بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میرنشینی شەدادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میرنشینی شەدادی
٩٥١–١١٩٩
پەڕگە:File:Shaddadid.gif
شوێنی شەدادییەکان
نەخشەی ناوچەی فەرمانڕەوای شەدادییەکان (, )، لەنێوان سەدەی ١١–١٢ز
پایتەخت دوین، گەنجە، ئانی
زمان(ەکان) فارسی (شیعر، دادگا)[١]
ئایین ئیسلام
حکوومەت شانشینی
ئەمیر
 - ٩٥١–٩٥٤ محەممەد کوڕی شەداد(دامەزرێنەر)
 - ١١٧٤–١١٩٩ سوڵتانی مەحموودی (کۆتا)
مێژوو
 - دامەزراندن ٩٥١
 - دەستبەسەرداگرتنی ئیمپڕاتۆریەتیی گورجستان ١١٩٩
دراو دینار

شەدادیدەکان خانەدانێکی کوردی موسڵمانی سوننە بوون.[ئ][٣][٤] کە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەرمەنستان و ئاران (کەوکاس) فەرمانڕەوایی کردووە لە ساڵی ٩٥١ تا ١١٩٩ی زایینی. سەرەتا لە دوین دامەزران. لە ڕێگەی ماوەی درێژخایەنیان لە ئەرمینیا، زۆرجار لەگەڵ خێزانی شاھانەی باگراتونی ئەرمینیا ھاوسەرگیریان دەکرد.[ا][ب]

لە شاری دوین دەستیان بە فەرمانڕەوای کرد، لە کۆتاییدا فەرمانڕەوای شارە مەزنەکانی تریان کرد، وەک بەردە و گەنجە. تیرەیەکی خانەدانی شەدادییەکان شارەکانی ئەنی و تفلیسی[٦] وەک پاداشتێک بۆ خزمەتکردنیان بە سەلجووکەکان پێدرا، کە بەیعەتیان بە سەلجووکەکان دابوو.[٧][٨] لە ساڵی ١٠٤٧ تا ١٠٥٧، شەدادییەکان خەریکی چەندین کار بوون لە جەنگ دژی سوپای بیزەنتین. ناوچەی نێوان ڕووبارەکانی کورا و ئاراس لەلایەن بنەماڵەیەکی شەدادیدەوە فەرمانڕەوایی دەکرا.

ڕەچەڵەک

[دەستکاری]

شەدادییەکان بە ڕەچەڵەک کورد بوون و لە ھۆزی «ھەزبانی» بوون. مێژوونووس ئەندرو پیکۆک ئاماژە بەوە دەکات کە شەدادییەکان «ھەوڵیان دەدا ڕەچەڵەکی خۆیان بۆ بنەماڵەیەکی بەناوبانگتر لە خێڵە کوردییەکان بگەڕێننەوە». ھەندێک لە ئەندامانی خێزانی شەدادی وەک مەنوشەھر، ئەنووشیروان، گودەرز و ئەردەشێر، ناوی شاھەنشاکانی ساسانییان (٢٢٤–٦٥١ ز) لێنراوە و ئەم خانەدانە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە لە نەوەی ساسانییەکانن. ئەم بیرۆکەی بەستنەوە بە ڕابردووی ئێرانی پێش ئیسلام بە مەبەستی «شەرعییەت دان بە خۆیان وەک میراتگری نەریتە ئێرانییەکانی پێش ئیسلام»، تایبەتمەندییەک بوو کە شەدادییەکان لەگەڵ چەندین خانەدانی تری ھاوچەرخی خۆیاندا ھاوبەش بوون. جگە لە کاریگەرییە ئێرانییەکان، کاریگەرییەکی بەھێزی ئەرمەنیش لە ناو ماڵی فەرمانڕەوای شەدادیدا ھەبوو، کە ئەمەش لە ھەندێک ئەندامی خێزانەکەدا دەردەکەوێت کە ناوی ئەرمەنییان ھەبوو وەک «ئاشۆت».[٩]

