] گۆتی[١٧] و کیرتی[١٨] و کاردۆخییەکان.[٥][١٨][١٩][٢٠]

ئەو زانیارییانەی لەسەر کوردەکان ھەیە وا دەکات بە شێوەیەکی نزیککراوەی سنووری ئەو شوێنانە دیاری بکرێت کە نەژادی ڕەسەنی کوردەکان سەری لێ ھەڵداوە، بە تایبەت ئەو گرووپەی بە شێوەزارەکانی کوردیی ھاوچەرخ قسەیان کردووە. بەناوبانگترین بیردۆزە کە ئەم بابەتە دەوروژێنێت لێکدانەوەکانی دی. ئێن. مەککەنزین کە لە سەرەتای ١٩٦٠ەکاندا پێشنیاری کردووە.[٢١] بە ڕەچاوکردنی نزیکیی ھونەری فۆنەتیک و گۆییی ھەر سێ زمانی فارسی و کوردی بەلۆچی، مەککەنزی بەو دەرەنجامە گەیشت کە ئەوانەی بەم سێ زمانە دواون کۆمەڵەیەکی یەکگرتووی سەر بە زمانە ئێرانییەکانی باکووری خۆراوان. بەپێی ئەم بیردۆزە، فارسەکان لە پارێزگای فارس ژیاون لە بەشی باشووری ڕۆژاوا، بەلۆچییەکان لە ناوچەکانی ناوەڕاست بوون و کوردەکانیش لە لوڕستان و پارێزگای ئەسفەھان ژیاون لە باکووری خۆراوا.[٢٢]

میرنشینە کۆنەکان[دەستکاری]

ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی ٥ میرنشینە کوردەکان بوون.

لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٠دا، ٥ میرنشینی کوردی ھەبوون: لە باکوورەوە میرنشینی شەدادی (٩٥١–١١٧٤) کە کەتبووە نێوان ئەرمەنیا و ئەرانەوە، لەگەڵ ڕەوەندی (٩٥٥–١٢٢١) لە تەورێز و مەراغە؛ لە بەشی ڕۆژھەڵاتەوە میرنشینی حەسنەویان (٩٥٩–١٠١٥) و ئەنازیان (٩٩٠–١١١٧) لە کرمانشا و خانەقین ھەبوون، ھەروەھا لە بەشی ڕۆژاواشدا میرنشینی مەروانی (٩٩٠–١٠٩٦) ھەبوو، کە لە ناوچەی دیاربەکر بوو. دواتر لە سەدەی ١٢دا، میرنشینی ھەزارئەسپیان دامەزرا[٢٣] و کۆنترۆڵی باشووری زاگرۆس و لوڕستانیان کرد و لە سەدەی ١٣دا دەستیان بەسەر پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، خووزستان، و گولپایگانیان کرد و لە سەدەی ١٤دا ناوچەکانی شووشتەر و ھۆوەیزە و بەسرەیان خستە سەر خاکەکەی خۆیان.

ئەگەر لەبەر شەپۆلی داگیرکەران و کۆچبەرانی ئاسیای ناوەندی نەبووایە، یەکێک لەم میرنشینانە دەیتوانی دەسەڵاتی فراوان بکات و خۆی بەسەر ھێزەکانی ناوچەکەدا بسەپێنێت و دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دابمەزرێنێت. لەم سەردەمەدا سەلجوقییەکان ئێرانیان داگیر کرد و دەسەڵاتیان بەسەر بەغداددا سەپاند. دواتر، یەک یەک میرنشینە کوردییەکانیان ڕووخاند و ناوچەکانی ژێر دەستیان داگیر کردەوە. لە دەورووبەری ١١٥٠دا، ئەحمەد سنجار، کۆتا خەلیفەی سەلجوقییەکان، ھەرێمێکی لەو ناوچانەی داگیری کردبوون دروست کرد و ناوی نا کوردستان. دێی بەھار بووە پایتەختی ھەرێمەکە، کە لە نزیک ھەمەدانی کۆنەوە بوو.[٢٤]

مارکۆ پۆلۆ (١٢٥٤–١٣٢٤) کاتێک لە موسڵەوە بەرەو چین کۆچی دەکرد، ئاشنای کوردەکان بوو. مارکۆ ھەموو ئەو شتانەی نووسیبووەوە کە دەربارەی کوردەکان و کوردستان فێری بووبوو تاکوو وەک زانیاری بیانداتە ھاوکارە ئەورووپییەکانی. کوردناسێکی ئیتاڵی بە ناوی میرێلا گالێتی ئەو نووسراوانەی، کە کرابوونەوە بە زمانی کوردی، ڕێک خست.[٢٥]

سەردەمی ئەییووبی[دەستکاری]

ئەو ناوچانەی بە سوور ڕەنگکراون ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئەییووبی بوون.
سەڵاحەددینی ئەییووبی، ١٥٦٨

دۆخی کوردەکان لە سەدەی ١٢، دوای دامزراندنی دەوڵەتی ئەییووبی لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبیەوە، گەیشتە باشترین و بەرزترین ئاستی خۆی. دەوڵەتی ئەییووبی لە سووریا ١١٧١–١٢٥٠ دامەزرا و بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەندین میرنشینی کوردی لە ناوچەکەدا. ئەم میرنشینانە نەک ھەر سووریایان گرتبووەوە، بەڵکو گەیشتبوونە میسر و یەمەنیش. سەڵاحەددینی ئەییووبی بە یەکێک لە باشترین سەرکردە کوردەکانی لە مێژووی کورددا دادەنرێت. دامەزرێنەری خێزانی ئەییووبی، نەجمەدین ئەیوب سەرکردەیەکی سەربازی بوو لە ناو زەنگییەکان کە خیزانەکەی لە ئەرمینیاوە ھاتبوون و سەرەتا بوو بە والیی تکریت پاشان والیی دیمەشق، لە دواتردا براکەی ئەسەدەدین شێرکۆ و سەڵاحەدینی ئەیوبی کوڕی بوونە سەرکردەی فاتمییەکان. ئەم خێزانە سەر بە ھۆزێکی کوردە، یەکێکە لە ناودارترینی ھۆزە کوردییەکان لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە، ئەم ھۆزەش بە ڕەوادی ناسراون. لە شارۆچکەی دوینی سەر سنووری ئازەربایجان لە نزیک شاری تفلیسی ئەرمەنییەوە ھاتوون و ئەیوبییەکان دەدرێنە پاڵ ئەیوبی کوڕی شادی.

مێژوونووسان جیاوازن لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی ئەییووبی، ھەندێک لەو کاتەوە دایدەنێن کە سەلاحەدین وەزارەتی گرتە دەست لە خەلافەتی فاتیمیدا ساڵی ١١٦٩ز و ھەندێک دەیگەڕێننەوە بۆ گەڕاندنەوەی وتاری ھەینی بۆ خەلیفەی عەبباسی لە قاھیرەدا کە مردنی خەلیفە عازید لیدینیللا و کۆتاییی دەوڵەتی فاتیمی بە دوادا ھات لە ساڵی ١١٧١ز. لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی سەڵاحەدین لەو کاتەوە دەست پێ دەکات کە وەزارەتی گرتە دەست کە ھەناوێک بوو بۆ دەستگرتن بەسەر فاتیمییەکاندا، بەڵام وەک شەرعییەت ھەر سەر بە دەسەڵاتی نورەدین زەنگی بوو ھەتا نورەدین ساڵی ١١٧٤ی ز. وەفاتی کرد، لەبەر ئەوە ئەم ساڵە بە ساڵی ڕاست دادەنرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئەییووبی، کە خەلیفەی عەبباسی موستەئزی بیللا لە ساڵی ١١٧٥ی ز. دانی پێدا نا.[٢٦]

میرنشینە کوردییەکان دوای سەردەمی مەغۆلەکان[دەستکاری]

دوای سەردەمی مەغۆلەکان، کوردەکان چەند میرنشین و ھەرێمێکی سەربەخۆیان دامەزراند، وەک ئەردەڵان، بادینان، بابان، سۆران، ھەکاری و، بەدلیس. مێژوویەکی پوخت و تێروتەسەلی ئەم میرنشینانە و پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر و دراوسێکانیان لە شەرەفنامەی شەرەفەدینی بەدلیسی لە ١٥٩٧دا نووسراوەتەوە. بەپێی ئەو مێژووەی ماوەتەوە، بەھێزترینی ھەموو ئەم میرنشینانە ئەردەڵان بووە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی ١٤ دامەزراوە. میرنشینی ئەردەڵان ناوچەکانی قەرەداغ، خانەقین، کەرکووک، کفری و، ھەورامانی کۆنترۆڵ کردبوو. یەکەم جار، پایتەختی میرنشینەکە شارەزووری کوردستانی عێراقی ئێستا بوو، بەڵام دواتر گوێزرایەوە بۆ سنە. میرنشینی ئەردەڵان بە ھاوکاریی دەسەڵاتەکانی تری ناوچەکە، بە تایبەتی دەسەڵاتە ئێرانییەکان، دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتبوو و بەڕێوەی دەبرد، تاکوو ئەو کاتەی دەسەڵاتیان لەلایەن قاجاڕەکان لە ساڵی ١٨٦٧ کۆتایی پێ ھێنرا. یارسان ئایینی فەرمیی مرینشینی ئەردەڵان بوو، لەبەر ئەوەی ئایینەکە بە شێوەزاری ھەورامییەوە دەبەسترایەوە، زۆر شیعر و پەخشانیان ھەبووە کە بە شێوەزاری ھەورامی نووسرابوونەوە.

سەردەمی سەفەوی[دەستکاری]

کوردستان لە دەوروبەری ساڵەکانی ١٧٠٠ ھەتا ١٧٢٠

لەو کاتەوەی شا ئیسماعیلی یەکەم دەوڵەتی سەفەویی شیعەی دامەزراند و سوڵتان سەلیمی یەکەم لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانیی سوننە دەسەڵاتی گرتە دەست، بۆ چەندین سەدە، کوردەکان کەوتبوونە نێوان ململانێ و شەڕی نێوان ئەم دوو ھێزەوە. لەلایەکەوە دەوڵەت و ھێزە جیاوازەکانی سەفەوییەکان و لەلایەکیشەوە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانییەکان، کە ھەردوولا دوژمنی سەرسەختی یەکتری بوون. ئەم سەردەمە بە دەسەڵاتی شا ئیسماعیلی سەفەوی دەستی پێ کرد، کاتێک دەستی بەسەر ناوچە کوردییەکان و ئەودیو ناوچە کوردییەکانیشدا گرت. لە نێوان ١٥٠٦–١٥١٠، ئێزیدییەکان چەند جارێک لە دژی دەسەڵاتی شا ئیسماعیلی یەکەم ڕاپەڕین. وا لێک دەدرێتەوە کە شا ئیسماعیلی یەکەم خۆی نەوەی کورد بووە.[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١][٣٢][٣٣][٣٤][٣٥][٣٦][٣٧] دوای شەڕێکی خوێناوی کە چەندین ئەفسەری گرنگی شا ئیسماعیل تێیدا مردن، نوێنەری ڕاپەڕینی ئێزیدییەکان، شیر سەریم، دەستبەسەر کرا و گیرا. دەستبەسەرە کوردەکان دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر کوژران. بەپێی مێژووناسان، دەستبەسەرکراوەکان «ئازارێک دراون کە ڕەنگە ئازاری وا لە ھیچ ئەشکەنجەیەکدا نەبووبێتەوە.»[٣٨]

پاکتاوکردنی ڕەگەزی[دەستکاری]

ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەوی

پاکتاوکردنی دانیشتووان بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ عوسمانییەکان لە کوردستان و زنجیرە چیای قەوقاز گرنگییەکی ستراتیژیی بۆ سەفەوییەکان ھەبوو. سەدان ھەزار کورد بۆ ناوچەکانی دیکەی ئیمپڕاتۆرییەتی سەفەوی لەپێناو بەرگریکردن لە سنوورەکانیان لەو ناوچانە ڕاپێچ کران. سەدان ھەزار گرووپی نەتەوایەتیی تر کە لە ئیمپڕاتۆرییەتی سەفەویدا دەژیان لە ئەرمەنی و ئاشووری و جورجی و چەرکەس و تورکمانەکان بە ھەمان شێوە لە سنوورەکان دوور خرانەوە و لە ناوەڕاستی دەوڵەتی فارسدا نیشتەجێ کران. لە ماوەی چەند قۆناغێکدا، کاتێک کە سنوورەکان بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشتن و عوسمانییەکان قوڵتر چوونە ناو ناوچە فارسییەکانەوە، ھەموو ناوچەکانی ئەنادۆڵ تووشی بڕێکی تۆقێنەری تاڵانکردن و ڕاپێچکردن بوونەوە. ئەمانە ھەموو لەژێر حوکمی پاشا تەھمەسپی یەکەم (١٥٢٤ز بۆ ١٥٧٦ز) دەستی پێ کرد. لە نروان ١٥٣٤ز و ١٥٣٥ز بە بەکارھێنانی پەیڕەوی وێرانکاری لە دژی عوسمانییەکانی دوژمنی دەستی کرد بە وێرانکردنی شارە کوردییە کۆنەکان و دێیەکان. لە کاتی کشانەوەیان لە بەرامبەر سوپای عوسمانییەکان، تەمھەسپ فرمانی دا ھەموو دەغڵودان و نشینگەکان لەناو بەرن، کە وای لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد ڕوو بکەنە ئازەربایجان، کە دواتریش لەوێوە دورخرانەوە بۆ نزیکەی ١٦٠٠ کیلۆمەتر(١٠٠٠میل) بۆ خوراسان.

