عەبدولحەمیدی دووەم
![]() | |
![]() | |
شازادە عەبدولحەمیدی لە «قەڵای مورال» لە سکۆتلاند لە ساڵی ١٨٦٧ز | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٨٤٢ |
مردن | ١٩١٨ |
پێش خۆی | موڕادی پێنجەم |
دوای خۆی | محەممەدی پێنجەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدولمەجیدی یەکەم |
دایک | تیرموژگان |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
عەبدولحەمید کوڕی عەبدولمەجیدی یەکەم سوڵتانی سی وچوارەمە لە سوڵتانە عوسمانییەکان، ودواین سوڵتانە کە بەکردار حوکمی کرد بێت، ویەکێکە لە زیرەکترین سوڵتانەکانی عوسمانی لە دایک بووە لە ٢١ی ئەیلوولی ١٨٤٢ز، و حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٨٧٦ز، ولە تەختی دەسەڵات دوور کەوتەوە ساڵی ١٩٠٩ز، ولە ژێر نیشتەجێبوونی دیاری کراودا مایەوە تا وەفاتی کرد لە ١٠ی شوباتی ١٩١٨ز.
سوڵتان عەبدولحەمید لە کۆشکی سوڵتانی خوێندویەتی ولەگەڵ تورکیدا زمانی فارسی وعەرەبی وفەڕەنسی خوێندووە وھەروەک مێژوو وئەدەبی خوێندووە وگرنگییەکی زۆری داوە بە شیعر.
سوڵتان ڕۆحێکی چاکسازی بڵاوکردەوە وپایەی سەدری ئەعزەمی دا بە مەدحەت پاشا یەکێک لە سەرکردەکانی چاکسازی فەرمانی دەرکردنی دەستووری نوێی دا وئیشی پێ بکرێت، ودەستورەکە وەرگیرابوو لە دەستووری وڵاتە ئەورووپییەکان وەک بەلجیکا و فەڕەنسا وئەوانی تر.
ھەندێک ئەیناسن بە (ئولو خاقان) واتە (پاشای مەزن) و لە ڕۆژاوا ناسراوە بە (سوڵتانی سوور) بە بیانوی کوشتارگەی ئەرمەن کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ڕوویدا کە بۆخۆی خەتای ئەرمەنەکان بوو لە ڕاستیدا.
زۆربەی موسڵمانان بە دوایین خەلیفەی تەواوی موسڵمانانی دادەنێن، کە ھیمەتێکی بەرزی ھەبوو لە کێشە ئیسلامییەکاندا، وپڕۆژەی سکەی ئاسنی حیجازی لێدا کە مەدینە بە دیمەشقەوە دەبەستێت وئەیویست ئەو خەتە درێژکاتەوە بۆ ھەریەک لە ئەستەنبوڵ و بەغدا کە لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەم ئینگلیز پڕۆژەکەیان لەناوبرد چونکە لەوەدەترسان ئەو پڕۆژەیە جیھانی ئیسلامی بەیەکەوە گرێ بدات.
بەشێک لە نەتەوەی عوسمانی پێشوازی گەڕانەوەی حوکمی دەستووریان کرد دوای دوورخستنەوەی سوڵتان عەبدولحەمید، لە کاتێکا زۆربەی موسڵمانان تا ئێستا ڕێز لەم سوڵتانە دەنێن کە دەسەڵاتی لە دەست دا لە پێناو خاکی فەلەستیندا کە ڕازی نەبوو بیفرۆشێت بە سەرکردەکانی سەھیۆنییەت ئەوەش گەورەترین شکۆمەندی بوو بۆ ئەو سوڵتانە.
ژیانی
[دەستکاری]عەبدولحەمیدی دووەم لە دایک بووە لە ٢١ی ئەیلوولی ١٨٤٢ز، کوڕی سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم بوو، ولە تەمەنی ٧ ساڵیدا بووە دایکی کۆچی دوایی کردووە، عەبدول مەجید پەروەردەبوونی دایە دەستی ژنی باوکی کە گرنگی پێدا وخۆشی دەویست وڕێگەی گەیشتن بە تەختی دەسەڵاتی پێدا لەبەر ئەوە ناسرا بە (سوڵتانی دایکی).
سوڵتان عەبدولحەمید ھەردوو زمانی (عەرەبی وفارسی) فێر بوو وکتێبی ئەدەب ودیوانی شیعری خوێندوە.
