ئایین لە کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئایین

ئایین لە کوردستان (بە ئینگلیزی: Religions in Kurdistan). جوگرافیای کوردستان یارمەتیدەرە بۆ شرۆڤەکردنی فرەچەشنەی ئایینەکانی یارسان، ئێزدی، زەردەشتی، مانی، جوو و کریستیانیزم بە ناونیشانە جۆراوجۆرەکانییەوە، موسڵمانی سوننی و شیعی و سۆفیگەری و ھەموویان بەیەکەوە بە درێژایی ڕۆژگار لە سەر ئەم خاکە ژیاون. ئەمیش ھەرجار بەھاوسەنگییەکی ناسک و بەروەخت کە بەردەوام بەھۆی کۆمەڵێ ڕووداوی جەرگبڕ کە ڕەنگدانەوەی ناسکیی لە ڕادەربەدەری ئەم بەشەی جیھانە، لە ناو چووە.

مێژوو[دەستکاری]

منارەی مزگەوتێک لە ئامێدی.

لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لانکی شارستانییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، گۆڕەپانی خوێن و توند و تیژی، ناوەندی کوشتارە ھەر خوێناوییەکان و گەورەترین لێبوردەیی، کوردستان تاقانەیە. شارەکانی لە چوارڕیانی ڕێگا سەرەکییەکانی ھات و چۆدان، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پەناگەی نەتەوە ژێردەستەکان واتا قوربانیانی چەوساندنەوە و ئایینییەکان بوون.

کوردەکان بە نەوەی مادەکان دادەنرێن ئەو خیڵە ئاریانە بوون کە لە ھەزارەی دووەمی پێش زاییندا نیشتەجێی باکووری ڕۆژاوای خاکی ئێران بوون. میرنشینە جیاوازەکانی ماد کە لە گەڵ ئاشووریەکاندا لە شەڕی بەردەوامدا بوون، لە سەدەی حەوتەمی پێش زاییندا لە ژێر فەرمانڕەوایی دیجۆسێس کە ئەکپاتان (ھەمدانی ئێستا لە ئێران) کردە پایتەختی خوی یەک خرانەوە. لە کۆتایی سەدەی حەوتەمی پێش زایین، مادەکان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر وەڵاتی فارسدا سەپاند. لە ساڵی ٦١٢ پێش زایینی بە ھاوکاری بابلییەکان نەبوخزنەسر بە تەواوی کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاشوورییەکان ھێنا.

لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایینی سەرۆکی ھۆزێکی فارس بە ناوی کیرۆس ئەخامینش (کیرۆسی مەزن) دەستی بە سەر میدیا دا گرتەوە و کردی بە بەشێک لە ئیمپیراتۆری فارس. دوایش بوو بە بەھێزترین دەسەڵات لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. زەردەشتی ئایینی فەرمی ئەخمینی بوو وا پێدەچێت بە سەر مادەکانیشدا سەپێنرا بیت. بەڵام مادەکان پەرەیان بە ئایینی تایبەتی خۆیان دابوو کە بیرو باوەڕی فریشتەکان بوو.

ئەگەر باش تێبینی بکرێت ئەم ئایێنە کاریگەری بە سەر ئایینە خوایییەکانی پاش خۆیدا ھەبووە. ئەم ئایینە کە بێگومان لە سیبێریای ڕۆژاواوە سەری ھەڵداوە و بەھۆی کۆچی ھیندو ئەورووپییەکانەوە گوێزرایە ناوچەکە، لە سەر دوو بنەما دامەزراوە: چاکە لە ئەھموورامەزدا بەرجەستە دەبێت ە خراپە لە ئەھریمەن. ئەسکەندەری گەورە لە ساڵی ٣٣٠ پێش زایینی، میدیای داگیر کرد، و میدیا ئیتر وەک بەشێک لە ئیمپیراتۆری یۆنانی کەوتە ژێر کاریگەری قووڵی ھێلینییەوە و بیروڕا ئایینییەکانی یۆنان بە سەر دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ئەو ناوچەی وازیان لە بڕوا کۆنەکانی خۆیان نەھێنابوو سەپێنرا، دواتر ئایینێکی سەیر بەناوی میتراییزم بە شێوەیەکی خێرا لە ئێران سەری ھەڵدا. میترا خوای ڕۆژ بوو. ئەم میتراییزمە لە کوردستان دا سەرکەوتنێکی خێرای بەدەست ھێنا. سەرکەوتنێک کە تەنانەت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پاش ھاتنەوەی ئایینی جوولەکە و مسیح جیێ خۆی ھێشتەوە و کاریگەرییەکەی پاراست. لە ماوەی ئیمپیراتووری نوێی ئاشووریدا ڕەوەندێکی گرنگی جوولەکەکان ئاوارە و دەربەدەری کوردستان بوو (ھۆزە ون بووەکان) و بە ھۆیەوە زۆر بە خێرایی زۆرینەی کورد لە دین وەرگەڕان. لەدواییدا مەسیحییەت دەرکەوت و زۆربەی کوردەکان کە لە ژێر کاریگەری ئایینی جوولەکەدا بوون، ئەم ئایینە تازەیەیان پەسەند کرد.

لە سەدەی پێنجەمدا بزووتنەوەی مەزدەکی سەری ھەڵدا و دژ بە بنەماکانی توندی ئایینی زەرەدەشتی ئیمپیراتۆری ساسانی فارسی یاخی بوو. ئەم ئایینە کە لە چیاکانی زاگرۆس واتە شوێنی لەدایکبوونی مەزدەک، لە دایک بووە، بڕوای بە یەکسانی کۆمەڵایەتی لە نێوان مرۆڤ دا و ھاوبەشی لە سامان و مولک دا ھەبوو. بەڵام مزدەکەکان بە خێرایی بوونە قوربانی کوشتار و لەناوبردن و بزووتنەوەکەش لە کۆتایی سەدەی شەشەمی پاش زایین نەما.

ئیسلام لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەوە و ھەر لە سەرەتای ٦٣٧ ەوە ئەسپ سوارەکانی اللە کەوتنە بڕینی ڕیگاوبانەکانی کوردستان. بەڵام لە سەدەی ١٢ دا بوو کە بەھۆی داگیرکارییەکانی ئیمپیراتووری عوسمانی، ئایینی ئیسلام بە سەر زۆرینەی کورد سەپێنرا.

لە سەدەی ١٦ دا زۆربەی ھەرە زۆری کورد ناچارکران لەڕێگای جینۆسایدەوە کە ببنە موسڵمان، بەڵام تا ئێستاش زۆر لە داب و نەریت و بیڕوباوەڕەکانی خۆیان پاراستووە. زیاتر ڕیبازی سۆفیگەریان بەلاوە پەسەند بووە، چونکە زیاتر لە ئیسلام، کە لە عەرەبە بەدوەکانەوە بۆیان ھاتبوو، لە داب و نەریتی ەیند و ئەورووپییەکان نزیک بوو.

ئەمڕۆ

ئایینی ئێزدی[دەستکاری]

لالش

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا نزیکەی ملیۆنێک تا ملیۆنێک و نیو ئێزدی ھەنە کە زۆربەیان لە کوردستانی عێراق دەژین، ھەروەھا لە ئەرمەنستان و گورجستان ژمارەیەکی بەرچاو ھەنە، ھندەکیان لە ئەورووپای ڕۆژاوادا دەژین. ھەندێکیانیش لە دەوروبەری جزیر و ماردینی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی سووریا و دەژی ئایینێکی تایبەتە بە کوردان، ئەمڕۆکە ھەموو ئێزدییەکان کوردن. لە سەردەمێکدا زۆربەی کوردەکان ئێزدی بوون؛ و ھەموو کاتی بە ھەست و بیری مێژوویی زیندووی کوردەکان دەژمێردرێن ئیمپیراتووری عوسمانی بەناڕەوا تۆمەتی لە پەیڕەوانی ئەم ئایینە دەدا بە بیانۆی نەبوونی کتابی ئەسمانی بۆیە ھەموو کاتەک بەردووام بوون لە کوشتن و تالانکردنەوەی گوندەکانیان لە باکووری کوردستان، و بە درێژایی چەندین سەدە کوشتو بڕی یەکجار بێ بەزییانەی لێ کردوون. چونکە تورەکەکان وایان بیردەکردەووە کە ھەبوونی کوردانی موسلمان ئاسنترە بۆ تواندنەوە و بە تورک کردن بەلام کوردانی ئێزدی ئایینیان وەک بەربەستەک دەبینرە بۆ بە تورک بوون، چونکە دەقە کەڤنارەکانی ئەو ئایینە ھەموو بە کوردی کورمانجی بوون، ئەم ئایینە بە بربرەی پشتی زارەوی کورمانجی ھەژماردەکرێت چونکە کۆنترین دەقەکانی زارەوی کورمانجی لەلایان ئێزدییەکانەوە نووسراون کە ھەردوو کتێبی مەسحەف ڕەش و جەلوە بەو زارەیە نووسراووە، ئێزدییەکان باوەڕیان بە گوێزەرانەوەی گیان لە جەستەیەکەوە بۆ جەستەیەکی تر ھەیە کە پێ دەلێن کراس گۆرینەوە، ئێزدییەکان بە سەر دوو چینی جیادا دابەش دەبن، چینی موریدەکان و چینی پیاوانی ئایینی، چینی ئایینی بریتینە لە شێخ و پیرەکان. پیرەکان کۆنترن لە شیخەکان، لە کۆندا پیرەکان دەستھەلاتی ڕەھای ئایینیان بە دەست بوو پیرەکانی ئایینی ئێزدی ھەمان سیفەتی پیرەکانی ئایینی عەلوی و زەردەشتی و یارسانیان ھەبوون بۆ بە ڕێوبردنی ئارکی دینییەکان، بەلام پاش ھاتنی ئایینە ئەبراھیمییەکان، چینی شێخەکان لە لایان شیخادییەوە دروست دەکرێت، و دەستھەلات ئایینی دەگرنە دەست، ھەرچاندە تاکۆ ئیستاشی پیرەکان ماون بەلام دەستھەلاتیان وەک شێخەکان بە ھێز نییە.

