دەروازە:مێژوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژوو چییە؟

وێنەی (کاتژمێری فیل) کە یەکێکە لە داھێنانە گەورەکانی زانای کورد ئەلجەزیری
وێنەی (کاتژمێری فیل) کە یەکێکە لە داھێنانە گەورەکانی زانای کورد ئەلجەزیری

مێژوو یان دیرۆک کۆڵینەوەی ڕابردووی مرۆڤە. کەسانێک کە سەبارەت بە مێژوو دەنووسن پێیان دەوترێت مێژووناس یان دیرۆکناس. مێژوو گۆڕەپانێکی کۆڵینەوەیە کە بۆ بەدواداچوون و شیکردنەوەی پاشیەکیی ڕووداوەکان لە چیرۆکەکان کەڵکوەردەگرێت و ھەندێجار تێدەکۆشێت شێوەئاساکانی ھۆ و بەرھۆ کە ڕووداوەکان دەستنیشاندەکەن بپشکنێت.

مێژووناسان سەبارەت بە سروشتی مێژوو و بەسوودبوونی لەگەڵ یەکتر دەدوێن.

لە کوردیی باکووریدا، وشەی دیرۆک بەکاردەھێندرێت. دوو تیۆری لەسەر وشەی دیرۆک ھەیە. بەپێی یەکێکیان، دیرۆک لە "دوور"ەوە دێت کە لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی شێوەزاری کوردیی باکووریدا وەکوو "دیر" یان "دویر" دەوترێت. تیۆرییەکەی تر لەو باوەڕەدایە کە وشەی دیرۆک لە وشەی "چیرۆک"ەوە ھاتووە. ئەم تیۆرییە دووھەمە زۆرتر ڕێیتێدەچێت چونکو وشەی History ژی لە گەلەک زماناندا واتای چیرۆکیش دەدات.

لە کوردیی ناوەندیدا، وشەی مێژوو بەکاردەھێندرێت کە لە وشەی "مێژ"ەوە وەرگیراوە کە واتە کاتێکی دووری پێش ئێستا.

ھەروەھا ھەندێجار، بەتایبەت لە دەقە کۆنەکاندا، وشەی تاریخ بەکاردەھێندرێت کە عەرەبییە.

وشەی History ژی لە یۆنانییەوە ھاتووە: ἱστορία، دەخوێندرێتەوە: ھیستۆریا، واتە لێپرسێنەوە.

زیاتر...


ھەنووکە ٢٬٧٢٧ وتار لە دەروازەی مێژوودا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

پێترا یان بەترا شوێنەواری شارێکی مێژوویییە لە پارێزگای مەعان لە باشووری شانشینی ئوردونی ھاشیمی ھەڵکەوتووە. بەھۆی تەلارە داتاشراوەکانی لە شاخ و گاشەبەردەکانی لەگەڵ کەناڵە ئاوەڕۆیە دێرینەکانی ناوبانگی دەرکردووە. لەکۆندا پێیان دەگوت «پەمەیی» یان بە «شارە پەمەیییەکە» بانگیان دەکرد، کە ئەمەش بەھۆی ڕەنگی تاوێرەکانییەوە بوو.

زیاتر...

سەردەمە مێژوویییەکان

بانی خانوویەکی سەردەمی ئاسن لە ئەورووپا
بانی خانوویەکی سەردەمی ئاسن لە ئەورووپا

سەردەمی ئاسن سەردەمێکە لە سەردەمانی پێش مێژوو (١٢٠٠تا ٥٠ی پ.ز) کە بە کانزای ئاسن پێناسە دەکرێت و بە دوای سەردەمی برۆنز دێت. وادەی ئەم سەردەمە کۆتایە و بە گوێرەی جوگرافیا کاتی دۆزینەوە و بە کارھێنانیشی جیاوازە.

ئاسن لە ١٨٠٠ تا ١٢٠٠ی پ.ز لە ھیندستان بە کار ھێنراوە. ئەم ئالیاژە لە ئەورووپای ناوەندی واتە ھالشتات ٨٠٠ تا ٤٥٠ی پ.ز دەست پێ دەکات. لە بریتانیا لە سەدەی پێنجەمی پ.ز دەست پێ دەکات کە ئاماژە بە سکۆتلەند دەکرێت پاش ئەوەی ڕۆمەکان دەستیان بە سەر بریتانیا داگرت.

سەردەمی ئاسن گۆڕانێکی گەورەی لە ژیانی مرۆڤی پێش مێژوو دروستکرد. لەم سەردەمەدا زمان، چاند، ڕێبەرایەتی کۆمەڵگا، نەریتەکان و خوداکان و یاساکان زیاتر دێنە بەر چاو و گەشە دەکەن. ھەروەھا وەرزێڕی دەڕواتە قۆناخیکی نوێوە.