مێژوو

[دەستکاری]

شەدادییەکانی دوین و گەنجە

[دەستکاری]
بیزەنتینەکان دەخرێنە ناو تەڵەوە و لەلایەن ئەپڵسفێرس (ئەبولئەسوار، ئەمیری کوردی دڤین)ەوە شکستیان پێدەھێنرێت
دراوی فازڵ ب. محەممەد شەدادی، جەنزا (٩٨٥–١٠٣١ز)[١٠]

لە ساڵی ٩٥١دا، محەممەد لە دوین جێگیر بوو. بەھۆی ئەوەی نەیتوانی دوین لە بەرامبەر ھێرشی موسافیرییەکاندا بپارێزێت، بەرەو شانشینی ڤاسپۆراکان لە ئەرمەنستان ھەڵات. کوڕەکەی، لەشکریی یەکەم، بە گرتنی گەنجە لە ساڵی ٩٧١دا کۆتایی بە کاریگەریی موسافیرییەکان لە ئاران ھێنا. دواتر دەسەڵاتی خۆی بەرەو ترانسکۆکاسیا فراوان کرد تاوەکو شەمرکیر لە باکوور و بەردە لە ڕۆژھەڵات (ئازەربایجانی ئێستا). ماوەی حوکمڕانی براکەی، مەرزیبان، تەنھا چەند ساڵێکی خایاند.[١١][١٢][١٣]

فەزڵی یەکەم، کوڕی سێیەمی محەممەد، لە ماوەی حوکمڕانییە درێژخایەنەکەیدا خاکەکەی فراوانتر کرد. ئەو لە ساڵی ١٠٢٢دا دوینی لە باگراتییە ئەرمەنییەکان سەند، و ھەڵمەتەکانی دژی ئەوان سەرکەوتنی جیاوازی بەدەستھێنا. ھەروەھا لە ساڵی ١٠٣٠دا ھێرشی کردە سەر خەزەرەکان، لەکاتێکدا بەشێک لە ئارانی لەژێر دەستدا بوو. لە کۆتایی ھەمان ساڵدا، لە کاتی گەڕانەوەی لە ھەڵمەتێکی سەرکەوتوو لە گورجستان، سوپاکەی تووشی ھێزە گورجی و ئەرمەنییەکان بوو و بە توندی شکا. دوای شکستی فەزڵی یەکەم، تەواوی ناوچەکە کەوتە ناو پشێوییەوە، ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی پەستانی خستە سەر شازادە ئەرمەنییەکان و تورکە سەلجوقییەکان کاریگەرییان بەسەر ئاراندا پەیدا کرد دوای ھێرشی دووبارەی سەلجوقییەکان بۆ سەر دوین.[١٤][١٥]

ئەبوولفەتح موسا لە ساڵی ١٠٣١دا شوێنی فەزڵی یەکەمی گرتەوە و تا کاتی کوژرانی لەلایەن کوڕ و جێنشینەکەی، لەشکریی دووەم لە ساڵی ١٠٣٤دا، حوکمی کرد. قەتران تەبرێزی ھۆنەر ستایشی لەشکریی دووەمی کردووە بۆ سەرکەوتنی بەسەر شازادە ئەرمەنی و گورجییەکاندا لە کاتی مانەوەی لە گەنجە. لەشکریی دووەم بۆ ماوەی پازدە ساڵ حوکمی ئارانی کرد لە سەردەمێکدا کە مێژوونووسی عوسمانی «مەنەجیم باشی» وەک سەردەمێکی پڕ لە کێشە پەسنی دەکات. کاتێک لە ساڵی ١٠٤٩دا کۆچی دوایی کرد، ئەنووشیروان شوێنی گرتەوە، بەڵام ئەو ھێشتا منداڵ بوو و دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەستی حاجیب دەبوو مەنسووردا بوو کە وەک سەرپەرشتیار کاری دەکرد.[١٦][١٧]

