شەڕی دمدم

شەڕی دمدم یان شەڕی قەڵای دمدم ئەو شەڕە بوو کە لە نێوان سەفەوییەکان و کوردانی هۆزی برادۆستی سوننەکان ڕووی دا. شەڕەکە لە تشرینی دووەمی ١٦٠٩ زایینی دەستی پێکرد وە لە ھاوینی ساڵی ١٦١٠ کۆتایی ھات، بەپێی سەرچاوەکان شەڕەکە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ ڕووی داوە، لە بەرەی کوردەکان ئەمیر خانی لەپ زێڕین سەرکردە بووە کە سەرکردایەتی ڕاپەڕینی برادۆستی کردووە، و لە دژی ئەوانیش شا عەباسی سەفەوی و حاتەم بەگ سەرکردەی بەرەی سەفەوییەکان بوون تا ئێستاش ھیچ سەرچاوەیەکی زانستی ئاماری کوژراوانی شەڕەکەی نەسەلماندووە.
دمدم لە ئەدەبیاتی کوردی[دەستکاری]
دمدم لە ئەدەبیاتی کوردی لەبەرھەمی چەندان نووسەر ڕەنگی داوەتەوە بەتایبەتی نووسەرەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بۆ نموونە:
- دمدم لەنووسینی حاجی جندی
- دمدم لەنووسینی عەرەبی شەمۆ
- دمدم لەنووسینی ئۆردیخانی جەلیل
- بەردینە، سەید قادر هیدایەتی