یەمەن
پۆتانەکان: 15°N 48°E / 15°N 48°E
| یەمەن | |
|---|---|
| بە عەرەبی: الجمهورية اليمنية | |
| بەشێکە لە | ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژاوای ئاسیا |
| دامەزران | ٢٢ی ئایاری ١٩٩٠ |
| ناو بە زمانی فەرمی | الجمهوريّة اليمنية |
| کورتەناو | اليمن |
| نەژاد | عەرەب، Somalis |
| زمانی فەرمی | زمانی عەرەبی |
| سروودی نیشتمانی | National anthem of Yemen |
| Culture | culture of Yemen |
| دروشم | ٱللَّهُ، ٱلْوَطَنُ، ٱلثَوْرَةُ، ٱلْوَحْدَةُ، God, Country, Revolution, Unity، Бог, държава, революция, единство، Duw, Gwlad, Chwyldro, Undod |
| کیشوەر | ئاسیا |
| وڵات | یەمەن |
| پایتەخت | سەنعا، عەدەن |
| ناوچەی کاتی | UTC+03:00، Asia/Aden |
| ناوچەی جوگرافی | نیمچەدوورگەی عەرەبی |
| پۆتانی شوێن | ١٥°٣٠′٠″N ٤٨°٠′٠″E |
| Coordinates of geographic center | ١٥°٣٣′١٠″N ٤٨°٣٠′٥٩″E |
| Coordinates of easternmost point | ١٦°٣٩′٢″N ٥٣°٦′٣٢″E |
| Coordinates of northernmost point | ١٩°٠′٠″N ٥٢°٠′٠″E |
| Coordinates of southernmost point | ١٢°١٨′٥″N ٥٣°٤٣′٣٠″E |
| Coordinates of westernmost point | ١٥°٣٢′٣٩″N ٤١°٤٨′٥٨″E |
| بەرزترین خاڵ | Jabal an Nabi Shu'ayb |
| نزمترین خاڵ | دەریای عەرەب |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | کۆمار، سیستمی سەرۆکایەتی |
| پۆستی سەرۆکی دەوڵەت | President of Yemen |
| سەرۆکی حکوومەت | ڕەشاد عەلیمی |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | Prime Minister of Yemen |
| سەرۆک | Salem Saleh bin Braik |
| دەستەی جێبەجێکردن | Government of Yemen |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | Parliament of Yemen |
| دەسەڵاتی دادوەری باڵا | Supreme Court of the Republic |
| Central bank | Central Bank of Yemen |
| Public holiday | Evacuation Day، جێژنی قوربان، جێژنی ڕەمەزان، ڕۆژی جیھانیی کرێکاران، Yemeni unification |
| دانیشتووان | ٢٨٬٢٥٠٬٤٢٠ |
| دراو | Yemeni Rial |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | عەرەبستانی سعوودی، عومان |
| Driving side | right |
| Electrical plug type | NEMA 1-15، AC power plugs and sockets: British and related types، BS 1363 |
| جێگەی دەگرێتەوە | کۆماری عەرەبی یەمەن، South Yemen |
| ڕووبەر | ٤٥٥٬٥٠٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | http://www.yemen.gov.ye/ |
| ھاشتاگ | Yemen، yemen |
| پاوانی ئینتەرنێتی | .ye |
| وەسفی ئاڵا | ئاڵای یەمەن |
| وەسفی نیشان | Emblem of Yemen |
| ھێمای فەرمی | ھەڵۆی سەڵاحەدین |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | جوگرافیای یەمەن |
| ئایینی فەرمی | ئیسلام |
| ئابووری بابەت | economy of Yemen |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Yemen |
| مەزھەبی فیقهی | مەزھەبی شافیعی، شیعەی زەیدی |
| کۆدی مۆبایلی وڵات | 421 |
| کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +967 |
| Trunk prefix | 0 |
| Emergency phone number | 199 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | YAR |
| Maritime identification digits | 473، 475 |
![]() | |
یەمەن بە فەرمی کۆماری یەمەن(بە عەرەبى:الجُمْهُوْرِيَّةُ اليَمَنِيَّةُ) وڵاتێکی عەرەبییە و دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی لە ڕۆژئاوای ئاسیا . ڕووبەرەکەی نزیکەی 555,000 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانی 32,684,503 کەسە بەپێی سەرژمێرى ژمارەی دانیشتووانی ساڵی 2023 . [١] یەمەن لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ عومان ،هەروەها کەناراوێکی باشووری لەسەر دەریای عەرەب و کەناراوێکی ڕۆژاوای لەسەر دەریای سوور هەیە.هەروەها خاوەنی زیاتر لە دوو سەد دوورگەیە لە دەریای سوور و دەریای عەرەب کە گەورەترینیان سۆکۆتڕا و هانیشن . دەستووری یەمەن باس لەوە دەکات کە دەوڵەت دیموکراسییە و دان بە فرەیی سیاسیدا دەنێت و سیستەمێکی ئابووری ئازاد پەیڕەودەکات و پابەندە بە پەیمان و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان، لەوانەش بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ . هەروەها باس لەوە دەکات کە شەریعەتی ئیسلامی سەرچاوەی هەموو یاسادانانێکە. یەمەن ئەندامی کۆمکاری عەرەبی نەتەوە یەکگرتووەکان بزووتنەوەی بێلایەنەکان ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی و ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی .
یەمەن بە یەکێک لە کۆنترین ناوەندەکانی شارستانییەت لە جیھانی کۆندا دادەنرێت. بە تەواوی نازانرێت مێژووی یەمەنی کۆن کەی دەستی پێکردووە، بەڵام هەندێک لە نەخشەکانی شارستانییەتی مێزۆپۆتامیا دەریدەخەن کە لە مێژوویەکی زۆر کۆنەوە دەستی پێکردووە. بۆ نموونە، ناوی سەبا لە دەقێکی سۆمەریدا هاتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ٢٥٠٠ پێش زایین، واتە لە ناوەڕاستی هەزارەی سێیەمی پێش زایینەوە.[٢] ئەو نەخش و نووسینانەی کە لە یەمەن دۆزراونەتەوە، پەردەیان لەسەر مێژووی یەمەنی کۆن لاداوە کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی هەزارەی دووەمی پێش زایین. لە گرنگترین و بەناوبانگترین شانشینەکانی یەمەنی کۆن: شانشینی سەبا، مەعین، قەتبان، حەزرەمەوت و حیمیەرن، کە شانازى پەرەپێدانی یەکێک لە کۆنترین ئەلفوبێیەکانی جیهانیان پێدەدرێت کە بە خەتی موسنەد ناسراوە.[٣] ژمارەی دەق، نووسین و بەڵگە شوێنەوارییەکان لە یەمەن، لە تەواوی ناوچەکانی تری نیمچەدوورگەی عەرەبی زیاترە.[٤] ڕۆمەکان ناوی عەرەبی بەختەوەریان لێنابوو.[٥] لە سەدەکانی ناوینداچەندین دەوڵەت تێیدا دامەزران، وەک دەوڵەتی زیادی، دەوڵەتی یەعفوری، ئیمامەتی زەیدی و دەوڵەتی تاهیری، کە بەهێزترینیان دەوڵەتی ڕەسوڵی بوو.
ئەو بەشەی کە بە باکووری یەمەن دەناسرا، لە ساڵی ١٩١٨دا سەربەخۆى لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی وەرگرت و شانشینی مۆتەوەکیی یەمەنی تێدا دامەزرا تا کاتی ڕووخانی لە ساڵی ١٩٦٢ و ڕاگەیاندنی کۆماری عەرەبیی یەمەن، لە کاتێکدا باشووری یەمەن لەژێر حکومرانى بەریتانی مایەوە تا ساڵی ١٩٦٧ و دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیی گەلی یەمەن. لە کۆتاییدا، یەکگرتنی یەمەن لە ٢٢ی ئایاری ١٩٩٠دا هەردوو بەشەکە یەککیانگرتەوە دەوڵەتێکى هاوبەشیان دامەزراند.
