سەمەند سیابەندۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕگە:Саманд Сиабандов (cropped).jpg
سەمەند سیابەندۆڤ

سەمەند ئەلیەڤیچ سیاباندۆڤ (بە ڕووسی: Саманд Алиевич Сиабандов؛ لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٠٩–مردووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩) وەک نوسەرێک لە سوپای سوری سۆڤیەت کاری کردوە، لەماوەی جەنگی سۆڤیەت دژ بە ئەڵمانیا نازناوی پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەتی وەرگرتوە.

لە ساڵی ١٩٤٦ وەکو کوردێک بەئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی سۆڤیەت بۆ یەکێتی ھەرێمەکانی سۆڤیەت ھەڵبژێردراوە، لەم ماوەیەدا جێگری سەرۆکی ھەرێمی ئەرمینیا بوە لە یەکێتی سۆڤیەت، پاشان بوەتە جێگری وەزیری کشتوکاڵی لە کۆماری ئەرمینیای سۆڤیەت، لەپاشان بەئەندامی ئەنجومەنی کۆماری ئەرمینیای سۆڤیاتی ھەڵبژێڕدرا.

لەبواری نوسین بەرھەمێکی ھۆنراوەی ھەیە بە کورمانجی، لەگەڵ فەرھەنگێکی کوردی ئەرمەنی.

نازناو و پلە و پایەکان[دەستکاری]

  • پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت (وەرگرتنی ھێماو مەدالیای زێڕین لەلایەن لێنین ەوە بە ژمارەی ٥٩٨٠ لە ئازاری ١٩٤٥)بەھۆی ئازایەتی و دلێرییەوە لەجەنگی دژ بەنازییەکان سەرکەوتنی گەورەی تۆماڕکردوە.
  • ڕێپێدراوی لینین (٢٤ ئازاری ١٩٤٥)
  • ڕێزلێنانی تایبەتی دووجار(١ ئابی ١٩٤٣ و ٢٧ یۆلیۆی ١٩٤٤)
  • پاڵەوانی جەنگی یەک سەدە دووجار(١٩ شوباتی ١٩٤٥ و ٦ ئەپریلی ١٩٨٥)
  • مەدالیای ئەستێرەی سوپای سور(٩ یۆلیۆ ١٩٤٢)
  • چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت
  • مەدالیای جوامێری(٢٢ یانیوەری ١٩٤٢)

بڵاوکراوە وێژەیییەکان[دەستکاری]

  • داستانی سیابەند و خەجێ (Siyabend and Xecê)١٩٥٩
  • ژیانا بەختەوەر (The happy life)١٩٦٦
  • فەرھەنگی ئەرمەنی -کوردی ١٩٥٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]