پەڕەی semi-protected

ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوردستانی ئێرانەوە ڕەوانە کراوە)
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
کوردستانی ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان2.jpg
وڵاتئێران
پارێزگاکانورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام، ھەمەدان لوڕستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، خووزستان، خۆراسانی باکوور و بەشێک لە مەرکەزی، ئەسفەھان، فارس، بۆشار و خۆراسانی ڕەزەوی
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٦٩٬٤٤٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٤٬٠٣٥ میلی چوارگۆشە)
 (ڕووبەری پارێزگای خوراسانی باکوور و خوراسانی ڕەزەوی حیساب نکراون)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٨ ھەتا ١٠ ملیۆن[١]
١٠ ھەتا ١٢ ملیۆن[٢]
زمانە کوردییەکان و ئایین
 • زمانەکانکوردی (ناوەندی، باکووری، باشووری، لوڕی، بەختیاری، لەکی، ھەورامی)
 • ئایینەکانئیسلام (سوننە، شیعەیارسان، جوولەکە، بەھایی
نەخشەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە قاھیرە لەلایەن ئێلیاس پرێسی مۆدێرنەوە دروست کراوە و بە زمانی فەرەنسی لێی لکێنراوە

ڕۆژھەڵاتی کوردستان، خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە ئێستا لەنێو سنوورەکانی ئێراندایە. دانیشتووانی بریتین لە کوردەکان و سنووری لەگەڵ عێراق، تورکیا و ئازەربایجان ھەیە. پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام، لوڕستان، ھەمەدان، خووزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، و بەشێک لە پارێزگاکانی مەرکەزی، ئەسفەھان، فارس، بۆشار، خوراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی لە خۆدەگرێت.[٣]

ژمارەی کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

ژمارەی کوردەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ١١ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێن. ژمارەیەک لە کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی دەژین کە ئەو بەشە بە خاکی کوردستان ناوی لێنابەن. کرماشان، ورمێ، ھەمەدان، سنە، شاری کورد، ئەھواز، یاسووج، خورەماوە، بوژنۆرد، ئیلام، بۆکان، مەھاباد، سەقز، قۆچان، شیرڤان، پیرانشار، شائاباد، بیجاڕ لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش کورد لە شارەکانی تاران، مەشھەد، کەرەج و… دەژین.

شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەپێی دانیشتوو لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦دا بە ئەم شێوازە بوون:

ڕێزبەندی ناوی شار پارێزگا ژمارەی دانیشتووانی شار ژمارەی دانیشتووانی شارستان جێگەی لە پارێزگادا
١ کرماشان پارێزگای کرماشان ٩٤٦٬٦٥١ ١٬٠٨٣٬٨٣٣ ١
٢ ورمێ پارێزگای ورمێ ٧٣٦٬٢٢٤ ١٬٠٤٠٬٥٦٥ ١
٣ سنە پارێزگای کوردستان ٤١٢٬٧٦٧ ٥٠١٬٤٠٢ ١
٤ خورەماوە پارێزگای لوڕستان ٣٧٣٬٤١٦ ٥٠٦٬٤٧١ ١
٥ بوژنۆرد پارێزگای خۆراسانی باکوور ٢٢٨٬٩٣١ ٣٦٥٬٨٩٦ ١
٦ ئیلام پارێزگای ئیلام ١٩٤٬٠٣٠ ٢٣٥٬١٤٤ ١
٧ بۆکان پارێزگای ورمێ ١٩٣٬٥٠١ ٢٥١٬٤٠٩ ٣
٨ مەھاباد پارێزگای ورمێ ١٦٨٬٣٩٣ ٢٣٦٬٨٤٩ ٤
٩ سەقز پارێزگای کوردستان ١٦٥٬٢٥٨ ٢٣٦٬٤٥١ ٢
١٠ قۆچان پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی ١٠١٬٦٠٤ ١٧٩٬٧١٤ ٥

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ A rough estimate by the CIA Factbook has populations of 14.5 million in Turkey, 6 million in Iran, about 5 to 6 million in Iraq, and less than 2 million in Syria, which adds up to close to 28 million Kurds living in these countries (i.e. in Kurdistan proper and in other parts of the states comprising the area taken together). CIA Factbook estimates as of 2014; Turkey: "Kurdish 18% [of 81.6 million]", Iran: "Kurd 10% [of 80.8 million]", Iraq: "Kurdish 15%-20% [of 32.6 million]" Syria: "Kurds, Armenians, and other 9.7% [of 18 million]".
  2. ^ "The Kurdish population". Fondation-Institut kurde de Paris. 20 December 2016. Retrieved 2017-10-15.
  3. ^ The Kurds and Kurdistan: a selective and annotated bibliography By Lokman I. Meho, Page 1, ABC-CLIO, 1997