ئابووری یەمەن پشت بە سەرچاوە سنووردارەکانی نەوت و گاز دەبەستێت کە بە باشی سوودیان لێ وەرنەگیراوە، و ئەم کەرتە سەرەڕای ئەوەی گەورەترین ڕێژەی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی (GDP) پێکدەهێنێت هێشتا گەشەی نەکردووە.[٦] لە ڕووی مێژووییەوە، یەمەن وڵاتێکی کشتوکاڵییە، بەڵام پشت بە داهاتی ڕێڕەوە دەریاییەکان و بەندەرەکانیشی دەبەستێت.
وڵاتەکە لەبەر گەندەڵی و ململانێ چەکدارییەکان کە ڕێگری لە پرۆسەی گەشەپێدان دەکەن، بە بارودۆخێکی سیاسی و ئابووری سەختدا تێپەڕ دەبێت. یەمەن وڵاتێکی لەپەرەسندندایە و لە ڕیزی وڵاتە هەرە دواکەوتووەکاندایە، کە لە لیستی وڵاتە هەرە لەرزۆک و ناسکەکانی جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٤، پلەی هەشتەمی گرتبوو.
لە ساڵی ٢٠١١دا، خۆپیشاندانی جەماوەری سەریهەڵدا کە داوای ڕووخاندنی ڕژێمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحیان دەکرد، کە لە ساڵی ١٩٧٨ەوە حوکمی یەمەنی دەکرد.[٧][٨] عەرەبستانی سعوودی دەستپێشخەرییەکی پێشکەش کرد بۆ پاراستنی هەژموونی خۆی لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی ئەو ڕژێمەوە،[٩] کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەسەند کرا بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەکانی دژەتیرۆر. سەرۆک ساڵح لە پۆستەکەی کشایەوە و خۆی و ٥٠٠ لە یاریدەدەرانی لە ڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پارێزبەندییان لە دادگاییکردن پێدرا. دواتر جێگرەکەی، عهبد ڕهببو مهنسور هادی، لە هەڵبژاردنێکی تاقە-پاڵێوراودا لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٢ بۆ سەرۆکایەتی قۆناغێکی ڕاگواستنی دوو ساڵە هەڵبژێردرا. دانیشتنەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی یەمەن لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٣دا دەستی پێکرد و بە واژۆکردنی بەڵگەنامەی دیالۆگی نیشتمانیی گشتگیر کۆتایی هات،[١٠] و ماوەی سەرۆکایەتیی هادیش بۆ ساڵێکی تر لەلایەن بەشداربووانی ئەو کۆنگرەیەوە درێژکرایەوە.[١١]
قۆناغی ڕاگواستن بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی نێوان لایەنە سەرەکییەکانی قەیرانی ٢٠١١ پەکخرا، کە پێکهاتبوون لە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و لایەنگرانی لە لایەک، و عەلی موحسین ئەلئەحمەر و بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئەلئەحمەر لە لایەکی ترەوە.[١٢] ساڵح ئاستەنگی بۆ ئەم قۆناغە دروست دەکرد بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەژموونی بنەماڵەکەی لە دەسەڵاتدا، نەیارەکانیشی پشتگیرییان دەکرد تا ئەو کاتەی مافی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی دەوڵەتی بۆ مسۆگەر دەکردن.
ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخراوە سیاسییەکانیانەوە بوو کە پێکهاتبوون لە پارتی کۆنگرەی گەلی گشتی و کۆمەڵەی چاکسازیی یەمەن (ئەلئیسڵاح)، هەروەها لە ڕێگەی سەرچاوە ڕاگەیاندنەکانیان و تۆڕەکانیان لە "فیرقەی یەکەمی زرێپۆش" و "پاسەوانی کۆماری"، جگە لە میلیشیا چەکدارە نایاساییەکان کە ڕێکخراوی قاعیدە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی یەکێک بوو لەوان، کە وەک درێژکراوەی یەکێک لەم لایەنانە سەیر دەکرا و بۆ بەدیهێنانی ئامانجی جیاواز بەکاردەهێنرا. بەهۆی هەبوونی دوژمنی هاوبەش لە نێوانیاندا، ساڵح خۆی لە هاوپەیمانێتییەکدا لەگەڵ گرووپی حوسییەکاندا دۆزییەوە.
لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٤دا، حوسییەکان کۆنترۆڵی سەنعایان کرد.[١٣][١٤] عەبد ڕەببو مەنسوور هادی و خالید بەحاح، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.بەڵام دەسەڵاتی حوسییەکان دانپێدانانی نێونەتەوەیان بەدەستنەهێنا. دانوستانەکان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی بۆشایی سەرۆکایەتی و حکومەت سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام جەمال بنعومەر، نێردراوی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە نزیکبوونەوەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کردبوو ئەگەر هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستانى سعودییە نەبوونایە.[١٥]
هاوپەیمانێتییەک بە سەرکردایەتی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانلە ٢٦ی ئاداری ٢٠١٥وە کەمپینێکی ئاسمانیان لە شەڕی ناوخۆییی یەمەن دەستپێکردووە کە بە پلەی یەکەم هەمان لایەنەکانی قەیرانی ٢٠١١ دەگرێتەوە، جگە لە جیاخوازان و گرووپە جیهادییەکان، لە بەرامبەر حوسییەکان و عەلی عەبدوڵڵا ساڵحدا.[١٦] حکومەتی دانپێدانراوی نێونەتەوەىى ڕۆڵێکی ڕەمزی دەگێڕێت، و لە دوای پەرەسەندنی شەڕەکەوە لە ڕیاز نیشتەجێیە، بێ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێکی هەبێت بەسەر میلیشیاکانی سەر بە پارتی ئیسڵاح لە باکوور و جوداییخوازەکان لە باشوور.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی نۆ هەزار حاڵەتی برینداربوون و گیانلەدەستدان لە نێوان مەدەنییەکاندا پشتڕاستکراوەتەوە، کە بەپێی خەمڵاندنە پارێزگاکان (کەمترین پێشبینی) لانیکەم ٣,٠٠٠ کەسیان لێ کوژراوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوپەیمانیی سعودی بەرپرسیارە لە دوو هێندەى ژمارەی قوربانیانی مەدەنی بەراورد بە سەرجەم هێزەکانی دیکە لە کوژرانى مەدەنییەکان. ژمارەی ئاوارەکان تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ گەیشتە دوو ملیۆن و نیو کەس. لە هەمان کاتدا، گەلێک شوێنی شوێنەواریی سەردەمە جیاوازەکانی مێژوو بەر تێکدانی بەشێکى یان تەواوەتی کەوتن، جگە لە بەئامانجگرتنی سیستماتیکی مەزارگە سۆفییەکان لە لە هەدراماوت. وڵاتی کووەیت میوانداری دانوستانەکانی کرد بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان دوو شانددا، کە یەکێکیان نوێنەرایەتی ئەو حکومەتەی دەکرد لە ڕیاز نیشتەجێیە و ئەوی تریان نوێنەرایەتی حوسییەکان و پارتی کۆنگرەی گەلی گشتی دەکرد، و ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد، نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی دوای مانگێک لە ڕێکەوتی شەشی ئابی ٢٠١٦ ڕاگەیاند.
جوگرافیا
[دەستکاری]شوێن
[دەستکاری]لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و باکوری خۆرئاوا عەرەبستانی سەعوودییە، لە باشوور وڵاتی سۆمالیایە، لە ڕۆژاوا دەریای سوورە و لە ڕۆژهەڵاتیش وڵاتی عومانە.
سنوور
[دەستکاری]درێژیی هێڵی سنووری نێوان یەمەن و عەرەبستانى سعوودى نزیکەی ١,٤٥٨ کم دەبێت، و ٢٨٨ کم لەگەڵ عومان لە لای ڕۆژهەڵاتەوە. یەمەن دەڕوانێت بەسەر دەریای سوور و دەریای عەرەب دا، و درێژیی کەناراوەکانی یەمەن دەگاتە ٢٥٠٠ کم.[١٧]
ئاو و هەوا
[دەستکاری]کەشوهەوا لە ناوچە کەنارییەکاندا گەرمە و ڕێژەی شێ بەرزە، لە ناوچە شاخاوییەکاندا مامناوەندە، و لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی وڵاتەکەشدا وشک و گەرمە.
