میرنشینی بەدلیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەو میرنشینە لە شاری بەدلیس لە باکوری کوردستان ھەر لە سەردەمی عەباسییەکانەوە سەری ھەڵداوە. و مەزنە پیاوانی کۆنفدراسیۆنی ھۆزی ڕۆژەکی دایان مەزراندووە دەسەڵاتیان بە پشتاوپشتیش سەدان ساڵی دۆماندووە، کە خانەوادەی خانەدانی مێژوونوسی بەناوبانگ شەرەفخانی بەدلیسی ھەمەکارە و میری ئەو میرنشینە بوون.

لە میرە بەناوبانگەکانیان[دەستکاری]

میر شەڕەفەدین ئەبوبەکر کە سەرەتاکانی سەردەمی دەوڵەتی جەلائیری فەرمانڕەوایی کردووە، لە پەرتووکی شەڕەفنامەدا ناوی ھاتووە. میرنشینەکە لە سەردەمی ئەمدا بچووک و سنووردار بووە. میر زیائەدین ڕۆژەکی کە لە ناوەڕاستی سەدەی چواردەیەمی زایینی میری میشرنشینەکە بووە بەئازایی و لێھاتوویی ناوبانگی دەرکردووە و سنووری میرنشینەکەی فراوان کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پەرتووکی پۆلی ٩ كۆمەڵایەتی.