عەبدولحەمید ناسرا بوو بە وەرزش کردن وئەسپ سواری وپارێزگاری کردن لە پەرستنەکان ودروشمە ئیسلامییەکانی ودوورکەوتنەوە لە مادە بێ ھۆشکەرەکان وحەز بە تەنیایی کردن. عەبدولحەمید دارتاشێکی لێھاتوو بوو، وشوێنێکی ئیشی بچووکی لە باخچەی کۆشکەکەیدا لە ئەستەنبوڵ، وچەندین ئارەزووی جیاوازی ھەبوو لەوانە وێنە گرتن وھەستاوە بە وێنەگرتنی ھەموو لایەکی ئەستەنبوڵ ولە ئەلبومێکدا کۆی کردونەتەوە کە لە ١٢ بەرگ پێک ھاتووە وئەلبومەکە لە کتێبخانەی کۆنگرێس لە واشنتۆن لە بەشی تورکی ھەواڵی جیھاندا پارێزراوە، وھەروەک گرنگی دەدا بە ئۆپێرا، ونوسینگەیەکی ھەبوو بۆ وەرگێڕان و شەش وەرگێڕ ئیشیان تیا دەکرد وسەرسام بوو بە چیرۆکەکانی شارلۆک ھۆڵمز وشاعیر بووە وەک سوڵتانە عوسمانییەکانی تر.
ماوەی دەسەڵاتی
[دەستکاری]سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم خەلافەتی گرتە دەست لە ٣١ی ئابی ١٨٧٦ز، ودەسەڵات لەوپەڕی خراپی دا بوو لەو کاتانە، لە ناوخۆ ودەرەوە، لە ھەمان ساڵدا دەوڵەتی عوسمانی کەوتە ئەزمەیەکی ئابورییەوە لە ماوەی حوکمی سوڵتان عەبدول عەزیز کە کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەرەقی توانیان لای بدەن لەسەر حوکم ساڵی ١٨٧٦ز بە پیلانێک کە ھەندێک لە پیاوەکانی کۆشک ڕێکیان خستبوو، ولە دوای ئەو موڕادی پێنجەم برای عەبدولحەمید دەسەڵاتی گرتە دەست، دوای ماوەیەکی کەم لادرا کە نزیکەی ٣ مانگ و٣ ڕۆژ بوو ماوەکەی، سوڵتان عەبدولحەمید حوکمی گرتە دەست دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەرەقی ڕێکەوت لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی عوسمانییە ئازادەکان، ومەدحەت پاشای نەفی کرد بۆ تائیف.
خراپی بارودۆخی دەرەوە
[دەستکاری]وڵاتەکانی ڕۆژاوا ڕێکەوتن لەسەر لەناوبردنی دەوڵەتی عوسمانی کە ناویان نا (میراتی پیاوە نەخۆشەکە)، پاشان بەشەکانی دابەش بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا یاخی بوونی بۆسنە وھەرسک ڕوویدا کە سوپای عوسمانیان شکاند وگەمارۆیان دان لە شاخی ڕەش، وسڕب شەڕیان ڕاگەیاند لە دژی دەوڵەت بە ھێزی ڕێکخراو، وتەقینەوەی شەڕی ڕوسی کە ساڵی ١٨٧٧ز دەستی پێکرد، وفشاری دەوڵەتی ڕۆژاوا مەسیحییەکان لەسەر دەوڵەت بۆ ڕاگەیاندنی دەستوور وچاکسازی لە وڵاتدا، لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆرش لە بولگاریا بە ھاندانی ڕووسیا ونەمسا.
خراپی بارودۆخی ناوخۆ
[دەستکاری]
خەزێنەی دەوڵەت ئیفلاسی کردبوو وقەرز زۆربوو بەسەرییەوە، کە قەرزەکانیان گەیشتبووە نزیکەی ٣٠٠٬٠٠٠ ملیۆن لیرەی تورکی، ھەروەک دەمارگیری نەتەوەیی سەری ھەڵدا وبانگەوازە نەتەوەیییەکان کە ئامانجێکی سیاسیان ھەبوو دەستیان پێکرد، بە ھاندانی دەوڵەتە دوژمنکارەکانی ڕۆژاوا، بە تایبەت ئینگلتەرا، گرنگترین ناوەندی ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت و ئەستەنبوڵ بوو، و مەسیحییەت دەورێکی گەورەی بینی لە دامەزراندنی ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت، بەڵام کۆمەڵەکانی ئەستەنبوڵ چین وئەندامی جیاوازیان لە خۆ دەگرت و یەھودی دەورێکی گەورەی ھەبوو لە دروستبوونیان لە گرنگترین ئەو کۆمەڵانەش کۆمەڵەی تورکیای لاوان بوو کە لە پاریس دامەزرا ولقی ھەبوو لە بەرلین وئەستەنبوڵ، بەسەرکردایەتی ئەحمەد ڕەزا بەگ، کە کاریگەر بوو بە ئەورووپا وبە بیرۆکەی شۆڕشی فەڕەنسی، وئەم کۆمەڵانە بە دەستی ماسۆنی جیھانی بەڕێوەئەبران، ھەر لە کاروبارە ناوخۆ خراپەکان، پیاوانێک بوون کە ڕۆڵێکی ترسناکیان ھەبوو لە دەوڵەتدا کە کاریگەر بوون بەو پێشکەوتنەی لە ئەورووپا ڕوویدا بوو، کە دووربوون لە ناسینی ئیسلام، وخەلیفەکانیان تۆمەتبار دەکرد بە حوکمی تاکە کەسی ودیکتاتۆری وداوای دانانی دەستووریان دەکرد بۆ دەولەت لەسەر شێوەی دەستوورە ئەورووپییە مەسیحییەکان وئیشکردنیان بە شەریعەتی ئیسلامی ڕەت دەکردەوە.
