کوردانی ئازەربایجان
ئایین | |
---|---|
شیعە[١] |
شەپۆلی نیشتەجێبوونی کوردەکان لە ئازەربایجان لە سەدەی نۆوە دەستیپێکردووە و لە چەندەھا کاتی جیاوازدا ڕویداوە. لە سەدەی دەدا شاری گەنجە و دەوروبەری لەلایەن میرنشینی شەدادیەوە بەڕێوەبراوە کە میرنشینێکی بە بنەچە کوردییە، و بنەماڵەکەشی بە بەھێزترین بنەماڵەی باشوری قەوقاز بوون، وە دواتر سنووری قەڵەمڕەویان فراوانکردووە و ئەرمەنستانی ئێستایان لەژێردەستا بووە.
مێژوو
[دەستکاری]کورد یەکێکە لە گەلانی دێرینى کۆماری ئازەربایجان، هەرێمەکانى شێروان و شەماخى و ئاران و شارێکى وەک گەنجە سەردەمانێک (سەدەى ٩ تا ١١ زایینى) پێتەختى میرنشینى شەدادى بووە. شاعیرێکە گەورەى زمانى فارسی (نیزامى گەنجەوى) کوردیکى خانەدانى میرانى گەنجە بووە و بە دیوانەکەى (لەیل و مەجنوون) ناسراوە کە گەوهەرێکى گەشاوەى ئەدەبی کلاسیکى مرۆڤایەتیە.. . شەڕەفخانى بەدلیسی لە شەڕەفنامەدا باس لە کوردانى قەرەباخ و قەفقاسیا دەکات کە ژمارەیان دەگەیشتە ٢٤ هۆز و زۆربەیان بە مەزهەب شیعە بوون و لایەنگرى دەوڵەتى سەفەوى بوون. بەڵام جەنگى عوسمانى و سەفەویی دواى شەڕی چاڵدێران -١٥١٤ و جەنگى دووسەدساڵەى نێوان ئێران و رووس سەدەى ١٨ و ١٩ زایینى، کوردى دووچارى راگوێزران و دەربەدەرى بەردەوام کرد. بەگوێرەى سەرچاوەکانى مێژوو گۆران و پازۆکى و شادی (شادلو) سێ هۆزى کاریگەرى ناوچەکە بوون. زۆرینەى کوردى ئازەربێجان لە سەر مەزهەبی شیعەن و بە شێوەزارى کورمانجى دەئاخێون.
لە سەدەى بیستەمدا، پاش درووستبوونى کۆمارى سؤفیەتى ئازەربێجان و زاڵبوونى تۆڕانیزم لە دامودەزگا فەرمیەکان و پەیڕەکردنى بەردەوامى سیاسەتى بەتورککردنەوە ئێستا بوونى کورد لەژێر گوشاری توندی چەوساندنەوەى نەتەوەیی و تاواندنەوەدایە و ژمارەکەیان لە کەمبووندایە. بەشێوەیەک ئەگەر کوردێک پێداگری لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی خۆی بکات، پەراوێز دەخرێت و ناتوانێت لەلایەن حکومەتەوە کارى بەدەست کەوێت.
کوردى کۆماری ئازەربایجان زیاتر لە رۆژئاواى ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباخ لە کەلباجار و لاچین و مینکەند، زەنگلان و زەرداوا دەژین و بەشێکى تریان لە نەخچەوان (دەوروبەری سەدەرەک و تەیواز)ن لە هۆزى جەلالی و میلانن. دوای شەڕی قەرەباخ ١٩٩٢، کورد کەوتە نێو دوو بەرداشی شەڕانگێز، ئەرمەنە نەتەوە پەرستەکان و ئازەریە تۆڕانیەکان. ناچار ناوچەکانى خۆیان بەجێهێشت و پەنایان بردە بەر شارەکانى دیکەی ئازەربایجان .
دانیشتووانى کورد و سیاسەتى ئاسیمیلە
[دەستکاری]سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوانی کورد بە گوێرەى سەرچاوەکان[٥]: "ئاماری کورد زۆرە، هەندێک بە نزیکەی ١٠% دانیشتوانی وڵات هەژماریان کردووە". و نزیکەى دوو سەد هەزار کورد هەببون کەچى لە ئامارە فەرمییەکاندا تەنیا باس لە ١٢ هەزار کورد دەکرا کە لەم وڵاتەدا دەژین؛ هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە لە دوای ساڵی ١٩٣٠ سەرچاوەکانی حکومەت وردە وردە ناوى کوردیان بە ئازەری تۆمارکردووە.
ئەم خشتەیەى خوارەوە سەرژمێرى کوردە لە لاچین پیشان دەدات کە ژمارەیان بەردەوام لە کەمبووندا بووە.
۱۹۲۶[٦] | ۱۹۳۹[٧] | ۱۹۵۹[٨] | ۱۹۷۰[٩] | ۱۹۷۹[١٠] | ۱۹۸۹[١١] | ۱۹۹۹[١٢] | ۲۰۰۹[١٣] |
---|---|---|---|---|---|---|---|
۴۱٬۱۹۳ | ۶٬۰۰۵ | ۱٬۴۸۷ | ۵٬۴۸۸ | ۵٬۶۷۶ | ۱۲٬۲۲۶ | ۱۳٬۱۰۰ | ۶٬۱۰۰ |
کوردستانى سوور(١٩٢٣-١٩٢٩)
[دەستکاری]لە سەردەمى لینین و بە راسپاردەى دەوڵەتى تازە دامەزراوى کۆمۆنیستى ، کوردانی لاچین (نێوان قەرەباخ و ئەرمەنستان)، لە ساڵی ١٩٢٣ ئەم ناوچەیەیان لە ژێر ناوی کۆمارى ئۆتۆنۆمی (کوردستانی سوور) ڕاگەیاند، تا ساڵى ١٩٢٩ درێژەى کێشا بەڵام لە ئەنجامی سیاسەتى کۆمۆنیستەکانی سۆڤیەت و فشارى باقرۆف و ئازەریە تۆڕانیەکان، کۆمارەکە هەڵوەشێنراوە. دواى ساڵى ١٩٩٢ و رووخانى کۆمارى سۆڤییەت هەوڵیک لەلایەن کوردانى لاچین درا بۆ دووبارە نوژەنکردنەوەى کۆمارى کوردستانى سوور بەڵام ئاگرى شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ نێوان ئازەرى و ئەرمەن ئەم هەوڵانەى کردن بە زووخاڵ.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریsakharov
نەدراوە - ^ ئ ا «Population of Azerbaijan by ethnic groups». azstat.org. azstat.org. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ 'The cultural situation of the Kurds
- ^ Ismet Chériff Vanly, “The Kurds in the Soviet Union”, in: Philip G. Kreyenbroek & S. Sperl (eds.), The Kurds: A Contemporary Overview (London: Routledge, 1992). pg 164: Table based on 1990 estimates: Azerbaijan (180,000), Armenia (50,000), Georgia (40,000), Kazakhistan (30,000), Kyrghizistan (20,000), Uzbekistan (10,000), Tajikistan (3,000), Turkmenistan (50,000), Siberia (35,000), Krasnodar (20,000), Other (12,000), Total 450,000
- ^ Cornell, Svante E. Small Nations and Great Powers: A Study of Ethnopolitical Conflict in the Caucasus. Richmond, Surrey,, GBR: Curzon Press Limited, 2000 pg 21:The Kurdish population is also substanial, according to some sources over 10 percent of the population; in the south there is a substantial community of Iranian ethnic group, of Talysh, possible some 200000-400000 people.
- ^ «Всесоюзная перепись населения 1926 года. Национальный состав населения по регионам республик СССР». «Демоскоп». لە ڕەسەنەکە لە ۳ فوریه ۲۰۱۲ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Всесоюзная перепись населения 1939 года. Национальный состав населения по республикам СССР». «Демоскоп». لە ڕەسەنەکە لە ۳ فوریه ۲۰۱۲ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Всесоюзная перепись населения 1959 года. Национальный состав населения по республикам СССР». «Демоскоп». لە ڕەسەنەکە لە ۳ فوریه ۲۰۱۲ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Всесоюзная перепись населения 1970 года. Национальный состав населения по республикам СССР». «Демоскоп». لە ڕەسەنەکە لە ۳ فوریه ۲۰۱۲ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Всесоюзная перепись населения 1979 года. Национальный состав населения по республикам СССР». «Демоскоп». لە ڕەسەنەکە لە ۲۶ اوت ۲۰۱۱ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Всесоюзная перепись населения 1989 года. Национальный состав населения по республикам СССР». «Демоскоп». لە ڕەسەنەکە لە ۲۶ اوت ۲۰۱۱ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Этнический состав Азербайджана (по переписи 1999 года)publisher="Демоскоп"». لە ڕەسەنەکە لە ۲۶ اوت ۲۰۱۱ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Ethnic composition of Azerbaijan: 2009 census». لە ڕەسەنەکە لە ۳ فوریه ۲۰۱۲ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۹ اکتبر ۲۰۱۳ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوردانی ئازەربایجان تێدایە. |