  • ناودارەکان

ئێزدییەکان بێجگە لە سەردەمی کوندا لەسەردەمی نوویشیدا چەندین کەسایەتی ناووبەنگیان ھەبوونە کە لە بزاڤی ڕەوشنبیریدا خەباتی کوردیدا خەبتیان کردووە، بۆنموونە یەکەمین جار ڕۆمانی کوردی لەلایان ئێزدییەکانی سوڤییەتەوە دەنووسرێت. لە خوارەوە ھندەک لە نووسەر و ناودارەکانی کوردانی ئێزدی باس دەکەین

ئایینی یارسان[دەستکاری]

کۆمەڵە ئایینییەکەی یارسان (ئەھلی حەق یان کاکەیی) ئایینێکی جییاواز لە ئیسلامە. یارسان لە سەدەی یانزدەی زایینی لە لوڕستان دامەزرا و لە شارەزوور و ھەورامان لە لایەن شاخوشین بڵاوکرایەوە و لە لایەن سوڵتان سەھاکەوە جاکسازی تێیدا کرا کە لە ھەورامان شوێنێکی پاڕانەوەی بە ناوی جەمخانە بنیات نا و گوندی پردیوەر (شیخان)ی کردە بنکەی چالاکییەکانی خۆی. پیرە ڕاستەقینەکانی یارسان لە عێراق و ئێراندا، لە بنەچەک لەو بنەماڵە پیرۆزانەن. یارسان باوەڕیان بە سوڵتان سەھاک و ھەفت تەن و ھەفتوانەیە و سەبارەت بە کاسایەتییە ئایینییەکانی ئیسلامیش پییان وایە کە عەلی و کوڕەکانی (حەسەن و حوسێن) و یارانی ئەو سەردەمە زاتی سوڵتان و ھەفتەن و ھەفتوانەییان لە جەستەدا بووە. لە ھەمان کاتدا مووسا و ئیلیاس و عیسا و محەممەدیشیان لا پیرۆزە.

لە بابەتی دووبارە بەرجەستە بوونەوەدا لەگەڵ درووز و ئێزدییەکان کۆکن. پەیرەوانی یارسان لە ناوچەی گۆران و لەکستان لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان و ھەمەدان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەژێن. لە باشووری کوردستانیش کە بە یارسان کاکەیی دەگۆترێت، لە ناوچەی کەرکووک و خانەقیندا دەژێن.

ئایینی عەلەوی[دەستکاری]

ئایینی عەلەوی یان قزڵباشەکان، گەلێک جار قزلباشەکان بەھۆی ئەو گرنگییەی بە عەلی زاوای محەممەد دەدەن، بە ڕێبازێکی سۆفیگەری دادەنرێن. بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندییەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە. ئایینەکەیان زیاتر مرۆیییە، ڕەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتییەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتایییەوە دوورە. بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە. زۆر گرنگی بە ڕۆژووی ڕەمەزان نادەن. خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن. بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھنگی لەگەڵدایە، لە مزگەوت ناکرێن و لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە «جوم ئێڤی» ناویان لێ دەبرێت و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان سەیید دەناسرێن.

کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نییە. ڕێز لە قورئان و ئینجیل و تەورات دەگرن. لە نێوان خواو مرۆڤایەتیدا بڕوایان بە نێوبژیوانی پێنج فریشتە و دوازدە وەزیری خوا و چل پێغەمبەر ھەیە. ھەندێک جار پێیان دەڵێن «سەرسوورەکان» و زۆربەیان لە ئەنادۆڵ و شارەکانی سیواس و دیاربەکر و خەربووت دەژین. قزڵباشە کوردەکان بە کوردی و زازایی قسە دەکەن. لە چیاکانی دێرسم زیاتر لە ملیۆنێکن. خەمڵاندنەکانی ئەم دوایییە دانیان بەوە ناوە کە لەوانەیە قزڵباشەکان ٢٥ لە سەدی دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن.