نەخشەیەکی مێژوویی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لە نێوان ١٧٤٤–١٧٥٢ کێشراوە. نەخشەکە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و سەفەوییەکان دەخاتە ڕوو.

شا عەباس تەختی پاشایەتیی وڵاتێکی ژێر ھەڕەشەی عوسمانییەکان لە ڕۆژاوا و ئۆزبەکییەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە بە پشتاوپشت وەرگرت. بۆ ئەوەی کاتی ھەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئۆزبەکەکان، عوسمانییەکانی ڕازی کرد کە ھێرشەکانیان بوەستێنن، دواتر بە پلان چیاکانی زاگرۆس و قەوقازی لە دانیشتووانەکەی داگیرکرد و کورد و ئەرمەنی و جۆرجی و ھەموو ئەوانەی کە دەکرێت بەکاربھێنرێن لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ناوچەکە.

قەبارەی پەیڕەوی وێرانکردنی سەفەوییەکان دەتوانرێت لە نووسینی مێژوونووسە سەفەوییەکانەوە بخەمڵێنرێت. یەکێک لەو نووسەرانە بە ناوی ئەسکەندەر بەیگ مونشی کە باسی یەک زنجیرەی ڕووداوەکان دەکات لە کتێبی ئەلام ئەرایێ عەباسی کە شا عەباس بە درێژەدان بە ڕێبازی وێرانکاریی پاشاکانی پێش خۆی لە باکووری ڕووباری ئاراس و ڕۆژئاوای ئورمیە، و لە نێوان قەرس و دەریاچەی وان، کە فرمانی بە وێرانکردن و ڕاپێچکردنی دانیشتووانی شارۆچکەکان کردووە. لە فرمان دەرچوون بووەتە ھۆی کوشتنی بەکۆمەڵ و پەلپەڕاندن. ھەموو موڵکە جێگیرەکان وەکوو ماڵ و مزگەوت و کەنیسە و دەغڵودانەکان لەناو براون، و ھەموو دەستبەسەرکراوان بەپەلە بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات براون لە ترسی ھێرشی پێچەوانەی عوسمانییەکان. زۆر لەم کوردانە لە خۆراسان نیشتەجێ بوون، زۆری دیکەشیان بە چیاکانی ئەلبورز و ناوەندی دەوڵەتی فارس و تەنانەت بەلۆچستان دا بڵاو کرانەوە. ئەم کۆمەڵانە بوونە شوێنی دروستبوونی چەندین کیانی کوردی دەرەوەی کوردستان لە ئێران و تورکمانستان. لە ھەوڵێکیدا شا عەباسی یەکەم ویستی ٤٠,٠٠٠ کورد بگوازێتەوە بۆ باکووری خوراسان، بەڵام تەنھا ١٥,٠٠٠ کورۆی گواستبووەوە کاتێک ھێزەکانی لەو ناوچەیە تووشی شکست بوون.[٣٩][٤٠] لە کاتێکدا کوردە دوورخراوەکان بوون بە ھۆکاری دروستبوونی کیانی کوردیی مۆدێرن لە ناوەڕاستی ئەناتۆلیا، خێڵە تورکمانییەکانی کوردستان لە کۆتاییدا یەکیان گرت.[٤١]

کۆمەڵکوژیی گەنجە[دەستکاری]

بەپێی مێژووناسێکی ئەرمەنیی سەدەی ١٧ کە بە «ئەراکیلی تەورێز» ناسراوە، ھۆزێکی سوننیی کورد بە ناوی جیکیرلو لە ناوچەی گەنجەی ئازەربایجان دەژیان. لە ساڵی ١٦٠٦دا، کاتێک شا عەباسی یەکەم دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتەوە، داوای کۆمەڵکوژیی ھۆزی جیکیرلوی کرد. ھێزەکانی سەفەوییەکان بەبێ جیاوازی ھەموو ئەندامەکانی ھۆزەکانیان کوشت، تەنانەت منداڵی ساواشیان بە شمشێر دەکوشت.[٤٢]

شەڕی دمدم[دەستکاری]

تۆمارێکی پوختی مێژوویی لەسەر شەڕی دمدمی ١٦٠٩–١٦١٠ ھەیە، کە لە نێوان سەفەوییەکان و کوردەکان ڕووی دا. شەڕەکە لە دەوروبەری قەڵایەک بە ناوی دمدم کرا لە ناوچەی برادۆستی نزیک دەریاچەی ئورمییە لە باکووری خۆراوای ئێران. بەھۆی شەڕەکەوە، قەڵاکە داڕمابوو، بەڵام لە ١٦٠٩دا، لەلایەن میری برادۆست ئەمیرخانی لەپزێڕینەوە نۆژەن کرایەوە. ئەمیرخانی لەپزێڕین خواستی پاراستنی سەربەخۆییی میرنشینەکەی ھەبوو و دەیویست ڕووبەڕووی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی ببێتەوە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی. سەفەوییەکان نۆژەنکردنەوەی قەڵای دمدمیان وەک ھەڕەشەیەک بۆسەر دەوڵەتەکەیان دەبینی، لەبەر ئەوە سەفەوییەکان بڕیاریان دا بە سەرکردایەتیی حاتم بەگ ھێرشێکی خوێناوی بکەنە سەر میرنشینی برادۆست. زۆرێک لە کوردەکان، بە تایبەت ئەوانەی نیشتەجێی پیرانشار و مەھاباد بوون، شانبەشانی میرنشینەکە شەڕیان کرد. شەڕەکە لە ١٦٠٩–١٦١٠ درێژەی کێشا، لە کۆتاییدا قەڵای دمدم گیرا و ھەموو ئەوانەی پارێزگارییان لە قەڵاکە دەکرد، کوژران. شا عەباس فرمانی کۆمەڵکوژیی برادۆست و موکریانییەکانی کرد، دوابەدوای ئەمە، سەفەوییەکان دەستیان کرد بە پاکتاوکردن و دەرکردنی کوردەکان بۆ ناوچەی خۆراسان و دانانی ھۆزی ئەفشار لە جێیان. لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا چیرۆک سەبارەت بە دمدم ھەیە. یەکەم تۆماری وێژەییی ئەم ڕووداوە لەلایەن فەقێ تەیرانەوە نووسراوەتەوە.[٤٣][٤٤][٤٥]

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

وێنەی میرێکی کوردی لە پەرتووکێکی ئیتالی بە ناوی گیرۆ مۆندۆ

دوای ئەوەی سوڵتان سەلیمی یەکەم لە جەنگی چاڵدێراندا بەسەر شا ئیسماعیلی سەفەویدا سەرکەوت، عوسمانییەکان خۆراوای ئەرمینیا و کوردستانیان خستەوە سەر سنووری خۆیان. ئەو ناوچانەی داگیر کرانەوە، درانە دەست حکومڕانیی ئیدریسی بەدلیسی، کە خۆی کورد بوو. سوڵتان سەلیم ناوچە داگیرکراوەکانی کردەوە سەنجەق و بڕیاری دا دژی میرنشینەکانی ناوچەکە نەوەستێتەوە و شای میرنشینەکان خۆیان وەک پارێزگار دیاریی بکات، بەو مەرجەی سیستەمی میرنشینەکان خێزان و پشتاوپشت بێت. یەکێک لە کارەکانی تری سوڵتان سەلیم ئەوە بوو کە کەسایەتییە دەوڵەمەندەکان بگوازێتەوە بۆ ئەرزیڕۆم و یەریڤان.

ڕاپەرینی جانبۆلاد[دەستکاری]

جانبۆلاد ھۆزێکی کوردی بوو کە سەدەیەک پێش داگیرکردنی سووریا لەلایەن عوسمانییەکان لە چیای کوردان و حەلب دەژیان.[٤٦] سەرۆکی ھۆزەکە، حسێن جانبۆلاد، لە ساڵی ١٦٠٤ وەک پارێزگاری حەلەب ھەڵبژێردرا، بەڵام دواتر بە تۆمەتی درەنگ ئامادەبوونی لە شەڕی ئورمییەی ١٦٠٤ی نێوان عوسمانی و سەفەوییەکاندا، لەلایەن پاشایەکی تورکەوە بە ناوی چیکالەزادە یووسف سنان کوژرا. مێژووناسەکان ھۆکاری کوشتنی جانبۆلاد بۆ کوردبوونی دەگەڕێننەوە. جانبۆلاد برازایەکی ھەبوو بە ناوی عەلی پاشا، کە سوێندی تۆڵەسەندنەوەی خواردبوو، بەھۆی ئەوەشەوە ڕاپەڕینێکی ھەڵگیرساند و لە ساڵی ١٦٠٦دا سەربەخۆییی ڕاگەیاند. عەلی پاشا لەلایەن دووقێکی تەسکانیاوە بە ناوی فەردیناندی یەکەم پشتگیری کرا.[٤٧] بە ھێزێکی ٣٠,٠٠٠ کەسییەوە، ھەردوو ناوچەی حەما و ئادانای داگیر کرد.[٤٨] لە ساڵی ١٦٠٧دا، موراد ئاغا بە ھێزێکی گەورەوە ھێرشی کردە سەر عەلی پاشا، بەڵام عەلی پاشا توانیی خۆی لە ھێرشەکە دەرباز بکات. دواتر، عەلی پاشا بوو بە پارێزگاری ھەرێمی تیمیشوارا لە ھەنگاریا، بەڵام لە ساڵی ١٦١٠دا لە شاری بێلگراد لەلایەن موراد پاشاوە دەستبەسەر کرا و کوژرا.[٤٩]

شەڕی دژ بە ئێزیدییەکان[دەستکاری]

لە ١٨٦٠دا، عوسمانییەکان بە فرمانی فیراری مستەفا پاشا ھێرشیان کردە سەر ئێزیدییەکان لە ناوچەی شەنگال. بەپێی گێڕانەوەیەک ژمارەی سەربازە عوسمانییەکان ٤٠,٠٠٠ کەس بوو. ماوەی شەڕەکە ٧ سەعات بوو، و لە کۆتاییی شەڕەکەدا، ٣,٠٦٠ ئێزیدی کوژران. ڕۆژی پاش شەڕەکە، ھێزی عوسمانییەکان دووبارە ھێرشیان کردەوە سەر ئێزیدییەکان و گڕیان لە ٣٠٠ دێ و شوێنی نیشتەجێبوونی ئێزیدییەکان بەردا. ١٠٠٠–٢٠٠٠ ئێزیدی لە ئەشکەوتەکانی نزیک سنجار خۆیان دەشاردەوە و ناچار بوون کە لە ئەشکەوتەکان بمێننەوە، بەڵام دواتر عوسمانییەکان بە بۆمب و ڕومانە ھێرشیان کردە سەر ئەشکەوتەکان و ئەوانیشیان کوشت.[ژێدەر پێویستە]

ڕاپەڕینی ڕۆژیکی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٦٥٥دا، ئەبداڵ خانی بەدلیس سوپایەکی خۆی پێک ھێنا و شەڕێکی گەورەی دژی عوسمانییەکان بەرپا کرد. گەڕیدەی عوسمانییەکان، ئێڤلیا چەلەبی، تێبینیی ئەوەی کرد کە ژمارەیەکی زۆری ئەو سوپایە کەسانی ئێزیدی بوون.[٥٠] ھۆکاری سەرەکیی ھەڵگیرسانی ئەم شەڕە ناکۆکیی نێوان ئەبداڵ خان و پارێزگاری وان، مەلەک ئەحمەد پاشا، بوو. سوپای عوسمانییەکان ھێرشیان کردە سەر بەدلیس و کاتێک بە ناوچەی ڕۆژیکیدا تێپەڕ دەبوون، کۆمەڵێک تاوانی زۆریان بەرامبەر دانیشتووانی ناوچەکە کرد. ئەبداڵ خان دەوروبەری بەدلیسی بە بەرد داپۆشیبوو تاکوو گەیشتن بە ناوەوەی بەدلیس قورستر بکات، ھەروەھا لە دەرەوەی دیوارەکانی بەدلیس کۆمەڵێک پیادە نیزامی زۆری بە دەوری بەدلیسدا دانابوو کە بە چەکی عوسکە پارێزگارییان لە دەڤەرەکە دەکرد. عوسمانییەکان توانییان ھێزی پارێزگاریی دەرەکیی ناوچەکە بشکێنن و بەسەر چەکدارەکانی ڕۆژیکیدا سەربکەون، دواتر ھێرشیان کردە سەر بەدلیس و دەستیان کرد بە تاڵانکردن و کوشتنی دانیشتووانی ناوچەکە. دوای ئەوەی عوسمانییەکان بەدلیسیان داگیر کرد، ئەبداڵ خان ھەوڵی دا کە بە کوشتنی مەلەک ئەحمەد پاشا تۆڵە لە عوسمانییەکان بکاتەوە. بە ھێزێکی ٢٠ کەسییەوە، ئەبداڵ خان ھێرشی کردە سەر شوێنی حەوانەوەی یوسف کەتوودە، کە دووەم ئەفسەری فەرماندەرکەر بوو، و شەڕێکی گەرمیان لەگەڵ پاسەوانەکانی کرد. دوای ڕووخانی بەدلیسیش، ھێشتا زیاتر لە ١,٤٠٠ کورد لە قەڵای ناوەوەی بەدلیس بەرگرییان دەکرد. زۆرینەی ئەوانە دەستبەسەر بوون و بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرا، بەڵام ٣٠٠ کەس ڕەتیان کردەوە کە دەستبەسەر ببن و بەردەوام بوون لە بەرگریکردن، ھەرچەندە دواتر ھێزەکانیان شکێندرا و ھەموویان لەلایەن سوپای عوسمانییەوە کوژران. ٧٠ دانەیان بە شمشێر لەلایەن عوسمانییەکانەوە ئەندامەکانی جەستەیان، وەک دەست و قاچیان، پەڕێندرا و پارچە پارچە کران.[٥١]

بەدرخانی بۆتان[دەستکاری]

میرنشینە کوردییە سەربەخۆکان، ١٨٣٥.

