جلی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەند نموونەی جلی کوردی لە مۆزەخانەیەکی ھەولێردا

جلی کوردی ئەو جلوبەرگەیە کە تایبەتە بە نەتەوەی کورد و بەشێکی سەرەکیی کولتوری کوردییە. جلی کوردی لەڕووی شێواز و پۆشینەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کولتوری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی ھاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بەزیندوویی لەنێو کوردان بمێنێتەوە.

جۆر و جوانکارییەکانی جلی کوردی[دەستکاری]

جلی پیاوان
جلی خەبات
جوانکاری (ئێکسسوار)
جلی ژنان
جوانکاری (ئێکسسوار)

ڕۆژی جلوبەرگی کوردی[دەستکاری]

لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژێک تایبەت کراوە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی. ڕۆژەکە بە ١٠ی ئازاری ھەموو ساڵێکە، کە ئەوەش لەسەر خواستی کەسەکە دەمێنێتەوە و بەئازادانە دەیپۆشێت، ئەو ڕۆژە زۆربەی خوێندنگا و کۆلێژ و دامودەزگا حکومی و تایبەتییەکان دەگرێتەوە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]