ناسیۆنالیزم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Eugène Delacroix - La liberté guidant le peuple.jpg
ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

ناسیۆنالیزم یان نەتەوەییبوون (بە ئینگلیزی: Nationalism، بەفەڕەنسی: Nasionalisme. لە وشەی لاتینی nascor ـەوە واتە "من ھەم"، "لەدایک بووم" یان "ھاتوومە دونیا" ـوە ھاتووە) جیھانبینییەکە کە لەیەکگرتوویی تایبەتمەندییەکانی یەک نەتەوە لە جوگڕافییاییەکی دیاریکراودا سەرچاوەدەگرێت. ناسیۆنالیزم حورمەتی فەرھەنگ و مێژووی نەتەوەیی دەگرێت و خوازیارە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی بە ھەموو تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە. ئەوانەی کە سەر بەو باوەڕەن بە ناسیۆنالیست واتە نەتەوەخواز ناسراون. ناسیۆنالیزم لە دەستپێکی سەدەی ١٧ی زایینی لە ئەوروپا سەری ھەڵدا و تا سەدەی ١٨ی زایینی درێژەی بوو و لەو ماوەیەدا دامەزراندنی ئەو دەوڵەتانەی لێکەوەتەوە کە ئەمڕۆ ئێمە دەیانبینین و دەیانناسین. دوای جەنگی جیھانی دووەم ھاوتەریبیی ناسیۆنالیزم و مارکسیزم بوونە ھۆی سەرھەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ئەو گەلانە کە لە ژێر دەستەڵاتی کۆڵۆنیالیستەکان واتە ئیستیعمار دا بوون. سەرەڕای ئەو ڕێز لێگرتنەی نەتەوەیی و نیشتیمانی، ناسیۆنالیزم لە جەغزی گێرۆدەیییەکی ئەویندارانە دا خۆدەنوێنێ، دەکرێ ناسیۆنالیزم بە لۆژیکێک بۆ گەلانی ئازارچێشتوو و پێڕێخراو و پێشێلکراو دابنرێ. ئامانجی ناسیۆنالیزم بە مەبەستی ھاووڵاتیویستن و خەڵکی خۆپاراستن دایە، ھەر بۆیە ناسیۆنالیستەکان دەڵێن ئەوە دەبێتە ھۆی یەکگرتووییەکی زۆرتر و کەمکردنەوەی چەند بەرەکی لە کۆمەڵگای یەک نەتەوەدا کە سەرکەوتوویی و ڕزگاری و بەختەوەری ئەو نەتەوەیەی لێدەکەوێتەوە. بەڵام ڕەخنەگرانی ناسیۆنالیزم دەڵێن کە ئەو خۆشەویستیی و ئەوینداریی نەتەوەیییە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی شۆڤێنیزم کە ناسەقامگیری ئاشتەوایی ھەرێمەکەی لێدەکەوێتەوە.

تاقمێک ناسیۆنالیست دەدرێنە پاڵ چەمکی وەک خەڵک و گەل. لەو پەیوەندییەدا ناسیۆنالیزم لەگەڵ وشەی ڕەگەزپەرستی بە یەک واتا دێن. بەیەک واتا ھەڵسەنگاندنی ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستیی بەیەکەوە لەگەڵ لیبڕالیزم و دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە تێیدا یاسا حاکمە بە ھەڵە لەگەڵ ئەو تاقمە کە بەنێوی خەڵکێک ڕێگایەکی چەواشەکارییان بە دوور لە نەریتی وەک ئەرک و ماف بۆ گەلێک گرتبێتە بەر بۆ ئەوەی کە خەڵکێک بە گشتی پێی تاوانبار بکرێت لە قەڵەم بدرێن، لێرەدایە کە دەبێ ئەو تاقمە کە ھەموو نەریتی مافخوازی ڕەوای گەلێک بە ھۆی توند و تیژی چەواشە دەکەن لەگەڵ گەلێک بە گشتی کە داوای ڕزگاری خۆی لە ژێر دەستی دەکا جیا بکرێنەوە.

ڕاھێنان و پەرە پێدانی فۆلکلۆر وەک بەرھەمی خۆشەویستیی و نەتەوایەتیی ڕەوتێکی پاش سەدەکانی ١٧ و ١٨ زایینییە. ئەو دونیا خۆشەویستە خەیاڵاوییە لە چاوپێداخشانێک بە ڕابردوویەکی دوور وەک بنەمایەک بۆ سەلماندنی ڕاستەقینەبوون و دەستکرد نەبوونی ئەو مێژوویە دا دەبیندرێتەوە. لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا کە ئەو ھەستە توانراوە ئاوێتەی ناسیۆنالیزم بکرێت، ڕاھێنان و ناساندنی فۆلکلۆر بۆتە لەنگەرێک بۆ بە ھێزکردنی کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە. ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئەو وڵاتانەی کە بوونیان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە ساڵەکانی نێو سەدەی ١٨ دا وەک ئاڵمان، فینڵاند، نۆڕوێژ نەناسرابوون. لەو جێیانە فۆلکلۆر وەک کۆڵەکەیەک بۆ بووژاندنەوەی فەرھەنگی نەتەوایەتی بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەربەخۆ کەسایەتێکی بەرچاوی بوو. لە ماوەی سەدەی ١٩ی زایینی دا فۆلکلۆر ھەر نەخشی ئەو کەسایەتییەی گێڕاوە و بۆتە ھۆی ئەوە کە بەرھەمی ئەدەبی بکرێتە میراتێکی مێژوویی بۆ پاراوکردنی زمان لە کۆماری ئیرلەند و ھەروەھا لە زۆر وڵاتانی ئەفریقایی دا. بەڵام لە سوید فۆلکلۆر لە ڕەوتی ناسیۆنالیزمدا بەو ڕادەیە کەڵکی لێوەرنەگیراوە. تا ئەو جێگایە ھێمای ویکینگەکان و گوستا و واسا گوستاو ئادۆڵف و کاڕڵی دوازدە ئەو خەیاڵانەیان وەک ھێمایەکی نەتەوایەتی تا ڕادەیەک بۆ ھەڕێم و مەڵبەندی تایبەتی وەدیھێنا. و تا ئەو جێگایە کە ئەو ھێما ھەرێمییانە توانیان نوێنەرایەتی تا پلەی نەتەوایەتی لە ئەستۆ بگرن، بۆ وێنە سازکردنی ڕەواڵەتێک لە دیمەنی مەڵبەندی دالارنا وەک شوێنێکی کە زۆرتر سوید بوونیان پێوەدیارە.

ناسیۆنالیزم لەو وڵاتانەی کە دوورگەن زۆرتر لە دەوری لاوژە وەک فۆلکلۆر ھاتۆتە گۆڕێ. لە ئایسلاند بە پێچەوانەوە، ناسیۆنالیزم لە سەر بنەمای ئەدەبییاتی چیرۆکی سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست وەک فۆلکلۆر ھاتۆتە گۆڕێ، چونکە فۆلکلۆری باوی سەرزاران بە ھێند نەگیرابوو و بە پێچەوانەوە ئەو بەیت و باوانە کراونە بنەمایەکی نزمی پلەی فەرھەنگیی.

مێژووی ناسیۆنالیزم[دەستکاری]

ھێندێک دەڵێن کە ناسیۆنالیزم درێژەی نیشتیمانپەروەریی و ھاوتەمەنی مرۆڤایەتییە، ھێندیکیش دەڵێن کە لەگەڵ ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی سەدەی ١٦ی زایینی و ھێندێکیش لەوە دەدوێن کە وێڕای ڕۆشنگەریی و شۆڕشی فەڕەنسیی بەدیھاتووە. ناسیۆنالیزم بوو بە چەکێک دەدەست لیبڕاڵەکاندا بە مەبەستی ڕووخانی سیستەمی ئیمپریالیستی کۆنی پادشایەتی و گێڕانەوەی دەسەڵات بۆ لێھاتووەکانی ناوخۆ یان خەڵکی خۆ لە ئەوروپا. بە داخەوە ھەر زوو ناسیۆنالیزمێکی دواکەوتووانە ھاتە گۆڕی بە پێچەوانەی شێوەیەکی پێشکەوتوانە و بە پێوەری ئاوەزمەندانە.

بەگشتی[دەستکاری]

ئاستەنگێ لە ناسیۆنالیزمدا بەدیدەکرێت کە ئەگەری دژایەتیکردنی تاقمێک وەک کۆ لەگەڵ فەرھەنگەکانی دیکە لە ناوخۆ یان دەرەوەی وڵاتدا بکرێ. ناسیۆنالیزم ھەولی خۆڕاگرتنی لە سنوورەکانی خۆیدا دەدا تەنانەت کەمایەتییەکانیش ھەر لەوسنوورەدا ڕادەگرێ. وەک فڕانکۆ لە ئیسپانیا کە لەوێ دیمان چۆن باسکەکانی وەک خەڵکێکی جیاواز نابووە ژێر گوشار بۆ ئەوەی کە خەڵکی باسک لەو سنوورە بەرتەسکەدا ئاسمیلە بکا فەرھەنگ، نەریت، زمان، و ئاڵای ئەوانی نایاسایی لە قەڵەم دا و قەدەغەی کردن.

پرەنسیپی نەتەوایەتی[دەستکاری]

پرەنسیپی نەتەوایەتی پێوەرێکە کە لە دابەشکردنی خەڵک لە کۆمەلگادا بە پێی کەلتوور و تایبەتمەندییەکانی دیکەی نەتەوایەتی دەبێ لە بەرچاو بگیرێ. ئەگەرچی قەت بە تەواوی نامۆیی سیاسیشی پێوە دیار نەبوو بێت، لانیکەم بۆتە فاکتەرێکی بنەڕەتیی ئاگاھانە، یەکەمین لە دنەدانی جووڵانەوەی نەتەوایەتییدا کە بە جیھانبینیی گشتیی ناپۆلیۆن ناسراوە و بەدوای ئەو ڕووداوەشدا ھەوڵ بۆ بەکردەوە تاقیکردنەوەی بە مەبەستی داسەپاندنی بۆ دەستاوێژی بۆ سەر مێژووی ئەوروپادا بووە. ئاکامی ئەو ئاسەوارانە ھێندێکیان بوونە ھۆی یەکگرتوویی و ھەندێکیشیان بوونە ھۆی لێکدابڕان. ئەوەی پێشوو وەک نوێنەری ئەو بەشە لە یەک خەڵک کە لە نێوان چەند دەوڵەتاندا دابەشکراون، خۆ دەنوێنێت وەک ئەڵمانیا و ئیتاڵیا. ئەوەی دوایین نوێنەرایەتیی ئەو بەشە دەکا کە چەند خەڵکی جیاوازن و لە یەک دەوڵەتدا کۆکراونەتەوە، وەک ئوتریش، مەجارستان، ڕژێمی پادشایی لە دانیماک و تورکیا. کاتێک ئاستەنگ بۆ یەکەمیان یان دووھەمیان بەنێوی لێککۆکردنەوەیەکی نەتەوایەتی یان یەکدەستکردنیان، کەسایەتی دەسەڵاتدار لەو وڵاتە دەبتە لاولاوەی یەکگرتوویی وەک پرەنسیپی نەتەوایەتی، دیارە کە ئەوە ھێزێکە بۆ لەنەدانی بزاوی شۆڕشگێڕی دژ بەو لێک کۆکردنەوەیە. لە دەرفەتی ھەڵکەوتووی ئەو بیرە نەتەوایەتییەدا، زۆر سیاسەتوانانی سەدەی ١٨ لەوانە ئوتوو ڤون بیسماڕک لە ئەڵمانیا و کامیللا لە ئیتاڵیا توانییان لە ھەلومەرجێکی وەک دەنگدانی گشتی کە یەکێک لە پرەنسیپەکانی ناپۆلیۆن بوو، وەک مەرجێک بۆ دیاریکردنی جوگرافیای نەتەوایەتی کەڵک وەرگرن و تێدا سەرکەوتووش بوون. دەستەواژە بۆ ئەو شەرتە ڕەوایە لە ڕووبەڕووکردنەوەی نەتەوە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی سیاسەت دا، پرەنسیپەکانی نەتەوایەتی خەوشھەڵگرترە کە یان لە لایەن خەڵکی سەردەستی دەستەڵاتدار تاڕادەیەکی زۆر لە ژێر ناوی چەمکی ھاونیشتیمانی بە مەبەستی تواندنەوەی خەڵکی بچووکتر و کەمایەتییەکان لە نێو خۆیاندا، کە کراوە و ویستراویشە بۆ پێکھێنانی ھەلومەرجی جێبەجێکردنی لە ژێر نێوی بزاڤی بەدیلکردن (بەسویدی: panslaviska rörelsen). بۆ نموونە بە درێژایی دەستەڵاتداریی ڕووسەکان یان لە سەرکووتکردنی ھەستی نەتەوایەتییدا یان بێ ھەڵوێستکردنی ئەو ھەستە بە مەبەستی کەڵکوەرگرتنی سیاسی لە پێکەوەژیانی ئەو خەڵکە جیاوازانە.