سیستمی بەڕێوەبردنی میرنشینەکان کە لەلایەن ئیدریسی بەدلیسەوە داڕێژرابوو ھەر وەک خۆی بەردەوامی پێ دەدرا، جگە لەو ماوەیەی نادر شا میرنشینی بۆتانی داگیر کرد لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨. ئەم سیستمی بەڕێوەبردنە تاکوو شەڕی نێوان عوسمانی و ڕووسییەکان لە ١٨٢٨–٢٩ بەردەوام بوو. لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی تورکە عوسمانییەکان لەم سەردەمەدا بەرەو لاوازی دەچوو، کوردەکان سوودیان لە بارودۆخەکە بینی و دەسەڵاتی خۆیان فراوان دەکرد، بە ڕاددەیەک کە دەسەڵاتیان گەیشتە ئەنقەرە.

دوای شەڕی ڕووسی و عوسمانییەکان، کوردەکان ھەوڵیان دا سەربەخۆیی بەدەست بێنن و لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا نەمێنن، ئەمەش لەڕێی ڕاپەڕینی ١٨٣٤ی بەدرخانەوە. دوای ئەوەی عوسمانییەکان تێبینی ئەوەیان کرد کە کوردەکان دەیانەوێت سەربەخۆ بن، بڕیاریان دا کە کۆتایی بە دەسەڵاتیان بێنن و سەربەخۆیی لە میرنشینەکانی ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بسەننەوە. ئەم بڕیارە لەلایەن ڕەشید پاشاوە دەرکرا، کە خۆی لە بنەڕەتدا کورد بوو.[٥٢] ھێزی چەکداری بە ناو و دەورووبەری ئەو شار و شارۆچکانەدا بڵاوکرانەوە کە لەژێر دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکان بوو، ھەروەھا یەک یەک بەگە کوردەکان لە دەسەڵات لادەبران و تورک لەجێیان دادەنرایەوە. دواتر لە ساڵی ١٨٤٣دا، بەدرخان جارێکی تر ھەوڵی بەرپاکردنی ڕاپەڕینی دایەوە، بەڵام ڕاپەڕینەکە بە توندی کپ کرایەوە، دوای شەڕی کریمیان، عوسمانییەکان توندتر دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرت.

ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە خوراسانی، ١٨٣٥.

کاتێک مەحموودی دووەم دەسەڵاتی گرتە دەست، ھەوڵی بەمەرکەزیکردنی ناوچەکەی دا، ھەروەھا دەیویست چەند گۆڕانکارییەکی تر لە ناوچەکەدا بکات کە زیانی بە دەسەڵاتی کوردەکان دەگەیاند، ھەر لەبەر ئەمە، دوو بنەماڵەی بەھێز و بە دەسەڵاتی کوردی لە ساڵی ١٨٣٠دا ڕاپەڕینێکی تریان دژی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بەرپا کرد. بەدرخانی بۆتان لە بەشی ڕۆژاوای کوردستانەوە لە دەورووبەری ناوچەی دیاربەکر ڕاپەڕی، ھەروەھا محەممەد پاشای میرنشینی ڕەوادی لە ڕۆژھەڵاتەوە شۆڕشی ھەڵگیرساند و موسڵ و ھەولێری داگیر کردەوە و خستییەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی. لەم دەمەدا، عوسمانییەکان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی ھێزە میسرییەکان بوون لە سووریا، لەبەر ئەوە نەیانتوانی کۆنترۆڵی ڕاپەڕینەکە بکەن. لە دەرەنجامی پەلکێشانی دەسەڵاتە کوردییەکان، بەدرخان توانی ناوچەکانی دیاربەکر و سلێمانی و سوێرەک و وێرانشار و سێرت و مەھاباد بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی. بەدرخان توانی میرنشینێکی کوردی لەم ناوچانەدا دابمەزرێنێت کە تاکوو ساڵی ١٨٤٥ بەردەوام بوو. لەبەر فراوانبوونی دەسەڵاتی میرنشینی بۆتان، بەدرخان پارەی تایبەت بە میرنشینەکەی دروست کرد. لە ساڵی ١٨٤٧دا، تورکەکان تەواوی سەرنجیان خستە سەر ئەم ناوچەیە و ھەموو ئەوەی لە توانایان بوو کردیان تاکوو دەسەڵاتی کوردەکان بپووکێننەوە. دەرەنجام، لە شەڕێکدا، تورکەکان توانیان بەسەر ھێزەکانی بەدرخاندا سەربکەون و بەدرخان دەربکەن بۆ کریت. دواتر بەدرخان گەڕێندرایەوە دیمەشق، کە تاکوو مەرگی لە ساڵی ١٨٦٨ لەوێ ژیا. بەدرخان دوو کەمپینی پاکتاوی لە ١٨٤٣ و ١٨٤٦ لە دژی ئاشوورییە مەسیحییەکان بەرپا کرد تاکوو بە زەبری زۆرداری بیانکاتە ئیسلامی؛ دەرەنجام، ٥٠٬٠٠٠ ئاشووری لەم کەمپینانەدا بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.

براکانی بەدرخان لە پێش ١٩٣٨، ڕاست بۆ چەپ: جەلادەت (١٩٨٥–١٩٥١)، سوورەییا (١٨٨٣–١٩٣٨)، لەگەڵ کامیران (١٨٥٩–١٩٧٨).

لە ئەسڵدا، بەدرخان کاتێک دەسەڵاتی گرتە دەست کە براکەی مرد. برازاکەی بەدرخان زۆری پێ ناخۆش بوو کە باوکی مردووە و بەدرخان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، عوسمانییەکانیش توانیان ئەم خاڵی لاوازییە بەکار بێنن و برازاکەی بەدرخان ھەڵبخڵەتێنن و لە دژی بەدرخان بەکاری بێنن. ئەوان پەیمانی ئەوەیان دا کە ئەگەر بەدرخان بکوژێت، ئەوا دەسەڵات دەدرێتە دەست ئەو. برازاکەی بەدرخان کۆمەڵێک ھێزی کوردیی کۆکردەوە و ھێرشی کردە سەر ھێزەکانی مامی و توانی لە شەڕدا بەسەر بەدرخاندا سەربکەوێت؛ بەڵام تورکەکان بەپێچەوانەی پەیمانەکەی خۆیانەوە، لەجیاتی ئەوەی برازاکەی بەدرخان بکەنە پاشا، لەسێدارەیان دا.[٥٢] دوو گۆرانی کوردیی بەناوبانگ لەبارەی ئەم شەڕەوە ھەن بە ناوی «Ezdin Shêr» و «Ez Xelef im». دوای ئەم ڕووداوە، زنیرەیەک ڕاپەڕین لە سەڵی ١٨٥٠ بەدواوە سەریان ھەڵدا.[٥٣]

لە بەینی ١٨٤٧ بۆ ١٨٦٤دا، دەستەی بەڕێوەبردنی کوردستانێکی نیمچە سەربەخۆ ھەبوو کە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ مایەوە. دروستبوونی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە سەردەمی تەنزیماتی مستەفا ڕەشید پاشا بوو، تەنزیماتیش لە ١٨٣٩–١٨٧٦ بەردەوام بوو. یەکەمجار، پایتەختی ھەرێمەکە خەلات بوو، کە دیاربەکر و مووش و وان و ھەکاری و بۆتان (جزیر) و ماردینی دەگرتەوە. بە تێپەڕبوونی کات، پایتەختی ھەرێمەکە چەند جارێک گوازراوەتەوە، یەکەمجار لە خەلاتەوە بۆ وان، دواتر بۆ مووش و لە کۆتاییشدا بۆ دیاربەکر گوازرایەوە. لە ساڵی ١٨٥٦، ئەو ناوچانەی کوردستانیان پێک دەھێنا بەرە بەرە کەمتریان دەکرد، تاکوو لە ساڵی ١٨٤٦ بە تەواوەتی کوردستان کۆتایی پێ ھێندرا.[٥٤] دوای ئەم زنجیرە ڕووداوە بوو کە شێخ عوبەیدوڵڵا لە ساڵی ١٨٨٠ ویستی شۆڕشێک بەرپا بکات و ناوچەکانی دەورووبەری وان و ئورمییە بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، ھەرچەندە شۆڕشەکەی شکستی ھێنا و عوسمانی و قەجەرییەکان بەسەریدا سەرکەوتن.[٥٥]

ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا و ئەرمەنەکان[دەستکاری]

سێ کورد بە پۆشاکی کوردییەوە، ١٨٧٣.

دوابەدوای شەڕی ١٨٧٧–١٨٧٨ی نێوان عوسمانی و ڕووسەکان، لە ساڵی ١٨٨٠–١٨٨١دا، شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ھەوڵی دامەزراندنی میرنشینێکی کوردیی سەربەخۆی دا، کە بڕیار وابوو لەژێر حوکم و پاراستنی عوسمانییەکاندا بێت. عوسمانییەکان ھانی ئەم شتەیان دەدا، لە دژی بڕیاری ڕووسییەکان، کاتێک ھەرێمێکی سەربەخۆیان بۆ ئەرمەنەکان پێک ھێنا. دوای ئەوەی شێخ عوبەیدوڵڵا ھێرشی کردە سەر ئێران، ھەوڵەکەی شکستی ھێنا. یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرنەگرتنی ئەم پلانە، پوکانەوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو لە ناوچەکە. ھەتاکوو شەڕی ساڵی ١٨٢٨–١٨٢٩ی نێوان تورک و عوسمانییەکان، کورد و ئەرمەنەکان زۆر بە باشی پێکەوە ڕێک دەکەوتن و ھیچ دژایەتییەکیان لە نێواندا نەبوو. ھەتاکوو ١٨٧٧—٧٨یش ھەردوو لایەنەکە پەیوەندییەکی باش لە نێوانیاندا ھەبوو.

لە ساڵی ١٨٩١دا، وردە وردە ئەرمەنییەکان دەسەڵاتیان دەگرتە دەست، چالاکییەکانی کۆمیتەی ئەرمەنییەکان وای لە عوسمانییەکان کرد کە ھێزێکی چەکداری کوردی دابمەزرێنن و ناوی «چەکداری حەمیدە» یان لێ بنێین، لە دوای عەبدولحەمیدی دووەم. ھێزە چەکدارەکە فەرمی نەبوون و عوسمانییەکان بە ھێزێکی لاوەکی دەیانناسندن. ئەمە دەستپێکی بەکارھێنانی کوردەکان لە دژی ئەرمەنەکان بوو، کە ھەوڵێکی درێژخایەنی عوسمانییەکان بوو. لەو کاتەوە، بە شێوەیەکی بەردەوام ناکۆکی کەوتبووە نێوان کورد و ئەرمەنەکان. ئەم کێشانە بەردەوام بوون، تاکوو لە ساڵی ١٨٩٤–١٨٩٦ عوسمانییەکان و ئەو ھێزە کوردەی دروستیان کردبوو لە شاری قابلجەواز ھێرشیان کردە سەر ئەرمەنەکان و ھەزاران کەسیان لێ کوشتن و دەستدرێژیان کردە سەر سەدان کەس و سەدانی تریشیان تاڵان کرد.[٥٦]

سەدەی بیستەم[دەستکاری]

سەرھەڵدانی کوردایەتی[دەستکاری]

کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردی لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ەم دروست بوو کە ھاوکات لەو ماوەیەدا تورک و عەرەب ھەوڵی ڕازیکردنی ئەو گرووپ و میلەتانەیان دەدا لەڕێگای بیرۆکەی بوون بە ھاوڵاتی عوسمانی یان بوون بە ئەندام لە گرووپ و کۆمەڵگای ئاییینی.[٥٧] لەو کاتەدا تەنیا لە ساڵی ١٨٨٠، شۆڕشێک لە ئاستی نەتەوەیی بە ڕابەرایەتی شێخ عوبەیدولڵای نەھری ڕوویدا. سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لەبەرامبەر ئەو کاردانەوە ناسیۆنالیزمییە کوردییانە، لە ناو حکوومەتەکەی ھەڵسا بە پێدانی پۆستی گەورە و بەپێز بە کوردە ناڕازییەکان. ئەم ستراتیژییەش وایکرد کە کوردەکان لە جەنگی جیھانیی یەکەم ببنە دڵسۆزی ئەو.[٥٨]

بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی لەدوای جەنگی جیھانیی یەکەم بە زەقی دەرکەوت و بەتیابەتیش دوای کۆتایی ھاتنی دەوڵەتی عوسمانی و شوێنگرتنەوەی تورکیای نوێ، ئەمەش بەھۆی دروست بوونی دەوڵەتێکی سێکولاری ڕادیکاڵ بوو لە تورکیا کە موسڵمانە کوردەکانی ناوچەکە دژی بوون، بەناوەندیکردنی بڕیارەکانی دەسەڵات کە ئەمەش دەبووە ھۆی ھەڕەشە لەسەر کەم بوونەوەی دەسەڵاتی سەرۆک ھۆزەکانی ناوچەکە و خۆبەڕێوەبردنی کوردەکان ھەروەھا پەرەسەندن و ھاندانی ناسیۆنالیزمی تورکی بە چڕی بە ئاشکرا دەبوو بە ھەڕەشە لەناوچەکەدا.[٥٩]

وڵاتە زلھێزەکانی ڕۆژاوا بە دیاریکراویش بەریتانیا لەگەڵ تورکەکان لە شەڕدابوون، ھەروەھا بەڵێنی ئەوەشیان بە کورد دابوو کە دەوڵەتی سەربەخۆیان بۆ دروست بکەن بەڵام دواتر بەڵێنەکەیان شکاند.

