ویکیپیدیا:سیاسەتی پاراستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاراستن یەکێکە لەو دەسەڵاتانەی بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا ھەیانە. ئەم دەسەڵاتە ڕێگە بە بەڕێوەبەران دەدات پەڕەیەکی دیاریکراو بپارێزن لە دەستکاریکردن، بۆ نموونە، دەتوانن وای لێ بکەن کە تەنھا بەکارھێنەرە تۆمارکراوەکان دەستکاری پەڕەکە بکەن، یانیش تەنھا بەڕێوەبەران بتوانن دەستکاری بکەن (وەک پەڕەی دەستپێک) و چەندین جۆری پاراستنی تریش. ویکیپیدیا زانستنامەیەکی ئازادی کراوەیە، وەک لە دروشمەکەشیدا دەردەکەوێت، ھەمووان ئازادن لە دەستکاریکردنی، بەڵام زۆرجار لەوانەیە پێویست بکات کە پەڕەیەک لە دەستکاریکردن بپارێزرێت، زۆرجار ئەمە لەبەر خراپکاری زۆر ئەنجام دەدرێت. تەنھا بەڕێوەبەران دەسەڵاتی پاراستنی پەڕەیان ھەیە، بەڵام ھەمووان دەتوانن داوای پاراستنی پەڕەیەک بکەن.

جۆرەکانی پاراستن[دەستکاری]

  • Full-protection-shackle.svg تەواوپارێزراو: کەس ناتوانێت دەستکاری پەڕەکە بکات جگە لە بەڕێوەبەران
  • Semi-protection-shackle.svg نیوەپارێزراو: ڕێگری لە دەستکاریی بەکارھێنەرە تۆمارنەکراوەکان و پاسنەدراوەکان دەکات
  • Interface-protection-shackle.svg پاراستنی ڕووکار: جۆرێکە لە پاراستن کە لەلایەن نەرمامێری میدیاویکییەوە دەسەپێندرێت و لە کۆنترۆڵی بەڕێوەبەران نییە و تەنھا دەستکاریکەرانی ڕووکار یان بەڕێوەبەرانی ڕووکار دەتوانن دەستکاری بکەن
  • Create-protection-shackle.svg پاراستنی دروستکردن: ڕێگری دەکات لە دروستکردنی پەڕەیەک لەژێر ناوێکی دیاریکراو
  • Move-protection-shackle.svg پاراستنی گواستنەوە: بۆ ڕێگری لە گواستنەوەی پەڕەیەک
  • Upload-protection-shackle.svg پاراستنی بارکردن: بۆ ڕێگریکردن لە بارکردنی وەشانێکی نوێی پەڕگەیەک
  • Pending-protection-shackle.svg پاراستنی وەشانی-جێگیر: دەستکارییەکانی کە لەلایەن ناونیشانی ئای-پی و بەکارھێنەرە پاسنەدراوەکانەوە کراوە بە خوێنەرە تۆمارنەکراوەکان پیشان نادرێت تا پەسەند نەکرێن.
  • Cascade-protection-shackle.svg پاراستنی تاڤگەیی: ھەموو داڕێژەکانی پەڕەکە بەو پاراستنە دەپارێزرێن کە پەڕەکەی پێ پارێزراوە.
  • Office-protection-shackle.svg پاراستنی ئۆفیس: پەڕەکە لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا پارێزراوە و بەڕێوەبەران ناتوانن بەبێ ڕەزامەندی ستافی ویکیمیدیا دەستکاریی ئاستی پاراستن بکەن. ئەمە لە دەرەوەی دەسەڵاتی کۆمەڵگەیە.