یەمەن لە ڕووی جوگرافییەوە دەتوانرێت دابەش بکرێت بەسەر چوار ناوچەی سەرەکیدا: دەشتە کەناراوییەکانی ڕۆژئاوا، بەرزاییەکانی ڕۆژئاوا، بەرزاییەکانی ڕۆژھەڵات، و بیابانی ڕوبع ئەلخالی لە ڕۆژھەڵات. تیھامە ("زەوی گەرم" یان "خاکی گەرم") دەشتێکی کەناراویی زۆر وشک و تەخت پێکدەهێنێت بەدرێژایی تەواوی کەناراوەکانی یەمەن لەسەر دەریای سوور. سەرەڕای وشکییەکەی، بوونی چەندین گۆماو وا دەکات ئەم ناوچەیە ببێتە ناوچەى زەلکاوى و ببێتە ژینگەیەکی گونجاو بۆ زۆربوونی مێشوولەی ھەڵگری مەلاریا. گردۆڵکە لمییە گەورەکانی شێوە کەوانەیی لەم ناوچەیەدا بوونیان هەیە. بەھەڵمبوون لە تیھامە هێندە زۆرە کە ئەو جۆگانەی لە بەرزاییەکانەوە دێن ھەرگیز ناگەنە دەریا، بەڵام بەشداری دەکەن لە دروستکردنی یەدەگێکی زۆری ئاوی ژێرزەوی. لەمڕۆدا، ئەم ئاوانە بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ مەبەستی کشتوکاڵی بەکاردەھێنرێن. [١٨]
لە نزیک گوندی مەدار، کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر (٣٠ میل) دەکەوێتە باکووری سەنعاوە، شوێنپێی دایناسۆر دۆزراوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ناوچەکە لە ڕابردوودا دەشتێکی قوڕاوی بووە. ناوچەی تیھامە لە قەدپاڵی بەرزاییەکانی ڕۆژئاوا کۆتایی دێت. ئەم ناوچەیە، کە ئێستا بە مەبەستی دابینکردنی خۆراک بە زۆری کراوەتە زەویی پەیژەیی (تەڕاس)، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە عەرەبستان بەخۆیەوە دەبینێت؛ بە جۆرێک ڕێژەی بارانبارین بەخێرایی لە ١٠٠ ملیمەتر (٣.٩ ئینج) لە ساڵێکدا بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ٧٦٠ ملیمەتر (٢٩.٩ ئینج) لە شاری تەعز و بۆ زیاتر لە ١٠٠٠ ملیمەتر (٣٩.٤ ئینج) لە شاری ئیب. پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا گەریشن، بەڵام لە شەودا بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

دانیشتوان
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی یەمەن ٢٤,٩٦٨,٥٠٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٣٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ١٩.٤ ساڵە. ھەروەھا ٣٤ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٩]
ئایین
[دەستکاری]بەهاری عەرەبی
[دەستکاری]رۆژی ١١/٢/٢٠١١ لەژێر ناوی (ھەینیی توڕەیی) کە ھاوکاتبوو لەگەڵ رۆژی دەستبەرداربوونی حوسنی موبارەک سەرۆک وەزیران، سەرکردایەتیکردنی خۆپیشاندان لەو وڵاتە لەلایەن لاوانی یەمەن و چەند حزبێکی ئۆپۆزسیۆن بوو داوای گۆڕینی رژێمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆکی یەمەنیان دەکرد کە ماوەی ٣٣ ساڵبوو دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتبووە دەست، بەھەمان شێوە ئەوانیش داواکاری چاکسازی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیان دەکرد ھەروەھا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کاریگەرییەکی بێوێنەو کارای لەسەر گەورەکردنی شۆڕشەکە ھەبوو، ژمارەیەک لەناو دەسەڵاتدا بەدەرکەوتن داوای چاکسازیان دەکردو داوای روخانی دەسەڵاتیان دەکرد ئەوان کۆمەڵەیەک بوون بەناوی (شۆڕشی لاوانی یەمەنی بۆ رووخانی رژێم) پێگەو رۆڵێکی کاریگەریان ھەبوو لە رێکخستنی مانگرتن و بەردەوامی شۆڕشەکە، رۆژی ھەینی ٨/٣/٢٠١١ کە بە (ھەینی شکۆداری) ناسراوەو ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک ھۆزەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان چوونە پاڵ خۆپیشاندەران، پاشان رۆژی ٢١/٣ لیوا موحسین ئەلئەحمەر بەھۆی کاریگەریی قەسابخانەی ھەینی شکۆدار کە ٧٥٢ قوربانی لە مانگرتووان و لاوانی لێکەوتەوە لە گۆڕەپانی تەحریر لە سەنعای پایتەخت ھەڵگیرسانی شۆڕشی رێکخست، دواجار لە کۆشکی کۆماری عەلی عەبدولڵا ساڵح بەھۆی موشەکێکەوە پێکراو رەوانەی نەخۆشخانەکانی سعودیە کرا، پاشان دەستپێشخەرییەکەی کەنداو بووە ھۆی دەستبەرداربوونی لە سەر کورسی دەسەڵات .