جاروبار پرەنسیپە نەتەوایەتییەکان وەک کەرەستەیەک کەڵکیان لێ وەرگیراوە، ئەگەرچی مەبەستێک بووە کەم یان زۆر دادپەروەرانە بەڕێوە چووە، بەڵام تا ڕادەیەکیش ئاوێتەی نادادپەروەریی بووە، جا نەک ھەر لەگەڵ ئەڵمانیا بگرە لەگەڵ ئەو ھەرێمانەی کە ھی دانیمارکییەکان بووە لە schleswig-holstien و لە دانیمارک جودا کراونەوە.

لیبڕاڵ ناسیۆنالیزم[دەستکاری]

لیبڕاڵ ناسیۆنالیزم چەشنێک لە ناسیۆنالیزمە کە لەو دوایانەدا لەلایەن فەیلەسووفەکانی سیاسەتمەدار پشتیوانی لێکراوە و سەلماندوویانە کە وەک دەڵێن دژایەتیی لەگەڵ خەڵکی دیکەی پێوە دیار نییە بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ نەریتی لیبڕاڵەکان وەک ئازادی، یەکتر قبووڵکردن، یەکسانیی، و مافی تاک ئاوێتە بکرێن. ئێرنست ڕێنان (١٨٨٢) و جۆن ستیوارت میڵ (١٨٦١) کە خۆیان وا دیاربوو پێشوو لە ناسیونالیستەکان بوون. لیبڕاڵ ناسیونالیستەکان بەزۆریی لە بایەخەکانی نەتەوایەتی بەرگریی دەکەن و لە سەر ئەو باوەڕەن کە ھەر نەتەوەیەک دەبێ پێناسەی نەتەوایەتی خۆی بێ تا بتوانێ وەک مرۆڤێک کە خاوەن ھەموو تایبەتمەندییەکانی خۆیەتی بژی. ژیانێکی سەربەخۆ کە لیبڕاڵ دیموکراتەکان داوای دەکەن بۆ پێناسەی نەتەوایەتی بە مەبەستی وەگەڕکەوتنی کۆمەڵگایەکی بێ تیکھەڵچوون و تەنگەژە بە پێویست دەزانن.

پەڕگە:تێبینی وەرگێڕ[دەستکاری]

1;(با بزانین شۆوینیزم، ئەو وشە لە کوێوە ھاتووە. دە زەمانی ناپلئۆن دا فەرمەندەیێکی نیزامی لێھاتوو بووە بە نێوی nicola chauvoni کە دە شەڕەکان دا نیشتیمان پەروەرێکی یەکجار زۆری لە ڕاست فەڕانسە لەخۆی نیشانداوە و لەودەمەوە ئەو وشەیە سەریھەڵداوە و بەدوای شەڕی دووھەمی جیھانی دا لە لایەن ستالینیستەکان کراوەتە تاوان بۆ ئەو گەلانەی کە داوای سەربەخۆیی یان دەکرد، و لە لایەن چەپەکانی گەلی سەردەست لە ئێرانیش کراوەتە تاوانێک دە فەرھەنگی سیاسیدا). تێبینی وەرگێڕ٢: ھەر ئەوەی ئێستا کە دەرحەق بە گەلی کورد لە سێ بەشی داگیرکراوی کوردستان واتە ئێڕان، تورکییە، سوورییە دەکرێ کە کەس ئەو داگیرکەرانە بە شۆوینیزم ناناسێ بەڵام بزاوی ڕزگاری خوازی کورد بە ناسیۆنالیزم ئەویش وەک تاوان لە قەڵەم دەدرێ.

Ernest Renaن(٢٨/٢/١٨٢٣__١٢/١٠/١٨٩٢) یەکێک لە فیلسوفە بە ناوبانگەکانی. فەڕانسەیە کتیبێکی بە نێوی‎(ژیانی مەسیح) دە ساڵی ١٨٦٣ دا نووسیویێ، ئەو کتێبە بوو بە ھۆی دمەقڕەیەکی زۆر لەمەڕ وەیکە دەو کتێبەدا مەسیحی وەک ئینسانێکی مێژوویی نەک وەک کوڕی خودای و کتێبی ئینجیل یشی بە کتێبێکی ھاسایی وەک ھەموو کتێبەکانی دیکە کە سەرچاوەیەکن بۆ مێژوو ناساندبوو کە ڕەخنەگرتنی لێیان بە ڕەوا دەزانی، کە ھەر ئەو ھەڵوێستە بوو بە ھۆی تووڕەبوونی دەستەڵاتدارانی کلیسای کاتولیکەکان. بەڵام بەناوبانگ بوونی Renan زۆرتر دەگەڕیتەوە سەر تاریفی ئەو لە nationواتە نەتەوە کە ئەو دە کتێبێکی خۆیدا بەنێوی ”Ques-ce quune nation ”دە ساڵی ١٨٨٢ دا دژ بە تاریفی ئاڵمانی لە nation کە لە سەر بنەمای وەک ڕەواڵەت، زمان، نووسراوە، لە جیاتی بایخدان بە ویستی ژیانی ھاوبەشی وەک شەرتی پێویست و میعیار. بابەتەکە لە پێداویستییەکان سەردەم بوو چون ئەو لە جێگایەکی بە نێوی Alsace Lorraine دەژیا کە لەو شوێنە کێشەیەک ھاتە پێش و بەدوابەدوای ئەوکێشەیە ئەو ھەستی بە بوونی چەمکێک بە نێوی نەتەوەی کرد کە دوایەش سەلمێندرا. ئەو کێشەیە لە سەرھەرێمێک بوو کە دەنێوان شەڕی ئاڵمان و فەڕانسە دا دەساڵی ١٨٧٠-٨٧١کە فەڕانسە دەپەیماننامەی ئاشتەوایی فڕانکفۆڕت دا دابووی بە ئاڵمان بەڵام دە پەیماننامەی ئاشەوایی وێرسادا دە ساڵی ١٩١٩ دراوە بە فەڕانسە. نەتەوە بریتییە لە کۆی ئینسانگەلێک کە ھۆی یەکگرتوویی و ھاوبەشییان فاکتۆرگەلێکن وەک زمان، دین، نیژاد، مێژوو، فەرھەنگ، نەریت و دابی کۆمەڵایەتی. نواندنی ڕاشکاوانەی نەتەوە، ناسیۆنالیزم یانی نەتەوەیی بوونە. دە قسەی سەرزارانی ڕۆژانەدا وشەی نەتەوە مانا ومەبەستی وشەی شتێکی لە گوێن ژئۆپۆلیتیک واتە (وڵات بە مانای سیاسی وشەکە یان دەوڵەت بە مانای جوغڕافیایی وشەکە) کە خەڵکێک خۆیانی پێ پێناسە دەکەن. دەوڵەتێکی لە سەر بنەمای نەتەوە پێکھاتبێ بە دەوڵەتێکی نەتەوەیی دەناسرێ.

شێوەکانی جۆراوجۆر لە ناسیۆنالیزم[دەستکاری]

دەکرێ ئاماژە بەجێوازی ئەو دوو پرنسیپەی کە ناسیۆنالیزمی بەڕێوە دەبا بکەین. یەکیان ius sanguinis واتە ناسیۆنالیزمی (خوێنی) کە باسی نەتەوە وەک یەک فەرھەنگی یەکگرتوو کە لە ڕەوتێکی دوور و درێژی مێژوویی یان خزمایەتی یەوە سەرچاوە دەگرێ، دەکا، ھەڵبەت ئەو بۆچوونە ناسیۆنالیزمی تەخەییولی ئاڵمانی یە، و لە بەرابەر ئەو پرنسیپە نەتەوایەتییە دادەنرێ کە ناسیانالیزمی (خاک و ھەرێم)ius solis کە دەڵێ نەتەوە بریتییە لە دانیشتوانێک بە بێ لە بەرچاوگرتنی ڕابردوویەکی وەک نیژاد، وابەسەتەگی. ئەو پرنسیپە ڕیشەی دە فەلسەفەی چاخی ڕۆشەنگەری فەڕانسەدایە کە سەر بە نەتەوەیەک بوون و مافی شارۆمەندی وێڕای ھەڕیم بە بنەما دەزانێ. ھەر نەتەوەیەک دە ھەلومەرجی تایبەتدا ھەڵگری ھێندیک لەو دوو پرنسیپانە دەبن و دە نێوان ئەو دوو پرنسیپانەدا دەھاتوچۆدان جا بۆیە دەبێ لە ھەر وڵاتێک بە پێ ھەلومەرجی خۆی دە دانانی یاسای شارۆمەندیدا ئەوانە بە وردی و سرنجەوەلە بەرچاو بگیرێن. ئەو پرنسیپە سەرەکییانە دەکرێ ببنە دەستەواژەیەک بە شێوەگەلی جۆراوجۆر. ناسیۆنالیزم دەتوانێ خۆی وەک بەشێک لە بیر وباوەڕی فەرمی دەوڵەت یان بزووتنەوەیەکی خەڵکی بنوێنێ، و دەتوانی جەخت لە سەر شارۆمەندی، نیژاد، فەرھەنگ، مەزھەب یان مەسلەکی خۆی بکاتەوە. ئەو بۆچوونە خۆماڵییانە لە چەمکی نەتەوە مەبەستی کلاسەکردنی ناسیۆنالیزمی جۆراوجۆری پێوەدیارە. بزووتنەوەی ئەو چین و توێژانە وەک نەتەوەیەک یان بزووتنەوەی چەند نەتەوە ئاوێتەی چەند یان ھەموو ئەو دەستەواژانەن بەڵام دە پلەی جێواز دا. بزووتنەوەی ناسیونالیستی یش دەتوانرێ بە پێی بنەمای دیکە کلاسە بکرێ، بۆ وێنە بە پێی چەندایەتی و چۆنایەتی و شوێنی بزووتنەوەکە. تاریفی جۆراوجۆر لە ناسیۆنالیزم وەبەرچاودەکەون، بە تایبەت کاتێکی بەرژەوەندی سیاسی دە پەیوەندی دەگەڵ ناسیۆنالیزمدا بە مەبەستی بەرز نەرخاندن یان لە بەر چاو خستن و بە دزێو ناساندنی ئەو بزووتنەوەیە دێتە گۆڕێ. ھێندێک لە تێئۆریسیەنەکان دەلێن کە جێوازییەکانی نێوان ھەموو جۆرە ناسیۆنالیزمێک قەڵبن. پێیانوایە دە ھەموو شێوەکانی ناسیۆنالیزمدا دانیشتوان ھەڵگری جۆرێک لە فەرھەنگی ھاوبەشن و ئەو فەرھەنگەش قەت ناکرێ لە نیژاد جوێ بکرێتەوە. لەئەمریکا بۆ نموونە ”چاکە” (کاری باش) کە دە بەیتەکاندا وەبەرچاودێن کە وەک فەرھەنگێکی دادوەرانەی باشوور لێیدەدوێن،. ئەمریکا جۆرێک تێئۆری لە مەڕ ئامریکایی بوون ھەیە کە بە nativism واتە (کە لە دایک بووی دەگەڵتە) ناسراوە، و دە ماوەیەکی کورت دە ساڵەکانی ١٩٠٠ دا لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر چالاکی غەیرە ئەمریکایییەکان بە پێی ئەو تێئۆرییە پێکھات.

ناسیۆنالیزمی شارۆمەندانە[دەستکاری]

ناسیۆنالیزمی شارۆمەندی یان ناسیۆنالیزمی شارۆمەندانە خۆی یەک چەشنە ئاڵترناتیوە بۆدەوڵەتێکی نەتەوەیی کە دەو ناسیۆنالیزمەدا دەوڵەت پێناسەی سیاسی خۆی لە بەشداری چالاکانەی شارۆمەندان وەردەگرێ، تا ئەو جێگایە کە ئەو دەوڵەتە بتوانێ نوێنەرایەتی” ویستی خەڵک ” بکا. ئەندامی ئەوتۆ نەتەوەیەک دە پرنسیپی”ius solis ”واتە ناسیانالیزمی (خاک و ھەرێم) دا خۆی دەبینێتەوە. ناسیۆنالیزمی شارۆمەندانە ئاوای بۆ دەچن کە ئەغڵەب بنەماکەی لە Jean Jacques Rouseauبە تایبەت دە تێئوری لە مەڕ بەڵێننامەی کۆمەڵگا کە ئەو نێوەشی لە کتێبەکەی بە نێوی (لەمەڕ بەڵێننامەی کۆمەڵگا) وە وەرگرتووە. ناسیۆنالیزمی شارۆمەندانە ئاوێتەی نەریتی لیبڕالیزم و عەقڵگەرایی یە ئەو چەشنە ناسیۆنالیزمە دەگەڵ ناسیۆنالیزمێکی کە بنەمای نیژادی ببێ جێوازیان ھەیە. دە نێو ئەو نەتەوانەدا کە بە بنەمایان ناسیۆنالیزمی شارۆمەندانەن، بوونی ئینسانگەلێک بە نیژادی جێواز و فەرھەنگی جێواز کە لە نێو ئەو نەتەوەیەدا لە دایکیان بوون یان دانیشتوانی نێو ئەو سنوورەن وەبەرچاو دەکەون. شارۆمەندی دەو وڵاتەدا شتێکە ئارەزومەندانە. بیر وباوەڕی ناسیۆنالیزمی شارۆمەندانە ئاسەواری بە سەر پەرەسەندنی دیموکڕاسی و گەشەکردنی کۆمەلگای وەک ئەمریکا، فەڕانسە وە دیارە. Jakobiner تاقمێک بە نێوی یەعقوبییەکان کە لە سەردەمی شؤڕشی فەڕانسە لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە دەبێ دەوڵەتی یەکدەست و بەناوەندێکی بە ھێز بۆ فەڕانسە بێتە کایەوە لە سەر بنەمای ناسیۆنالیزمی دەوڵەتی، ھەر ئەو بیر وبۆچوونەی کە لە تورکییەی سەردەمی ئاتاتورک بە نێوی ناسیۆنالیزمی تورکەکەمالیستەکان ھاتە کایەوە.

ناسیۆنالیزمی نیژادی[دەستکاری]

ناسیۆنالیزمی نیژادی یان ناسیۆنالیزمی نیژادییانە، لە دەوڵەتێک کە لە سەربنەمای نیژاد دامەزرابێ دەدوێ، لەودا نیژاد ھەمیشە بە شتێک لێکدەدرێتەوە کە سەرچاوەکەی لە جیلی پێشووی خۆی واتە باب وباپیران دەستپێدەکا (ius sanguinis) واتە ناسیۆنالیزمی خوێنی. ئەو ھەروەھا ھەڵگری ئەو بیر و باوەڕەشە وەک فەرھەنگی ھاوبەشی خۆی دەگەڵ باب وکاڵ وپێشینیانیان، وھەروەھا زمانی ھاوبەش. ئەندام بوون دەو نەتەوەیەدا وادیارە وەک میراتە. دەوڵەت پێناسەی سیاسی خۆی لە نوێنەرایەتی وەڵاتیک بۆ ئەو نیژادە، وەردەگرێ. ولەشێوەی کاری خۆی وەک مەبەستێک بۆپاراستنی پێناسەی نەتەوایەتی و پشتیوانی لە فەرھەنگ و ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو دەستە و تاقمە کەلک وەردەگرێ. بیر و بۆچوون لە سەر نیژاد زۆر کۆنە، بەڵام ناسیۆنالیزم نوێی نیژادی زۆر ئاسەواری Johan Gottfried von Herderکە چەمکی ”das volk” خەڵک ” ی ھێنایە گۆڕێ وJohann Gottlib Fichte پێوە دیارە. ڕەوتی ناسیۆنالیزمی نیژادی ئێستا باوە و زۆر بە ئاسایی بە ناسیۆنالیزم دەناسرێ. ناسیۆنالیزمی ئاڵمانی سەدەکانی ١٨و تادوایی شەڕی دووھەمی جیھانی ناسیۆنالیزمێکی نیژادی تەخەییولی بوو. دە سەدەی ٣٠ و ٤٠ نازیستەکانی ئاڵمان ناسیۆنالیزمێکی نیژادپەرەستانەیان پەرەپێدا. لە ژێر درووشمی ”یەک وڵات ” ”یەک نەتەوە ” ”یەک ڕێبەر ” تێکەڵاوی نازیسم و نەتەوە و نیژاد و سیاسەتی بەڕیوەبەرایەتی لێکەوتەوە. ناسیۆنالیزمی نازیستانە لە سەر بنەمای سوسیال داروینیزم و بیرۆکەی بێزاری لە نەتەوەکانی دیکە دامەزراوە. تێئۆریسیەن Anthony D. Smithچەمکی ”ناسیۆنالیزمی نیژادی ” بۆ ئەوانەی وا کە لە ڕوانگەی ڕۆژاواییەکانەوە ناڕواننە ناسیۆنالیزم دەکاری دەکرد. بە پێچەوانەی ڕوانینی ڕۆژاواییەکان کە ناسیۆنالیزم وەک پێناسەیەک بۆ ھەرێمی جوغڕافیایی خۆیان تاریف دەکەن. دەستەواژەی”etnonationalism”ھەر بۆ ئەو ناسیونالیستانەی دەکار دەکرد کە ھەڵگری باوەڕی ناسیۆنالیزمی نیژادین ”etnisk nasionalis ”، و نوێنەرایەتی ئەو ھێڵە بەرینەن کە وەک باوەڕێکی نافەرمی شاراوە و غەریزی یە. ئەو شێوە بە ناماقووڵە ھەر تکیان دەگرێتەوە ھەم ناسیۆنالیزمی نیژادی و ھەم ناسیۆنالیزمی قەومی، سەرەڕای وەیکە ناسینولیزمی قەومی دەتوانی ھەڵگری ناوەرۆکێکی ماقووڵانە بێ وەک باسی ئەفریقاییەکان، ئەمریکایییەکانی بە ڕەگەزئوروپایی، یان ناسیونالیستەکانی دیکە کە زۆر ڕاشکاوانە بۆ دابینکردنی پێناسەی نەتەوایەتی خۆیان چالاکن.

ناسیۆنالیزمی ڕومانتیک[دەستکاری]

ناسیۆنالیزمی تەخەییولی یان ڕومانتیک (ناسیۆنالیزمی پێناسە یان ناسیۆنالیزمی ئورگانیک) ئەو چەشنە لە ناسیۆنالیزمی نیژادی یە کە دەوڵەت پێناسەی خۆی لە ئاکامی ڕەوتی سروشتی نەتەوەیی یان نیژادی وەردەگرێ. ئەوەش کاردانەوەیەکی باوەڕی خەیاڵی یە کە بە پێچەوانەی بنەما و مەنتیقی چاخی ڕۆشنگەری‌ئوروپایە یە. ناسیۆنالیزمی خەیاڵی مێژوویەکی فەرھەنگی نیژادی کە دابینکەرەوەی باوەڕگەڵی ئەویندارانە بوو، بەدەستەوەیدا. Bröderna Grimm بە ئیلھام لە نووسراوەکانی Herder دەستیان دایە ھێندێک نووسراوەی ڕومانتیکی کە جەختیان لە سەرنیژادی ئاڵمانی دەکردوە. مێژوونووس Jules Michelet نموونەیەکی بەرچاوی مێژووی ناسیۆنالیزمیڕومانتیکی فەڕانسەیە.