دوای جەنگی جیھانیی یەکەم[دەستکاری]

لەدوای دەرەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، کورد لەژێر پەیمانی سێڤر توانی مافی دروستکردنی دەوڵەتێک بەدەست بھێنێت لەبەشی باکووری کوردستان و شاری مووسڵ، بەڵام لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک ڕێگری لێکرا. دواتر لە ساڵی ١٩٢٧، بە پاڵپشتی شانشینی یەکگرتوو تواندرا کۆماری ئارارات ڕابگەیەندرێت. لەبەرامبەردا تورکیا لە ساڵانی ١٩٢٥–١٩٣٠ و ١٩٣٧–١٩٣٨ بەردەوام بوو لە سەرکوتکردنی ھەر بزاڤێکی یاخیبوو و شۆڕشگێریی کورد. ھاوکات ئێران ھەمان کاری دەکرد لە دەیەی ١٩٢٠ لەبەرامبەر سمکۆی شکاک کە کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی نێوان مەریوان بۆ ھەڵەبجەی لەژێر دەستدابوو. لە عێراقیش لە ماوەی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤، شانشینی کوردستان لەلایەن شێخ مەحموود بەڕێوەدەبردرا.

لە ساڵی ١٩٣١، محەممەد ئەمین زەکی بەگ کە وەزیرێکی کورد بوو لە کابینەی نووری سەعید و پۆستی وەزیری ئابووری پێدرابوو، ھەڵسا بە نەخشەکێشانی سنوورەکانی کوردستانی تورکیا لە زنجیرە چیای ئاراراتەوە و سنووری جۆرجیا (لە نێویاندا ناوچەی قەرس. کە کورد و خەڵکی جۆرجیا لە نزیک یەکدا دەژین) بەئاراستەی باکوور درێژدەبێتەوە، دواتریش سنووری ئێران لە ڕۆژھەڵات، عێراق لە باشوور، ھەروەھا لە بەشی ڕۆژاواش ھێڵێک درێژ دەبوویەوە بۆ سێواس و ئەسکەندەرونە. ئەم نەخشەیە لەگەڵ نەخشەکانی دەوڵەتی عوسمانی یەکیان دەگرتەوە.[٦٠] لە ساڵی ١٩٣٢، گارۆ ساسۆونی کەسایەتییەکی دیار لە حیزبی شۆڕشگێری ئەرمەنی، نەخشەیەکی کوردستانی کێشا کە بەشی ویلسۆنی ئەرمەنستانی لە کوردستان لادابوو، واتە ئەو ناوچەیەی کە لە پەیماننامەی سیڤەر بەخشرابووە ئەرمینیا وەک جیاکردنەوەی سنووری نێوان تورکیا و ئەرمینیا، گارۆ ساسۆونی لەگەڵ دروستکردنی نەخشەی کوردستان ئەوەشی وت کە ئەو نەخشەیەی ئەو فراوانترین ڕووبەڕە کە کوردەکان دەتوانن وەک دەوڵەتی کوردستان دروستی بکەن و دانی پێدابنێن.[٦١]

لەماوەی دەیەی ١٩٢٠ و ١٩٣٠، چەند شۆڕشێکی گەورە لە ناوچەکە دەستی پێکرد، گرنگترینیان شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥، شۆڕشی ئارارات لە ١٩٣٠ ھەروەھا شۆڕشی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨. دوابەدوای ئەم شۆڕشانە ناوچە کوردییەکان کەوتە بەر جێبەجێکردنی یاسای سەربازیی تورکیا و کوردێکی بێشوومار لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەکران. حکوومەتی تورکیا ھەڵسا بە نیشتەجێکردنی ئاشووری و ئەلبانییەکانی کۆسۆڤۆ کە ئەمەش وایکرد نەخشەی دانیشتووانی کورد بگۆڕدرێت. ئەم پڕۆسەیە پەیوەندی کورد و حکوومەتی ئەنقەرەی بۆ ماوەیەکی درێژ سست کرد.[٦٢]

لە ساڵی ١٩٣٧، لەکاتی حوکمڕانی ستالینیزم، کوردێکی زۆر لە ئازەربایجان و ئەرمینیا بوونە قوربانی و بەزۆر کۆچیان پێکرا و ڕەوانەی کازاخستان کران.[٦٣][٦٤]

جەنگی جیھانیی دووەم[دەستکاری]

لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم، بەریتانیا ١٠ ھێزی چەکداریی لە کورد، ئاشووری و تورکمانەکان لە عێراق دروستکرد. لە ساڵی ١٩٤١، کورد پشتگیری ئینگلیزیان کرد لەکاتی ھەوڵی کودەتای ئەو ساڵە بەسەرکردایەتی ڕەشید عالی گەیلانی کە دەیویست بەھاوکاری نازییەکان دەسەڵاتی بەریتانیا لە عێراق دەربکات.[٦٥] ڕێژەی ٢٥٪ ئەو ھێزانەی بەریتانیا دروستی کردبوون لە باکووری عێراق کورد بوون، کە لەپاڵ ھێزە دەریاوانەکانی شاھانەی بەریتانیا لە وڵاتانی ئەلبانیا، ئیتالیا، یۆنان و قوبرس چالاک بوون.[٦٦][٦٧]

کورد لە ساڵی ١٩٤١، بەشداربوون لە ھاوکاریکردنی سۆڤیەت بۆ داگیرکردنی بەشێک لە باکووری عێراق،[٦٨] ھەروەھا بوونە ھۆی کرانەوەی ڕێگایەک بۆ سۆڤیەت بۆ ناوچەکە و ئەمەش وایکرد کۆماری کوردستان لە مەھاباد بۆ ماوەیەک بمێنێتەوە و پشتگیری بکرێت.

وێڕای ئەوەی کە کورد کەمینەیەکی زۆر بچووک بوون لە سۆڤیەت، بەڵام ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە جەنگەکان و پشتگیرکردنی سۆڤیەت. سەمەند سیابەندۆڤ خەڵاتی پاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێدراوە. کورد وەک پشتگیری سۆڤیەت لە شەڕەکانی سمۆلینسک، سیڤاستۆپۆل، لینینگراد و ستالینگراد بەشداربوو. کورد ڕۆڵی ھەبووە لە چالاکی پارتیزانی لە بەرەکانی دوواوەی ئەڵمان. کەرەسیڤا خەڵاتی مێدالیای پاڵەوانی سۆڤیەت و مێدالیای پارتیزانی وەرگرتووە بۆ جەنگی فازەرلاند لەبەرامبەر ھەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی پاریتیزانەکان لە دژی ئەڵمانییەکان لە ڤۆلھینیا ئۆبلاست لە ئوکراینا. کورد ڕۆڵیان ھەبووە لە چوونە ناو ھەنگاریا و داگیرکردنی مانچوریای ژاپۆن لەلایەن سۆڤیەتەوە.[٦٩][٧٠]

دوای جەنگی جیھانیی دووەم[دەستکاری]

تورکیا[دەستکاری]

نەخشەیەکی سی ئای ئەی کە ھەموو ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا پیشان دەدات. بەپێی ئەو ئامارانەی لە سەدەی ١٦ەوە تاکوو ئێستا ماونەتەوە، زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگاکانی ئاکسارای، ئەنقەرە، چانقری. چۆوروم، ئەسکیشەھر، کارامان، قەیسەری، کرک کالە، کرشەھر، قۆنییە، نەوشەھر، نیغدە، سێواس و یۆزگات کورد بوون.

نزیکەی نیوەی کورد لە تورکیا دەژین. بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای سی ئای ئەی ١٨٪ دانیشتووانی تورکیا کوردن.[٧١] بەزۆری کوردەکان لە دەوری شارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا نیشتەجێن.[٧٢]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٨٠، ئەو کەسانەی بە کوردی قسەدەکەن ژمارەیان نزیکی ٥ ملیۆن کەس بووە، کە ٣٫٩ ملیۆن لەو ژمارەیە بە کورمانجی قسەدەکەن.[٧٣] دواتر ژمارەی کوردزمانان لەگەڵ گەشەکردنی ژمارەی دانیشتووان زیادی کردووە. دەبێت ئەوەش بگوترێت کە زمانی کوردی لەوکاتەدا تاکوو ساڵی ١٩٩١ قەدەغە بوو. ئەو قەدەغەکردنەش لەسەر زمانی کوردی تاکوو ئەمڕۆش لەزۆرێک لە ناوەندە فەرمییەکان بەردەوامی ھەیە لەناویداندا قوتابخانەکان. لە ئێستادا ئەوانەی خۆیان بە کورد دەزانن و بە کوردی قسەدەکەن ژمارەیان کەمترە لە ١٥ ملیۆن کەس.

لە ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٨، کوردەکان زەحمەتی زۆریان چەشت لە کۆتایییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی. لە ساڵی ١٩١٩، کورد داواکارییەکانی بۆ دەسەڵاتی مافی ئۆتۆنۆمی لە کۆنگرەی ئاشتیی پاریس پێشکەشکرد بەڵام گرنگی پێنەدرا.[٧٤] لە ساڵی ١٩٢٠، بەگوێرەی پەیمانی سێڤر دەبوو دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێندرێت بەڵام دواتر پەیمانی لۆزان جێگەی گرتەوە کە ھیچ مافێک و خوددەسەڵاتی بۆ کورد دابین نەکرد. لە ساڵی ١٩٢٥، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران شکستی پێھێنرا، مستەفا کەمال ئەتاتورک ئەنجومەنێکی چاکسازی بۆ ڕۆژھەڵات (بە تورکی :Şark İslahat Encümeni) دامەزراند.[٧٥] کە بەم ھۆیەوە دەسەڵاتی حکوومەتی سەربازییان لە ناوچەکە کوردییەکان دامەزراند. ئەم شێوازە لە حوکمڕانی ناوچە کوردییەکان تاکوو ١٩٥٢ بەردەوامی ھەبوو.[٧٦]

لەماوەی پەنجاکان کوردەکان دەرگای ئەوەیان بۆکرایەوە کە لە دامەزراوە میرییەکانی حکوومەتی تورکیا کار بکەن. بەڵام ئەم ھەنگاوی کرانەوەیە ھەرزوو پووکایەوە لەگەڵ سەرکەوتنی کودەتای ١٩٦٠ لە تورکیا.[٥٨] لە حەفتاکان بزووتنەوەیەکی نوێ لە کوردایەتی سەری ھەڵدا کە تێکەڵەیەک بوو لەگەڵ بزاڤی چەپ و مارکسییەکان و دژ بە دەرەبەگایەتیی بوون. ھەر لە حەفتاکان دیارترین حیزبی چەکداری کوردی، پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزرا.

دوابەدوای ئەو ڕووداوانە، شوناسی کوردبوون ڕەتکرایەوە و ھەرکەسێک لە تورکیا خۆی وەک کورد ناساندبا تووشی ھەڕەشە دەبوویەوە. شووناس، چاند و ھەربابەتێکی پەیوەست بە کورد لەلایەن دەوڵەتەوە ڕەتدەکرایەوە، ھەموو ئەمانەش تاکوو ساڵی ١٩٩١ درێژەی کێشا. دواتر لەسەر پێشنیار و چاکسازییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، ھەندێک کارئاسانی کرا بۆ زمانی کوردی لەوانە لە پەخشی ڕادیۆ و تیڤی بتواندرێت کە بەزمانی کوردی بەرنامە پێشکەش بکرێت. سەرباری ئەوانەش ھەندێک ئاستەنگ و سنوور بۆسەر زمانی کوردی لە پەخشی بەرنامەکان ھەرمانەوە وەکو بەرنامەکانی ڕادیۆ تەنیا بۆیان ھەبوو لە ڕۆژێکدا یەک کاتژمێر پەخشی کوردییان ھەبێت و لە حەفتەیەکیشدا لە پێنج کاتژمێر تێپەڕنەکات، ئەم ئاستەنگییە بۆ بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن زیاتریش بوون. ھاوکات تا ئێستاش زمانی کوردی قەدەغەیە لە خوێندنگا حکوومییەکان، ئەوەی ڕێگەی پێدراوە کە کوردی بخوێندرێت تەنیا لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانە.

خۆپیشاندانی کوردەکانی تورکیا لەکاتی گەمارۆی کۆبانی لەلایەن داعشەوە.

لە کۆتایییەکانی ١٩٩٤، لەیلا زانا کە بووە یەکەم ژنە نوێنەری کورد لە پەرلەمانی تورکیا بەڵام بەھۆی وتاردانێکی جوداخوازییەوە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو. لەیلا لەکاتی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی کوردستان بە زمانی کوردی قسەیکرد و خۆی بە کورد دانا. بەپێی ڕاپۆرتی ئەمنیستی ئینتەرناسیۆنال، لەیلا بە زمانی تورکی سوێندی خواردووە وەک ئەوەی لێی داواکراوە بەڵام لەپاڵ قسەکانیشی بە کوردی وتوویەتی «دەبێت من زەحمەتی بکێشم بۆ ئەوەی کورد و تورک بەیەکەوە بژین لە ژێرچەتری دێموکراسی»، دواتر لەیلا لەلایەن پەرلەمانتارە تورکەکانی ناو ھۆڵەکە قسەکەی لێ بڕاوە، بە جوداخواز و تێرۆریست ناوی ھێنراوە و داواکراوە ڕاستەوخۆ دەستگیربکرێت.[٧٧]

پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوام بووەتە لایەنێکی ناکۆک لەگەڵ دەسەڵاتی حکوومەتی تورکیا لەسەر پرسە کەلتووری، سیاسیی و مافی خۆبەڕێوەبەری کورد. ھاوپەیمانەکانی تورکیا لەوانە ئەمریکا، ئەورووپا و ناتۆ بەفەرمی پەکەکەیان وەک لایەنێکی تیرۆریستی تۆمارکردووە.

