بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەقێ تەیران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەقێ تەیران
لەدایکبوون١٥٩٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Bahçesaray لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٦٦٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٧٠ )
Bahçesaray لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەنووسەر، شاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

فەقێ تەیران یا فەقێی تەیران (١٥٦٣ – ١٦٤١)[١] ھۆنراوەنووسێکی ناوداری کلاسیکی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شیعری نووسیوە.

ناوی (محمدە) خەڵکی قەزای (مۆکس)ی ناوچەی هەکارییە،زۆربەی ژیانی لە مۆکس بردۆتە سەر لە گوندی (وەرەزوور)، نازناوی شیعری (میم و حێ م.ح) بووە.[١]

لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمەوە ناو و ناوبانگی ئەم شاعیرە کەوتۆتە ناو تۆمارکراوەکانی کوردناسانی ئەوروپا، (ئەلیکسەندەر ژابا) دەڵێ: فەقێ تەیران سێیەمین شاعیرە کوردە لە دوای عەلی حەریری و مەلای جزیرە لە باکوری کوردستان.

ژیاننامە

[دەستکاری]

فەقێ تەیران زۆر کەم لەسەر ژیانی نووسراوە، گوتراوە کە لە کاتی لاویدا دۆستی مەلای جزیری بووە، ئەوەی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ جزیری ماوەتەوە وتووێژێکی شێعرییە لە نێوان ئەم دوو شاعیرەدا،[١]

مارف خەزنەدار ماوەی ژیانی بە ١٥٦٣ تا ١٦٤١ دیاری کردووە،[١] بەڵام کوردۆ ئەم ماوەیەی بە ١٥٩٠ تا ١٦٦٠ تۆمار کردووە.[٢]

ھۆنراوەکانی فەقێ تەیران بە کوردیی باکوورین و لەسەر کێشی بڕگەیی نووسراون. نموونەیک لە ھەلبەستی ھای ئاڤ

  • ھای ئاڤ و ئاڤ ھای ئاڤ و ئاڤ
  • ما تو ب عەشق و موحبەتێ
  • مەوج و پێلان تاڤێی بەلاڤ
  • ب سەکنە و بێ ڕاحەتێ
  • ژ عەشقا کێ ھەر تێی و تێی
  • ھەتا کەنگێ ھەر بێی و بێی
  • بۆ من بێژا حەیرانێکێ
  • دا ئەز بزانم قسەتێ
  • لازم تە مەحبووبەک ھەیە
  • یان دۆست و مەتلووبەک ھەیە
  • یان مەتل و مەنسووبەک ھەیە
  • لەوا بێ لباس و کیسوەتێ

میرات

[دەستکاری]

فەقێی تەیران لە چەرخی خۆی و دوای مردنیشی ناسراو بووە. ئەحمەدی خانی لە شێعری خۆیدا ئاماژە بە ناوی فەقێی تەیران دەکات.[١][٣] بڕێک لە شێعرەکانی فەقێی تەیران کراون بە گۆرانی.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.
  2. Qanatê Kurdo, Tarîxa edebiyata Kurdî, 2 vols. , Stockholm, 1983-85.
  3. «Encyclopedia Iranica: Kurdish Written Literature».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]