ناسیۆنالیزمی فەرھەنگی[دەستکاری]

دە ناسیۆنالیزمی فەرھەنگی دا، نەتەوە بە ئەوانە دەگوترێ کە خاوەنی فەرھەنگی ھاوبەشن. بە ئەندامبوونی ئەوتۆ نەتەوەیەک نە بە تەواوی ئارەزومەندانەیە وەک (وەرگرتن و وەلانانی ئەو فەرھەنگە) و نە ئیرسی یە (منداڵی ئەندامان دەکرێ بە بێگانە دابنرێن ئەگەر دە فەرھەنگێکی دیکەدا گەورە بووبن) ناسیۆنالیزمی چینی نموونەیەکە بۆ ناسیۆنالیزمی فەرھەنگی، بەشێکی دەگەڕیتەوە سەر بوونی ئەو جێوازییە فەرھەنگییانە لە مەڕ کەمایەتییەکانی جۆراوجۆر لە چین، ھەر وەھا ئەو تاقمە زۆرە لەو چینییانە کە لانەواز و ھەڵوێدان (نیزیکەی ٦٠ میلیۆن تا ساڵی ٢٠٠٥). ناسیۆنالیزمی چینی تەنانەت خەڵکی تایوان یش کە خۆی دووڕگەیەکە بە چینی دادەنێ. ئەوەیکە زۆر سرنجڕاکێشە دە ناسیۆنالیزمی فەرھەنگی چینی دا ئەوەیە کە زۆر ھەڵپێچراو وئاڵۆزە. لە باری مێژوویییەوە تەنانەت شوێنەکانی نیزیک بە جوغڕافیای چین یش دەگرێتەوە وەک مەغولستان، نیو دووڕگەی کورە، وێەتنام، مییانمار (بورمەی پێشوو). دە مەفھومی چینی دا ھەموو ئەوانەی کە بە پەیوەندی خوێنی دەچنەوە سەر چینییەکان، تەنانەت ئەوانەی وا دە وڵاتانی دیکەشدا دەژین بەڵام بە نیژاد چینین وەک سەنگاپوورییەکان، ئەو چینییانە کە لە وڵاتانی ئەفریقا، ئەمریکا، ئاسیا، ئوستڕالیا و ئوروپا دا دەژین، دەگرێتەوە. وادیارە تەنانەت خەڵکی ئەو وڵاتانەی کە تاقمێکیان وەک کەمایەتی نوێنەرایەتی چینی یەکان دەکەن، ھەر بە چنییان لە قەڵەمدەدەن. ھەر لەبەر وەشە کە مەغولەکان بە کەمایەتێکی چینی دادەنرێن ئەگەر چی دەوڵەتی سەربە خۆی کۆماری مەغولستان یش ھەیە. سەردەمی ئیمپڕاتوری مەغولەکان دە سەدەی ١٢ زایینیدا بەشێکی زۆر لە ئاسیا و ئوروپایان داگیرکرد و ھێنایانە ژێر دەستەڵاتی خۆیان. دە نێو وانەدا دە مێژووی نووسراوی چینییەکاندا ئەوەش ھاتووە کە کەمایەتیێکی چێنی دەستەڵاتی لە چین بەدەستەوە گرت، وپاشان پەرە بەو ئیمپڕاتورییەی چینی درا. بۆیەشە سەردەمی ئیمپڕاتوری مەغولەکان لە چین بە ماوەیەک دادەنرێ کە جێی شانازی و مەزنایەتی چینییەکانی پێوە دیارە، ئەو دەم کە دەستەڵاتی چین لە ئاسیا وە تا ئوروپایەی لە ژێر ڕکێفی خۆیدا دەدی، ھەڵبەت بێجگە لەو ماوەیەی کە چینییەکان لە ژێر دەستەڵاتی مەغولەکاندا بوون.

ناسیۆنالیزمی دینی[دەستکاری]

ناسیۆنالیزمی دینی بە ڕەوتێک دەگوترێ کە لە سەر بنەمای دینێکی ھاوبەشی یەکگرتوو دامەزرابێ، ئەغەڵەب فاکتۆڕی دیکەشی دەگەڵ ئاوێتەیە وەک فەرھەنگ، نیژاد و زمان. ئەگەر ئەوتۆ دەوڵەتێک پێناسەی خۆی کە زۆرتر لە ئوسولی دینەوە وەردەگرێ ئەو دەوڵەتە زیاتردەوڵەتێکی تێئۆکڕاسی یە تا دەوڵەتێکی نەتەوەیی. زۆربەی دەوڵەتانەی کە نیژادی و فەرھەنگین ڕوانگەیەکی دینیشیان پێوەدیارە، بەڵام زیاتر وەک یەک ڕەگاژۆیی بۆ تاقمێک نەک وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ مەبەستی بەرپرسیارەتی لە ڕاست ویستی نەتەوایەتی. ناسیۆنالیزمی ئیرلەندی کاتۆلیکی یە، وزۆربەی ڕێبەرانی ناسیونالیستی ئیرلەندیی یەکان دەو سەت ساڵانەی دواییدا کاتۆلیک بوون، تەنانەت زۆربەی ئەوناسیونالیستانەی پێشووشیان دە سەدەکانی ١٨شدا پڕۆتستان بوون. ناسیۆنالیزمی ئیرلەندی لە تێئۆریی یەکی کاتولیکانەوە سەرچاوەی نەگرتووە، تەنانەت ھێندێک پڕۆتستان لە ئیرلەندی باکوور مەترسی ئەوەشیان ھەیە کە ئەوتۆ تێئۆرییەک بە سەروەڵاتە یەکگرتووەکەیاندا داسەپێندرێ. ھەر بە شێوەیەکی وێچوو بەڵام دە فۆڕمی سیوونیزم دا کە لە سەر بنەمایەکی فەرھەنگی یەھوودی و نیژادی یەھوودی، ئەگەر دینداری سیوونیزم یش ھەبێ و ئاسەواری بە زۆرانەوە دیبیندرێ. دە دونیای ئیسلامدا باسی سەر لەنوێ گەڕانەوەی پانئیسلامیزم دەگۆڕیدایە. بەدوای دابەشکردنی ھیندوستانی بریتانیایی یەکان، ناسیۆنالیزمی ھیندی ئەغڵەب دە پەیوەندی دەگەڵ ھیندوئیسمدا، سەرەڕای بوونی چەشنێکی جیھانییانەی دژ بە کۆمۆنیزم ھاتووە. دە ھیندوستانی مۆدێڕنی ئەوڕۆییدا چەشنێ ھیندوناسیۆنالیزم(Hindutva) بووەتە باو کە ئەغڵەب لایەنگری لە حیزبی Bharativa Janata وRashtrya Swayamsevak Sangh دەکەن. ناسیونالیسمی دینی وەک پرنسیپێکی بە یەکەوە گرێدراوی باوەرێکی ئۆرتۆدۆکسی ھاوبەش و نەتەوەیی سەر بەکلیساکانی ئۆرتۆدۆکس لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپای ڕۆژھەڵات و دە ڕووسییەی فیدڕالی دایە.

ناسیۆنالیزمی (دیاسپۆڕا) ھەندەران[دەستکاری]

مەبەست لە ناسیۆنالیزمی ھەندەران کە(Benedict Anderson)پێی دەڵێ: ناسیۆنالیزم لە ڕێی دوورەوە. ئەوەیە کە مرۆڤ ئەغڵەب ھەستی ناسیونالیستی لە ھەندەران یان غوربەت دەبزوێ بۆ نموونە ئیرلەندییەکانی ئەمریکا، لوبنانییەکانی ئیسکاندیناوی و ئەمریکای باشوورییەکان و ئەفریقاییەکان و ئەرمەنییەکانی ئوروپا و ئەمریکا. ئاندەرسۆن بەو شێوە ناسیۆنالیزمە دەڵێ:وەک بناخەی کێوێک دەچێ کە بەدیارەوە نییە، چونکوو ئەو ئینسانانەی دەیانەوێ ھەست بە سەر ئەو نەتەوەیییە بکەن بەڵام دەڕاستیدا نایانەوێ کۆمەڵگای خۆیان بە داپلۆسین بدەن. جێوازی بنەڕەتی دە نێوان پان ناسیۆنالیزمی ودیاسپۆڕا ناسیۆنالیزم دەوەدایە کە ئەندامانی ناسیۆنالیزمی دیاسپۆڕا ئیدی دە نێو نیژاد و وڵاتی خۆیاندا ناژین. دە فۆڕمی تایبەتی سیوونیزم دا بزووتنەوەی نەتەوایەتی لە غوربەت نوێنەرایەتی وڵاتی ئەو نەتەوەیە دەکا کە دەیەویست جارێک بۆ ھەمیشە دوایی بە ژیانی ئەو خەڵکە لە ھەندەران بێنێ.

ناسیۆنالیزم و ئیمپریالیزم[دەستکاری]

ناسیۆنالیزم وەک ئیدئۆلۆژییەکی خاوەن پرنسیپ، ھەڵگری بیری داگیرکاری و پەرەپێدان بە داگیرکاری نییە. ھەر نەتەوەیەک خۆی خاوەن وڵاتێکە ئەگەر مانەوە و ئەمنییەتی وڵاتەکەی نەکەوتبێتە مەترسییەوە، چاوی تەماحی لە خاکی ھیچ وڵاتێک نابی بە مەبەستی بەرفرەوان کردنەوەی وڵاتی خۆی. ناسیونالیستەکان دە سەدەی ١٨ دا دژ بە سیستیمی ئیستیعماری دەستیان بە بەربەرەکانی کرد. ئەو بەربەرەکانییە لەدەرەوەی ئوروپا کە پییدەگوترا ”مەڵبەندی ناشارەستانییەتی ” وێڕای تووند وتیژیش بووبە تایبەت لە ئەفریقایە. ئەوان (ئیستیعمار) پێداگریان لە سەر ئەوە بوو ئەو چارەنووسەی کەلە ناو خۆوە بە تووشیان ھاتووە ھۆی کڵۆنیالیست بوونیانە. دەست لە کڵؤنیالیستی کێشانەوە کە ئاکامئ شەڕی دووھەمی جیھانی بوو، قەبڵاندی وەک پرنسیپێک کەھەرێمەکانی نەتەوەیی دیاریکراون وتایبەت بە نەتەوەی خۆیانن. دیسان ئەوەش نەیتوانی بەر بە ھێرشی چەکدارانە لە دەرەوەی وڵاتان بگرێ. بەڵام بە دوای ئەو ئیعترازانەدا، ئێستا قانوونە کە ھیچ پاساوێک بۆ داگیرکاری وڵاتان نییە. ناسیۆنالیزم لە ڕەوانگەی مێژوویی یەوە ئەگەر چی تا ڕادەیەک زۆرایەتی لە سەر ئەوە کۆکن لە ناسیۆنالیزم ئیدئۆلۆژییەکی سیاسی یە، سەرەڕای ئەویکە نەلە چاخی ڕۆشەنگەری ئوروپا و نە لە شۆڕشی فەرانسە کۆنتر نییە، بۆچوونی وەک تەمەنی پێناسەی نەتەوەیی، پێداویستییەکان، مێژووی سەرھەڵدانی لێدەکەوێتەوە.sverker Sörlin دە کتێبی (nationens Röst) واتە دەنگی گەل سێ تەوەرەی سەرەکی دە لێکۆڵینەوە لە مەڕ ناسیۆنالیزمدا دەخاتە بەرچاو وەک (تێئۆری عەمەلگرایی funktionalism، تێئۆری مێژوویی، historism، تێئۆری ڕەسەنایەتی نیژادی وزمانی، primordialism) دەتوانرێ ئەو سێ تەوەرەیە بخرێنە چوارچێوەیەکی مۆدێرنی ئەوڕۆیییەوە.