لە ماوەی ١٩٨٤ تاکوو ١٩٩٩ شەڕێکی کراوە لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا، لەماوەی جەنگەکە خەڵکێکی زۆر بێ ماڵ و حاڵ بوون بەتایبەت خەڵکی گوند و دەشتەکان بەناچاری ڕوویان کردە سەنتەری شارەکانی ئامەد، وان و شرنەخ.[٧٨] بەپێی ڕاپۆرتەکانی ھیومەن ڕایتس وۆچ، نزیکەی ٣٠٠٠ گوندی کوردنشین لە سەرنەخشە لەلایەن سوپای تورکیاوە سڕایەوە. بەھۆی جەنگەکەوە ٣٧٨ ھەزار کەس لە ماڵ خۆیان ئاوارە بوون.[٧٩][٨٠][٨١][٨٢]

لە ساڵی ١٩٩٢، نێلسۆن ماندێلا خەڵاتی ئاشتی ئەتاتورکی ڕەتکردەوە، وەک دەگوترێت بەھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بووە لەو وڵاتانە لەگەڵ مافەکانی کورد.[٨٣]

عێراق[دەستکاری]

ھەرێمی کوردستان لە ناو عێراقدا. ئەو ناوچانەی سوورن دانپێدا نراون، ناوچە سوورە تۆخەکان ئەو ناوچانەن کە ناکۆکیان لەسەر ھەیە و ناوچە سوورە کاڵە خەتخەتەکانیش ئەو ناوشانەن کە کوردەکان بە بەشێک لە ھەرێمی کوردستانی دەزانن و داواکارن بخرێتە سەر ھەرێم.

کورد ڕێژەی ١٧٪ دانیشتووانی عێراق پێکدەھێنێت، لانی کەم لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە کوردەکان زۆرینەن. کوردەکان بەزۆری لە باکووری عێراق نیشتەجێن، کە بەفەرمیش ناسراوە بە ھەرێمی کوردستان. تا ئیستاش کورد لە کەرکووک، مووسڵ، بەغدا و خانەقین دەژین، ئەمەش وێڕای ئەوەی ژمارەیەکیان لە زێدی خۆیان و لەم شارانە ڕاگواستران بۆ ناوچەی دیکە. نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کورد لە بەغدای پایتەخت، ٥٠ ھەزاریش لە مووسڵ ھەروەھا ١٠٠ ھەزاریش لەناوچەکانی خوارووی عێراقدا دەژین.[٨٤]

کورد لە عێراق، بەڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی چەند شۆڕشێکی ھەڵگیرساند لە ساڵانی شەست و حەفتاکان لەبەرامبەر حکوومەتی قاسم و پاشانیش ڕژێمی بەعس. لە ساڵی ١٩٧٠، کورد لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی سەددام حوسێن ڕێککەوت کە لەماوەی چوار ساڵدا مافی ئۆتۆمی بدرێتە کورد.[٨٥] لەھەمان کاتدا، حکوومەتی عێراقی خەریکی پڕۆسەی بەعەرەب کردن بوو لەو ناوچانەی کە بە نەوت دەوڵەمەندبوو لەسەرووی ھەموویانەوە کەرکووک و خانەقین.[٨٦] ڕێککەوتنی ئاشتی ئەوەندەی نەخایاند، لە ساڵی ١٩٧٤ حکوومەتی عێراقی سزا و ھێرشی زیاتری خستەسەر کورد و زیاتر لەوەش لە ساڵی ١٩٧٥، ڕێککەوتننامەی جەزائیری واژووکرد لەگەڵ ئێران، بەپێی ڕێککەوتنەکە نەدەبوو چیتر ئێران ھاوکاری و پێداویستی بنێرێت بۆ کورد. بۆجارێکی دیکە حکوومەتی عێراقی، ژمارەیەک لە عەرەبی گواستەوە بۆ ناوچەکانی کەرکووک و خانەقین.[٨٧] لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٨، نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کورد گواسترانەوە بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق.[٨٨]

لە ماوەی جەنگی ئێران و عێراق، ڕژێمی بەعس بەرنامەی دژی سیاسەتی کوردی پەیڕەودەکرد و بەشێوەی دی فاکتۆش شەڕی ناوخۆ کەوتە نێوان حکوومەتی عێراقی و کورد. عێراق بەبەردەوامی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیدانە دەکرا بەڵام ھیچ کات بەشێوەی جیددی سزا نەدرا لەمەڕ کووشتارە بەکۆمەڵەکانی لە بەرامبەر خەڵکی سڤیل و کورد. کارەکانی حکوومەتی عێراقی بوونە ھۆی وێرانکردنی ھەزاران گوند، دوورخستنەوەی ھەزاران کورد بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق. لە ساڵی ١٩٨٨، کەمپەینێکی دیکەی حکوومەتی عێراقی بەناوی ئەنفال جێبەجێکرا کە بووە ھۆی تێکشاندنی دوو ھەزار گوند و مردنی دەیان و سەدان ھەزاران کورد.[٨٩] لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، شاری ھەڵەبجە ڕووبەڕووی کیمیاباران بوویەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە، بەھۆی ئەمەشەوە ٥٠٠٠ کەس مردن.[٩٠]

قەڵای ھەولێر تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری ١٠٢٫١٩٠ مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر، کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری ھەولێر بووە. قەڵاکە یەکێکە لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ناوچەی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دانی پێدا نراوە. لە ئەسڵدا قەڵاکە لەلایەن ئاشوورییەکان و جووەکان دروست کراوە.

لە ئازاری ١٩٩١، کوردەکانی عێراق ڕاپەڕینیان لەدژی حکوومەتی بەعس ئەنجامدا. بەماوەیەکی کورت، حکوومەتی عێراقی ھێزەکانی چڕکردەوە بۆ گەڕانەوە بۆ شارە کوردەکان، ھەر ئەمەش وایکرد کوردێکی زۆر ئاوارەی چیاکانی سەر سنووری ئێران و تورکیا ببن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەش، بڕیارنامەی ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش کە ناوچەیەکی دژە فڕینی دروستکرد لە ھەرێمی کوردستان. لەوکاتەدا ھەرێم لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو، لە ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٧، ھەردوو حیزب کەوتنە شەڕی ناوخۆیی لە باشووری کوردستان، لە دەرەنجامی ئەم شەڕەش دوو حکوومەتی جیاواز لەناوچەکە دروستکرا. لە ساڵی ٢٠٠٣، کوردەکان پێشوازیان لە ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان کرد بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس.[٩١][٩٢][٩٣][٩٤] ئەمریکا بە ھاریکاری ھێزە کوردییەکان، ھێرشیان کردە ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بوو، لە نێویاندا گرووپی ئەنساروئیسلام لە ھەڵەبجە.[٩٥][٩٦]

لە ساڵانی ٢٠٠٥–٢٠٠٦ ھەردوو حکوومەتەکەی پارتی و یەکێتیی یەکیان گرتەوە. لەکاتی شەڕی ناوخۆ، پارتی کرێکارانی کوردستان چەند بنکەیەکی سەربازیی لەسەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دامەزراند، تاکوو ئەمڕۆش چالاکییەکانی پەکەکە لەناوچەکانی ھەرێم ماون و لەوکاتەوە بەبەردەوامی لە پێکداداندان لەگەڵ تورکیا.[٩٧][٩٨][٩٩] لە ساڵی ٢٠٠٥، لە باشووری کوردستان ڕێفراندۆمێک بۆ پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئەنجامدرا، ٩٨٪ دەنگەکان بۆ جیابوونەوەبوون بەڵام ھەوڵەکە سەری نەگرت، کورد بەوە ڕازیکرا کە بەشداری پێدەکرێت لە نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراق.

لە ساڵی ٢٠١٧، لەبەردەوامی شەڕی داعش، باشووری کوردستان ڕێفراندۆمێکی دیکەی بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجامدا، ئەم ڕێفراندۆمە دەنگدانەوەیەکی میدیایی جیھانی بەخۆیدا دروستکرد. ٩٢٫٧٣٪ دەنگەکان بۆ جیابوونەوە لە عێراق بوو.[١٠٠][١٠١] ڕێفراندۆمەکە ھیچ پێشوازی و پشتگیرییەکی نێونەتەوەیی نەبوو، حکوومەتی عێراق توانی ھەرێم ناچاربکات کە ئەنجامی ڕێفراندۆمەکە ھەڵبپەسێنێت ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەتی عێراقی لەڕێگای ھێرشەکانییەوە توانی کەرکووک و مووسڵ لەژێر دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی[١٠٢][١٠٣] و گەشتە ئاسمانییەکانیش لەسەر ھەرێم دابخات.

ئێران[دەستکاری]

لە ڕەھەندی مێژوویییەوە ناوچە کوردییەکان ھەموویان بەشێک بوونە لە ئیمپراتۆری سەفەوی/ئێرانی بەڵام دواتر بەشی ڕۆژاوای ئەو ناوچەیە لە شەڕی بەرامبەر دەوڵەتی عوسمانی لەدەست درا.[١٠٤] لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی، ئێران لە پەیمانی ڤێرسای داوای چەند ناوچەیەکی لە باکووری کوردستان بە ئامەدیشەوە ھەروەھا مووسڵی دەکرد کە بگەڕێتەوە سەر خاکی ئەوان بەڵام ئەو داواکارییە لەلایەن وڵاتە زلھێزەکانی ڕۆژاوا ڕەتکرایەوە.[١٠٥] لەبڕی ئەوە، ناوچە کوردییەکان دابەشکران بەسەر وڵاتانی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا.[١٠٦] لە ئەمڕۆدا، کوردەکانی ئێران زیاتر لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە لەگەڵ ناوچەی خۆراسان نیشتەجێن و ٧٪ بۆ ١٠٪ ئێران پێکدەھێنن.[١٠٧] ژمارەی دانیشتووانی کوردەکان ٦٫٥ بۆ ٧٫٩ ملیۆن دادەنرێت، نزیکەی ١٠٫٦٪ (٢ ملیۆن کەس) بووە لە ساڵی ١٩٦٥ ھەروەھا ٨٪ (٨٠٠ ھەزار کەس) بووە لە ساڵی ١٨٥٠.[١٠٨]

بەپێچەوانەوەی ناوچەکانی دیکە، پەیوەندییەکی بەھێزی ھونەر و کەلتووری (چاند) لە نێوان گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێرانی ھەیە.[١٠٧] بەشێک لە خێزان و خانەدانە نوێیەکانی وەک سەفەوی و زەندییەکان خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەزانن. وێژەی کوردی (لە نێویاندا سۆرانی، کورمانجی و گۆرانی) بەدرێژایی مێژوو لەناو سنوورەکانی ئێران پەرەی سەندووە و بەچڕی کەوتووەتە بەر کاریگەری زمانی فارسی.[١٠٦] بەھۆی پتەوی لە پەیوەندی مێژوویی و کەلتووری لە نێوان کورد و گەلانی ئێرانی، ئەوا ئەوە بەیەکێک لە ھۆکارەکان دازانرێت کە بەشێک لە سەرکردە کوردەکان دەوڵەتێکی جودایان بۆ کورد نەخواستووە.[١٠٧][١٠٩][١١٠]

ھەمیشە دەسەڵاتدار و حکوومەتی ئێرانی لەدژی ھەر نیشانەیەک، بیرۆکە و بزاڤێک بوونە بۆ سەربەخۆیی کوردەکانی ئێران.[١٠٧] لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەم و ماوەیەکی کورت دوای جەنگەکە، حکوومەتی ئێران چالاکی و ھێزی بەسەر چەند ناوچەیەکی کوردی و ھۆزە کوردییەکان نەما، ئەمەش وایکرد سەرۆک ھۆزەکان بتوانن دەسەڵاتی ناوچەکەیان بگرنە دەست و ناوچەیەکی گەورە بخەنە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیان.[١٠٩] لە ھەمان کاتدا شەپۆڵێکی نەتەوەیی بەھۆی جیابوونەوەیان لە دەوڵەتی عوسمانی بەشێوەیەک کاریگەریان لەسەر ھۆز و ناوچەکانی سەر سنوور ھەبوو، ئەم ڕەوتە خۆیان وەک ڕێبەری نەتەوەیی کوردی دەبینی.[١٠٩] لەو سەردەمە جیاوازی و ناکۆکی مەزھەبی شیعە و سووننە لە دەوڵەتی ئێران و عوسمانی زاڵبوو، ئێران وەک دەوڵەتێکی زۆرینە شیعە ناسراوبوو،[١١٠][١١١] لەبەرامبەردا کورد وەک ستوونێکی پێنجەمی عوسمانی بە موسڵمانێکی سوننە مەزھەب لەناوچەکە سەیر دەکرا.[١١٢]

دیمەنێک لە شاری سنە، یەکێک لە شارە دیارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران.