سۆفیگەری[دەستکاری]

ھەر لە سەرەتای سەدەی دوازدەیەوە سۆفیگەری لە کوردستان سەری ھەڵداوە و کۆمەڵە جیاجیاکان بە پەسەندکردنی ڕێبەرێکی ھاوبەش لە باوەشی تەریقەیەکەدا یەک دەگرن. لە ھەموویان کۆنتر کە تا ئێستاش لە کوردستان زۆر کارایە، تەریقەی قادری یە کە لە لایەن عەبدولقادری گەیلانیەوە (١٠٧٨–١١٦٦) دامەزراوە و لە شاری بەرزەنجە (نزیک شاری سلێمانی) ناوەندی بۆ دانراوە. دەروێشە قادرییەکان بۆ ئەوەی لە لایەن شێخەکەیانەوە بە مورید بناسرێن دەبێ ھەندێ دەستپێشخەری بکەن و کۆمەڵێ ئەرکی گران بە جێ بگەیەنن کە بریتین لە دانپیانان بە خراپییەکانیان، چێژتنی سزاکانیان، فەرمانبەری، ڕێزگرتن لە یاساکانی خانەقا و ماوەی ڕۆژووەکان. لە میانەی مەراسیمەکانی کۆبوونەوەی خانەقا، موریدەکان لە ناو بازنە داخراوەکاندا لە گەل دەنگی جەرگبڕی دەف دا خەم و ڕاست دەبەنەوە تا دەگەنە حاڵەتی دڵڕاوکێیەکی گشتگیر. ئینجا ھەندێکیان بە خەنجەر و قەمە جەستەکەیان کون دەکەن یان بزمار لەسەری خۆیان دەکوتن یانیش بە سەرەوە خۆیان لە دیوارەکان دەدەن. ئەمڕۆ تاڵەبانی و بریفکانی ناودارترین بنەماڵەکانی قادرین.

تەریقەی دووەم نەقشبەندی سوونی لە سەر دەستی بەھائەددین نەقشبەند (١٣١٧–١٣٨٩) لە بوخارا (ئوزبەکستانی ئەمڕۆ) دامەزراوە و لە ساڵی ١٨٠٨ گەیشتووە کوردستان. ئەم تەریقە کە لە لایەن مەولانا خالیدی نەقشبەندی ھێنراوە، شێخەکانی بارزان، تەوێڵە و شەمدینان دەگرێتەوە خۆی. ئەمان مەراسیمەکانیان لە بێدەنگی تەواودا ئەنجام دەدەن. سووفییەکان بە دەوری یەک لە شێوەی بازنە دادەنیشن و بیر لەو بابەتە دەکەنەوە کە لە لایەن شێخەوە کە بەڕیوەبەری کۆبوونەوەکەیە، ھەڵدەبژێردرێت و تاوتوێ دەکرێت. بەڵام پێویستەسەرجەم موسوڵمانان بزانن دینی پاکوبێگەردی ئیسلام بێکەموکوڕییەوپێویستی بەزیادکردن (بیدعة) نییە.

کلێسای سریانی ڕۆژھەڵاتی[دەستکاری]

دەرگای کڵێسای مەریم عەزرا لە سلێمانی

ھەموو مەسیحیەکانی ڕۆژھەڵات ھەمان بیروباوەڕیان ھەبوو کە ماوەی «کونسیل نیسا» لە ٣٢٠ی دووای زایین ڕاگەیەنرا بوو. پاشتر کلێسای ڕۆژھەڵاتیان دامەزراند. بەڵام ململانێی نێوان ئیمپراتۆری بیزەنتی لە ڕۆژاواوە و ئیمپراتۆری فارس لە ڕۆژھەڵاتەوە بووە ھۆی دابەشبوونی ئەو مەسیحیانە.

ئایینی جوو[دەستکاری]

ئەمڕۆ تەنیا ھەندێک گۆڕستان و ئاسەواری پەرستگاکان لە کوردستان ماون. بۆ نموونە لە ئاکرێ ھێشتا ئاسەوارەکانی جوولەکەی کوردستان ماونەتەوە. بەڵام کۆمەڵگای کورد لە ئیسرائیل زۆر بەھێزن و ناسنامەی فەرھەنگی خۆیان پاراستووە. نێزیک ٢٠٠ ھەزار کوردی جوو لەو وەلاتا دەژین.

ئایینی زەردەشتی[دەستکاری]

زەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی ئێران لە ساڵی ٦٦٠ پ. ز لە دایک بووبێت و لە ساڵی ٥٨٣ پ. ز لە ناوبراوە. ئەمڕۆ تەنیا چەند وێرانەیەک لە بورجەکانی بێدەنگی (لاشەکان لەم سەر ئەم بورجانە دادەنران بە ئەوەی باڵدارە لاشخۆرەکان بیا نخۆن) و ژمارەیەکی زۆر بچووکی باوەرپێکەران لە ناوچەکوردییەکانی ئێران و نزیک یەزد بە جێ ماون.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]