تێئۆری داڕێژەرانە / مۆدێڕنانە[دەستکاری]

تێئۆری داڕێژەرانە یان مۆدێرنانە ”پێناسەی نەتەوەیی ” وەک شتێکی داڕێژراو، ڕاھاتوو و بە بەرەو‌پێشوەبەری ڕەوتێک دەزانی. ئەوە بەو واتایە نییە بە پێی ھەر تاریف قەڵبە یان بە دوور لە ڕاستییە بەڵکوو لە لایەن Benedict Anderson و Eric Hobosboawm خوڵقاوە. دەو سەدانەی دواییدا ئەو تێئۆرییە مۆدێڕنانە بەتەواوی بوونە باوی حاکم، بەڵام توێژینەوە ئەو دواییانە لە مەڕ مێژوویی و ئەزموونی، لانیکەم لە سۆئێد یارمەتیدەرێکی پڕبایخ بوون بۆئەو ڕوانگە و بۆچوونانە لە سەر نیژاد. ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوانە لێک نیزیکبوونەوەی ئەو ئەودوو ڕوانەگەیانەی بدواوە بووە، بەڵام ھێشتا تێڕوانینەکان ھەر بەجێوازی ماونەوە تا ئەو جێگایە باسەکە دێتەوە سەر”خەڵکی ھاسایی” و” پێناسەی نەتەوایەتی ”یان ھی نیژادی دە زەمانی کۆندا. لە سۆئێد دە ساڵەکانی ٢٠٠٠ دا تاقمێک مێژووزان وەک Harald Gustafsson، Jonas Nordin، Jens Lerbomو ھێندێک کەسی تریش تا ڕادەیەکی بەرچاو و سرنجڕاکیشانە ھێندێک لەو خاڵانەیان دایە بەر لێکۆڵینەوەیەکی نوێتر کە ئەو تێئۆرییە نوێیانەی لە مەڕ نەتەوە دەکرێ وەک پڕۆژەیەکی مۆدێڕن سەیر بکرێن. ھێندیکیشیان توانیان نیشانی بدەن کە ئاسەواری ڕیشەی پێناسە مۆدێڕنی سۆئیدی دە سەقامگیر کردنی ڕەوتی بە دەوڵەتبوونی دە سەدەکانی ناوەڕاستدا بدۆزرێتەوە، ھێندیکیشیان زۆر بەرچاوانە بەرینی و بەربڵاوی ئەو پێناسە نەتەوەیییە دە سەدەکانی ١٥ دا دەبینرێنەوە.

لێکۆڵینەوە لە مەڕ ناسیۆنالیزم[دەستکاری]

گێلنر (Gellner) کە یەکێک لەلێکۆڵەروەکانی چەمکی ناسیۆنالیزم وداھێنەری تێئۆری چەمکی (پێناسەی مۆدێڕن mordernistisk identitets و تێئۆری ناسیۆنالیزم nationalitetsteorin) بووە. نەتەوە و نەتەوایەتی نوێنەرایەتی ڕازی بوونێکی دڵخوازانە وتەوژمێکی ڕەخنەگرانە لە ڕاست ناوەرۆکی ئەو لێکۆڵینەو‌انە دەکا. ئەو کاکڵی تێزی کەلە سەردەمی تێئۆری ڕیشەی ڕەسەنایەتی نیژادی و زمانی لە لایەن قوتابییەکی خۆی بە نێوی Anthony D.Smith خولقێنرابوو، شیدەکاتەوە. ڕوانگەکان لە سەربایخی نیژاد بۆ سەرھەڵدانی ناسیۆنالیزم تەنیا بێ ھێزی بەڕیوەبەرایەتی بە مەبەستی دەنگۆ سازکردنی لێدەکەوێتەوە. ئەو ھێرش دەکاتە سەر ئەوە کە پێکھاتەی نەتەوەیی تەنیا لە سەر بنەمایەکی ھاوبەشی نیژادی یان مێژوویی یەوە بێ. لێکۆڵینەوەی Gellner بە پێچەوانە زۆرمۆدێڕنانەیە. کاتێکی ئینسان چاخی کشتوکاڵی بەجێھێشت و ڕوویانکردە ژیانی شارەستانی، فەر‌ھەنگی جوتیاریش خۆی دەگەڵ ئەو بار ودۆخە گونجاند کە لە پێداویستییەکانی ناسیۆنالیزم بوون. ناسیۆنالیزم ھونەرێکی سەردەمی کۆمەڵگای مۆدێڕنی سەنعەتییە. لێکۆڵینەوە نیشاندەری ئەو ڕاستی یە کە کۆمەڵگای سەنعەتی دەبتە ھۆی لەت وکوتکردنی وردەکۆمەڵگاکانی کشتوکاڵی کە دە کۆمەڵگایەکی گەورەتری کڕین وفرۆشتن و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکاندا خۆیان دەبیننەوە. بە جێگۆڕکی کردنی زیاتری ھێزی کار و کەلوپەل و پێکھاتە و ڕێکخراوە بۆ کڕین و فرۆشتن، خوێندەواری و زانیاری سەریانھەڵدا. ناسیۆنالیزم بوو بە تەنیا ئیدۆئۆلۆژی بۆ یەکگرتنەوەی ئەو کۆمەلگایانە بە درێژایئ مێژوو لێکترازابوون. کەسێک دە توێژی مامناوەندی کۆمەڵگادا وەک. کارمەند، موھەندیس، ڕووناکبیر بە ھۆی ھەڵاواردنیان لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بەوە گەیشتن کە نوێنەرایەتی فەرھەنگی نەتەوەی خۆیان وەستۆبگرن. لە ڕێگای زانستە پێشکەوتووەکانی وەک ئارکۆلۆژی (لێکۆڵینەوەی ئەوانەی وا دەژێر زەویدا حاشاردراون)، فیلۆلۆژی (زمانناسی)، ئانتڕۆپۆلۆژی (مرۆڤناسی)، ئێتنۆلۆژی (نیژادناسی)، ژێئۆگڕافی (جوغڕافیایی) و.. ھتد، نەک ھەر پاساوی زانستی بۆ مێژووی نەتەوەیی بگرە بۆ میرات وەک کەسایەتێکی فەرھەنگی کۆنی نەتەوەیی کەوتنە دەستان. لەمەودواوە دەبێ وەک نەتەوە بەو ئەرکە بزانین، کە ناسیۆنالیزم وەک دەستکەوتێکی نیژاد، بەسەرچوو، ھەڵقوڵیو سەیر نەکەین. ناسیۆنالیزم لە سەر بنەمایەکی قووڵی زانستی و پێویست بە خوێندوارێکی بەرزی فەرھەنگی وەک پارێزەرو نوێنەرایەتی دەوڵەتی نەتەوەیی داڕێژڕاوە. بە پێچەوانەی بۆچوونی نەتەوایەتی لە جێ دانراوی بە سێکولارەکردنی بۆچوون وداب ونەریتی مەزھەبی سەردەمی کشتوکاڵی، بۆیەشە نابێ لە دەستپێکەوە بپرسین کە ئەرێ دەوڵەت چۆن پێکھات بەڵکوو دەبێ بپرسین بۆ پێکھات؟ وڵامی ئەو پرسیارە لە لایەن گلنڕ (gellner) بە بنەمایەکی ماتریالیستی دەدرێتەوە ودەڵێ:وێڕای گەشەی جوغڕافی و ھەرەوەزی کۆمەڵگایی ھەستی پێویست بۆ یەکگرتوویی فەرھەنگی و چۆنیەتی ژیان سەرھەڵدەدا. نەناسراوی کەسایەتی کۆمەڵگای سەنعەتی دە پەیوەندی دەگەڵ مەرجی ڕێکخراوەیی بۆ فەرھەنگی یەکدەست، ھەڵخڕێنەری پێداویستییەکانی ئەو یەکگرتوویی فەرھەنگی نەتەوەیی یە. لێرە بۆوەیکە دیکتاتۆرێکی کاتی دابمەزرێ، سیستیمێکی ئابووری دەوڵەتی و پێکھاتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی وخولقاندنی فۆڕمۆڵێکی زۆر کارا وبە ھێز لە پێش چەمکی نەتەوە دێتەئاراوە نە بە پێچەوانەکەی کە ئەو ناسیۆنالیزمە کە نوێنەرایەتی ئێعتیبارێکی نەتەوەیی دەکا. جادەوڵەت بۆیە دادەمەزرێن کە چون پێویستە نەک چون ئەوان سروشتین.

دەوڵەتی نەتەوەیی[دەستکاری]

دەوڵەتێکی نەتەوەیی دەوڵەتێکە کە لە سەر بنەمای مافی نەتەوەیەک ھاتۆتە دی. ئەوان نوێنەرایەتی دەوڵەتانی نەتەوەیی دەکەن چون نوێنەرایەتی شارۆمەدانێک دەکەن کە لەباری نیژادییەوە یەکن. لێکسیکۆنی بۆنیەرز (bonniers lexikon) دەوڵەتی نەتەوەیی ئاوا تاریف دەکا ودەڵێ: جوغڕافیایەکی سنووردار کە زۆربەی دانیشتوانی خاوەن یەک زمان، یەک فەرھەنگی ھاوبەشن. نۆڕوێژ سەربەخۆیی خۆی دە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو یەکێتییەی کە دەگەڵ سۆئید بووی دە ساڵی ١٩٠٥ دا دەدی، دەکرێ وەک نموونەیەک بۆ تێگەییشتن لە دەوڵەتی نەتەوەیی بێھێنینەوە. دە ماوەی ساڵەکانی ١٩٠٠ کە سەردەمی وەلانانی کۆلۆنیالیستەکان بوون زۆربەی ئەو نەتەوانەی کە ژێردەستەی ئەو کۆلؤنیالیستانە بوون دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەیی خۆیان بە گوێرەی ویستی خۆیان دامەزراند لەوانە، وەک وییەتنام ١٩٥٤ و بنگلادش ١٩٧١.

بنیاتنانی نەتەوە و سیاسەتێکی فرە چەشنی[دەستکاری]

گرینگرترین کەرەسە بۆ بنیاتنانی نەتەوەیەک خوێندەواری لانیکەم ٣تا ٩ ساڵ بە زمانی نەتەوەیی (زگماکی)، ھێنانەگۆڕێی مێژووی نەتەوەیی، و ھیمای نەتەوەیی (ئاڵا وسروودی نەتەوەیی) وھەر شتێکی دیکەی کە باس لە نەھێشتنی ئاسمیلەکردنی نیژادێک یان نەتەوەیەک دە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەدا کە تێیدا دەژین بکا. ئەگەر نەتەوەیەک بێھەوێ سەربکەوێ، دەبێ پێناسەیەکی جەماوەری بۆ پێناسەکردنی دە دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی بناسێ، نەک ئەو شتە سەرتاییانەی کە خۆیان وەک نیژاد دە پەیوەندی دەگەڵ دەوڵەت دا دبیننەوە. ئەوە دەتوانێ خولقێنەری گیر وگرفت بن دە دامەزراندنی دەوڵەتێک لە لایەن یەک نەتەوەوە، بەڵام لەو جێگایەی مەھاجرەت دێمۆگرافی دەگۆڕێ. بۆ نموونە چلۆن ”سۆئێدی” بوون خۆی دەگەڵ شارۆمەندبوون لە سۆئێد و ھەروەھا دەگەڵ ئەو ڕیشە نیژادییەی کە ئەو دەگرێتەوە گرێبدا. لێکدانەوەی پێناسەی دەوڵەتی نەتەوەیی بنەمایەکە دە پەیوەندی دەگەڵ ناوەندی بەرێوەبەرایەتی سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەران وەک شارۆمەندی سۆئێدی. بەدوای ساڵەکانی ١٩٩٠ دا ئەو بۆچوونە لە لایەن دەوڵەتی نەتەوەیی کەم تا زۆر جێ خۆی دا بە بۆچوونی گلوبالیزەکردن، فرە فەر‌ھەنگی، یان فرە نیژادی و فرە مەزھەبی. دەوڵەتی نەتەوەیی لەوێوە نەخشی خۆی وەک خانەخوێیەکی دڵفراوان وبە تەحەممول دە چوارچێوەی ھەڕیمی خۆیدا وەستۆ دەگرێ.

