کاردۆخی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

موحەمەد ئەمین کاردۆخی (ناسراوە بە کاردۆخی) (٢٥ی ئازاری ١٩١٦ز - ٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢ز)[١] ناوی تەواوی موحەمەد ئەمین کوڕی شێخ موحەمەد کە کاکە شێخ ناسراوە کوڕی شێخ موحەمەد بەھائەدین کوڕی شێخ عوسمانی سیراجەددینی تەوێڵەیە. دایکی کچی مەلا نەجمەددینی مەلا نەزیرە.

ژیانی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٦ لە تەوێڵە لەدایکبووە، لە پێنج ساڵیدا لای باوکی و خاڵوانی قورئان و کتێبە ئایینیەکانی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٩ لە تەوێڵە چووەتە قوتابخانە لە ساڵی ١٩٣٥ دا خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، پاشان چووەتە بەغدا لە خانەی مامۆستایان وەرگیراوە، لە ساڵی ١٩٣٩ دا خوێندن تەواو دەکا و لە (١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩) دامەزراوە و بووە بە مامۆستا لە تەوێڵە.

ژیانی مامۆستایەتی[دەستکاری]

ژیانی مامۆستایەتی لەم شوێنانە تەواو کردووە. ساڵێک لە تەوێڵە، دە ساڵ لە بیارە، دوو ساڵ لە عەبابەیلێ، ساڵێک لە جافەران، دە ساڵ لە ھەڵەبجە، دوو ساڵ لە سلێمانی، شەش ساڵ لە بەغدا تا لە (١ی نیسانی ١٩٧٠) خۆی خانەنشین دەکا و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، واتە (٣١) ساڵ خزمەتی بووە لە پەروەردەدا. لە ڕێکەوتی (٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢) لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

کاری ھونەری و ھۆنراوە[دەستکاری]

کاردۆخی ھەر بە منداڵی حەزی لە خوێندنەوە و لەبەرکردنی ھۆنراوە بووە بە تایبەت ھۆنراوەکانی حاجی قادر و کوردی و مەولەوی، کاریان تێکردووە.

بەرھەمەکانی[٢][دەستکاری]

ئەوانەی کە تا ئێستا چاپکراون[دەستکاری]

  1. دیوانی (سەیدی ھەورامی) - چاپخانەی کامەرانی سلێمانی ساڵی ١٩٧١.
  2. بەرگی یەکەمی دیوانی (شاھۆ) - چاپخانەی کامەرانی سلێمانی ساڵی ١٩٧٦.
  3. بەرگی یەکەمی دیوانی مەردۆخی - چاپخانەی دار الحریة لە بەغدا ساڵی ١٩٧٨.
  4. بەرگی دووەمی دیوانی (شاھۆ) - چاپخانەی کامەرانی لە سلێمانی ساڵی ١٩٨٠.
  5. لە چاپ دانەوەی دیوانی کاردۆخی بەشی یەکەم و ھەندێ لە بەشی دووەم - چاپخانەی ئۆفسێتی سەرکەوتن لە سلێمانی ساڵی ١٩٨٢.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی: دیوانی کاردۆخی.
  • کتێبی: سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێڵە/لاپەڕە/١١١٠.