لەکۆتایی دەیەی ١٩١٠ و سەرەتای دەیەی ١٩٢٠، شۆڕشگێکی ھۆزگەرایی بە سەرکردایەتی سمکۆی شکاک کوردستانی ئێرانی گرتەوە. وێڕای ئەوەی توخمەکانی کوردایەتی لەناو بزووتنەوەکەی سمکۆدا ھەبوو، بەڵام مێژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن کە سمکۆ و بزووتنەوەکەی تەواو پشتیان بەھۆز و خێلەکان دەبەست.[١٠٩] لەوکاتەدا نەک تەنیا ھێزەکانی حکوومەت و دانیشتووانە ناکوردەکان ھێرشیان دەکرایە سەر، بەڵکوو ھێرش و دزی دەکرایە سەر کوردەکانیش.[١٠٩][١١٣] شەڕکەرەکان ھیچ ھەست و بیرکردنەوەکەیان لەبارەی یەکێتیی کوردبوون و بەیەکەوە جەنگانی کوردەکانیان نەبوو.[١٠٩] دوای ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان تەھران و ئەنقەرە، شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەناوچە سنوورییەکانی ھەردوو وڵات ڕوویدا.[١٠٥] ھەردوو دەوڵەت، ھۆزە کوردەکانییان وەک ئامرازێکی سیاسیی بەکاردەھێنا: تورکیا یارمەتی سەربازی بەخشییە بزووتنەوە دژە ئێرانییەکان لەناویاندا یارمەتی بزووتنەوەکەی سمکۆیان دا لە ساڵانی ١٩١٨ بۆ ١٩٢٢،[١١٤] ھاوکات ئێرانیش ھەمان کاری کردەوە بەیارمەتیدانی شۆڕشی ئارارات لە ساڵی ١٩٣٠. لە دەرەنجامی سیستەمی زۆرداری حکوومەتی ئێرانی لە پڕۆسەی لەناوبردنی شوناسی خێلەکان و دەسەڵاتی خۆجێی لە ناوچەکە ئەوا بووە ھۆی دروست بوونی چەندین شۆڕش لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە ناوچەکانی کوردستان، ئازەربایجانی ئێران و لورستان.[١١٥] ئەم ڕێکارانەی حکوومەت بەدیاریکراوی وایکرد کە کورد چەند شۆڕشێکی خێلەکی ڕێکبخات.[١٠٩]

وێنەی قازی محەممەد و کۆمەڵێک سەکردەی تری کۆماری مەھاباد لەوانە مەلا مستەفا بارزانی کە لە پێشەوە وەستاوە.

لە ئەنجامەکانی گەشەسەندنی پان تورکیزم و پان عەرەبی کە وەک ھەڕەشەیەکیش دەبینرا لەسەر قەوارەی ئێران، ئەوا لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٢٠، بزاڤی پان ئێرانیزم دروست بوو.[١١١] بەشێک لە گرووپ و میدیا ئێرانییەکان بە ئاشکرا پشتیوانییان لە کوردانی بەرھەڵستیکار دەکرد لەدژی تورکیا.[١١٦] خانەوادەی پەھلەوییەکان سیستمی ناسیۆنالیزمی ئێرانیان چەسپاند.[١١١] کە تێیدا کوردیان وەک بەشێک لە نەتەوەی ئێران دەبینی.[١١٠] محەممەد ڕەزا پەھلەوی بەسەر کوردی ھەڵدەدا و بە ئێرانییەکی بنەڕەتی دایدەنان یانیش بە یەکێک لە ڕێزلێگیراوترین نەتەوەکانی ئێرانی دادەنا.[١١٧] لەلایەکی دیکەشەوە لەو سەردەمە بیرووباوەڕی مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە ناوچەکە و ناو کوردستان لەژێر کاریگەری یەکێتیی سۆڤیەت گەشەی کردبوو، ئەمەش لەکاتی قەیرانی ئێرانی ١٩٤٦ قووڵ بوویەوە کاتێک کوردەکان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمۆنیستەکان ھەوڵیاندا بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی ئۆتۆنۆمی،[١١٨] لە ئەنجامدا کۆماری کوردستان بە ڕێبەرایەتی قازی محەممەد دامەزرا. ئەم دەسەڵاتە کوردییە بە حکوومەتێکی بووکەڵەی یەکێتیی سۆڤیەت دەبینرا.[١١٩][١٢٠][١٢١] ھاوکات لەپاڵ کۆماری کوردستان ئەوا حکوومەتی خۆسەری ئازەربایجانیش دامەزرا، ئەویش بەھەمان شێوە بە بووکەڵەیەکی دیکەی سۆڤیەت دادەنرا.[١٠٧][١٢٢] ئەو دەوڵەتە کوردییە تەنیا چەند شارێکی کەمی لە خۆ دەگرت، نەیانتوانی لەگەڵ شارەکانی دیکەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان یەکبگرن، بەھۆی ئەوەی نەیانتوانی ھۆز و خێلەکانی دەرەوەی مەھاباد ڕازی بکەن.[١٠٧] لە ئەنجامی ھاتنە دەرەوەی سۆڤیەت لە ئێران لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٦، حکوومەتی ئێرانی توانی دەسەڵاتەکانی بێنێتەوە سەر مەھاباد بەبێ ھیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک بەھۆی خیانەت و ھەڵگەڕانەوەی ھۆز و خێلەکان لە پشتیوانی کۆماری مەھاباد.[١٠٧]

خۆپیشاندانی کوردانی ئێران دژی گەمارۆی کۆبانی لەلایەن داعشەوە.

لە ساڵانی ١٩٦٧، ١٩٧٩، ١٩٨٩–١٩٩٦ چەند جووڵەیەک و شۆڕشی مارکسییانە لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجامدران، بەڵام کاریگەری ئەم ھێزە چەکدارییانە بەقەد کاریگەری پەکەکە نەبووە لە تورکیا، ھەروەھا لەو سەردەمە بەقەد ئەوان سوور نەبوون لەسەر دەوڵەتی کوردی.[١٠٩][١٢٣][١٢٤][١٢٥] سەرباری ئەوانەش، سەکردە دیارەکانی وەک قازی محەممەد و عەبدولڕەحمان قاسملو لەسێدارە و تیرۆرکران لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە.[١٠٧] لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق، حکوومەتی ئێرانی ھاوکاری پشتگیری کوردەکانی عێراقی دەکرد، لە نێویاندا حیزبەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، ئەمەش لە پێناو زیان گەیاندن بوو بە دەوڵەتی عێراقی ھەروەھا ئێران ١٫٤ ملیۆن کوردی عێراقی وەک پەنابەر لە خۆیگرت کە لە ترسی ھێرشەکانی سەددام حوسێن ماڵ و شوێنی خۆیان جێھیشت بوو. وێڕای ئەوەی کە گرووپ و حیزبە مارکسییەکانی کورد لە ئێران قەدەغە و پەرتەوازەکران لەدوای ھەڵوەشتاندنەوەی سۆڤیەت، ئەوا لە ساڵی ٢٠٠٤ حیزبێکی نوێ دامەزرا بەناوی پژاک، کە وەک ھاوپەیمانێکی سەربەخۆی پەکەکە لەناوچەکە دەستی بە چالاکی سەربازی کرد.[١٢٦] پژاک لەلایەن ئێران، تورکیا و ئەمریکا بە گرووپێکی تیرۆریستی تۆمارکراوە.[١٢٦] ھەندێ لە شیکەرەوەکان پژاک وەک مەترسی دانانێن بۆ حکوومەتی ئێران.[١٢٧] لە ئەیلوولی ٢٠١١، ئاگربەستێک لەنێوان پژاک و ئێران دروست بوو، بەڵام چەند جارێکیش گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە کەوتووەتە نێوان پژاک و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.[١٢٨]

لەلایەن حکوومەتە جیاوازەکانی ئێران، کوردیش پەلکێش و بەشداری لە ژیانی سیاسیی ئێراندا پێدەکرێت.[١٠٩] لە ساڵی ١٩٥٢ سیاسەتوانی کورد و لیبڕال، کەریم سنجابی لەلایەن حکوومەتەکەی محەممەد موسەددیق کرا بە وەزیری پەروەردە.[١١٧] لە سەردەمی دەسەڵاتی شا محەممەدڕەزا پەھلەوی چەند کوردێکیش بوونە ئەندام پەرلەمانی ئێران ھەروەھا چەند کەسێکی دیکەش کران بە ئەفسەری پۆلیس، ھەروەھا وەزیری کوردیش ھەبووە.[١٠٩] ھەر لە سەردەمی پەھەولیدا، چەند پڕۆژە و کارێک بەدڵی کورد کرا لەوانە لە ساڵی ١٩٦٢ سیستمی چاکسازی زەوی و زار کە وایکرد کە زەوییەکان بۆ کورد بمێننەوە.[١٠٩] لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠، لە کۆی ٢٩٠ ئەندام پەرلەمانی ئێران ئەوا ٣٠ کورد ھەبوون.[١٢٩] لەم چەند ساڵانەی دواییش کوردەکان پۆستی دیکەی باڵایان وەرگرتووە لەوانە لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، محەممەد ڕەزا ڕەحیمی بووەتە جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ھەروەھا محەممەد باقر قالیباف بووەتە سەرۆکی شارەوانی تاران و دواتریش لە ساڵی ٢٠٢٠ بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران. لە ئەمڕۆدا زمانی کوردی لە چاو سەرەتاکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران زیاتر بەکاردێت، ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنی کوردی ھەن.[١٢٩] سەرباری ئەوەش ھەندێکجار بەرتەسەککردنەوە لە بەکارھێنانی زمانی کوردی ڕوویانداوە.[١٣٠] حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، چالاکیی و پەیوەندییە سیاسییەکانی قەدەغەکردووە کە لە دژی فیکری ئەو وڵاتەن، بەم ھۆیەوەشەوە ساڵانە چەندین چالاکوانی کورد زیندانی دەکرین و لەسێدارە دەدرێن.[١٣١][١٣٢][١٣٣]

سووریا[دەستکاری]

ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بە پەمەیی لەسەر نەخشەی سووریا دیاری کراون.

کورد و کەمەنەتەوەکانی دیکە کە عەرەب نین ئەوا ١٠٪ دانیشتووانی سووریا پێکدەھێنن. کورد گەورەترین کەمەنەتەوەیە لە سووریا. زۆربەی کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵات و باکووری سووریا نیشتەجێن، سەرباری ئەوەش ئەوا ژمارەیەکی زۆر کورد لە حەلەب و دیمەشق دەژین. کوردەکان لە سووریا ھەردەم مافەکانیان پێشێل کراوە.[١٣٤] دروستکردنی حیزبی سیاسیی بۆ کوردەکان قەدەغە بووە.

لە سووریا ھەردەم ڕێگری لە شووناسی کوردبوون کراوە، ڕێگا بە بەکارھێنانی زمانی کوردی گیراوە، ناونانی منداڵەکان دەبوو عەرەبی بێت نەوەک کوردی، ڕاگواستنی کوردەکان لەناوچەکانی خۆیان پڕۆسەیەکی درێژی ڕژێمەکانی سووریا بووە. لە سووریا، ڕێگری کراوە کە شوێنە بازرگانییەکانیش بەناوی کوردی کاربکەن.[١٣٥][١٣٦] لە سووریا، کوردەکان ناسنامەیان بۆ دروستنەکراوە و لە ھاوڵاتیبوونی سووریایی بێبەشکراون.[١٣٧][١٣٨] بەھۆی ئەو سیاسەتانەوە کورد لە سووریا بێدەنگکراوە.[١٣٥] چەندجارێک کوردەکان گفتی ئەوەیان پێدرابوو کە مافی ھاوڵاتیبوون لە سووریا وەردەگرن.[١٣٨]

لەگەڵ شەڕی ناوخۆیی سووریا، کوردەکانی سووریا ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیان بۆخۆیان ڕاگەیاند لەژێر ناوی ڕۆژاوا کە لەچەند کانتۆنێک پێکدێت. دەسەڵات و ھەرێمی ڕۆژاوا بەردەوام لەلایەن داعش و دەوڵەتی تورکیا دژایەتی دەکرێت.[١٣٩] لە ساڵی ٢٠١٩، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆن و ھێرشەکانی تورکیا بەھاوکاری ھێزە دیموکراتییەکانی سووریا ئەوا شاری کۆبانییان گرت.[١٤٠][١٤١] ئەم ڕووداوانەش دوای ئەوە ھاتن کە ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ بڕیاریدا ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژاوا بکێشنێتەوە.[١٤٢]

ئەرمینیا[دەستکاری]

لە ماوەی ساڵانی ١٩٢٠ تاکوو سەرەتای ١٩٩٠، ئەرمینیا بەشێک بووە لە یەکێتیی سۆڤیەت. کوردانی ئەرمینیا وەک ھەر یەکێک لە کامەیتییەکانی دیکە لە سۆڤیەت ئەوا ڕێزی لێگیراوە. کوردەکانی ئەرمینیا بۆ چالاکییەکانیان، بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و پەخشکردنی ڕادیۆ پشتگیری دارایی کراون. لەکاتی ناکۆکی و جەنگ لە ناگۆرنۆ-قەرەباغ کوردەکان ناچارکراون کە ماڵ و حاڵی خۆیان لەو ناوچەیە جێبھێڵن. دوای ھەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەت، بەشێکی زۆر لە کوردەکانی ئەرمینیا ناوچەکانی خۆیان بەرەو ڕووسیا و ڕۆژاوای ئەورووپا جێھێشت.[١٤٣] لەم دواییانەش، بەپێی سیستەمێک ئەوا کورسییەکی پەرلەمانی ئەرمینیا بۆ کەمایەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە دانرا.[١٤٤][١٤٥]

