لەکی
| لەکی | |
|---|---|
| قسەی پێدەکرێ لە | |
| ناوچە | زاگرۆسی ناوەندی |
| ژمارەی ئاخێوەران | ١٫٥ میلیۆن (٢٠٠٠) (ڕێکەوت نەدراوە) |
| بنەماڵەی زمان | |
| کۆدەکانی زمان | |
| ISO 639-3 | lki |
| Linguasphere | 58-AAC-aac |

لەکی شێوەزارێکی کوردییە. زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن.[٢][٣][٤][٥][٦][٧] [٨] مهرداد ئیزهدی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی بهناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سهرهکی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.
سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارەیه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:
- بنزاری ناوەندی شێوەزاری لەکی (یا بنزاری کاکەوەنی)
- بنشێوەزاری ھەرسینی
- بنزاری کوودەشتی
ھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.[٩]
ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Atlas of the Languages of Iran A working classification». Languages of Iran. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ دایرە المعارف بزرگ اسلامی، جلد دھم، تھران، ١٣٨٠ ، س. 548-549
- ↑ Rüdiger Schmitt: Die iranischen Sprachen in Gegenwart und Geschichte. Wiesbaden (Reichert) 2000.
- ↑ Rüdiger Schmitt (Hg.): Compendium Linguarum Iranicarum. Wiesbaden (Reichert) 1989
- ↑ Kurdish language - Britannica Online Encyclopedia
- ↑ آیت محمدی. سیری در تاریخ سیاسی کرد. انتشارات پرسمان. 1382
- ↑ Ethnologue report for language code:lki
- ↑ فرھنگ کردی کرمانشاھی، علی اشرف درویشیان، (کردی بە فارسی)، نشر سھند، تھران، ١٣٧٥
- ↑ «زمانی کوردی و شێوەزارەکانی». وێبگەی ھسارە. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}:|یەکەم1=missing|یەکەم1=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی». وێبگەی ھسارە. وێبگەی ھسارە. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |