ئێزیدی
ئێزدی یەکان یەکێکە لە ئاینەکانی کورد کە خاوەنی ئاینی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشووری کوردستانن لە دەڤەری شێخانی و نێوان مووسڵدەژین، و ھەندێکییان لەپارێزگای دھۆک و تەوەوی دەڤەری شنگاری سەر سنووری سووریادا دەژین.
ھەروەھا لە بۆتان و دەربێسیە و باکووری پارێزگای ئەلحەسکە و دەڤەری عەفرین لە حەلەب و ئەلەگەزی ئەرمەنستان و پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکووری ڕۆژھەلاتی تورکیادا دەژین. ئێزدی بە شێوەی کوردی کورمانجی دەئاخڤن.
زۆترینیان لە کوردستاندا دەژین ئێزیدییەکان بەردەوام کۆمەڵەیەکی داخراو بوونە و خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەناسێنن،بێگانە بۆ ناو خۆیان ڕێگە پێنادەن و باوەڕییەکانی خۆشیان لە خەڵکی دەشارنەوە.
بیروباوەڕی ئاینی ئێزدانی[دەستکاری]
- خوا - ئێزدان (خودا): گەورەیەکە لە نوسیندا دەرناکەوێت، لە سەروی نموونە و شێوەوەیە؛ سیفەتەکانی کۆنن وەکوو زاتی خۆی ھیچ شتێک لەسەر شێوەی ئەو نییە و لە ھیچ شتێک ناچێت. لەبەر ئەوەی خودایە کەواتە خوای مرۆڤە.
- مەلیکە تاووس مەلیکی ھەموو مەلائیکەتەکانە (فریشتەکانە). مەلیکە تاووس بریتییە لە عەزازیل یان بە عەرەبی (عزائیل) (بە ئینگلیزی: Melek Taus یان The Peacock Angel) کە حوکمی ھەموو زەوی دەکات بە یارمەتیو ھاوکاری حەوت فریشتەی دیکە ئەو حەوت مەلائیکەیەش لەژێر دەمری خودای گەورەدان.
- پارێزگای لالش پیرۆزترین شوێنی ئاینی یە.
- پیرەکان:- پیرۆزترین و کۆنترین چینی ئاینی ئێزدیا. ئێزدییەکان وەک ئارسان و زەردەشی و ئالویەکانی باکووریان چینی پیراتیان ھەیە،
- بیرۆکەی ناو:- ناوی ئێزدی (یان ئێزدای) یان «ئێزدانی» واتای پەرستراوە، و وشەی ئێزدی واتا «بەندەی خودا» یاخود بە کورمانجی «ئەز دایم» واتا ئەو (خودای ئەز دایم) و بەم شێوەیە شوێنکەوتوانی ئاینەکە باسی خۆیان دەکەن.[١]
ناودارەکان[دەستکاری]
ڕێگەی پێرەکان[دەستکاری]
کۆنترین و پیرۆزترین چینە لە ناو ئاینی ئێزدانیدا، ھاژی وتنەوەیە، کە ھەر یەک لە ئاینی زەردەشتی و یارسانی و ئالویەکانی باکووریش بە ھەمان شێوەی ئێزدییەکان چینی پیرەکانیان ھەیە؛ و ئەم ئاینانە لەچەندین ئارک و شێوەزدا لە یەک دەچن. بە گرۆپی ئاینییەکانی (ئێزدانی) ناسراون بۆنموونە
- ھەبوونی چینی پیران
- ڕێزگرتن و پیرۆز زانینی سەرچاوەکانی سروشتی وەک (ئاو، ئاڤ، ھەوا، و ئاگر)
- بکارھێنانی ئەمرەزەکانی موسیقای (دەف و شەباب) بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی
- درێژکردنی سمێل- درێژکردنی سمیل لەناو یارسانی و ئێزدی و عەلویدا دا.
- ھەر چوار ئاین چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەزنن
- لەبەرکردن جلی و بەرگی ڕەنگ سپی. بەتایبەتی بۆ پیاوانی ئایینی
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بی بی سی فارسی؛ یزیدیان کیستند؟
- ھەژار، چێشتی مجێور، خانی شەڕەفکەندی ئامادەی کردووە و سەرپەرشتی چاپی کردووە، چاپی یەکەم: پاریس ١٩٩٧.
- ^ مەحموود فەھمی دەروێش، بەڵگەی کۆماری عێراقی لە ساڵی ١٩٦٠، لاپەڕەی ٤٣١