ئازەربایجان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٢٠، دوو ناوچەی کوردی لە ئازەربایجان جێوانشیر و ڕۆژھەڵاتی زەنگەزور یەکیانگرت بۆ پێکھێنانی کوردستانی سوور. ماوەی دەسەڵاتی کوردەکان لەو ناوچەیە زۆری نەخایاند و ساڵی ١٩٢٩ی تێنەپەڕاند. لەوەتەی ساڵی ١٩٨٩، لە ئەنجامی ناکۆکییەکان لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئەوا زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کورد ڕووبەڕووی شوێن گۆڕین و دیپۆرتکرانەوە بوون.[١٤٦]

کوردەکان لە ئوردن و سووریا و میسڕ و لوبنان[دەستکاری]

سەرۆکی کورد سەڵاحەدین لەگەڵ مامەکانی ئەمیر عادل و ئەمیر شێرکۆ، پەیوەندییان بە شەڕڤانانە کوردەکانەوە کرد. لە شارەکانی تکریت، موسڵ، ھەولێر، شارەزوور شام (ئەمڕۆ پێی دەوترێت سووریا، لوبنان) بۆ پاراستنی خاکی ئیسلام لە دژی ھێرشی خاچپەرستان. پادشای کورد و مامی بۆ ماوەیەکی کورت حوکمی باکووری عێراق و ئوردن و سووریا و میسڕیان کرد.[١٤٧] سەڵاحەدین لە سووریا و ئەمیر شێرکۆ لە میسڕ و ئەمیر عادل لە ئوردن، لەگەڵ ئەندامانی خێزان حوکمی زۆربەی شارەکانی ئەمڕۆی عێراق دەکرد. کوردەکان چەندین قەڵای مۆنۆمێنتیان لەو زەویانە دروست کرد کە حوکمیان دەکرد، بەتایبەتی ئەوەی پێی دەوترا «کوردستانی سووریا» و لە دیمەشقی پایتەختی سووریا. بینایەکی بەرز بەناوی قەلحە ھێشتا ماوە لە ناوەڕاستی گەڕەکی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق، بنەماڵەی ئەیوبیان لەوێ چەندین ساڵ بەردەوام بوون، ھەموویان لە ڕەچەڵەکی کورد بوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Safrastian, Kurds and Kurdistan, The Harvill Press, 1948, pp. 16, 31.
  2. ^ Asatrian, Prolegomena to the Study of the Kurds, Iran and the Caucasus, Vol. 13, pp. 1–58, 2009.
  3. ^ ئ ا Martin van Bruinessen, "The ethnic identity of the Kurds", in: Ethnic groups in the Republic of Turkey, compiled and edited by Peter Alford Andrews with Rüdiger Benninghaus [=Beihefte zum Tübinger Atlas des Vorderen Orients, Reihe B, Nr.60]. Wiesbaden: Dr. Ludwich Reichert, 1989, pp. 613–21. [١] 15 October 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Driver, G. R. "The Name Kurd and Its Philological Connexions": 401. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  5. ^ ئ ا ب Ludwig Paul "History of the Kurdish Language" ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Encyclopedia Iranica (2008)
  6. ^ Wladimir Ivanon, The Gabrdi dialect spoken by the Zoroastrians of Persia, Published by G. Bardim 1940. pg 42)
  7. ^ David N. Mackenzie, "The Origin of Kurdish", Transactions of the Philological Society, 1961, pp 68–86.
  8. ^ "Kurds" in Encyclopaedia of Islam. Edited by: P. Bearman, Th. Bianquis, C.E. Bosworth, E. van Donzel and W.P. Heinrichs. Brill, 2007. Brill Online. accessed 2007.
  9. ^ Izady, Mehrdad (1992). The Kurds: A Concise Handbook. The Kurds: A Concise History And Fact Book. p. 185. ISBN 978-0-8448-1727-9. Archived from the original on 3ی Augustی 2020. Retrieved 9ی Septemberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ "https://web.archive". web.archive.org. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠. Retrieved 31ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help); External link in |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "Web.archive.org be". Web.archive.org. ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠. Retrieved 31ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ ""کوردەکان کێن"؟". BBC News. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. Retrieved 31ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ "Middle East Kurds iran". Web.archive.org. ١٧ی ئابی ٢٠٢٠. Retrieved 31ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ Izady, Mehrdad R (1992). The Kurds: A concise handbook. Taylor & Francis. p. 74. ISBN 978-0-8448-1727-9.
  15. ^ M. Van Bruinessen, Agha, Shaikh and State, 373 pp. , Zed Books, 1992. p. 122:
  16. ^ "Excerpt 1: Bois, Th. ; Minorsky, V. ; Bois, Th. ; Bois, Th. ; MacKenzie, D. N. ; Bois, Th. "Kurds, Kurdistan". Encyclopaedia of Islam. Edited by: P. Bearman , Th. Bianquis , C. E. Bosworth , E. van Donzel and W. P. Heinrichs. Brill, 2009. Brill Online". Retrieved 9ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە Archive-It، ئەرشیڤ کراوە
  17. ^ ئ ا Thomas Bois, The Kurds, 159 pp. , 1966. (see p. 10)
  18. ^ ئ ا Encyclopedia Iranica, "Carduchi" by M. Dandamayev
  19. ^ Ilya Gershevitch, William Bayne Fisher, The Cambridge History of Iran: The Median and Achamenian Periods, 964 pp. , Cambridge University Press, 1985, ISBN 978-0-521-20091-2, (see footnote of p. 257)
  20. ^ David McDowall, A modern history of the Kurds, 515 pp. , I.B. Tauris, 2004, ISBN 978-1-85043-416-0 (see p. 9)
  21. ^ David N. Mackenzie, "The Origin of Kurdish", Transactions of Philological Society, 1961
  22. ^ Professor Garnik Asatrian (Yerevan University) (2009). "Prolegomena to the Study of the Kurds", Iran and the Caucasus, Vol. 13, pp. 1–58, 2009.
  23. ^ "HAZĀRASPIDS". www.iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Encyclopædia Iranica. Retrieved 20 February 2017. HAZĀRASPIDS, a local dynasty of Kurdish origin which ruled in the Zagros mountains region of southwestern Persia,... {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  24. ^ "Who Are the Kurds?". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  25. ^ http://www.bakhawan.com/dotkurd/nebez/Inglizi/TheKurds.pdf ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., p. 55
  26. ^ "الأیوبیون/بنو أیوب فی مصر". www.hukam.net. Retrieved 15ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  27. ^ Heinz Halm, Shi'a Islam, translated by Janet Watson. New Material translated by Marian Hill, 2nd edition, Columbia University Press, p. 75
  28. ^ Ira Marvin Lapidus. A History of Islamic Societies, Cambridge University Press, 2002, p. 233
  29. ^ Tapper, Richard, Frontier Nomads of Iran. A political and social history of the Shahsevan. Cambridge, Cambridge Univ. Press, 1997. pp 39.
  30. ^ Izady, Mehrdad, The Kurds: A Concise Handbook. Taylor & Francis, Inc. , Washington, D.C. 1992. pp 50
  31. ^ E. Yarshater, Encyclopædia Iranica, "The Iranian Language of Azerbaijan"
  32. ^ Kathryn Babayan, Mystics, Monarchs and Messiahs: Cultural Landscapes of Early Modern Iran, Cambridge, Massachusetts; London: Harvard University Press, 2002. pg 143
  33. ^ Emeri van Donzel, Islamic Desk Reference compiled from the Encyclopedia of Islam, E.J. Brill, 1994, pp 381
  34. ^ Farhad Daftary, Intellectual Traditions in Islam, I.B.Tauris, 2000. pp 147
  35. ^ Gene Ralph Garthwaite, The Persians, Blackwell Publishing, 2004. pg 159: Chapter on Safavids.
  36. ^ Muhammad Kamal, Mulla Sadra's Transcendent Philosophy, Ashgate Publishing, Ltd. , 2006. pg 24
  37. ^ Roger M. Savory. "Safavids" in Peter Burke, Irfan Habib, Halil Inalci: History of Humanity-Scientific and Cultural Development: From the Sixteenth to the Eighteenth Century, Taylor & Francis. 1999. Excerpt from pg 259 [٢] ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "The Creation of the Ṣafawí Power to 930/1524. Sháh Isma'íl and His Ancestors". The Literary History of Persia. p. 37. Archived from the original on 29 September 2007. Retrieved 1 March 2006.
  39. ^ JOHN R. PERRY; A. Shapur Shahbazi, Erich Kettenhofen. "DEPORTATIONS". Encyclopædia Iranica. Retrieved 13 November 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  40. ^ John Perry, Forced Migration in Iran During the Seventeenth and Eighteenth Centuries, Iranian Studies, VIII-4, 1975.
  41. ^ Mehrdad R. Izady. "Deportations & Forced Resettlements". The Kurds: A Concise Handbook. Archived from the original on 1 May 2008. Retrieved 2006-01-06.
  42. ^ Dawrizhetsʻi, Aṛakʻel (2005). The History of Vardapet Aṛakʻel of Tabriz. Mazda Publishers. p. 77. ISBN 978-1-56859-182-7.
  43. ^ DIMDIM 11 October 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ Eskandar Beg Monshi (1979). History of Shah Abbas the Great History of Shah Abbas the Great. Mazda. ISBN 978-0-89158-296-0.
  45. ^ O. Dzh. Dzhalilov, Kurdski geroicheski epos "Zlatoruki Khan" (The Kurdish heroic epic "Gold-hand Khan"), Moscow, 1967, pp. 5–26, 37–39, 206.
  46. ^ Heghnar Zeitlian Watenpaugh, The Image Of An Ottoman City: Imperial Architecture And Urban Experience In Aleppo In The 16th And 17th Centuries, BRILL, 2004, ISBN 9789004124547, p. 123
  47. ^ Bruce Masters, The Arabs of the Ottoman Empire, 1516–1918: A Social and Cultural History, Cambridge University Press, 2013, ISBN 1107067790, p. 38
  48. ^ H. J. Kissling, B. Spuler, N. Barbour, J. S. Trimingham, H. Braun, H. Hartel,The Last Great Muslim Empires, Vol. III, BRILL, 1997, ISBN 9789004021044, p. 70
  49. ^ Caroline Finkel, Osman's Dream: The History of the Ottoman Empire, Basic Books, 2007, ISBN 9780465008506, p. 179
  50. ^ James J. Reid, Rozhîkî Revolt, 1065/1655, Journal of Kurdish Studies, Vol. 3, pp. 13–40, 2000.
  51. ^ James J. Reid, Batak 1876: a massacre and its significance, Journal of Genocide Research, 2(3), pp. 375–409, 2000.
  52. ^ ئ ا Meiselas, Susan (1998). Kurdistan: in the Shadow of History. Random House. ISBN 978-0-679-42389-8.
  53. ^ W. G. Elphinston, "The Kurdish Question", Journal of International Affairs, Royal Institute of International Affairs, 1946, p. 93
  54. ^ "Archived copy". Archived from the original on 21 January 2004. Retrieved 2007-06-02.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  55. ^ C. Dahlman, The Political Geography of Kurdistan, Eurasian Geography and Economics, Vol. 43, No. 4, 2002, p. 278
  56. ^ Bloxham, Donald (2007). The Great Game of Genocide: Imperialism, Nationalism, and the Destruction of the Ottoman Armenians. Oxford University Press. p. 51. ISBN 978-0-19-922688-7. Archived from the original on 12ی Septemberی 2020. Retrieved 9ی Septemberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  57. ^ McDowall, David (1997). A Modern History of the Kurds. London: I.B.Tauris. p. 2. ISBN 1-86064-185-7. Archived from the original on 12ی Decemberی 2020. Retrieved 15ی Novemberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  58. ^ ئ ا Laçiner, Bal; Bal, Ihsan (2004). "The Ideological And Historical Roots Of Kurdist Movements In Turkey: Ethnicity Demography, Politics". Nationalism and Ethnic Politics. 10 (3): 473–504. doi:10.1080/13537110490518282. S2CID 144607707. Archived from the original on 11 October 2007. Retrieved 19 October 2007. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ Natali, Denise (2004). "Ottoman Kurds and emergent Kurdish nationalism". Critique: Critical Middle Eastern Studies. 13 (3): 383–387. doi:10.1080/1066992042000300701.
  60. ^ Mehmet Emin Zeki, Kürdistan Tarihi p. 20, Ankara, 1992
  61. ^ Garo Sasuni, Kürt Ulusal Hareketleri ve 15. Yüzyıldan Günümüze Kürt-Ermeni İlişkileri p. 331, Istanbul, 1992
  62. ^ C. Dahlman, The Political Geography of Kurdistan, Eurasian Geography and Economics, Vol. 43, No. 4, 2002, p. 279
  63. ^ "(McDowall - A Modern History of the Kurds, page 492)"
  64. ^ Kurdish Culture and Society: An Annotated Bibliography - P. 22. by Lokman I. Meho, Kelly L. Maglaughlin
  65. ^ O'Grady, Siobhán (10 October 2019). "Actually, President Trump, some Kurds did fight in World War II". Washington Post. Archived from the original on 19ی Novemberی 2020. Retrieved 24ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  66. ^ "Assyrian RAF Levies". Assyrian RAF Levies. Retrieved 24ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  67. ^ Hawramy, Fazel (13 October 2019). "Kurdish WWII veterans: Trump wasn't born when we fought the Nazis". Rudaw. Archived from the original on 14ی Octoberی 2019. Retrieved 14 October 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  68. ^ J. Otto Pohl (October 2017). "Kurds in the USSR, 1917-1956". Kurdish Studies. pp. 39–40. Archived from the original on 12ی Decemberی 2020. Retrieved 24ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  69. ^ J. Otto Pohl (October 2017). "Kurds in the USSR, 1917-1956". Kurdish Studies. pp. 39–40. Archived from the original on 12ی Decemberی 2020. Retrieved 24ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  70. ^ Fortin, Jacey (10 October 2019). "Trump Says the Kurds "Didn't Help" at Normandy. Here's the History". New York Times. Archived from the original on 12ی Novemberی 2020. Retrieved 24ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  71. ^ "CIA World Factbook". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  72. ^ The cultural situation of the Kurds 24 November 2006 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.A report by Lord Russell-Johnston, Council of Europe, July 2006
  73. ^ Ethnologue census of languages in Asian portion of Turkey 18 October 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  74. ^ Arin, Kubilay Yado, "Turkey and the Kurds – From War to Reconciliation?" ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. UC Berkeley Center for Right Wing Studies Working Paper Series, 26 March 2015.
  75. ^ Suny, Ronald Grigor; Göçek, Fatma Müge; Gocek, Fatma Muge; Naimark, Norman M.; Naimark, Robert and Florence McDonnell Professor of East European Studies Norman M. (2011-02-23). A Question of Genocide: Armenians and Turks at the End of the Ottoman Empire (بە ئینگلیزی). Oxford University Press, USA. ISBN 978-0-19-539374-3. Archived from the original on 12ی Decemberی 2020. Retrieved 12ی Decemberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  76. ^ Bayir, Derya (2016-04-22). Minorities and Nationalism in Turkish Law (بە ئینگلیزی). Routledge. pp. 139–141. ISBN 978-1-317-09579-8.
  77. ^ "Leyla Zana, Prisoner of Conscience". New York: Amnesty International USA. Archived from the original on 10 May 2005. ١٠ی ئایاری ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  78. ^ Radu Michael (2001). "The Rise and Fall of the PKK". Orbis. 45 (1): 47–64. doi:10.1016/s0030-4387(00)00057-0.
  79. ^ "Turkey: "Still Critical" – Introduction". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  80. ^ "Displaced and Disregarded: Turkey's Failing Village Return Program". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  81. ^ "Prospects in 2005 for Internally Displaced Kurds in Turkey". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  82. ^ HRW Turkey Reports 5 June 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. See also: Report D612, October 1994, "Forced Displacement of Ethnic Kurds" (A Human Rights Watch Publication).
  83. ^ Yerilgoz, Yucel. "The Practice of a Century – Kemalism". Australian Institute for Holocaust and Genocide Studies. Archived from the original on 9 March 2002. ٩ی ئازاری ٢٠٠٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  84. ^ "Adherents.com: By Location". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  85. ^ G.S. Harris, Ethnic Conflict and the Kurds in the Annals of the American Academy of Political and Social Science, pp. 118–120, 1977
  86. ^ Introduction ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Genocide in Iraq: The Anfal Campaign Against the Kurds (Human Rights Watch Report, 1993).
  87. ^ G. S. Harris, Ethnic Conflict and the Kurds in the Annals of the American Academy of Political and Social Science, p. 121, 1977
  88. ^ M. Farouk-Sluglett, P. Sluglett, J. Stork, Not Quite Armageddon: Impact of the War on Iraq, MERIP Reports, July–September 1984, p. 24
  89. ^ "Genocide in Iraq: The Anfal Campaign Against the Kurds". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  90. ^ In memory of Halabja – March 16th, 1988، ماڵپەڕی ھیومەن ڕایتس ھاوس، ڕۆژی ١٥ی ئازاری ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە.
  91. ^ "Archived copy". Archived from the original on 7 April 2014. Retrieved 2007-02-03.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)
  92. ^ "Kurds Rejoice, But Fighting Continues in North". foxnews.com. Associated Press. 9 April 2003. Archived from the original on 26ی Octoberی 2014. Retrieved 22ی Octoberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  93. ^ "CNN.com – Coalition makes key advances in northern Iraq – 10 April 2003". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  94. ^ Damien McElroy (11 April 2003). "Grateful Iraqis surrender to Kurds". The Scotsman. Archived from the original on 13ی Decemberی 2007. Retrieved 22ی Octoberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  95. ^ Krajeski, Jenna (20 March 2013). "The Iraq War Was a Good Idea, If You Ask the Kurds". The Atlantic. Archived from the original on 9ی Novemberی 2020. Retrieved 31 August 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  96. ^ Appendix B – Statement of Reasons – Ansar al-Islam (formerly Ansar al-Sunna). Parliament of Australia. 15 June 2009. ISBN 978-0-642-79186-3. Archived from the original on 29ی Septemberی 2020. Retrieved 12ی Decemberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  97. ^ Robert W. Olson (1996). The Kurdish nationalist movement in the 1990s: its impact on Turkey and the Middle East. p. 56.
  98. ^ Kanan Makiya (1998). Republic of Fear: The Politics of Modern Iraq, Updated Edition. University of California Press. p. 321. ISBN 0-520-92124-0.
  99. ^ "Kurdish War: The Ceasefire Is Over". StrategyPage. 6 June 2010. Retrieved 22ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  100. ^ 92% of Iraqi Kurds back independence from Baghdad, election commission says ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی فەڕەنسا ٢٤، ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  101. ^ Kurdistan referendum results: 93% of Iraqi Kurds vote for independence, say reports ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  102. ^ "Tensions mount between Baghdad and Kurdish region as Kurds seize oil fields". The Washington Post. Archived from the original on 12ی Julyی 2014. Retrieved 11 July 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  103. ^ Iraqi forces enter Kirkuk as Kurds flee ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی بی بی سی، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  104. ^ McLachlan, Keith (15 December 1989). "Boundaries i. With the Ottoman Empire". Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University. Retrieved 16 August 2013. {{cite encyclopedia}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  105. ^ ئ ا Schofield, Richard N. (15 December 1989). "Boundaries v. With Turkey". Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University. Retrieved 17 August 2013. {{cite encyclopedia}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  106. ^ ئ ا Kreyenbroek, Philip G. (20 July 2005). "Kurdish Written Literature". Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University. Retrieved 17 August 2013. {{cite encyclopedia}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  107. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Kreyenbroek, Philip G.; Sperl, Stefan (1992). The Kurds: A Contemporary Overview. London; New York: Routledge. pp. 17–19. ISBN 978-0-415-07265-6. OCLC 24247652.
  108. ^ Abrahamian, Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton, New Jersey: Princeton University Press. p. 12. ISBN 978-0-691-05342-4. OCLC 7975938.
  109. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر Kreyenbroek, Philip G.; Sperl, Stefan (1992). The Kurds: A Contemporary Overview. London; New York: Routledge. pp. 138–141. ISBN 978-0-415-07265-6. OCLC 24247652.
  110. ^ ئ ا ب Banuazizi, Ali; Weiner, Myron (1986). The State, Religion, and Ethnic Politics: Afghanistan, Iran, and Pakistan. Syracuse, N.Y.: Syracuse University Press. pp. 186–187. ISBN 978-0-8156-2385-4. OCLC 13762196.
  111. ^ ئ ا ب Ashraf, Ahmad (15 December 2006). "Iranian Identity iv. 19th–20th Centuries". Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University. Retrieved 17 August 2013. {{cite encyclopedia}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  112. ^ Abrahamian, Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton, New Jersey: Princeton University Press. p. 32. ISBN 978-0-691-05342-4. OCLC 7975938.
  113. ^ Entessar, Nader (2010). Kurdish Politics in the Middle East. Lanham: Lexington Books. p. 17. ISBN 978-0-7391-4039-0. OCLC 430736528.
  114. ^ Allen, William Edward David; Muratoff, Paul (1953). Caucasian battlefields: A History of the Wars on the Turco-Caucasian border, 1828–1921. Cambridge: Cambridge University Press. p. 296. OCLC 1102813.
  115. ^ Bayat, Kaveh (2003). "Chapter 12: Riza Shah and the Tribes". In Cronin, Stephanie (ed.). The Making of Modern Iran: State and Society Under Riza Shah 1921–1941. BIPS Persian Studies Series. London; New York: Routledge Taylor & Francis Group. pp. 224–230. ISBN 978-0-203-42314-1. OCLC 54059369.
  116. ^ Parvin, Nassereddin (15 December 2006). "Iran-e Kabir". Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University. Retrieved 17 August 2013. {{cite encyclopedia}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  117. ^ ئ ا Izady, Mehrdad (1992). The Kurds: A Concise Handbook. Washington: Crane Russak. p. 198. ISBN 978-0-8448-1729-3. OCLC 25409394.
  118. ^ Zabih, Sepehr (15 December 1992). Communism ii. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. in Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University
  119. ^ Romano, David (2006). The Kurdish Nationalist Movement: Opportunity, Mobilization and Identity. Cambridge Middle East studies, 22. Cambridge, UK; New York: Cambridge University Press. p. 227. ISBN 978-0-521-85041-4. OCLC 61425259.
  120. ^ Chelkowski, Peter J.; Pranger, Robert J. (1988). Ideology and Power in the Middle East: Studies in Honor of George Lenczowski. Durham: Duke University Press. p. 399. ISBN 978-0-8223-0781-5. OCLC 16923212.
  121. ^ Abrahamian, Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton, N.J.: Princeton University Press. pp. 217–218. ISBN 978-0-691-05342-4. OCLC 7975938.
  122. ^ Chubin, Shahram; Zabih, Sepehr (1974). The Foreign Relations of Iran: A Developing State in a Zone of Great-Power Conflict. Berkeley: University of California Press. pp. 39–41, 178. ISBN 978-0-520-02683-4. OCLC 1219525.
  123. ^ Romano, David (2006). The Kurdish Nationalist Movement: Opportunity, Mobilization and Identity. Cambridge Middle East studies, 22. Cambridge, UK; New York: Cambridge University Press. p. 240. ISBN 978-0-521-85041-4. OCLC 61425259.
  124. ^ Abrahamian, Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton, New Jersey: Princeton University Press. p. 453. ISBN 978-0-691-05342-4. OCLC 7975938.
  125. ^ Yodfat, Aryeh (1984). The Soviet Union and Revolutionary Iran. New York: St. Martin's Press. ISBN 978-0-312-74910-1. OCLC 9282694.
  126. ^ ئ ا Katzman, Kenneth (2009). Iraq: Post-Saddam Governance and Security. New York: Nova Science Publishers. p. 32. ISBN 978-1-61470-116-3. OCLC 756496931.
  127. ^ Habeeb, William Mark; Frankel, Rafael D.; Al-Oraibi, Mina (2012). The Middle East in Turmoil: Conflict, Revolution, and Change. Santa Barbara: Greenwood Publishing Group. p. 46. ISBN 978-0-313-33914-1. OCLC 753913763.
  128. ^ Elling, Rasmus Christian (2013). Minorities in Iran: Nationalism and Ethnicity after Khomeini. New York: Palgrave Macmillan. p. 312. ISBN 978-0-230-11584-2. OCLC 714725127.
  129. ^ ئ ا Howard, Roger (2004). Iran in Crisis?: The Future of the Revolutionary Regime and the US Response. London; New York: Zed Books. pp. 185–186. ISBN 978-1-84277-474-8. OCLC 54966573.
  130. ^ زارا محەممەدی.. نموونەی تواندنەوەی زمانی کوردی لە ئێراندا ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەماڵپەڕی ڕووداو، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  131. ^ ڕژێمی ئێران سزای سێدارە بەسەر زیندانییەکی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەسەپێنێت ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژ نیوس، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  132. ^ زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە لە سێدارە درا ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردپا، ١١ی گەلاوێژی ٢٧١٧ی کوردی بڵاوکراوەتەوە.
  133. ^ کۆماری سێدارە لە ئێران،سامان نەسیمی و پێنج لاوی تری لەسێدارەدا ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چاوی گەل، ١٢ی شوباتی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
  134. ^ Syria: End persecution of human rights defenders and human rights activists 13 October 2007 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە..
  135. ^ ئ ا "Syria: The Silenced Kurds". Retrieved 5 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  136. ^ "Essential Background: Overview of human rights issues in Syria" ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە. Human Rights Watch, 31 December 2004.
  137. ^ Syria's Kurds Struggle for Rights لو Library of Congress (archived 2008-09-14)
  138. ^ ئ ا "The Media Line". Archived from the original on 30 September 2011. Retrieved 5 November 2014. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  139. ^ We stand in solidarity with Rojava, an example to the world ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گاردیان، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  140. ^ Bethan McKernan (9 October 2019). "Turkey launches military operation in northern Syria". The Guardian. Retrieved 22ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  141. ^ "Syrian government forces set to enter Kobani and Manbij after SDF deal". The Defense Post (بە ئینگلیزی). 2019-10-13. Retrieved 2019-10-28. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  142. ^ "Trump makes way for Turkey operation against Kurds in Syria". BBC News. 7 October 2019. Archived from the original on 20ی Decemberی 2019. Retrieved 10 October 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  143. ^ "Kurds and Kurdistan: A General Background" ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., p. 22
  144. ^ "DocumentView". www.arlis.am. Retrieved 2018-01-25. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  145. ^ مێژووی پەرلەمانی ئەرمینیا ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی پەرلەمانی ئەرمینیا، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  146. ^ "Kurds and Kurdistan: A General Background" ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., p. 22
  147. ^ Minorsky, V. (1953). Studies in Caucasian History: I. New Light on the Shaddadids of Ganja II. The Shaddadids of Ani III. Prehistory of Saladin. Cambridge University Press. p. 124. ISBN 978-0-521-05735-6.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]