کاتھێڵی مێژووی کورد
ڕواڵەت
ئەمەی خوارەوە کاتھێڵی مێژووی کوردە، پێکھاتووە لە گۆڕانکارییە سیاسی و خاکییە گرنگەکان، ڕووداوە سیاسییەکانی کوردستان، دەوڵەت و جوڵانەوەکانی پێش خۆی. بۆ خوێندنەوەی درێژدەر و ناوەڕۆکی ئەم ڕووداوانە، بڕوانە مێژووی کورد.
سەدەی ٢٠
[دەستکاری]| ساڵ | ڕێکەوت | ڕووداو |
|---|---|---|
| ١٨٨٠ | نەزانراو | شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری داوای سەربەخۆیی کرد بۆ گەلی کورد. |
| ١٩٢٧ | ٢٨ی تشرینی یەکەم | کۆماری ئارارات ڕاگەیەندرا (ھەروەھا سەیری ڕاپەڕینی ئاگری بکە). |
| ١٩٤٥ | ١٦ی ئاب | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا. |
| ١٩٤٦ | ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ | کۆماری کوردستان ڕاگەیەندرا. |
| ١٩٤٦ | ١٦ی ئاب | پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا. |
| ١٩٧٥ | ١ی حوزەیران | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا. |
| ١٩٧٦ | حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دامەزرا. | |
| ١٩٧٨ | ٢٥ی تشرینی دووەم | پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزرا.[١] |
| ١٩٨٥ | حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جیابووەوە. | |
| ١٩٨٨ | شاڵاوی ئەنفال دەستی پێکرد، تیایدا ٥٠[٢] بۆ ١٨٢ ھەزار[٣] کورد لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە کوژران. | |
| ١٩٩٤ | ٦ی شوبات | یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دامەزرا. |
سەدەی ٢١
[دەستکاری]| ساڵ | ڕێکەوت | ڕووداو |
|---|---|---|
| ٢٠٠٤ | ٢٩ی تەممووز | بازەکانی ئازادیی کوردستان دامەزرا. |
| ٢٠٠٥ | ٣٠ی کانوونی دووەم | گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان ٢٠٠٥. |
| ٢٠١٢ | ١٥ی تشرینی یەکەم | پارتی دیموکراتی گەلان دامەزرا. |
| ٢٠١٤ | ١٧–١٨ی حوزەیران | شەڕی کەرکووک (٢٠١٤) |
| ٢٠١٥ | ٣٠ی کانوونی دووەم - ١ی شوبات | شەڕی کەرکووک (٢٠١٥). |
| ٢٠١٦ | ٢١–٢٤ی تشرینی یەکەم | شەڕی کەرکووک (٢٠١٦). |
| ٢٠١٧ | ٢٥ی ئەیلوول | گشتپرسیی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان ٢٠١٧. |
| ٢٠١٧ | ١٥ی تشرینی یەکەم | ململانێی ٢٠١٧ی کورد و عێراق دەست پێدەکات، و شەڕی کەرکووک دەست پێدەکات. |
| ٢٠١٧ | ٢٧ی تشرینی یەکەم | ٢٠١٧ کۆتایی ھاتنی ململانێی کورد و عێراق. مەسعوود بارزانی دەستی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کێشایەوە؛ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دژی پەسەند نەکردنی سەربەخۆیی بەرامبەر دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق وەستایەوە؛ دەسەڵاتدارانی کورد ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنی کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی بە حکوومەتی فیدراڵی. کوردانی باشووری کوردستان کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک وەک سەرچاوەی سەرەکی داھات، لەدەست دەدەن، بەشی زۆریی ناوچە جێناکۆکەکان دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی عێراقەوە. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Letsch، Constanze (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Sakine Cansiz: 'a legend among PKK members'». The Guardian. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ GENOCIDE IN IRAQ Human Rights Watch, 1993
- ↑ The Crimes of Saddam Hussein – 1988 The Anfal Campaign PBS Frontline