کوردستانی سوور


کوردستانی سوور کوردستانی سوور |
||
---|---|---|
![]() |
||
پایتەخت | لاچین | |
دەوڵەت | ![]() |
|
دراو | ڕووبلی سۆڤیەتی |
کوردستانی سوور (Kurdistana Sor) (بە ئازەربایجانی: Qizil Kurdistan,[١] بە ڕووسی: Красный Курдистан) وەک ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشودا لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. پایتەختەکەشی شاری لاچین بووە.
مێژوو[دەستکاری]
ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە. بەگوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لەسەرە. شەڕێکی گەورە لەسەر ئەم ناوچەیەدا لە ساڵانی ھەشتاکان بۆ نەوەدەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دروست بوو کە ھەر یەکێک لەم وڵاتانە خۆی بە خاوەنی دادەنێت. لەم شەڕەدا زیاتر لە ٣٠ھەزار سەرباز لە ھەردوولا کوژرا.
بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦ لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمارەی دانیشتووانی کوردستانی سوور (٥١٢٠٠) دانیشتوونی ھەبووە. ڕێژەی دانیشتووانی کورد ڕێژەی (٧٣٬٧٪) بووە و ڕێژەی (٢٦٬٣٪) ئازەربایجانی بووە. دوای ئەم سەرژمێرییە سەرژمێرییەکی لەو ناوچەیە لەژێر چوارچێوەی کوردستانی سوور دا نەکراوەتەوە.[٢][٣]
ژیاندنەوە[دەستکاری]
لە ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢ ھەندێک چالاکی بۆ دامەزراندنی دوبارەی کوردستانی سوور لەژێر ناوی کوردستانی قەوقاز ھاتە ئاڕاوە. بەڵام کارەکە سەری نەگرت. وەکیل مستەفایێڤ کەسێک بوو کە لە ئەو سەردەمەدا لەلایەن ڕووسیا و ئەرمەنستانەوە بۆ دوبارە دامەزراندنی کوردستانی سوور دەستنیشان کرابوو.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 2ی Februaryی 2017. Retrieved 20ی Augustی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Octoberی 2013. Retrieved 9ی Februaryی 2013.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ http://www.scribd.com/doc/16800029/Kurdistana-SorKIZIL-Kurdistan