زمانی پاڵەوی
Jump to navigation
Jump to search
زمانی پاڵەوی یا زمانی پەھلەوی زمانێک بووە کە لە سەردەمی ئەشکانییەکان و ساسانییەکاندا باو بووە. وەکوو زۆربەی زمانە ئێرانییەکان، گەلێک وشەی زمانی کوردیش لەم زمانە کەوتوونەتەوە. زمانی پاڵەویی ئەشکانی، کە ھەندێک جار «پاڵەویی باکووری» یا «پارتی»شی پێدەڵێن، لە ساڵی ٢٥٠ی بەر لە زایینەوە، دوای ھاتنەسەرکاری ئەشکی یەکەم، دەست پێدەکا و ھەتا ساڵی ٢٢٤ی دوای زایین و ڕوخانی دەستەڵاتی ئەشکانییەکان زمانی ڕەسمی دەبێ. دوای ئەوە، زمانی پاڵەویی ساسانی کە ھەندێک جار «پاڵەویی باشووری»شی پێدەڵێن دەبێتە زمانی ڕەسمی. پاڵەویی ساسانیش ساڵی ٦٥١ی دوای زایین بە کوژرانی دوایین پادشای ساسانی، یەزدگورد، کۆتایی پێ دێ.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی پەھلەوی، تاران، چاپەمەنی تەوەکولی، ل٥، ٢٠٠٢، ISBN ISBN 964-5821-15-0 Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN.
- زەبیحی، عەبدوڕەحمان، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ل٢٥ و ٢٦، ١٣٦٧
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |