مەغۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەنگۆل(مەغۆل)
Монголчууд
Mongolchuud
ᠮᠣᠩᠭ᠋ᠣᠯᠴᠤᠳ
Mongolia, near Ulaanbaatar
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 چین
(مەغۆلی ناوەخۆ)
٥٬٩٨١٬٨٤٠ (٢٠١٠)
 مەنگۆلیا٢٬٩٢١٬٢٨٧
 ڕووسیا٦٤٧٬٤١٧
 کۆریای باشوور٣٤٬٠٠٠
 ویلایەتە یەکگرتووەکان١٥٬٠٠٠–١٨٬٠٠٠
 قرغیزستان١٢٬٠٠٠
 کۆماری چیک٧٬٥١٥
 ژاپۆن٥٬٤٠١
 کەنەدا٥٬٣٥٠
 ئەڵمانیا٣٬٨٥٢
 شانشینی یەکگرتوو٣٬٧٠١
 فەڕەنسا٢٬٨٥٩
 تورکیا٢٬٦٤٥
 کازاخستان٢٬٥٢٣
 نەمسا١٬٩٥٥
 مالیزیا١٬٥٠٠
زمانەکان
مۆنگۆلی
ئایین
زۆرینە: بوودیزم، شامەنیزم
کەمینە: ئیسلامی سوننە، کڵێسای ڕۆژھەڵاتی، پرۆتێستانت
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
خیتان

مۆنگۆل یان مەغۆل (بە مۆنگۆلی: МонголчуудMongolchuud بە ئینگلیزی: Mongols)، گروپێکی ڕەگەزییە کە ئێستا لە مەنگۆلیا و کۆماری گەلی چین و ڕووسیا دەژین. سەرەتا لە ناوەڕاستی ئاسیاوە و لە ناوچەیکدا کە بە مەنگۆلیا ناسراوە پەیدابوون، مەنگۆلی بەھەموو ئەو کەسانە دەڵێن کە بە زمانی مۆنگۆلی قسە دەکەن و لە ناویشیاندا گەلی (کالمیک) کە لە خۆرھەڵاتی ئەورووپا دەژین[١]. ھێشتا بنەڕەتی زمانی مۆنگۆلی دیاری نەکراوە، ھەندێک لە زانایانی بواری زمان ڕایان وایە لە زمانی تانگۆسییەوە ھاتووە کە بەشێکە لە (تای)، ھەندێکیش ئەیگێڕنەوە بۆ کاریگەری زمانی سیبیری کۆن. سەرەتا ناوی مەغۆل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی تانگی چینی لە سەدەی ھەشتەمدا دەرکەوتوە، بەشێوەیکی دیارتر لە سەدەی ١١ و لە سەردەمی فەرمانڕەوایی کاسایدا دەرکەوتون، کۆمەڵێک ھۆزی بچووک ھە بوون کە لە دەوروبەری ڕووباری (ئۆنون) ی بڵاوبونەتەوە کەئێستا دەکەوێتە نێوان ڕووسیا و مەنغۆلیاوە. زۆربەی زۆری ھۆزەکانی مەغۆل و تەتەر لەسەر دەستی جەنگیزخان دا یەکیان گرتووە. ئێستا مەغۆلەکان لە نێوان مەنغۆلیا و چین و ڕووسیا و ئاسیادا دەژین، کەمینەیەکیشیان لە ئەفغانستان دەژین وەک ھازارایییەکان، کە بەمەزھەب شیعەن و ھەندێکیشیان لە ئێران دەژین. یەکگرتنی مەغۆلەکان و پڕۆسە داگیرکارییەکانیان: تا ئەوکاتەی جەنگیزخان دەردەکەوێت ھۆزە مەغۆلییەکان پەرتەوازەو ناکۆک بوون و لە نێوان خۆیاندا لە شەڕدا بوون، بەڵام جەنگیزخان توانی ھۆزەکانی مەغۆل و تەتاریش یەکبخات، بەمەش بوونە لەشکرێکی بەھێز و سەرەتا باکووری چینیان داگیر کرد و پاشان بەرەو خۆراوا ڕۆشتن و وڵاتی خوارزمیان تێکشکاند کە میرنشینێکی ئیسلامی بوو، پاشان وڵاتی ئەودیو ڕووبار و خوراسان و فارسیان داگیر کرد. پاشان دەوڵەتی مەغۆلی بووبە سێ بەشەوە، بەشی باشووری خۆرئاوای بەر (ھۆلاکۆ) کەوت، سوپاکەی ھۆلاکۆ بەردەوام بوو لەداگیرکاری تا توانیان لە ساڵی ١٢٥٨ زاییندا بەغدای پایتەختی خەلافەی ئیسلامی داگیر بکەن و خەلیفەی عەباسی بکوژن، پاشان وڵاتی شامیان داگیر کرد و ساڵی ١٢٦٠چوونە ناو دیمەشقەوە، لەم کاتەدا ھەواڵی مردنی خاقانی مەزنی مەغۆلەکان کەناوی (مەنکۆخان) بووە پێدەگات، بۆیە سەرجەم منداڵ و نەوەکانی جەنگیزخان بانگدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی شورای مەغۆلی، بۆ ئەوەی خانێکی مەزن لە جێی ئەو دەسنیشان بکەن، ھۆلاکۆ کە برای مەنکۆخان دەبێت و یەکێکیش دەبێت لەوانەی کە کاندیدە بۆ ئەوەی بکرێتە خانی مەزن، لەگەڵ زۆرینەی سوپاکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ قەراقۆرمی پایتەختی مەنغۆلیا، بەڵام بەشێکی بچووکی سوپاکەی بەسەرۆکایەتی (کەتەبغا) لەولاتی شام دەھێلێتەوە، کە (تەبغا) ھێرش دەکاتە مەمالیک لەوڵاتی میسر و لە جەنگی عەین جالوتدا لە بەرامبەر مەمالیکدا کە لەلایەن سەیفەدین قتزەوە سەرۆکایەتی کراوە تێک دەشکێت. ئەمەش یەکەمین تێکشکانی مەغۆل بووە لە پڕۆسە داگیرکارییەکانیدا.

سەرەتای ھێرشکردنی مەغۆلەکان بۆ کوردستان لە ساڵی ١٢٢١ی زایینی کە چەند ناوچەیەکیان لە کوردستان داگیر کرد و سەرەرای ئەوە دانیشتووانی کوردستان بە توندی بەرپەرچی ھرشەکانیان دایەوە و مەغۆلەکانیان وەستاند، لە ساڵی ١٢٣٢ی زایینی مەغۆلەکان سوپایەکی گەورەیان ئامادە کرد بۆ ھێرشکردن بۆ شارەزوور و ھەولێر بەڵام کوردەکان بە یارمەتی خەلێفەی عەباسی توانیان ھێرشەکانی مەغۆلەکان بوەستێنن پاشەکشەیان پێبکەن. پاشان لە ساڵی ١٢٤٣ی زایینی مەغۆلەکان ھێرشیان کردەوە سەر شارەزوور و خەڵکی زۆریان کوشت و زۆر شوێنیان کاول کرد، و لەو کاتەدا خەڵکانکی زۆر ڕوویان کردە وڵاتی شام، دوای ئەمانە مەغۆلەکان بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ ھێرشیان کردە سەر بەغدا، و لەو کاتەیا کرماشان (رۆژھەڵاتی کوردستان) لەبەر ئەوەی کەوتبوە سەر ڕێگای ھێرشکردن بۆ بەغدا و توانی داگیری بکات دوا خەلافەی عەباسی (اللمستعصم باللە) بکوژن. ھەر لە ھەمان ساڵ ھۆلاکۆ لەشکرێکی گەورەی بە سەرکردایەتی (ئەرقیتۆنویان) نارد بۆ گرتنی قەڵای ھەولێر، بەڵام کوردان توانیان بۆ ماوەی ٦مانگ ڕووبەروی لەشکری مەغۆلەکان بوەستن، بەڵام بەھۆی حاکمی مووسڵ ئەو سەردەمە کە ناوی (بدرالدین لٶلٶ) بوو توانیان بگەنە ناو قەڵاکەو کوشتاری گەورە بکەن. ئینجا بەرەو باکوور ڕۆشتن و شاری (میافارقین) یەکێک لەو شارە کوردیانەی باکوور بوو کە بە سەرکردایەتی مەلیک کامیل توانی دوومانگ لەشکری مەغۆلەکان بوەستێنێ.

یاسای مەغۆلەکان مەغۆلەکان کاتێک ئیمبراتۆرییەتییەکی مەزنیان دامەزراند، توانیان لە ڕێگای ئەو یاسا توندوتیژ و تۆکمانەوە بەڕێوەی ببەن کە جەنگیز خان کۆی کردبونەوەو کردبونییە یاسای بنەڕەتی دەوڵەتەکەی. ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە وشەی یاسا لە بنەڕەتدا مەغۆلییەو لە وشەی (دزاساقی) مەغۆلییەوە ھاتووە کە بەو تەشریع و یاسایانە وتراوە جەنگیزخان کۆی کردونەتەوەو پێشی خستون و کردویەتی بە یاسای بنەڕەتی ئیمبراتۆرییەتەکەی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]