مارکۆ پۆلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مارکۆ پۆلۆ

مارکۆ پۆلۆ جیھانگەڕ و شوێندۆزەرەیەکی جیھانییە لە ساڵی ١٢٥٤ ز. لە ئیتالیا، شاری ڤینیسیا لەدایک بووە، کتێبێکی بەناوبانگی ھەیە بەنێوی «گەشتەکانی مارکۆ پۆلۆ» کە باس لە گەشتەکانی ناوبراو دەکات بۆ ناو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست. مارکۆ پۆلۆ له باوکی و مامییەوه فێری بازرگانی بوو، نیککۆلۆ و مافیۆ که به ئاسیادا گەشتیان کردبوو، قوبڵای خانیان دیتبوو. له 1269 دا گەڕابوونەوه ڤێنیز و بۆ یەکەم جار به دیتنی مارکۆ پۆلۆ شاد بووبوون. پاشان هەرسێکیان دەستیان به گەشته گەورەکەیان بەرەو ئاسیا کرد و پاش 24 ساڵ. لە گەڕانەوەدا دیتیان که ڤێنیز له گه ڵ جینوادا له جەنگدایە.