ستوونی پێنجەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستونی پێنجەم،پایەی پێنجەم یان تابوری پێنجەم دەستەواژەیەکە بۆ گروپێک کە پشێوی ئەنێنەوە لە ناو گروپێکی گەورەتر، نەتەوەیەک یاخود شارێکی گەمارۆدراودا لە ناوەوە. چالاکیەکانی ستونی پێنجەم ئەکرێ ئاشکرا یان نهێنی بن. جوڵاندنی ستونی پێنجەم بە ئاشکرا بۆ پشتیوانی هێزیکی دەرەکی لە ماناکەی ناگۆڕێت. ئەم زاراوەیە ئەکرێ بەکار بێت بۆ کار و چالاکی سوپایەک بە مەبەستێکی تایبەت. وە چالاکیەکانی ستونی پێنجەم ئەکرێ لە شێوازی تێکدان، هەڵە زانیاری بڵاوکردنەوە یاخود کاری سیخوڕی لەلایەن دڵسۆزانی هێزێکی دەرەکی لە ناوەوە.

مێژووەکەی[دەستکاری]

ئەمیلیۆ مۆلا جەنەراڵێکی نیشتیمانی ئیسپانیا لە ساڵی 1936دا لە کاتی جەنگی ناوخۆی ئسیپانیادا بە یەکێ لە ڕۆژنامەنوسەکان ئەڵێ کەوا هەر چوار ستون (پایە)ی سوپاکەی لە نزیک مەدریدە وە ستونی پێنجەمیشی لە ناوەوەی مەدرید هاوکاری ئەکەن بۆ پەلاماردانی دەوڵەتە کۆماریەکەی مەدرید.

لە سۆرانیدا[دەستکاری]

زیاتر ستونی پێنجەم و تابوری پێنجەم بەکاردێن وەک لە پایەی پێنجەم، بۆ نمونە لەم وەرگێڕانەدا ستونی پێنجەم بەکار هاتوە.[١] بەڵام بە گشتی بەکار هێنانی ئەم دەستەواژەیە (زاراوەیە) هێندێک کاڵ بۆتەوە لە کوردیدا. بۆ نمونە لەم چاوپێکەوتنەدا لە کوردستنای نوێ چاوپێکەتوو ئەڵێ "کاتێک شتێک کە لەدەرەوەی خۆی دەبێت و ئەنجام دەدرێت، سەردەمێک پێیاندەوت تابوری پێنجە"[٢] واتە جاران بە کردارەکەیان دەگوت تابوری پێنجە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ شارپرێس - شیعەکانی کەنداو ٢٩ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، وەرگێڕانی ئارام ئەحمەد، 8/6/2013، دوا سەردان 6/1/2014
  2. ^ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، چاوپێکەوتن لەگەڵ ئارام جەمال، 15.1.2011، دوا سەردان 6.1.2014

سەرچاوەکان[دەستکاری]