ناسیۆنالیزم و دەوڵەتی نەتەوەیی لە ڕوانگەی چەند پسپۆڕی ئەو بوارەوە[دەستکاری]

بێنەدیکت ئاندەرسۆن

بنەدیکت ڕیچارد ئۆگورمان ئاندرسۆن ١٩٣٦/٨/٢٦ لە شاری کونمینگی چین لە دایکبووە. زمانناسێکی ئیرلەندی ئەمریکایییە و پرۆفسۆری دەوڵەتناسی دە لێکۆڵینەوەکانی نێودەوڵەتی لە زانستگای کۆرنێل لە ئەمریکا و برای مێژووناسی ناسراو پێرری ئاندەرسۆنیشە. توێژینەوە لە سەرناسیۆنالیزم بەرھەمی بێنەدیکت ئاندەرسۆن:Reflections on the origin and Spread on nationalism imagined Communities ١٩٨٣دە مەقامی نووسەرێکی سیاسیدا، نەتەوە بە پێناسەیەکی ھاوبەش کەزۆر زوو بوو بە قسەی سەر زاران دەناسێنێ. بۆچوونی و تێڕوانینی ئاندەرسۆن لە مەڕ پێکھاتەی بیری نەتەوەیی مۆدێڕن و عەمەلی بوو. مەبەست لە نەتەوە وەک ڕوانگەیەکی ڕووحی ڕەوانی، و وەک بزووتنەوەیەکی جەماوەری ببووە بنەمای سەرەکی توێژینەوەکەی. بەرھەمی ئێرنێست گێلنێر یش ھەر دەوساڵیدا کە ھێ ئاندەرسۆن بڵاوکرابووە کەوتە بەردەستی خوێنەران. لێرەش تێڕوانینەکە ھەر شارەستانییانە بوو، بەڵام گێلنێر بناخەیەکی بۆ بیری نەتەوەیی لە بەرچاو گرتبوو دەئاڵوگۆڕی چوارچیوەی بە سەنعەتیکردن و مۆدێڕنیزەکردنی، و ئاماژەی بە خۆگونجاندنی زمانناسی دەگەڵ ئەو مۆدێڕنیزمە دەکرد. ئەرێ لە پشت ئەو بیری نەتەوەیی یەوە چ فاکتۆڕی گەلێکی ڕووحی ڕەوانی بوون؟ ئەرێ ئەو فاکتۆڕە ڕووحی ڕەوانییانە بە مەبەستی سەلماندنی بیری نەتەوەیی چلۆن وەدیھاتوون؟ ھاوبەشێکی نەتەوەیی بریتییە لە تایبەتمەندییەکانی ھاوبەش دە نێوان جیلی ئێستا و ڕابردوو و داھاتووی ئەو نەتەوەیەدا. ئەو ھاوبەشییە ناتوانێ شتێک بێ بێجگە لەو تایبەتمەندیە ناساندراوە یان ناساندەراوەکان کە دەبێ لە سەربنەمایەک بە ڕابردوویەکی دوور ودرێژ وەک ڕەوتی سروشتی مرۆڤ بۆ پێناسەی خۆی وەک پەیوەندی نێوان خزمایەتی و دۆستایەتی بنیات نرابێ. ھەستی نەتەوایەتی ھەڵگری ناوەرۆکێکی دیکەیە دە ھەڵسەنگاندن دەگەڵ ئەوداب ونەریتەی کۆمەڵگا کە زۆرتر فیزیکی، سەرلێشێواوێکی کەتا ڕادەیەکیش تایبەتین. ھەموو چەشنە ھاوبەشێکی کۆمەڵایەتی کەلەسەر ئەو ھاوبەشییە بێ بنەمایانەی نێوان مرۆڤەکان پێکدێ دەبێ بە دڵنییاییەوە لەبەرچاوبگیرێن. ھەر وەک چۆن دە فۆڕمی کۆنی ئەو ھاوبەشییانەی کە بەوردی دە پێکھاتەکانی یەکگرتووی مەزھەبی یان کەونارایی یانەدا تاقیکراونەتەوە. سەرەڕای وەرچەرخا‌نێکی کارا بەدوای وەدیھاتنی تەکنیکی نوێی چاپەمەنی و بڵاوبوونەوەی لەئوروپادا. تێکەڵاوی بە سێکولاریزە کردن وپێشکەوتوویی دە کۆمەڵگای فێئۆداڵی بەرەو کاپیتالیزمدا فۆڕمێکی دیکەی دەسکەوتەکانی چامەنی کە وەک ئاندەرسۆن مەبەستێتی، دەبێ بووبێ بە بناخەیەک بۆ ئەو بنەما بەرینانە لە دامەزراوەکانی نوێی کۆمەڵایەتی. لە لایەن دەسکەوتی چامەنی کاپیتالیزم ھەلومەرجی خوێندەواری بۆ جەماوەر ڕەخسا کە ھەر ئەوەش بوو بە بنەما بۆ گەشەکردنی بواری زەمان وزەمانەوانی خەڵکان کە خۆی یەکێک لە ھەستە پێداویستییەکانی ھەرە گرینگی ناسیۆنالیزمە بۆھەست بە زمان و فەرھەنگی ھاوبەش کردن. بە وەتەی ئاندەرسۆن بیری نەتەوایەتی دەتوانرێ بگوێزرێتەوە یان بەگونجێندرێ بۆ نێو ھەموو کۆمەڵەیەک بەو مەرجە ئەو پێناسانە بسەلمێندرێن بۆنموونە ئەو ھەلومەرجە بەرینە بۆ ئەو پەیوەندییە ھابەشییانە و جەمارییە کە تا ئێستا وەدیھاتوون. بۆ ئەو پێناسانەی کە دەو دوایانەدا ئاندەرسۆن بۆ بەرینبوونەوەی ھەستی نەتەوایەتی باسیان دەکا ئەو سێ تکنیکەن واتە سەرژمێری خەڵک، خەریتە، موزە (کەلەپوری مێژوویی). ئەوەیکە زۆر بە ڕادیکاڵ دە لێکۆڵینەوەکانی ئاندەرسۆن وەبەرچاو دێ، ئەوەیکە ئەو بە بەشە ھاسایی و بە کردەوە لە سەرساغبووەکەی دامەزراندنی ئامرازێک بۆ بە یەکدەست کردنی بواری جوغڕافیایی، ئەژماری خەڵک، مێژوو نووسراوەکان، ناوەستێ و ھەنگاوێک زیاتر بەرەو پێش دەنێ و لە خۆی دەپرسێ، چن ئەو ئامرازانە بۆ پێکھێنانی یاسایەک بۆ کۆمەلگای ئێمە. چن ئەوانەی کە وا پێی دەوترێ سەرئەژمێری خەڵک، خەریتە، کەلەپووری مێژوویی کە نوێنەرایەتی خەڵک، سنووری بەڕیوەبەراتی و مێژووی پێشکەوتووی یەکدەست وھاوبەش دەکەن؟ ئاندەرسۆن نموونەیەک بۆ نەخشی وەدوا خستن یان ڕەددی ئەوڕوانگەیە دێنێتەوە و دەڵێ: بەشێکی لێکدانەوەی ساکار لە مەڕ وێنەی مەحاسەباتی ناسەرکەوتووانەی نەتەوەیەک کاردانەوەیەکی ڕوونە و واقیعییەتێکی دڵتەزێن کە بەفۆڕمی سەرلێشێواوییەکەیەوە دیارە. ئاندەرسۆن ئەو دیوی شتەکەش ھەڵدەداتەوە وئاماژە بە ڕادەیەک لە سەرلێشێواوی دەکا کە بوونە واقیعییەتێکی حاشاھەڵنەگری وەک وەستان و چوخسان دە دیاریکردنی وێنەیەک لە چۆنیەتی سنوور دە بواری نەتەوەیی دا. بەرھەمی ئاندەرسۆن Sectres of Comparision:natinalism، Southead Asia and the World(١٩٩٨)و باسەکەش درێژەیImagined Commuities لە ڕێگای بە فرەپرنسیپانە وتاریفێکی ھەڵسەنگاندنانە لەچۆنیەتی ھێندێک لەو دەوڵەتە نەتەوەییانەی کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دا دامەزراون، بووە.

کاڕڵ دابلیوو دۆچ[دەستکاری]