وێنەی ھەڵبژێردراو

وێنەی کۆمەڵێک لە سەرکردە سەربازییەکانی کۆماری مەھاباد

ئایا زانیوتە؟

لەم مانگەدا

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

عەبدول ڕەحمان کوڕی معاویە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک، لە دایک بووە ساڵی ٧٣١ز و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٨٨ز ناسراوە بە بازی قوڕەیش, یەکێک لەبەرپرسە ئەمەوییەکانی کە پاڵێوراوە بۆ خەلافەت لە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق, ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیکی باپیرەی دەیەم خەلیفەی ئەمەویەکان بووە, عەبدول ڕەحمان ھەڵھات لە دەستی عەباسیەکان لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان, و چووە ئەندەلوسەوە وناونرا بە عەبدول ڕەحمان داخل, وماوەی خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس تەواو کرد، حوکمی کرد لە نێوان ساڵانی ٧٥٦-٧٨٨ز. لە ساڵی ٧٥٥ز عەبدول ڕەحمان داخل بە سوپا بەھێزەکەیەوە وسەرکردەکانی کە لەگەڵی بوون لە گەرووی جەبەل تاریقەوە چووە ئەندەلوسەوە بە شکۆ و مەزنی فاتحە سەرکەوتووەکانەوە و لایەنگرانی پەیوەندیان پێوە کرد و ھەموو وڵاتەکانی ڕێگەکەی مل کەچ بوون بۆی وڕۆیشت بەرەو ئیشبیلیە و دەستی بەسەراگرت و خەڵکەکەی موبایەعەیان پێدا، پاشان سەرکەوتوو بوو لە چوونە ناو قوڕتوبەی پایتەختەوە، دوای ئەوەی ھیزەکانی یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری شکاند لە شەڕی مەساڕە لە ھەمان ساڵدا تا دەستی گرت بەسەر ھەموو ئەندەلوسدا.

زیاتر...

کوردستان

نەورۆز لە کوردەواریدا جێژنێکی تایبەتە و مێژوویەکی کۆنی ھەیە. لە ھەموو شوێنەکانی کوردەواریدا ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێ. یەکێ لە خاڵە ھاوبەشەکان لە نێوان زۆربەی کوردەواریدا ئاگر ڕۆشن کردنی نەورۆزە. یەکەمین نووسەری کورد کە بە کوردی باسی دابونەریتی نەورۆزی کردبێ ئەحمەدی خانی بووە. زۆرێک شاعیرانی تری کوردیش ھۆنراوەیان بۆ نەورۆز داناوە. ئاگر ھێمای نەورۆز لەلای کوردەکان،ھەموو ساڵێکیش بە ئاگر یادی دەکەنەوە.

زیاتر...

مێژوو بەپێی بابەت

زانست پەیکەرێکە پێکھاتوو لە زانین سەبارەت بە جیھانی سروشتی کە لەلایەن کۆمەڵەیەکی جیھانی لە لێکۆڵەرانی کەڵکوەرگر لە پێڕەوی زانستی، کە پێداگرە لەسەر ڕوانین، ڕاڤە و پێشبینیی جیھانی ڕاستەقینە لەڕێگەی تاقیکردنەوەوە، بەرھەمھاتووە. شۆپاندنی چاوگەکانی زانستی نوێ بەھۆی زۆر دەقی گرنگەوە کە لە جیھانی کۆنەوە ماون گەنگازە. وشەی زانستیار (scientist) تاڕادەیەک تازەیە - یەکەمجار لە سەدەی نۆزدەھەمدا بەکارھێنرا - و لە دەقە کۆنەکاندا وەبەرچاوناکەوێت. پێشتر تۆژەرانی سروشت بە خۆیانیان دەوت فەیلەسووفی سروشتی. ئەگەرچی تۆژینەوەی ئەزموونیی جیھانی سروشتی لە سەردەمانی کۆنەوە شرۆڤەکراوە (بۆ نموونە، لەلایەن تالیس، ئەرەستوو و دیترانەوە) و لە سەدەکانی ناوینیشەوە پێڕەوی زانستی بەکارگیراوە، بەڵام ھەڵھاتنی خۆری زانستی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نوێ، لە درێژەی ئەو شتەی کە پێی دەڵێن شۆڕشی زانستی، کە لە سەدەکانی ١٦و ١٧ لە ئەورووپادا ڕوویدا.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە مێژوو ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«کەس ناتوانێت ڕێ لە بەھاری ئازادی ئێمە بگرێت، پێویستە کە نەھێڵین ترس لە ڕێماندا بمێنێت.»

نێڵسۆن ماندێلا

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان