لوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوڕ
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١٠،٠٠٠،٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
ڕووبەری ئاسایی
پارێزگای لوڕستان • پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری • باکوور و ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان • پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرەحمەد • ڕۆژاوا و باشووری پارێزگای ھەمەدان

کەمینە: پارێزگای ئیلام • پارێزگای مەرکەزی • پارێزگای قەزوین • پارێزگای فارس • پارێزگای ئەسفەھان • پارێزگای بووشەھر

کۆچکردنی ناوخۆیی: تاران • کەرەج • ئەسفەھان • ئەھواز • کرماشان
 کوردستان
  • ٩-١٠ ملیۆن[١][٢]
    (١٥٪ی دانیشتووانی ئێران)
٢٠٪ی دانیشتوانی کوردستان
زمانەکان
زاراوەی جیاواز لوڕی لەناویا: بەختیاری • باڵاگریوە • بویرەحمەدی • خوڕەم ئابادی • بروجەردی • ناوەنی
ئایین
ئیسلامی شیعە، بەھایی، جوولەکە
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کومزارییەکان، کوردەکان
نەخشەی ئەو پارێزگایانەی کە لوڕەکان تێیدا نیشتەجێن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠١٠ زۆرینەی لوڕەکان لە پارێزگای لوڕستانن

لوڕ ناوی هۆزێکی گەورەی كوردە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای وڵاتی ئێران نیشتەجین.[٣] زمانی لوڕی شێوەزارێکی کوردیە و لوڕەکان یەکێکن لە چوار هۆزە گەورەکەی کورد، بەپێی ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام زمانی لوڕی نزیکە لە زمانی کوردی کۆن و ناوەڕاست،[٤] و بەپێی (linguist Don Still) لوڕیی بەختیاری لە فارسی کۆنەوە نزیکە، (Michael M. Gunter) دەڵێت لوڕەکان بەشێکن لە کوردەکان بەڵام جیابونەوەیەک ھەیە کە بۆ ١٠٠٠ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە بەڵام هەر بە کورد دائەنرێت.[٥] هەر وەک شەرەفخانی بەدلیسی مێژوونوسی گەورەی کورد لە شەرەفنامەدا لوڕەکان بە بەشێک لە کورد دادەنێت و دڵنیای کردۆتەوە کە کوردن.[٦]

مێژوو[دەستکاری]

بەردی ئیلامی گۆشەی ڕۆژاوا (گوڵ فەرەح) لە ئیزە
رزگارکردنی تاران و دەرکەوتنی سوارەکانی بەختیاری
پاشماوەی شاری دێرینی مالمیری پایتەختی ئەتابەکانی لوڕی گەورە
لەسێدارەدانی سەرۆک ھۆزە کوردەکانی لوڕ لە خورەم ئاباد لە سەردەمی ڕەزاشای پەھلەویدا

لوڕ یەکێکە لە چوار هۆزە گەورەکەی کورد، لە ڕەگەزی زاگرۆسیەکان کە لە باشوری میدیا دەژیان وەک و کاشییەکان و لۆلۆبییەکان و ئیلامییەکان. لەسەر بنەمای ھاوتای لێکچوون و زەویناسی و بەڵگەی شوێنەواری ھەندێک مێژوونووس لوڕەکان بە پاشماوەی ئیلامییەکان دەزانن.[٧] ھەندێ سەرچاوەی مێژوویی دۆزراونەتەوە کەئاماژە بەوەدەکەن کە چوارھەزار ساڵ پێش زایین ژیان لە لوڕستاندا ھەبووە.

هاتنی عەرەب بۆ سەر ناوچەکە گۆڕانکاری لەفەرھەنگ و کلتور و زمانی ناوجەکە کرد و ئەمەش کاریگەری ھەبوو لەسەر لوڕستان، بەڵام لوڕەکان توانیان کوردبون و زمان و زۆر لە نەریتی خۆیان بپارێزن.

لەشەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسیدا ھەردوو بنەماڵە (خانەدان)ی لوڕ بە چوارەمین خانەدانانی کورد (بەدوای کرمانج، کەڵھوڕ و گۆران) ھاتووە و و دەسەڵاتیان سەربەخۆ بووە.[٨] لە (معجم البلدان)ی (یاقوت الحموی الرومی) دا باسی ئەوە دەکات کەوا لوڕەکان ھۆزێکی کوردەکانن لە چیاکان دەژین لەنێوان خوزستان و ئەسفەھان دا.

زاراوەی کورد بەپێی (Richard Frye) بۆ ھەموو زاگرۆسیەکان بەکارھاتووە.[٩]

لە سەردەمی سەفەویدا دوو دەوڵەتی لوڕی کوردی ھەبوون کە زۆرینەیان لوڕ بوون، ئەم دوو دەوڵەتە بەناوەکانی لوڕستان کە ناوەندەکەی خوڕەم ئاباد بوو و کۆھگلیۆ ناوەندەکەی بەھبەھان بوو. والی لوڕستان فەیلی بوو لە ساڵی ١٦٢٧ز بە دەستووری شاعەباس وەحاکمی پشتکۆ و پێشکۆ بوو تا دەوری قاجاڕ، لوڕستان لە سەردەمی زەنددا دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو.

پاش کەوتنە دەستی دەسەڵاتی قاجاڕ، ئاغا محەممەد کە ڕقی لە دەسەڵاتی زەندی بوو و زمانی ئەوکاتی دەولەتی لوڕی کوردی بوو بۆیە دەستی کرد بە گۆڕانکاری لە ناوچەی لوڕستان، ھەروەھا ئاغا محەممەد بەزۆر جێگۆڕکێی بە لوڕەکان کرد بۆ قەزوین. لوڕستان بەھۆی سیاسەتی دەسەڵاتی قاجارییەوە نا ئارامی و بێسەروبەری بەخۆیەوەدی، لە ناو لوڕەکاندا گرووپی نەتەوەی دروست بوو بووە ھۆی ناکۆکی و زۆرێک لەمانە گەڕانەوە بۆ ژیانی ڕەوەندی.[١٠]

لوڕ لە سەردەمی مەشروتییەتدا[دەستکاری]

یەکێک لە مەزنترین چالاکییەکان لوڕ بەشداریکردن بوو لەبزووتنەوەی مەشرووەتەی ئێران، لوڕ بەتایبەتی ئێڵی بەختیاری دەورێکی بەھێزیان ھەبوو لە بزووتنەوەی شۆڕشی ئێران، لە حوزەیرانی ١٩٠٩ دا دەستی پێکرد سوپای سەردار ئەسعەد گەیشتە قوم و سوپای سپەھدار ئەعزەم گەیشتە یەنگی ئیمام. بەپێچەوانەوە سەعدۆدەولە سوپای بەسەرکردایەتی ئەمیر موفەخەمی بەختیاری ناردە کەرەج، موجاھیدینی بەختیاری بەرەو تاران جووڵان و لە نزیکی تاران لە باکوور پەیوەندیان کرد بە فەرماندە سپەھدار ئەعزەمەوە، بەرگری کەم کراو لە پاشاندا تاران ڕزگارکرا و زۆردارێتیی بچۆک لەناوبرا.[١١]

لە سەردەمی پەھلەویدا[دەستکاری]