چاکسازی دەستووری
[دەستکاری]لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید سەعید نورسی زانای کوردی و یەکێک لە دیارترین سەرکردەی ڕێگە ئایینییەکان وزۆری تر بانگەوازی چاکسازی دەستوور وفێربوونیان کرد، وکردنەوەی زانکۆ لە شاری ڤانی تورکی بۆ ڕاپەڕینی زانستی، وکاتێک سوڵتان عەبدولحەمید ئەم داواکاریانەی ڕەت کردەوە، سەرکردەی ڕێبازە ئایینییەکان پاڵپشتی کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەڕەقیان کرد کە داوای چاکسازی سیاسی وکۆمەڵایەتی دەکرد ودژایەتی سوڵتان عەبدولحەمیدیان دەکردە وئەو کۆمەڵەیە ساڵی ١٩٠٨ز کودەتایەکیان کرد بەسەر سوڵتان عەبدولحەمید لەژێر دروشمی (ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی) وکودەتاکارەکان بەڵێنی سنووری جیاکردنەوەیان دا لە ماف وئەرکدا لەسەر بنەمای نەژاد وئایین.
لە گرنگترین ئیشەکانی
[دەستکاری]

لە ناوەندی ئەم ھەموو ئاڕاستە وشەپۆلە جیاوازانەدا سوڵتان عەبدولحەمید حوکمی کرد، ودەستی بە ئیش کرد بەپێی ئەم سیاسەتەی خوارەوە؛
- ھەوڵیدا ھەندێک لەوانەی دژایەتی دەکەن بباتە ڕیزی خۆیەوە، وھەوڵی تەواوی خۆیدا کە دایان نێت لە پایەیەکێدا کە ڕازیان بکات وەک غازی عوسمان پاشا وئەحمەد پاشا موختار.
- بانگی ھەموو موسڵمانانی جیھانی کرد لە ئاسیای ناوەڕاست ولە ھند وچین وناوەڕاستی ئەفریقا وئەوانی تر بۆ یەکڕیزی ئیسلامی، ودروشمە بەناوبانگەکەی بڵاوکردەوە (ئەی موسڵمانانی جیھان یەکگرن)، وخوێندنگەیەکی بۆ بانگەوازکارە موسڵمانەکان بنیاتنا کە دەرچووانی بڵاوبوونەوە بە ھەموو لایەکی جیھانی ئیسلامیدا، بەڵام ھێزەکانی دەرەوە ھەستان بە ڕاپەڕین لەو بانگەوازە ودژایەتی کردنی.
- زۆر لە زانا وکەسایەتییە موسڵمانەکانی لە خۆی نزیک کردەوە وگوێی لە ڕێنمایی وئامۆژگارییەکانیان گرت.
- ئیشی کرد لەسەر ڕێکخستنی دادگا وئیشکرن بەپێی شەریعەتی ئیسلامی.
- ھەستا بە چەند چاکسازییەک وەک دەستگرتن بەسەر ڕەشوە وگەندەڵی بەڕێوەبردن.
- زۆر خوێندنگە وکۆلێژ وخولی زانستی کردەوە، وگرنگی دا بە بنیاتنانی ڕۆشنبیری ھاووڵاتی عوسمانی وڕاھێنانی تا ئامادەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی وڵات لە داھاتوو، وزۆربەی ئەو کادێرانەی لە سەردەمی ئەودا فێربوون بەشداریان کرد لە شەڕی جیھانی یەکەم.
- مامەڵەی لەگەڵ کەمایەتی وڕەگەزە ناتورکییەکاندا دەکرد بە مامەڵەیەکی تایبەت، تا بیرۆکە دەمارگیرییەکان لاواز بکات، وچاوی داخست لە زۆر زەرەر گەیاندنەکانیان وەک ئەو ترسەی کە پیاوەکانی ئەرمەن بڵاویان دەکردەوە، وەک ھەوڵی ئەرمەن لەگەڵ یەھودا بۆ تیرۆرکردنی کاتێک لە نوێی جومعە دەردەچێت، ئەمەش بۆ ئەوە بوو تا ڕێگە نەدات دەوڵەتە بیانییەکان دەست وەردەنە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتەکەی.