کاڕڵ دابلیوو دۆچ لە ٢١/٠٦/١٩١٢ لە پڕاگ لە دایکی بووە و لە١/١٠/١٩٩٢ لە کامبریج ماساچووسێتی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە و یەکێک لە دەوڵەتناسەکان و پڕۆفسۆرە بە ناوبانگەکانی زانستگای yale university لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٨-١٩٦٧ ولەدوایەش چالاکی خۆی لە زانستگای Harvard University درێژە پێداوە. دۆچ لە ڕێگای بە تایبەت لێکۆڵینەوەکانی یارمەتیدەرێکی بەرچاوی سەردەمی مۆدێڕن لە مێتۆدی ئەزموونی دە بواری توێژینەوەی دەوڵەتی بووە. دە نێوان نووسراوەکانیدا دەکرێ لەPolitical Community and the north atlantic Area ١٩٥٧ کە باکوور وەک ”säkerhetsgemenskap”(ھاوبەشی ئەمنییەتی) و:The Analysis of Internatonal Relations ١٩٦٨ واتە (توێژینەوە لە مەڕ پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی) دا بدوێین. بەرھەمی کاڕڵ دابلیوو دۆچ Nationalism and Social Communication(١٩٥٣) دەتوانین بێ شک بڵێین چەکەرەیەک بوو بۆ لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە مەڕ چەمکێکی وەک ناسیۆنالیزم و بنیاتنانی دەوڵەتی نەتەوەیی. ئەو نووسراوەیە ئەژمارێکی بەرچاوی دەساڵی ١٩٦٦دا لێ چاپکرا و وەک زانایەکی جێکەوتوو و ئاشنا بە توێژینەوەی چەمکی ناسیۆنالیزم دوای تەواو بوونی شەڕ بوو. گرینگی دەوەدا بوو کە لەو ڕەوتە پێشوویییەی نەزمی ڕووحی ڕەوانی کۆمەڵایەتی کە لە لایەن Gustave Le Bons، Massans psykologi ١٨٩٥ نوێنەرایەتی دەکرا گوێزرایەوە بۆ پێداگری لە سەر کەرەسەیەکی تەکنیکی بە دەستانەوە بۆ تەئسیری ھەرچی زیاتر و فەرھەنگێکی یەکدەست و ھاوبەش. سرنجێکی زیاتر بە ڕێکخراوەکانی پەیوەندی جەماوەری کۆمەڵگا دەدرا و دەگونجێندرا _ ودە دڕیژەپێدانەکەش نەخشی ناوەندی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی وەک یەکدەست کردنی کەرەسەکان بە مەبەستی بنیاتنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی بە کارساز دەزانی. ئەو ڕەوتە مۆدێڕنە پێشکەوتوویە بە روانگەیەکی نوێی توێژینەوە پێی نایە مەیدان، بەرلە ھەموو شتێک ڕووناکایی خستنە سەر چۆنیەتی کۆمەڵگایەکی سەنعەتی وگرینگیی شێوەی ئەوپێکھاتانە لە سەر سەر‌ھەڵدانی دامەزراندنی دەوڵەتە نەتەوەیی یەکان. وەک ھەلومەرجێکی بنەڕەتی بۆ دابینکردنی کۆمەڵگایەکی سەنعەتی ئاماژە بە پەیوەندییەکانی جەماوەری و پەرەپێدان بە کەرەسەکانی بەرھەمھێنەر لە کۆمەڵگا دا دەکا. دەوڵەتی نەتەوەیی و کۆمەڵگای سەنعەتی بەیەکەوە دەلکێندرێن و وێکڕاش وەک مۆدێلێک دێنە بەر لێکۆڵینەوە. تاریفێکی کە دۆچ لە دەوڵەتی نەتەوەیی دەکرد بەپێی ئەو بناخە دانراوانە بوو. ئەو لە سەر ئەو باوەڕ بوو کە خەڵک لە ڕێگای کاناڵگەلی تەواو و بێ کەموکوڕی پەیوەندییەکانی جەماوەرییەوە دەکرێ ڕیکبخرێن. وەک دۆچ خۆی بە عیعتیباری ئەو مێتودە مۆدێڕنەی توێژینەوە کە زۆرتر ئاماژە بە باسی بەکردەوەکردنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی _ نەخشی ڕاستەقینەی پێکھاتەکانی پەیوەندی دەوڵەتی نەتەوەیی چن _ بە بێ لە بەرچاوگرتنی چۆنیەتی دامەزراندن و چوارچێوەکەی دەوڵەتێکی نەتەوەیی. بە قسەیەکی دیکە دە تەکنیکی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی ئەو دەوڵەتە مۆدێڕنە نەتەوەیی یەدا، کە خۆی خاوەن نێوێکی ناسیۆنالیزمی یە، بدۆزرێتەوە. لە ڕێگای ئەوتۆ تەکنیکێکەوە بۆ پەیوەندییەکانی کۆمەڵگا دەتوانرێ ڕواڵەتی ئەو یەکدەست وھاوبەشی کردنانەی لە مەڕ فەرھەنگی نەتەوەیی دابمەزرێ، بسەلمێندرێ، و ھەر ھەمووشی بە پێی پێویست نوێ بکرێنەوە. دە Nasionalism and Social Communication دا دۆچ چاوی بە توێژینەوەیەکی پێشوو لە مەڕ ئەو چەمکە دەکەوێ و ژێرنووسی دەکا وەک وێکچووی دەگەڵ بیر وبۆچوونەکانی خۆی و لە باری کۆمەڵناسییەوە لە سەر ھێندێکیان، دەبینێ کە دەکرێ وەک بنەمایەک بۆ ئەو تێئۆرییەی کە خۆی ھێناوێتەگۆڕێ ھەڵسوکەوتی دەگەڵ بکرێ، جا ئەوەیە کە دۆچ پێشنیارەکانی خۆی دێنێتە گؤڕێ، دەیانناسێنێ لەوانە تێئۆری بنەما بۆ ئەوپەیوەندی بەکەلکانەی کۆمەڵگا بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی. جێوازی نێوان کۆمەڵگا و کۆڕ (دەستە) دیاری دەکا کە لە مانای پردەبازی حەیاتی نێوان ئەو جووتە تێبگەین. زۆرجاران دۆچ ئەودوو‌بۆچوونەێ Ferdinand Tönnies ی واتە Geneinschaft och Gesellschaft کە لە سەر چۆنیەتی کۆمەڵگا و کۆمەڵناسی بوون، وەبیر دێنایەوە و دەیگووت:ئەو فۆڕمە کۆنەی کۆمەڵگا دەگەڵ بۆچوونی Demeninschaft وئەو دەستە وکۆڕە فەرھەنگی ھاوبەشییانەی کۆمەڵگای مۆدێڕنی کە بە پێی ھێزی تەکنیکی پێکھاتوون دەگەڵ بۆچوونی Gesellschaft زۆر وێکچووییان ھەیە. جێوازییەکەش ئەوەیە کە بە پێی لێکدانەوەی Tönnies دە ساڵی ١٨٨٧ دا لە دەرفەتێکدا کە ھێشتا دەوڵەتی‌نەتەوەیی نەبووە ئەو چەمکە کە بکەوێتە بەر لێکۆڵینەوە. حەولێ Tönniesئەوە بوو کە لە سەر دەوڵەتی نەتەوەیی وەک ڕیکخراوەیەکی کۆمەڵایەتی شتێک بنووسێ ھاوکات کە Deutsch یش دەیەویست شتێک بنووسێ، کە ئەرێ ئەساسەن دەوڵەتێکی نەتەوەیی ئیمکانی دامەزراندنی ھەیە. ناسیۆنالیزم و پەیوەندییەکانی کۆمەڵایەتی پاشان سر‌نجی Ernest Gellner وBenedict Anderson یان ڕاکێشا و بوونە ھۆی گەشەکردنی نەخشی پەیوەندییەکانی کۆمەڵایەتی دە پێکھێنان و وەڕێخستنی فەرھەنگێکی نەتەوەییدا.

ھووگ ستێن واتسۆن[دەستکاری]

جۆرج ھووگ نیکۆلاس سێتۆن واتسۆن لەساڵی ١٩١٦ لە بریتانیا لە دایک بووە و لە ساڵێ ١٩٨٤ کۆچی دوایی کردووە، پرۆفسۆری مێژووی ڕووس و سەرۆکی مەدرەسەی سلاوۆنیک و ڕۆژھەڵاتی ئوروپا لە زانستگای لەندەنێ بووە دە نێوان ساڵەکانی ١٩٥١ تا ١٩٨٣ دا. بەرھەمی سێتۆن واتسۆن Nation and states دە ساڵێ ١٩٧٧ دا لە باری تێئۆرێکییەوە دەگەڵ بەرھەمی Karl W. deutsch وێچوویەکی زۆریان بووە. دە پێشوتاری کتێبەکەیدا سپاسی Anthony D. Smith وDeutsch دەکا، بەڵام ئەو حەولی نەداوە تا شوێنی ئەوان ھەڵبگرێتەوە. ناکرێش ھەر وا بە ھاسانی لێکۆڵینەوەکانی ئەو تێکەڵ بە لێکۆڵینەوەکانی تر بکرێن، بەڵام یەک دوو بۆچوونی ھەن دە نووسراوەی ”دەوڵەتان زۆربەرلە بوونی نەتەوەکان ھەبوون ” دا ئاماژە بە لاپەڕەی ھەووەڵ دەکا و جەخت لە سەر ئەوە دەکا کە نەتەوە، مەشڕووت بە مێژووی ھاوبەشە، کە زیاتر لە گەشەکردنی فەرھەنگی یەکدەست و ھاوبەش دەدوێ تا حقووقی دەوڵەتی و بواری سیاسی. ئەو دەڵێی: ”یەک نەتەوە لە یەکگرتوویی مرۆڤەکان کە ئەندامانیان دەپەیوەندییەکی بەھەستی ھاودەردی دەگەڵ یەکتر، فەرھەنگی یەکگرتوو و ھەستی نەتەوایەتی ”دا خۆی دەنوێنێ. ئەو خۆ بە لێکۆڵینەوە لە مەڕ ناسیۆنالیزم وەک تێئۆرییەک خەریک ناکا یان حەولی وەکۆکردنەوەی بەڵگە بۆ باسی نەتەوایەتی نادا. تێئۆری بەرزەفڕانەی ئەو زیاتر لەوانە لە شەقەی باڵی دەدا. حەولی ئەوە دەدا کە سەیوانێک بە سەر تێگەییشتنی فەرھەنگی ئوروپایی دا ھەڵبدا. کە بەشێکی گەورەتری ڕەوتی مێژوویی چۆنیەتی دامەزراندنی دەوڵەتە نەتەوەییییەکان لە ئاسیا و ئەفریقاش بگرێتەوە. لێرە بە زمانێکی دیکەی لە مەڕ ئەو بزووتنەوە سەربەخۆییەی نەتەوایەتی و ئاسەواری ئەو لە سەر چۆنیەتی چوارچێوەی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیییەوە دەدوێ. لێکۆڵینەوەکە ئەو بەشە کە دەگەڕێتەوە سەر ئاسەواری ناوەرۆکی بزووتنەوی نەتەوایەتی لە سەر دەوڵەتەکان دە نێو نەتەوەی جۆراوجۆرکانیشدا دەگرێتەوە. سێتۆن واتسۆن ئەوەش لەبەرچاو دەگرێ کە ئەو بزووتنەوە ناسیونالیستانەی ڕۆژاوای ئوروپا ئەغڵەب شوێندانەربوون لە سەر بزووتنەوەسەربەخۆییخوازەکانی لە دەرەوەی ئوروپا، تا بیری ناسیونالیستی کۆپی بکەن بۆ داوای بە ھەرێمیکردن و حەول بە مەبەستی بۆ بە یەکدەست کردنی فەرھەنگی ئەو بزاوانە. نەتەوە و ودەوڵەت وەپێش ئەو ئاڵؤگۆڕانەی کە ھۆی خولقاندنی گەرای تێئۆری دە ساڵەکانی ١٩٨٠ دا بوو، کەوت، کە ھەر ئەوەش ئیزنی بە سەرقاڵی ئەو بۆ ئەو ڕەوانگە مێژوویی یەی خۆی دەدا. ئەو توانی پاشان چەکەرەی تێئۆری لێکۆڵینەوەی لە مەڕ ناسیۆنالیزم بخولقێنێ. بەو مانایە کە ئەو دەیدیت کەبیری نەتەوایەتی ھێزی ھاندەرە دە قووڵایی ناخی ھەموو ئینسانێکدا، کە ڕیشەی دە سروشتی مرۆڤایەتی و میراتی کۆمەڵایەتی و لە مێژووی کشتوکاڵی ھەزاران ساڵ لەمەبەری ئێمەدا ھەیە. ئەو پێیوایە کەئەگەری نکۆڵی لەو میراتە ڕەوانییە ئەوەیە کەھەر وەک چۆن بەستێنی بۆ ناسەرکەوتوانەی پێکھێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی ساز دەکا بۆ تاکەکانیش ساز دەکا. زانیاری نەتەوەیی بە پێی تێڕوانینی ئەو بوونی باشە بۆیە دژایەتی دەگەڵ پاراستنی ھێندێک شتی فەناتیکی دە قالبی نازیسم و دیکتاتۆری کەلە سۆویەتدا ھەیە دەکا. نکۆڵی لە زانیاری نەتەوایەتی و میراتی نەتەوەیی نەک ھەر لە ناسڵامەتی سیاسی بگرە لە ناسڵامەتی ڕەوانیش دەدوێ، ھەروەھا خۆی لە خۆیدا دژایەتی یەکیشە دەگەڵ شارستانیەتی. . دە کۆکردنەوەی سەرجەمی باسی نەتەوە و دەوڵەت دا باسەکە دەھەرێمێکی بەربەرینی لێکۆڵینەوەدا دێ و دەچێ، و وتووێژەکان بادراو وئاڵۆزن. سێتۆن واتسۆن زارکی ھەگبەی لێکۆڵینەوەکەی لە دوایین بابەتی گرێدەدا و سەر لە نوێ وبیر دێنێتەوە کە زانیاری نەتەوایەتی نەک ھەر دزێو نییە بەڵکوو بە پێچەوانە شتێکی سروستییە. مرۆڤایەتی دەبێ فێربێ ھەر وەک چۆن چارەی کێشەی چینایەتی و ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی دە بەرنامەی نێو نەتەوەیی خۆیاندا گونجاندووە، دەبێ دەگەڵ سەرھەڵدان و خۆ نواندنی فەرھەنگی نەتەوەکانیش ھەر بە بەرنامەیەکی نێو نەتەوەیی یەوە خەریکی چارە سەری بێ. ئەگینابە پێچەوانەوە ھەڵسوکەوتی دەگەڵ بکرێ، مرۆڤایەتی بەرەو فەوتان و داڕزان ھەنگاو دەنێ. بە پێی قسەکانی سێتۆن واتسۆن، ھیچکام لەو فاکتؤڕانەی کە باسیان ھاتە گۆڕێ ناتوانن لە بایخیان کەمبکرێتەوە لە ڕاست پرسگەلی ئیدۆئۆلۆژی وئەو بەرھەمەتازە کەڵەکەکراوانەی سەرخەڵوزی کوورەی کۆمەڵگای سەنعەتی. لێکۆڵینەوەی سێتۆن واتسۆن ھەر دەڵێی ھەموو ناسیۆنالیزمێکی وەکۆکردووە تا وەدوای نیزیکترین بەرنامەی لواوی میژوو بکەون. ھەر وەک Herder جارێک لە جاران دە سەدەکانی ١٧٠٠دا دە دوایین ئاگادارییەکەیدا دەیگووت، تەنیا ئەو خەڵکە کە پێی بەر حەقە دەتوانێ دەگەڵ خەڵکی خۆی وبایخەکانی سروشتی خۆی بە بێ مەترسی ودەگەڵ خەڵک ونەتەوەی دیکەش بە شێوەی ئاشتەوایەکی گونجاودا بژین. سێتۆن واتسۆن یش دەگەڵ جەوھەری ئەوباوەڕی ھێدردێر بە تەواوی کۆکە.

کارلتۆن ھێ ھایێز[دەستکاری]

کارڵتۆن ژۆزێف ھونتلی ھایێز دە ساڵی ١٨٨٢ لە نیوویؤڕک لەدایکی بووە و سێی سێپتامبری ساڵی ١٩٦٤ کۆچی دوایی کردووە ودە ساڵی ١٩١٩دا یەکێک لە مێژووناسان و ماموستا و پڕۆفسۆری ئەمریکا بووە. ئەو کاتولیک بوو و دە شەڕەکانی ناوخۆیی ئیسپانیایەدا لایەنگری لە فڕانکۆ دەکرد، ساڵی ١٩٤٢ _ ٤٥ باڵیۆزی ئەمریکا بوو لە ئیسپانیایە، ئەو دوایین حەولی خۆی دا تا ئیسپانیای ڕازی کرد کە لایەنگری لە بەرەی دژ بە موتەحیدین نەکا واتە دەگەڵ بەرەی موتتەفیقین کە بریتی بوون لە ژاپۆن، ئیتالیا، ئاڵمان، نەکەوێ. بەرھەمی کارڵتۆن ھایێز(Historical Evolution of modern Nastinalism) واتە تەکامولی مێژوویی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕن کە دە ساڵی ١٩٣١ دا دراوەتە دەرێ. ئەو وەک ھەووەڵین مێژووناسی بواری ناسیۆنالیزمە کە حیسابی بۆ کراوە، و وەک پێشەنگێک کە بە ڕوونی زنەی ناسیۆنالیزمی وەک بەرھەمێکی ڕووناکبیرانەی سەدەی ١٧٠٠ڕؤشەنگەری کە لە لایەن تاقمێک بیرمەندانی وڵاتە ڕۆژاوایی یەکانەوە بە دیاری بۆ ئەو دەوڵەتە تازە دامەزراوانەی نەتەوەیی لادەر وەک پشتیوانی توند وتیژی شۆوینیزم و _ دە ئەوپەڕی خۆیدا فاشیزم ھێنرابوو. ئەو لێکۆڵینەوەی مێژوویی ھایێز بە مەبەستی سەرزرینگانەوە و وشیارکەرەوەیەک دەبابەتی (تەکامولی مێژوویی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕن) دا بە دژایەتی ئەو تەندێنسە مەنفییە نووسێوێتی، ویستوویە لێکدانەوەیەکی بەرینتر و زیاتر پلورالی (چەندلایەنە) لە بیری نەتەوەیی وەک چەمکێک بداتە دەستەوە. ھایێنز لێرە بازدێک بە سەر دونیای کۆندا دەدا، ولەوێ گوند، خزم وبیری عەشایری بە سەر مرۆڤەکاندا دابەشکراوە بە”ئێمە”و” ئەوان”و ئیدۆئۆلۆژێی یەکی کۆمەڵگا کەدە لێکۆڵینەوەکەی ھایێنز دا وەک پێناسەی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕن خۆی دەبینێتەوە. پاشان درێژەی سەدەی ناوەڕاست و مەسیحییەت و بە جیھانی کردنی سیاسەتی کلیساکانی کاتولیک وەک نموومەیەک بۆ کۆمەڵگا دێنێتە ژێر توێژینەوە. سەدەی ١٥٠٠ وەک دەرفەتێکی بە سیاسی کردنی پڕۆتستانیزم وسەرەتای خۆ ڕزگارکردن لە کۆمەڵگای فێئۆداڵی بەرەو دەوڵەتی نەتەوایەتی دادەنرێ. دە ناوەڕاستی ساڵەکانی ١٧٠٠ ھایێز بەچاخی سەرھەڵدانی فەلسەفەی ناسیۆنالیزم دەناسێنێ، کە ھەووەڵین ھێمای دابینکراوی خەڵکسالاری دە کۆمەڵگا دا ھەستی پێدەکرا. ھایێنز باسی بەرنامەیەک بۆ ڕوونکردنەوە کە بەشێکی بەر لە ویستی بە جیھانیکردنی مرۆڤەکان و توێژێنەوەی لە مەڕ کۆمەڵگا. وبەشێکی دیکەی جوێکردنەوەی بیرو باوەڕگەلی فەرھەنگی نەتەوەیی دەگرێتەوە. ئەوەش پێش لە ھەموو شت پێویستی بە چیکڵدانە، مرۆڤدۆستی، ناسیۆنالیزم ھەیە کە بۆڕادەی بەربەرینییان، ھایێز ئاماژە بە Bolingbroke ئینگلیسی و Rousseau فەڕانسەوی وHerder، ی ئاڵمانی دەکا. ئەو چەشنە ناسیۆنالیزمە سەرەتایی یە لایەنگری زۆری لە نێوان یەعقوبییەکان و لیبڕالە سووننەتییەکان وھەر توێژ و پلەیەکی خۆگونجێنەری دی بوو ھەرکام بە پێی کەسایەتی بیر وبۆچوونیان نوێنەرایەتی بەشێکیان دەکرد. ڕەوتەکە نیشاندەری پێشەوەچوونێکە دە بواری ئەو بیری نەتەوەیی یە دا کە تا ڕادەیەک ھەموو بە پێی بۆچوونی خۆیان کاردانەوەیان بوو. بەڵام ھایێز حەول بۆ وەیکە بڵێ مێژوو ھەنگاوی بەرەو باشبوون دەنێ دەدا. ناسیۆنالیزمی ئەو دوایی یانە، کەوەشەندارە دە سروشتی خۆیدا خۆیی پارێزی گرژە، دەمارگرژ و دژ بە بێگانەیە. ئەوە کاتێکە کە خۆی ھایێز ماوە و بە شێوەیەکی گشتی بە وەرچەرخانێک بەرەو کۆمەڵگایەکی سەرەڕۆیی یانە کە لە سەردەمی بەر لە چاخی ڕۆشەنگەریی وڕۆژانی بەرلە شؤڕش کە حاکم بوو لێکیدەداتەوە. ئەو دەو دەوڵەتە دیکتاتۆرانەی ئێستاش کەم تا کورتێک ئەو خۆگیفکردنە بە نێوی مەسبەتگەرایی و ماتریالیزمی سەدەی ١٨٠٠دەبینێ، و دە ناسیۆنالیزمی ئینسانی یشدا بیر وبۆچوونی بەرھەڵستکاری وبەرچاوتەنگی و بێ چیکڵدانەیی. ڵێکۆڵینەوەی ھایێز ھیوادارێکی پێوەدیارە کە بەشکەم کۆمەڵگای ئەمریکا بەرپرسیارەتی ناسیۆنالیزمی خۆیی پاریز وەک موشکیلێکی ناوخۆیی وەستۆ بگرێ. بنەمای کتێبی ئەو کۆی ئەو قسە و وتووێژانەیە کە لە موئەسیسەی جیھانی لە ماساچوسێت و ئەوسمینارانەن کەدەگەڵ خوێندکارەکانی زانستگای کلۆمبیا کردوونی وڕێبازی دابینکردنی بابەتەکە شیدەکاتەوە. تێڕوانینی ھایێز لە سەر ئەو ڕووناکبیرانەی مامناوەندی کۆمەڵگا کە نوێنەرایەتی بیری نەتەوەیی لە ئوروپا دا دەکەن، وەک دەسکەوتێک کە ئەو دەیەویست ئاسەواری بە سەر چۆنیەتی کۆمەلگاوە ڕوو بە ڕێبازێکی دیکە وەدی بێ. ئەگەر بیری نەتەوەیی بە درێژایی ئەو سەتساڵانە لە سەرھەڵدانبوایە، جێی خۆی بوو کە ھێزێکی دژبەریش بیتوانیبا دە دوا ڕۆژدا سەرھەڵبدا. ناسیۆنالیزم سروشتیتر لە ئیمپریالیزم یان بیری ڕیشەیی نییە. ھەرلەبەر وەشە کە پرسیاری لە مەڕ چاکی و ناچاکی ناسیۆنالیزم بۆ ھایێز پرسیارێکە ویژدانی دە نێو دەستەڵاتداراندا و دەرێژی ئەو پرسیارەش پێویستی بەزانیاری و ڕوونکردنەوە ھەیە. ساڵی ١٩٢٦ ئەو کتێبی Essays on Nationalism ی وەک لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت و جێواز لە مەڕ شکڵی میلیتانتی ناسیۆنالیزم کە دە پەیوەندی دەگەڵ شەڕی ھەووەڵی جیھانیدا خۆی دەنواند بڵاوکردەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپێدیا-سویدی

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]