سوباریەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆنترین ئاماژەپێکردن بە سووئیەکان دەگەرێتەوە سەردەمی بنەمالە سۆمەریەکان یەکەم دەق دەقی پاشای لەگشە بە ناوی (ئایاناتم) کە دەسەلاتی لە ناوچەکە دا ھەبووە باسیان دەکات کەچۆن ھێرشیان کردووەتە سەریان و باج و سەرانەیان بەسەردا سەپاندوون ھەروەھا دەقی (سەرجۆنی ئەکەدی)ئاماژە بەو ھێرش و داگیر کاریانە دەدات ناوی سوبارتۆ ھاتووە ھەروەھا (نرام سین) لە ھێرشەکەیدا بۆ سەر سوبارتۆ ھەولی داگیر کردنی دەدات باسی سوبارتۆ دەکات لە دەقێک دا ھاتووە کەوا شاری خامازی پایتەختی سوئییەکان بووە ھەروەھا لەھەمانکات دا دەلێ پایتەختی لولوبییەکان بوو ھەروەھا(حامورابی) لەدەقێک دا دەلێت ھێرشم کردە سەر ھەردوو ولاتی سوبارتۆ و گۆتیۆم لە سەردەمی بنەمالەی ئوری سێیەم ئاماژە بە ناوی سوئییەکان دەکات کە چۆن لەگەل عیلامیەکان یەکیان گرتووە توانیویانە شاری ئور بگرن و تێکی بدەن بۆیە لەم دەقە ناویان بە تێکدەر و کاولکار ھاتووە ئەمەش بەلگەیەکە کەوا سوئییەکان پەیوەندی سیاسی و دبلۆماسی یان ھەبووە و توانیویانە ھاوپەیامنییەتی لەگەل دەوروبەر ببەستن لەکۆتای دا ئاشووریەکان توانیان ولاتی سۆبارتۆ دگیر بکەن حوکمیان کۆتایی پێ بھێنن.

ناویان[دەستکاری]

سەبارەت بە ناویان پێیان دەلێن سووئیەکان لە ناوی ولاتەکەیانەوە ھاتووە سۆمەریەکان بە ناوچەکەیان دەووت سوبار یان شوبار ھەروەھا ئەکەدییەکان دەیان وت سوبارتۆ (تو) لەزمانی ئەکەدی بە مانای ناوچەکە دێت واتە ناوچە سوبار ھەروەک بە ناوەکانی (ئیلام تۆ-مارۆ-ئۆراتۆ)دەوترا لە زمانی سۆمەریش سوبار بە مانای باکوور دێ واتە خەلکی باکوور.

شوێنیان[دەستکاری]

لە ناوچەی باکووری ڕۆژھەلاتی مووسڵ نیشتەجێ بوون دەسەلاتیان گەیشتووەتە دیاربەکر لە باشووریش کەرکووک واتە ناوچەکانی باشووری کوردستان بەشێک لە ناوچەکانی باکوور ورۆژھەلاتی کوردستانیان لەژێر دەست دابوو تا نزیک دەریای سپی ناوەراست.

ئابووریان[دەستکاری]

لە ڕووی ئابووری بە دار و بەرد بەناوبانگ بوونە ئەمەش وای کردووە ھۆزەکانی باشوور و ناوەراست ھێرشیان بکەنە سەر وەک لە دەقە مێژوویەکاندا دەردەکەوێ ھەروەھا لە دەقە مسمارییەکان باس لە گەنمی سوباری کراوە جگە لە کۆیلە سوباری لە نووسینێکی شاری ئالالاخ (تل عطشانە) لە سووریا دەردەکەوێ کە ناوچەی سوئییەکان ھەنجیری باشی لێ بووە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە سوئیەکان لە لایەنی کشتوکاڵ و باخداری پێشکەوتو بوونە لەچاو ھۆزەکانی دەوروبەریان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

داڕێژە:تووڵی دەرواز