- گرنگی دا بە ڕاھێنانی سوپا وبەھێزکردنی ناوەندی خەلافەت.
- گرنگی دا بە قەرزەکانی دەوڵەت وتێکۆشا بۆ کەمکردنەوی.
- سوور بوو لەسەر تەواوکردنەی پڕۆژەی خەتی سکەی ئاسنی حیجاز کە دیمەشق ومەدینە بەیەکەوە دەبەستێت، کە ئەم پڕۆژەیەی وا دەبینی کە پەیوەندی نێوان موسڵمانان بەھێز دەکات، ئەو پەیوەندییەی کە وەک بەردێکی بەھێز ھەموو فێڵ وخیانەتەکانی ئینگلیزی لەسەر دەشکێت، بەپێی بیروڕای سوڵتان.
- دەزگایەکی زانیاری دامەزراند وگەشەی پێدا تا بگاتە ئاستی دەزگا فەرەنسی وئینگلیزییەکان.
- شانۆی کۆشکی ئەستێرە بە فەرمانی ئەو دروست کرا، ودوای چاکسازییە پێویستەکانی و مۆزەخانەکە کرایەوە وەک مۆزەخانەی ھونەر وشانۆ.
ڕووداوی ئەرمەن
[دەستکاری]قبوڵکردنی دەوڵەتی عوسمانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئەرمەنی لە ناوەندەکەیدا (ویلایەتی شەشەم لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ) ولەو ناوچانەی موسڵمانان زۆربەی دانیشتووانی پێک دەھێنن وەک کرداری خۆکوشتن بوو بۆ دەوڵەتی عوسمانی، ژمارەی ئەرمەن (بەپێی سەرژمێری بیانی وعوسمانی) لە نێوان ملیۆنێک وسەد ھەزار بۆ ملیۆن ونیوێک بوون لە ھەموو خاکەکانی دەوڵەتی عوسمانی، لەبەر ئەوە سوڵتان نە گوێیدا بە فشاری دەرەوە ونە بە ھەڕەشەکانی ئینگلترا وناردنی کەشتیگەلەکانی جەنق قەلعە، وئەو ڕێکخراوە چەکدارانە ھەوڵی کوشتنی سوڵتانیان دا لە ساڵی ١٩٠٥ بەڵام سوڵتان ڕزگاری بوو، وتاوانبارەکە گیرا بەڵام سولتان لێی خۆش بوو.
لابردنی و مردنی
[دەستکاری]دوورخرایەوە ولابرا لە پایەکەی لە ساڵی ١٩٠٩زایینی بە زوڵم و ستەم لەکار لابردرا و محەممەد ڕەشادی برای خرایە جێگەی. سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم کۆچی دوایی کرد لە مەنفا لە ١٠ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ز.
لە وتەکانی
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- الدولة العثمانیة وعلاقاتھا الخارجیة - المکتب الإسلامی - دمشق - ١٩٨٠م.
- نظریة الخلافة الإسلامیة - د. محمد عمارة - دار الثقافة الجدیدة - القاھرة.
- مذکرات تشرشل - منشورات مکتبة المنار- بغداد.
- العرب والعثمانیون - د. عبد الکریم ڕافق - الطبعة الأولی - ١٩٧٤م.
- یقظة الإسلام فی ترکیا - أنور الجندی - دار الأنصار - القاھرة - ١٩٧٩م.
- الصھیونیة والإسلام - أنور الجندی - دار الأنصار - القاھرة - ١٩٧٣م.
- إسرائیل الکبری - دراسة فی الفکر التوسعی الإسرائیلی - منظمة التحریر الفلسطینیة - مرکز الأبحاث - کتب فلسطینیة - بیروت - ١٩٦٨م.
- مذکرات مصطفی کمال - بیروت.
- واقع المسلمین وسبیل النھوض بھم - أبوو الأعلی المودودی - مؤسسة الرسالة - ١٩٧٥م.
- المذکرات السیاسیة للسلطان عبد الحمید الثانی - مؤسسة الرسالة - بیروت - ١٩٧٧م.
- مذکرات السلطان عبد الحمید الثانی - ترجمة محمد حرب عبد الحمید - دار الأنصار - القاھرة - ١٩٧٨م.
- صحوة الرجل المریض أو (السلطان عبد الحمید الثانی ومشروع الجامعة الإسلامیة) - رسالة ماجستیر فی التأریخ الإسلامی من تألیف موفق بنی المرجة - ١٩٧٩م.
- موقع قصة الإسلام: السلطان عبد الحمید الثانی فی المیزان
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی سیاسەت