ڕژێمە نوێیەکە بە خێرایی لەلایەن لایەنێکی گەورەی خەڵکەوە دژایەتی کرا. مەنەجیم باشی، لە کورتەی مێژوویەکی ناوخۆیی فەوتاودا، دەگێڕێتەوە کە ھۆکارەکە ئەوە بوو کە دەبوو مەنسوور یەکسەر ڕازی بووە چەندین قەڵای سنووری ڕادەستی کاخێتییەکان، گورجییەکان و بیزەنتییەکان بکات، بە مەبەستی «بەرگرتن لە چاوچنۆکییان بۆ ئاران». ئەم بڕیارە وای کرد پیاوە ناودارەکان بە سەرکردایەتی «ھەیسەم»، سەرۆکی دەباغچییەکان لە شەمرکۆر، ڕاپەڕین بکەن. بەپێی ڤلادیمیر مینۆرسکی، ئەم جووڵانەوەیە نوێنەرایەتی ڕاپەڕینی ناودارانی شار بوو دژی چینی باڵای بیرۆکرات. دەبوو مەنسوور، کە ئەو کاتە لە شەمرکۆر نیشتەجێ بوو، ھەوڵیدا ھەیسەم دەستگیر بکات، بەڵام ھەیسەم و خزمەتکارەکانی «خەنجەرەکانیان کێشا» و لایەنگرییان بۆ ئەبوولئەسوار شاوور، فەرمانڕەوای دوین و مامی باوکی ئەنووشیروان، ڕاگەیاند.[١٨]

ئەبوولئەسوار شەمرکۆری داگیر کرد، بارودۆخی شێواوی دەوێی چارەسەر کرد و چوو لە پایتەخت، گەنجە، نیشتەجێ بوو. ئەو ئەنووشیروانی دەستگیر کرد، کە حوکمڕانییەکەی دوای دوو مانگ لەناکاو کۆتایی ھات، ھەروەھا دەبوو مەنسوور و خزمەکانیشی دەستگیر کرد. حوکمڕانییە درێژخایەنەکەی ئەبوولئەسوار (نزیکەی ١٠٤٩–١٠٦٧) بووە لووتکەی دەسەڵاتی شەدادییەکان. ئەو دوایین میری سەربەخۆی شەدادی بوو، کاتێک توغرول بەگی یەکەم گەیشتە گەنجە و داوای لێکرد ببێتە پاشکۆی.[١٩]

«کڵێسای نێردراوانی پیرۆز» لە ئانی، کە لە دەوروبەری سەردەمی شەدادییەکاندا دروست کراوە.[٢٠]

لە تەممووزی ١٠٦٨دا، فەزڵی دووەمی کوڕی ئەبوولئەسوار شاوور بە ٣٣ ھەزار پیاوەوە ھێرشی کردە سەر گورجستان و لادێکانی تێکدا. باگراتی چوارەمی گورجستان شکستی پێ ھێنا و ھێزەکانی شەدادی ناچار بە ھەڵاتن کرد. لەسەر ڕێگای کاخێتی، فەزڵ لەلایەن فەرمانڕەوای ناوخۆیی «ئەغسارتان»ەوە بە دیل گیرا. باگرات بە بەرامبەر وەرگرتنی چەندین قەڵا لەسەر ڕووباری ئایۆری، فەزڵی ئازاد کرد و تبلیسیشی لێ وەرگرتەوە کە لەوێ میرێکی ناوخۆیی وەک پاشکۆ دامەزراندەوە.[٢١]

لەکاتی دیلبوونی فەزڵی دووەمدا، ئاشۆتی برای گەورەی بۆ ماوەی ھەشت مانگ (ئابی ١٠٦٨ - نیسانی ١٠٦٩) حوکمی ئارانی کرد، تەنانەت دراوی بە ناوی خۆی و سەرداری خۆی، سوڵتان ئالپ ئەرسەلانی سەلجوقی لێدا. لە ساڵی ١٠٧٥دا ئالپ ئەرسەلان کۆتا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەدادییەکانی خستە سەر دەسەڵاتی خۆی. لقێکی لاوەکی شەدادییەکان وەک پاشکۆی ئیمپراتۆریەتیی سەلجووقی بەردەوام بوون لە حوکمڕانی ئانی و تیلیسی تا ساڵی ١١٧٥، کاتێک مەلیک شا فەزڵی سێیەمی لەسەر کار لادا.

لە ساڵی ١٠٨٥دا، فەزڵی سێیەم ڕاپەڕینێکی نایەوە و گەنجەی گرتەوە. مەلیک شا لە ساڵی ١٠٨٦دا ھەڵمەتێکی دەستپێکرد و فەزڵی دووبارە لە دەسەڵات لادا. لقێکی تری شەدادییەکان لە ڕێگەی مەنوشەھرەوە بەردەوام بوون لە حوکمڕانی ئانی.[٢٢]

شەدادییەکانی ئانی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٠٧٢دا، سەلجوقییەکان ئانییان بە مەنوشەھری میری شەدادی فرۆشت. مەنوشەھر دیوارەکانی ئانی نۆژەن کردەوە و فراوانی کردن. شەدادییەکان بە گشتی سیاسەتێکی ئاشتییانەیان لە بەرامبەر زۆربەی دانیشتووانی ئەرمەنی و مەسیحی شارەکەدا پەیڕەو دەکرد و تەنانەت چەندین ئەندامی بنەماڵەکە ھاوسەرگیرییان لەگەڵ خانەدانەکانی باگراتی کرد.[٢٣]

ئەبوولئەسوار کە کوڕ و جێنشینی مەنوشەھر بوو، لەلایەن مێژوونووسی ئەرمەنی ھاوچەرخی خۆی، ڤاردان ئارێڤێڵتسی، تۆمەتبار کرا بە چەوساندنەوەی مەسیحییەکان و ھەوڵدان بۆ فرۆشتنی ئانی بە میری قەرس. حوکمڕانییەکەی لەلایەن پاشای گورجستان، داوودی چوارەم، کۆتایی پێھێنرا کە ئانی بەبێ شەڕ لە ساڵی ١١٢٤دا ڕادەستی کرا. ئەبوولئەسوار شاوور کۆتایی ژیانی وەک دیلێکی گورجییەکان بەسەر برد، لەکاتێکدا ئانی لەلایەن داوودی چوارەمەوە درا بە ژەنەڕاڵەکەی، «ئەبولێتی». فەزڵی چوارەم، کوڕی ئەبوولئەسوار شاوور، توانی لە ساڵی ١١٢٥دا حوکمڕانی شەدادییەکان لە ئانی دەستپێبکاتەوە.[٢٤]

لە ساڵی ١١٣٠دا گورجستان لەلایەن سوڵتانی ئەھلات، سووکمەنی دووەم ھێرشی کرایە سەر. ئەم جەنگە بەھۆی کەوتنی ئانی بۆ دەستی گورجییەکان دەستی پێکرد؛ دیمیتریۆسی یەکەم ناچار بوو سازش بکات و ئانی بداتەوە بە فەزڵی چوارەم بە مەرجی پاشکۆیەتی و پاراستنی کڵێسا مەسیحییەکان. فەزڵ دەسەڵاتی خۆی بۆ دوین و گەنجە فراوان کرد، بەڵام نەیتوانی ئەو شارانە بپارێزێت. ئەو لەلایەن پیاوانی کۆشکەکەیەوە کوژرا دوای کەوتنی دوین بۆ دەستی میری تورک «قورتی» لە دەوروبەری ساڵی ١١٣٠دا. براکانی، مەحموود و خوشچیکر، بۆ ماوەیەکی کورت یەک لە دوای یەک حوکمیان کرد تاوەکو میرنشینەکە لەلایەن فەخرەددین شەداد، برازای فەزڵ، وەرگیرا.[٢٥]

فەخرەدین شەداد داوای دەستی کچی سەلتووکی دووەمی کرد، بەڵام سەلتووک ڕەتی کردەوە. ئەمەش بووە ھۆی ڕقێکی قووڵ لە دڵی شەداد بەرامبەر سەلتووک. لە ساڵی ١١٥٤دا پلانێکی دانا و ھاوپەیمانییەکی نھێنی لەگەڵ دیمیتریۆسی یەکەم بەست. لەکاتێکدا سوپایەکی گورجی لە بۆسەدا بوون، ئەو پێشنیاری سەرانەی بۆ سەلتووکییەکان، فەرمانڕەوای ئەرزەڕۆم، کرد و داوای لێکرد وەک پاشکۆ وەری بگرێت. لە ساڵانی ١١٥٣–١١٥٤دا ئەمیر سەلتووکی دووەم بەرەو ئانی بەڕێکەوت، بەڵام شەداد پاشای گورجستانی لەمە ئاگادار کردەوە. دیمیتریۆس بەرەو ئانی چوو، شکستی بە ئەمیرەکە ھێنا و دیلی کرد. لەسەر داوای فەرمانڕەوا موسڵمانەکانی دراوسێ، بە بەرامبەر ١٠٠ ھەزار دینار کە لەلایەن زاواکانی سەلتووکەوە درا، ئازادی کرد و سەلتوکیش سوێندی خوارد کە شەڕی گورجییەکان نەکات و گەڕایەوە ماڵەوە.[٢٦]

لە ساڵی ١١٥٦دا دانیشتووانی مەسیحی ئانی دژی ئەمیر فەخرەددین شەداد ڕاپەڕین و شارەکەیان ڕادەستی فەزڵی پێنجەمی برای کرد؛ بەڵام فەزڵیش دیارە نەیتوانی خەڵکی ئانی ڕازی بکات، و ئەمجارەیان شارەکە پێشکەشی جۆرجی سێیەمی پاشای گورجستان کرا، ئەویش سوودی لەم پێشنیازە وەرگرت و ئانی داگیر کرد و ژەنەڕاڵەکەی «ئیڤان ئۆربێلی» وەک فەرمانڕەوا لە ساڵی ١١٦١دا دەستنیشان کرد. ھاوپەیمانییەک لە فەرمانڕەوا موسڵمانەکان بە سەرکردایەتی شەمسەددین ئیلدەگز، فەرمانڕەوای ئازەربایجان و ھەندێک ناوچەی تر، لە سەرەتای ١١٦٣دا ھەڵمەتێکیان دژی گورجستان دەستپێکرد. سووکمەنی دووەم و ئاک سونقوری فەرمانڕەوای مەراغە و کەسانی تریش چوونە پاڵی. بە سوپایەکی ٥٠ ھەزار کەسییەوە بەرەو جۆرجیا بەڕێکەوتن. سوپای جۆرجیا شکا و جۆرجی ناچار بوو ئاشتی بکات.[٢٧]

ئیلدەگز، ئەتابەگی ئازەربایجان، شارەکەی ڕادەستی شاھەنشا کرد بە مەرجی پاشکۆیەتی. شەدادییەکان نزیکەی ١٠ ساڵ حوکمی شارەکەیان کرد، بەڵام لە ساڵی ١١٧٤دا پاشا جۆرجی، شاھەنشای بە دیل گرت و جارێکی تر ئانی داگیر کردەوە. ئیڤان ئۆربێلی وەک پارێزگاری شارەکە دەستنیشان کرا. لە ساڵی ١١٧٥دا پارێزگاکانی باشووری گورجستان جارێکی تر لەلایەن ھێزە موسڵمانە یەکگرتووەکانەوە داگیر کرانەوە. ئەمەش سەرەتای ململانێیەکی تری درێژخایەن بوو بۆ گرتنی ئانی. مێژووەکان ڕێگە نادەن وێنەیەکی ڕوون لەم ململانێیە دروست بکەین، بەڵام دەتوانین وا دابنێین کە شارەکە و ناوچەکە چەندین جار دەستبەدەستیان کردووە. گورجییەکان چوار جار ئانییان گرت؛ لە ساڵانی ١١٢٤، ١١٦١، ١١٧٤ و ١١٩٩. سێ جارەکەی یەکەم لەلایەن شەدادییەکانەوە وەرگیرایەوە. لە ساڵی ١١٩٩دا، تاماری شاژنی گورجستان ئانی گرت و شارەکەی بەخشی بە خێزانی ئەرمەنی-جۆرجی «مخارگێرزێلی».[٢٨][٢٩]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. قەتران بانگەشەی ئەوە دەکات کە شەدادییەکان بە ڕەچەڵەک ساسانی بوون. [٢]
  2. "بەڵام شانبەشانی نەریتی ئێرانی، کاریگەریی دراوسێ و کەسوکاری ئەرمەنی شەدادییەکان بەھێز بوو، لێرەوە دەرکەوتنی ناوە تایبەتەکانی ئەرمەنی وەک ئاشۆت لە نێو ئەندامانی خانەدانەکەدا لە ڕاستیدا، قەتران تەنانەت ھێما بۆ ڕەچەڵەکی ئەرمەنی شانشینەکە دەکات، فەزلۆن بە "شکۆمەندی بنەماڵەی بەگراتی" ناودەبات (کەسرەوی، ل261)."[٢]
  3. "دوای گرتنی ئانی ساڵی دواتر، ئەم پایتەختە کۆنەی بەگراتەکان لەلایەن بنەماڵەیەکی موسڵمانەوە کە شادادیدەکان بەڕێوەدەبرا، ھەرچەندە بەڕەچەڵەک کورد بوون، بەڵام لەگەڵ ئەرمەنییەکان ھاوسەرگیریان کرد بۆ نموونە میری یەکەمی ئانی، مەنوچار یان مەنوچەھر، کوڕی شازادەیەکی ئەرمەنی بووە و خۆشی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەرمەنییەک کردووە."[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lornejad & Doostzadeh 2012، لاپەڕەکانی ١٥٢–١٥٣.
  2. 1 2 Peacock 2011.
  3. Kennedy 2016، لاپەڕە 215.
  4. Peacock ٢٠١١.
  5. Thomson 1996، لاپەڕە xxxvi.
  6. Minorsky 1949، لاپەڕە ٢٩.
  7. Bosworth 1997، لاپەڕە 169.
  8. Peacock 2005، لاپەڕە ٢١٦.
  9. Bozarslan, Hamit; Gunes, Cengiz; Yadirgi, Veli, eds. (2021). The Cambridge History of the Kurds. Cambridge University Press. p. 30. ISBN 978-1-108-47335-4.
  10. https://numismatics.org/collection/0000.999.7486
  11. Bosworth & Buchner 1997, p. 157.
  12. Minorsky 1953, pp. 18, 46–49.
  13. Minorsky 1953, p. 18.
  14. Minorsky 1953, pp. 18–19, 49–50.
  15. Minorsky 1953, p. 19.
  16. Minorsky 1953, p. 64.
  17. Minorsky 1993, p. 754.
  18. Minorsky 1953, pp. 6, 24.
  19. Blair 1991, p. 68.
  20. https://sites.courtauld.ac.uk/crossingfrontiers/crossing-frontiers/turkey/ani/church-of-the-holy-apostles/
  21. Bosworth 1997, p. 170.
  22. Bosworth 1968, p. 95.
  23. Rayfield, Donald (2013). Edge of Empires: A History of Georgia. Reaktion Books. p. 100. ISBN 978-1-78023-070-2.
  24. Mikaberidze, Alexander (2015). Historical Dictionary of Georgia (2 ed.). Rowman & Littlefield. p. 259. ISBN 978-1-4422-4146-6.
  25. Prof. Yaşar Yüce-Prof. Ali Sevim: Türkiye tarihi Cilt I, AKDTYKTTK Yayınları, İstanbul, 1991, p 149-150
  26. Minorsky 1953, p. 84.
  27. Minorsky & Boyle 1978, p. 216.
  28. Minorsky 1953, p. 96.
  29. Lordkipanidze, Mariam (1987). Georgia in the XI-XII Centuries. Tbilisi: Genatleba. p. 150.