لەسەرەتای سەردەمی ڕەزاخانی پەھلەویدا ئێران نائارامی بەخۆیەوە بینی، ناوچە عەرەب نشینەکان لەژێر دەسەڵاتی شێخ خەزعەل کەعبی دا بوو.[١٢] و ناوچە کورد نشینەکان لەژێر دەسەڵاتی سمکۆی شکاک دا بوو،[١٣] لە باکووریش کۆماری جەنگەڵ و ناڕێکی و نەبونی یەکێتی لە ئێراندا، یەکێ لەو نائارامیانە یاخی بوون و جەردەیی ھۆزە لوڕە کوردەکان بوو،[١٤] لە ساڵی ١٩٢٣ دا ھۆزەکانی لوڕ و سوپای حکوومەت شەڕ کەوتە نێوانیانەوە لە شارەکانی بروجەرد و خوڕەم ئاباد، ھێزی ھۆزەکانی لوڕ پێکھاتبوون لە ئێڵەکانی بایراوەنی و سەگوەند و چەگنی و پاپی، بەڵام لە مانگی ٩ی ١٩٢٣ دا سوپای حکوومەت توانی گەمارۆی خورەم ئاباد بدات و و کۆنتڕۆلیشی بکاتەوە، پاش ئەوە حکوومەت لێبوردنی گشتی دەرکرد و ئێڵە لوڕەکان چەکەکانیان تەسلیم کردەوە و ھەندێک لەسەرانی ئێڵەکان گیران و لە سێدارەدران. کاتێک سەرانی ئێڵەکان لەسێدارەدران لە ساڵی ١٩٢٤ دووبارە ئێڵەکانی باکووری خوزستان دەستیان بە شۆڕش کردەوە ئەمەش بەردەوام بوو تا کۆتای ئەم ساڵە، حکوومەت دەستی کرد بە تۆپ بارانکردنی ڕەوەندەکان و کۆنتڕۆڵی شاری خورەم ئابادی کردو ئیتر ئێڵە لوڕەکان شکستیان ھێناو چوونەوە ژێردەستی حکوومەت.[١٥]

بڵاوبونەوەی لوڕ[دەستکاری]

خەڵکی لوڕ لە ئێران دەکرێن بە سێ بەشەوە: ١-بەختیاری ٢- مەمەسەنی ٣-لوڕە فەیلییەکان. لوڕە فەیلییەکان لەگەڵ کوردە فەیلییەکان جیاوازن و نابێت ئەم دوو ھۆزە بە یەکێک بزانرێت. لوڕە فەیلییەکان لەنزیکی خورەم ئاباد و باشووری ھەمەدان نیشتەجێن و ھەندێ وەرز بەپێ کۆچیان دەکرد بۆ بەغداد بە سێ ڕۆژ.[١٦]

لەلایەکی دیکە ھۆزی لوڕ دابەشبون بەسەر دوو دابەشبوونی گەورەدا ئەویش لوڕی گەورە و لوڕی بچووکە. لوڕ بڵاوبوونەتەوە بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئێراندا.

ئەم خشتەیەی خوارەوە ئێڵەکانی لوڕ ڕوون دەکاتەوە:

ئێڵ شوێنی نیشتەجێبوون
کومزاری[١٧] لە وڵاتی عومان، باکوور، باکووری ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژھەڵات: ناوچەکانی کومراز، دوورگەکانی خەسەب، لارەک و موسەندەم دەگرێتەوە.[١٨]
مەمەسنی[١٧] لە پارێزگای فارس و شارستانی مەمەسنی، ناحیەی کازیرون و ڕۆستەم.
بۆیەر ئەحمەدی لە پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، باکووری پارێزگای بووشێھر و ناوچەکانی باشووری پارێزگای خووزستان.
بەختیاری لە پارێزگای خووزستان، شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەھواز، شارستانی ئەندیکا، شارستانی ئەندیمشک، شارستانی مزگەوت سڵێمان، شارستانی شووشتەر، شارستانی ڕامھورموز، شارستانی گۆتوەند، شارستانی ئییزە، شارستانی باخ مەلێک، ناحیەی دھدز و شارستانی دژپێڵ. لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شارستانی شارستانی لوڕدەگان و شارستانی شاری کورد و شارستانی بۆرووجن. لە پارێزگای لوڕستان و شارستانی ئەلیگوودەرز. لە پارێزگای ئەسفەھان لە ناوچەی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوا، شارستانی فەرەیدون.
لوڕی بچووک لە پارێزگای لوڕستان، باکووری پارێزگای خووزستان، باشوور و ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام و ھەندێ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی عێراق.

زمان[دەستکاری]

بڵاوبوونەوەی شێوەزاری لوڕی کورد

زمانی لوڕی کە شێوەزارێکی سەرەکی زمانی کوردیە، زمانی لوڕی دابەشدەبیت بۆ پێنج گرووپ: مینجایی و لوڕی ناوەڕاست و بەختیاری و لوڕی باشوور.[١٩][٢٠][٢١][٢٢]

زمانی لوڕی دابەش دەبێت بۆ دوو گرووپی سەرەکی:

  • زاراوەی لوڕی گەورە کە نزیکە لە زمانی کوردییەوە، ناوچەکانی بەختیاری و بوێرەحمەد و مەمەسنی و باکووری خوزستان و ھەندێ ناوجەی بوشێھر پێی دەدوێن.
  • زاراوەی لوڕی بچووک کە زمانی کوردییە، ناوچەکانی لوڕستان و ھەمەدان (مەلایر و نەھاوەند و تۆیسەرکان) و باشووری ئیلام و باکووری خوزستان.

ھەندێک سەرچاوە لەکی بەشێک لە شێوەزارە جیاکانی لوڕی دەزانێت.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨][٢٩] بەڵام لەکی وەکوو زمانێکی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا پۆلینبەندی کراوە و لوڕی زمانێکی ئێرانیی باشووری ڕۆژاوایە، و بۆیە ناتوانرێت لە لەکی وەکوو شێوەزارێکی زمانی لوڕی ناو ببرێت. زۆربەی سەرچاوە زانستییەکانی زمانناسی لەکی وەکوو شێوەزارێکی کوردیی باشووری دەزانن و کەمتر سەرچاوەیەک دەبینرێت کە لەکی وەکوو شێوەزارێکی لوڕی بزانێت.

ئایین[دەستکاری]

زۆربەی لوڕەکان ئیسلام و پەیرەوی مەزھەبی شیعەن. لە ڕووی مێژوویییەوە زۆرێک لە لورەکان پابەند بوون بە یارسانیزمەوە بەڵام نزیکەی ھەموو دانیشتووانی لوڕی یارسانی بوونەتە ئیسلامی شیعە. ھەروەھا کۆمەڵەیەکی بچووکی ئیسلامی سوننە لە لورەکان بوونی ھەیە. بەپێی ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام، لوڕەکان وەک زەردەشتییەکان ڕێز لە نان و ئاگر دەگرن.[٣٠]

پۆشاک[دەستکاری]

جل و بەرگی هۆزی لوڕ بەگشتی وەک شێوازی کوردییە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا جیاوازی لە نێوان ھۆزە جیاوازەکاندا ھەیە. پیاوانی لوڕ بەگشتی ھەمان جلوبەرگ لەبەر دەکەن، کە پێکدێت لە کڵاوێکی لباو و کراسێک بە جلیقە (کراسی بێ قۆڵ) و پانتۆڵ کە بەزۆری درێژ و فشن. کڵاوی پیاوانی لوڕ لە پشم (خووری) دروست دەکرێت و بەزۆری ڕەنگی ڕەش و قاوەییە. لە نێو بەختیارییەکاندا باو و ئاسایییە کوڕان و پیاوانی تەمەن ناوەڕاست کڵاوی لباو لەبەر بکەن و کوڕە گەنجەکانیش بێ کڵاون. چۆغە جل و بەرگی پیاوانی لۆرە کە بە ڕەنگی جیاواز لە نێوان ھۆزە جیاوازەکاندا بەکار دەھێنرێت. چۆغە لە ھۆزی بەختیاری بە ڕەش و سپی و ھێڵە ڕاستەکان کە بەزۆری ڕەش بۆ خوارەوە و سپی بۆ سەرەوە. چۆغە لە لوڕەکان کە لە پارێزگای لوڕستان دەژین کەمتر بەکاردێت بەڵام لە نێو بەختیارییەکان زیاتر بەکاردێت. لەوانەیە چۆغە لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەناو ھۆزی بەختیاریدا بەناوبانگ بووبێت و بە بەجێگرەوەی عەبا دانرابێت. کراسەکەی پیاوان یەخەی ڕاست بوو کە قۆپچەیەکی لە لای ڕاستی یەخەکەوە بوو. شەڕواڵ یان بە لوڕی پاپۆس بە پشتێنێکی گەورەی چەرم بە دەوری کەمەردا دەبەسترێتەوە. پێڵاوی لۆر کڵاشە.

حیجاب (باڵاپۆشی) لای ژنانی لوڕ باو نییە. کراسی خانمانی لۆر کراسێکی قۆڵ درێژە و تەنوورەیەکی درێژە. سەرپۆشی ژنانی لۆر لە ھۆزە جیاوازەکاندا جیاوازە. لە نێو ژنانی لۆر کە لە باکووری (لوڕستان) دەژین، سەرپۆشەکە جۆرێکە لە قوماش کە بە شێوەیەکی تایبەت بە سەردا دەپێچرێتەوە؛ بەڵام لە نێو ژنانی ھۆزەکانی باشوور (بەختیاری)، باڵاپۆشی ژن جۆرێکە لە چەتری بچووک. ڕەنگی جل و بەرگی ژنانی لۆر دڵخۆشە و ڕەنگی جیاوازە، جگە لە مەراسیمی ماتەمینی.

کەلتوور[دەستکاری]

دەسەڵاتی گەورەکانی ھۆزەکان وەک کاریگەرییەکی بەھێز لە نێو دانیشتووانی کۆچەردا دەمێنێتەوە. لە نێو دانیشتووانی شارە نیشتەجێبووەکاندا ئەوەندە زاڵ نییە. وەک لای کورد، ژنانی لوڕ ئازادییەکی زۆر زیاتریان ھەیە لە ژنانی گرووپەکانی دیکەی ناو ناوچەکە. ژنان ئازادی زیاتریان ھەیە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا، بۆ لەبەرکردنی جۆرەھا جل و بەرگی مێینە و گۆرانی و سەماکردن لە مەراسیمە جیاوازەکاندا. بیبی مریەم بەختیاری ژنێکی لوری دیارە. مۆسیقای لوری، جل و بەرگی لوری و سەمای فۆلکلۆری لوری ھەندێک لە تایبەتمەندییە ئێتنۆ-کلتورییە جیاوازەکانی ئەم گرووپە نەتەوەیییەن.[٣١]

زۆرێک لە لورەکان کشتوکاڵکار و شوانی بچووکن. چەند لورێکیش مۆسیقژەنی گەشتیارن. قوماشی گەشاوە و لێھاتوویی بونیادنان بەھۆی کاری دەستی و جوانییەوە ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت.[٣٢]

بۆماوەزانی[دەستکاری]

بەھۆی گۆڕانی کرۆمۆسۆمی Y ی لوڕەکان، ئەوان لە گرووپەکانی تری ئێران باڵاترن لە ڕووی فرێکوێنسی تاڕادەیەک بەرزی تاکە گرووپی R1b ی کرۆمۆسۆمی Y (بە تایبەتی R1b1a2a-L23ی ژێرپۆش).[٣٣]گرووپی R1 لەگەڵ پۆلەکانی تری سەر بە ئۆراسیای ڕۆژاوا / ناوەڕاستە لە سەردەمی بەردی کۆنی سەرەوەدا، کە باوترین تاکە گرووپە لە نێوان لوڕەکاندا. ژێر گرووپی J2a (بە تایبەتی ژێرپۆلەکانی J2a3a-M47، J2a3b-M67، J2a3h-M530) دووەم باوترینە لە نێوان لوڕەکان و پەیوەندی بە ھاتنی جووتیاران لە ڕۆژھەڵاتی نزیکەوە ھەیە لە سەردەمی بەردی نوێ لە ٨٠٠٠–٤٠٠ پێش زایین.[٣٤] یەکێکی تر لە تاک گرووپەکان کە فرێکوێنسی لە سەرووی ١٠٪ یە G2a یە، کە ژێرپۆشی G2a3b زۆرترینە. ھەروەھا لوڕەکان بەرزترین فرێکوێنسیی تاکە گرووپی E1b1b1a1b لە ئێراندا نیشان دەدەن.[٣٥] ڕەچەڵەکی Q1b1 و Q1a3 لە ٦٪ و T لە ٤٪ ئامادەن.[٣٦]

ھۆز و بنەماڵە[دەستکاری]

لوڕ لە گرووپێکی گەورە و گشتیدا بەسەر دوو لقی سەرەکیدا دابەش دەبن، کە بریتین لە:

  • لوڕی بچووک
  • لوڕی گەورە

لوڕی گەورە دابەشکاری جۆراوجۆری ھەیە، بەڵام بەگشتی دەکرێ بە بەختیاری و بۆیەرئەحمەدی و مامەسانی بڵێین لۆری گەورە. لە دۆسیەی لۆری بچووکدا دەکرێ بگوترێ کە ئەو لوڕانە دەگرێتەوە کە لە ناوچەکانی پشتکۆ و پێشکۆ دەژین، بە واتایەکی تر (پارێزگای لوڕستان، باشووری پارێزگای ئیلام و باکووری پارێزگای خووزستان).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Iran". The World Factbook. Retrieved 26 August 2013.
  2. ^ "Iran" (PDF). New America Foundation. June 12, 2009. Archived from the original (PDF) on 23 July 2013. Retrieved 26 August 2013.
  3. ^ یادکرد وب|نویسنده =F. Towfīq |نشانی =http://www.iranicaonline.org/articles/asayer-tribes |عنوان =AŠĀYER | ناشر =دانشنامە ایرانیکا |تاریخ = ۱۵ دسامبر ۱٩٨٧|تاریخ بازدید = ۱۶ آگوست ۲۰۱۱
  4. ^ C.S. Coon, "Iran:Demography and Ethnography" in Encyclopaedia of Islam, Volume IV, E. J. Brill, pp 10,8.
  5. ^ Erik John Anonby (2003). "Update on Luri: How many languages?" Journal of the Royal Asiatic Society (Third Series), 13, pp 171-197. doi:10.1017/S1356186303003067.
  6. ^ شه-ره-فنامه-مێژووی-ماڵه-میرانی-كوردان. بەندی سێیەم ل. ٤٤ و بەندی چوارەم ل. ٨٥
  7. ^ Edwards, I.E.S.; Gadd, C.J.; Hammond, G.L. (1971). The Cambridge Ancient History (2nd ed.). Camberidge University Press. p. 644. ISBN 978-0-521-07791-0.
  8. ^ Gunter, Michael M. (2011). Historical Dictionary of the Kurds (2nd ed.). Scarecrow Press. p. 203. ISBN 978-0-8108-6751-2.
  9. ^ Richard Frye,"The Golden age of Persia", Phoneix Press, 1975. Second Impression December 2003. pp 111: "Tribes always have been a feature of Persian history, but the sources are extremely scant in reference to them since they did not 'make' history. The general designation 'Kurd' is found in many Arabic sources, as well as in Pahlavi book on the deeds of Ardashir the first Sassanian ruler, for all nomads no matter whether they were linguistically connected to the Kurds of today or not. The population of Luristan, for example, was considered to be Kurdish, as were tribes in Kuhistan and Baluchis in Kirman"
  10. ^ Haernick E. and B. Overlaet 1999. Luristan Excavation Documents Volume III: Djub-i Gauhar and Gul Khanan Murdah Iron Age III Graveyards in the AvianPlain. In: Acta Iranica, 36. 3ieme série, vol. XXII.
  11. ^ Moshtagh Khorasani, M. 2006. Arms and Armor from Iran: The Bronze Age to the End of the Qajar Period. Tübingen, Legat Publishers.
  12. ^ کسروی: ملی‌گرای وحدت‌انگار، بی‌بی‌سی فارسی
  13. ^ کسروی، احمد، «تاریخ ھیجدە سالە آذربایجان: بازماندە تاریخ مشروطە ایران»، ص ۸۳۳.
  14. ^ http://yaftenews.ir/notes/cultural/4357-alexa-google-yahoo1953.html نقدی بر کتاب رضاشاە و جنگ‌ھای لرستان: تاریخ ڕا باید در زمان خودش خواند.
  15. ^ ستودە، سیدیداللە. شورش لرستان. ج. نخست. خرم‌آباد: شاپورخواست، ۱۳۹۱. ۱۱۰. شابک ۹۷۸–۹۶۴–۲۷۰۷–۷۵–۱.
  16. ^ The first category comprises two main and some other groups. One main group is the Lor, made up of four tribes: the Feylī near Ḵorramābād, whose sections migrated seasonally to within three days march from Baghdad; the Lak and Zand, whose winter quarters were in the mountains of ʿErāq (-e ʿAǰam) up to the domain of ʿAlī Šokr; the Baḵtīārī, who lived in ʿErāq (-e ʿAǰam) between Kūh-e Gīlū (= Kūhgīlūya), Behbahān, and Šūštar; and the Mamaysanī (= Mamasanī), who lived in Fārs. The other main group in this category consists of the Kurdish tribes: the Garrūs; the Kalhor; the Mokrī, whose abode stretched from Hamadān to the border of the Marāḡa district; and the Zaʿfarānlū, Saʿdānlū, Kavānlū, and Davānlū Kurds in the north of Khorasan. The remaining groups said in the document to be of Iranian origin are the Jalāyer around Marv-e Šāhīān, the Qarāʾī between Torbat (-e Ḥaydarīya) and (Torbat-e) Jām, the Langar, and the Jolāʾī. (In the other sources the Jalāyer and the Qarāʾī are counted as Turks).
  17. ^ ئ ا داڕێژە:یادکرد وب
  18. ^ داڕێژە:یادکرد وب
  19. ^ Najm S. Mehdi, al-Fayli, Stockholm 2001.
  20. ^ M. Jafar, Fayli Kurds and Their Role in the Iraqi Kurdish National Movement
  21. ^ Black-Michaud, J. (1974). "An Ethnographic and Ecological Survey of Luristan, Western Persia: Modernization in a Nomadic Pastoral Society". Middle Eastern Studies. pp. 210–228.
  22. ^ Shoup, J.A (2011) Ethnic Groups of Africa and the Middle East: An Encyclopedia. ABC-CLIO, Incorporated. p.177
  23. ^ B. Grimes (ed.), ‘Luri’, in Ethnologue (13th edition) (Dallas, 1996), p. 677; M. Ruhlen, A Guide to the World's Languages (Stanford, 1991), p. 327.
  24. ^ ایزدپناە، ح. فرھنگ لکی، مؤسسە فرھنگی جھانگیری، تھران ۱۳۶۷خ، ص ١٠ (مقدمە)
  25. ^ "The Lurs of Iran". Cultural Survival. Retrieved 2015-09-21.
  26. ^ امان الھی بھاروند، سکندر. قوم لر. تھران: آتییە، 1393
  27. ^ William J. Frawley, William Frawley, International Encyclopedia of Linguistics& 4-Volume Set, Volume 1, Oxford University Press, 2003, ISBN 978-0-19-513977-8, s. 310.
  28. ^ Albrecht Klose, Sprachen der Welt, De Gruyter, 2001, ISBN 978-3-598-11404-5, s. 227.
  29. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Decemberی 2016. Retrieved 25ی Decemberی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ https://books.google.iq/books?id=kIjrAAAAMAAJ&redir_esc=y
  31. ^ https://books.google.iq/books?id=2oqPAAAACAAJ&redir_esc=y
  32. ^ https://books.google.iq/books?id=RpAMAAAACAAJ&redir_esc=y
  33. ^ https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3399854/
  34. ^ https://www.pnas.org/doi/full/10.1073/pnas.171305098
  35. ^ https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC1181965/
  36. ^ https://www.iranicaonline.org/articles/asayer-tribes