پەراوێز
[دەستکاری]- ↑ «انفوجرافيك يوضح بيانات السكان في اليمن والنازحين داخل وخارج اليمن حتى تاريخ ٢ أبريل ٢٠٢١». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ المفصل في تاريخ العرب قبل الإسلام لجواد العلي، الجزء الاول الصفحة 927
- ↑ Wilfried Seipel (Hrsg): Jemen - Kunst und Archäologie im Land der Königin von Saba.
- ↑ K.A. Kitchen,Documentation For Ancient Arabia, Part I Liverpool University Press, 1994, p.135
- ↑ "Arabia Felix."
- ↑ Yemen Ecology & Nature Protection Laws and Regulation Handbook (World Law Business Library)International Business Publications p.59
- ↑ Burrowes, Robert D.; Kasper, Catherine M (٢٠٠٧). «The Salih Regime and the Need for a Credible Opposition». Middle East Journal. ٦١ (2). Middle East Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ «The Salih Regime and the Need for a Credible Opposition on JSTOR». www.jstor.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ theguardian. «Saudi Arabia's rare criticism of Syria reveals their underlying antipathy».
- ↑ اليمن: اختتام الحوار الوطني واتفاق على الفيدرالية نقلاً عن بي بي سي عربي تاريخ الولوج 26 يناير 2014 Error in webarchive template: Check
|url=value. Empty. - ↑ «Yemen Times [ Offline ]». yementimes.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Yemen, the family war». theguardian. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=پێویستی بە|archive-url=ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=(یارمەتی) - ↑ «Yemen's Houthi rebels get boost from country's ousted dictator». Washington Post. ٣١ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Yemen leak: Collusion between Houthis and ex-president Saleh». Middle East Eye. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ [Former U.N. Envoy Says Yemen Political Deal was Close Before Saudi Airstrikes Began «Former U.N. Envoy Says Yemen Political Deal was Close Before Saudi Airstrikes Began»]. Updated April 26, 2015 7:45 p.m. ET. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=پێویستی بە|archive-url=ھەیە (یارمەتی); نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=(یارمەتی) - ↑ «almezmahh.com». ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Saeed Shaher,Biology and status of sharks fishery in Yemen, November, 2007.p.1
- ↑ «Yemen | Yemen Embassy In Islamabad | سفارة الجمهورية اليمنية في إسلام آباد» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ بەختیاری، سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
- Use dmy dates from April 2012
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list
- Webarchive template errors
- وڵاتەکانی ئاسیا
- وڵاتانی لە حاڵی گەشەکردن
- ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- ڕۆژاوای ئاسیا
- وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی عەرەبی ئاخێو
- وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٩١
- یەمەن
- وڵاتەکانی ئەفریقا
- کۆمارە ئیسلامییەکان
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٩٠
- نزیک وڵاتانی ڕۆژهەڵات
- نیمچەدوورگەی عەرەبی