پەڕتووکەکان

[دەستکاری]
  • Blair، Sheila S. (١٩٩١). «Surveyor versus Epigrapher». Muqarnas. ٨. Brill.
  • Bosworth، C.E. (١٩٦٨). «The Political and Dynastic History of the Iranic World». لە Boyle، J.A. (ed.). The Cambridge History of Iran:The Saljuq and Mongol Period. بەرگی ٥. Cambridge University Press.
  • Bosworth، C.E.؛ Buchner، V.F. (1997). «Shabankara». لە Bosworth، C.E.؛ van Donzel، E.؛ Heinrichs، W.P.؛ Lecomte، G. (eds.). The Encyclopedia of Islam. بەرگی IX. Brill.
  • Bosworth، C.E. (1997). «Shaddadids». The Encyclopedia of Islam. بەرگی IX. Brill.
  • Kennedy، Hugh (٢٠١٦). The Prophet and the Age of the Caliphates. Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٣٧٦٣٩-٢.
  • Lornejad، Siavash؛ Doostzadeh، Ali (٢٠١٢). Arakelova، Victoria؛ Asatrian، Garnik (eds.). On the modern politicization of the Persian poet Nezami Ganjavi (PDF). Caucasian Centre for Iranian Studies. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  • Minorsky، V. (١٩٤٩). «Caucasica in the History of Mayyāfāriqīn». Bulletin of the School of Oriental and African Studies. ١٣ (١). Cambridge University Press: ٢٧–٣٥. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٤١٩٧٧X٠٠٠٨١٨٣٠. S2CID ١٦٢٧٤٥١٥١.
  • Minorsky، Vladimir (١٩٥٣). Studies in Caucasian History. New York: Taylor’s Foreign Press. ژپنک ٠-٥٢١-٠٥٧٣٥-٣.
  • Minorsky، Vladimir؛ Boyle، John Andrew (١٩٧٨). The Turks, Iran and the Caucasus in the Middle Ages. Variorum Reprints.
  • Minorsky، V. (1993). «Tiflis». لە Houtsma، M. Th.؛ van Donzel، E. (eds.). E. J. Brill's First Encyclopaedia of Islam, 1913–1936. Brill. ژپنک ٩٠-٠٤-٠٨٢٦٥-٤.
  • Peacock، Andrew C. S. (٢٠٠٥). «Nomadic Society and the Seljūq Campaigns in Caucasia». Iran & the Caucasus. ٩ (٢): ٢٠٥–٢٣٠. doi:١٠.١١٦٣/١٥٧٣٣٨٤٠٥٧٧٤٨٢٩٣٣١.٢١٠
  • داڕێژە:Encyclopædia Iranica Online
  • Thomson، Robert W. (١٩٩٦). Rewriting Caucasian History :The Medieval Armenian Adaptation of the Georgian Chronicles: The Original Georgian Texts and the Armenian Adaptation. Clarendon Press.
  • Vacca، Alison (٢٠١٧). Non-Muslim Provinces under Early Islam: Islamic Rule and Iranian Legitimacy in Armenia and Caucasian Albania. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-١٨٨٥١-٨.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]