کودەتای ١٩٦٠ لە تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کودەتای سەربازیی ١٩٦٠ لە تورکیا
وڵاتتورکیا
جێتورکیا
کاتی ڕوودان٢٧ی ئایاری ١٩٦٠
دەبێتە ھۆکاریTurkish Constitution of 1961

کودەتای ١٩٦٠ لە تورکیا یەکەم کودەتایی سەربازی مێژووی ھاوچەرخی کۆماری تورکیایە لە ڕۆژی ٢٧ـی ئایاری ١٩٦٠ لەلایەن ژمارەیەک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی سوپای تورکیا بە سەرۆکایەتی جەمال گورسیل ئەنجامدرا و توانیان دەسەڵات بگرنە دەست، لە ئەنجامی ئەم کودەتایە عەدنان مەندەریس سەرۆک وەزیران و جەلال بایار سەرۆک کۆمار دەستگیر دەکرێن و دوردەخرێنەوە بۆ ناوچەی یەسی ئەدا. ھەروەھا ٢٣٥ ژەنەڕاڵ و ٥ ھەزار ئەفەسەر لە سەر کارەکانیان دەورخرانەوە. ساڵی ١٩٦٢ دوای زینجیرەیەک دانیشتنی داگا بڕیاری لە سێدارەدان بۆ عەدنان مەندریس و ١٥ کەسی دیکە دەرچوو لەلایەن سوپاوە بڕیارەکە جێ بەجێ کرا، زیندانی ھەتاھەتایی بۆ جەمال بایار دەرکرا بەھۆی زۆری تەمەنییەوە بەڵام لە ساڵی ١٩٦٤ بەھۆی بوونی نەخۆشییەکی سەخت لێخۆشبوونی بۆ دەرچوو. دوای ١٨ مانگ لە کودەتا بوار بۆ ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکوومەتێکی یاسایی درا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]