ھەڵپەڕکێی کوردی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەیەک وتار لەسەر |
مێژووی کورد و چاندی کوردی |
---|
دەروازەی کوردستان |
ھەڵپەڕکێ، ھەڵپەڕین، چۆپی، چووپی، بازی، سەما، شایی، دیلان یان گۆڤەند، کۆمەڵێک سەمای نەریتیە لە نێوان کوردەکان کە بۆ پیشاندانی مەبەستێک ئەنجام دەدرێت و بەشێک لە چاندی نەتەوەی کوردە. و جۆرێکە لە سەمای بازنەیی، بە تاکەکەسێک یان کۆمەڵە کەسێک بە زۆری لە ناوچەیی لەکاتی سەمایەکە کە بە ھەڵپەرکێ بەناوبانگە مۆسیقاژەنەکان مۆسیقا دەژەنن و دەف و لێدەدەن و چەن ئامێرێکی تر بەکاردەبەن وەک زوڕنا بۆ پێشکەشکردن و یارمەتیدانی خەڵکەکە لە سەماکردن[١] ھەڵپەڕکێ سەمایەکی چەندکەسییە کە لە شایییەکانیدا بە تایبەت جەژنی نەورۆز و زەماوەنددا بەڕێوەدەچێ. ھەڵپەڕکێی کوردی نزیکە بە دەبکە کە سەمای فۆلکلۆری عەرەبەکانی شامە.
ھەڵپەرکێی کوردی
[دەستکاری]ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە ناوچەکانی جۆراوجۆرەکانی کوردستان، ھەڵپەرکێیەکانێکی جۆراوجۆر ھەیە. کە دەتوانین لە:
- گەڕیان
- چەپی
- فەتاح پاشایی
- لەبلان
- سۆنە
- خانانە
- خان ئەمیری
- شێخانی
- سێ پێ یان سێ جار
- شەلایی
- دوو دەسماڵە
- دەلیلۆ
- بابلەکان
- بازکیان یان بازکی یان بازتیان
- چەپکی
- چەپک
- سێلنگ
- کلیچە
- کەچکی
- ھلدانی
- سەمەدانی
- وەروەرە
- دووزۆ
- گرانی
- دیکۆ یان دیک
- سنگسنگ یان سینسین
- تەمر ئاغا
- زراڤکی
- توورا
- دیارکی
- قەرەجۆر
- تیر کەڤان
- سینانی
- بەھیە
- سڤککی
- یارخوەش تێ یان یارخۆش تێ
- قەرتەل
- جرید
- شوندەکی یان پاشدەکی
- سێ گاڤکی
- کۆچەری
- سەردەستان
- ئایشوکێ
- شامیرانێ
- زێرین
- بێریوکێ
- بووکێ دەلالێ
- ناڤ چەلیێ
- لەیزوک یان ملانێ
- سنجانێ
- ڕەنی
- حجروکێ
- هەرێ بازۆ
- تیلمەرجان
- شرینێ لەیلانێ
- چوخجانێ
- هەرێ گولێ
- بەینو
- نالبەندانێ یان نالبەندانو
- تەکنو
- گولشێنی
- گێریلا
- جەلەبە
- میرانی یان عەبدیشو
- شەمامێ
- تالانە
- هەرچەمە
- عەمەر ئاغا
- دمچە
- هەوار گولێ
- ئەز خەلەفم
لێکۆڵینەوەکان
[دەستکاری]مەنسوورە سابیتزادە لێکۆڵینەری ئێرانیی مۆسیقا و سەما، مۆسیقای کۆمەڵێک لە ھەڵپەڕکێیە کوردییەکان لە ئەلبۆمێکی بەدەنگ کۆ و تۆمار کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن دامەزراوەی چاندی-ھونەریی ماھوور لە تاران بڵاو کراوەتەوە. ژەنیاریی سوڕنا و دەھۆڵ لەم ئەلبۆمەدا بەنۆرە بە ئەستۆی محەممەد بەھمەنی و عەبدوڵڵا نەبیۆڵڵاھی بووە و عەبدوڵڵا قوربانییش مەقامبێژ بووە. سابیتزادە لەگەڵ ئەم ئەلبۆمە کتاڤۆکێکیش بڵاو کردووە کە لەتێدا سەبارەت بە ھەریەک لە ھەڵپەرکێیەکان و ھەروەھا ھونەرمەندانی ئەلبۆمەکە شرۆڤە داوەتەوە. ئەم ئەلبۆمە ١٧ ھەڵپەڕکێی کوردی بریتی لە گەریان، پشتپا (جفتپا)، کرماشانی، فەتا(ح) پاشایی، لەبنان، سەقزی، خان ئەمیری، سێجار، شەلان، چەپی، مەریوانی، شکاکی، موکری، زەنگی، شکاکی، ئەوشاری و سوارانی لەخۆ دەگرێت.[٢]
ئاسۆ نادری ھونەرمەند، لێکۆڵینەر و مامۆستای ھەڵپەڕکێیە کوردییەکان کۆمەڵێک زانیاری و شیکردنەوەی نیشانەناسانە و ئوستوورەناسانە کۆ کردووە و ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کتێبی «ھەڵپەڕکێ: فەرھەنگۆکی کۆداگری سەمای کوردان» بە زمانی فارسی بڵاو کردووەتەوە.[٣] [٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Shwartz-Be'eri, Ora; Yiśraʼel (Jerusalem), Muzeʼon (2000). The Jews of Kurdistan: Daily Life, Customs, Arts and Crafts (بە ئینگلیزی). UPNE. p. 64. ISBN 978-965-278-238-0.
- ^ دامەزراوەی چاندی-ھونەریی ماھوور: مۆسیقای ھەڵپەڕکێیەکانی کوردستان؛ سەردان لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ھونەرئانلاین: ھەڵپەڕکێ ھونەرێک کە دەمانبات بۆ مەڵبەندی فەلسەفەی ھەبوون/ئاسۆ نادری جۆڵەکانی ئائینیی کوردەکان فێر دەکات، نووسراو لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ یانەی شانۆ: ھەڵپەڕکێ بۆ کوردەکان دەمووکەی لێکەوتی بیر و کردارە، نووسراو لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١؛ ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵپەڕکێی کوردی تێدایە. |