ئیسلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئیسلام
IslamSymbol ر.png
مانگ و ئەستێرە، یەکێک لە ھێماکانی ئیسلام
ئایین ئیسلام
سەرکردە محەممەدی کوڕی عەبدوللە
شوێنی دەرکەوتن مەککە، حیجاز، ڕۆژاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی
درێژبوونەوە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئاسیای ناوەڕاست، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، وڵاتەکانی بەلقان، و کەمایەتی لە ھەموو وڵاتەکانی جیھان.
ژمارەی بڕوادارانی ١٫٩ ملیار شوێنکەوتوو[١][٢]
دامەزرێنەر محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا
شوێنە پیرۆزەکان -مزگەوتی حەرام، مەککە،

- مزگەوتی پێغەمبەر، مەدینە،
- مزگەوتی ئەقسا، قودس،
 فەلەستین
-

- شوێنەکانی تر
بڕواگەلی ئایینی ئایینە ئیبراھیمییەکان

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە. بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان. ئیسلام بە ١٫٩ ملیار شوێنکەوتوو دوای ئایینی مەسیحییەت بە دووەم گەورەترین ئایینی جیھان دادەنرێت،[٢][٣] یان ٢٤٫٩٪ لە دانیشتووانی جیھان بە موسڵمان دانراون.[٤] مسوڵمانەکان زۆرینەی دانیشتووانی ٤٧ وڵات پێک دێنن.[٥][٦]

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان محەممەد دوایین نێردراو و پێغەمبەری اللە (خوا)یە.[٧] ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر محەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی محەممەد (سوننەت) دێت.[٨][٩][١٠] ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش محەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.[١١][١٢][١٣][١٤][١٥]

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن. ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ١٣٪ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٢٥٪ لە باشووری ئاسیا، ٢٠٪ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٢٪ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٤٪ لە وڵاتەکانی تری باشووری ئاسیا و ١٥٪ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕووسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتووانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٬٩ ملیارد کەس بەم شێوەیە ٢٤٫٩٪ی دانیشتووانی ٤٧ وڵات پێک دەھێنن؛ و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا، ئەمیش بەھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بەھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئایینە، ئەمەش وای کردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان.[١٦][١٧][١٨][١٩][٢٠][٢١][٢٢]

ئەرکانەکانی ئیسلام[دەستکاری]

Bismillahir Rahmanir Rahim

کۆڵەکەکانی ئیسلام


Mosque02.svg
کۆڵەکەکانی ئیسلام

ئەڕکانەکانی ئیسلام پێنجن، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەممەد ھاتووە کە بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە:

پێغەمبەری ئیسلام گوتویوتی: ئیسلام لەسەر پێنج بنەما دامەزراوە: شایەتمان، نوێژکردن، دانی زەکات، ڕۆژووی ڕەمەزان و حەج.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦]

  1. شایەتمان: شایەتمان (أشھد ان لا الە الا اللە وأشھد ان محمد رسول اللە) واتە شایەتی دەدەم ھیچ پەرستراوێکی بە حەق نییە بێجگە لە (اللە) و شایەتی دەدەم کە محەممەد پێغەمبەری خوایە.[٢٧]
  2. نوێژ: یەکێکە لە پەرستنەکانی کە موسڵمانان پێی ھەڵدەستن ڕۆژانە، نوێژ فەرزکراوە لەسەر موسڵمانان لە ڕۆژێکدا پێنج جار (بەیانی، نیوەڕۆ، عەسر، ئێوارە، خەوتنان)، و دەبێت موسڵمانان ڕوو بکەنە کەعبە لە مەککە لە کاتی نوێژدا.[٢٨] جگە لە نوێژە فەرزکراوەکان چەند نوێژێکی تر ھەیە وەک نوێژی جەژن و نوێژی مردوو و نوێژەبارانە و ھتد.. لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکاندا بانگ دەدرێت لە کاتی نوێژدا و ھەروەھا نوێژ بە زمانی عەرەبی بە جێ دەھێنریت.
  3. دانی زەکات: بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە داراکان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایان ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە موسڵمانان خۆبەخشانە خۆیان دەیکەن.[٢٩]
  4. ڕۆژوو گرتن: لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان ھیچ خواردن و خواردنەوەیک ناخۆن و ناخۆنەوە لە بەرەبەیانەوە تا خۆراوابوون، ھەروەک پێویستە لە ھەڵەی تر دوور بکەونەوە، و زۆر پەرستن بە ئەنجام بگەیەنن. ڕۆژوو لەسەر کەسانی نەخۆش و گەشتیار نییە و دەتوانن لە کاتێکی تر لە ساڵەکەدا بیگرنەوە، پێش ھاتنی ڕەمەزانێکی نوێ، یان بە بەخشینی ماڵ بە نەداران بۆ ئەوانەی کە نەتوانن بەڕۆژوو بن وەک کەسانی بەتەمەن. ڕۆژوو لای موسڵمانان کارێکی گران نییە، بەڵکو مەبەستێکی ڕۆحی و تەندروستی ھەیە، کە سودێکی تەندروستی زۆری ھەیە ھەروەک وا دەکات کە موسڵمانان یارمەتی ھەژاران بدەن بەھۆی ھەستکردن بە برسێتی، و ھەروەھا دەبێتە ھۆی نزیکبوونەوەی زیاتر لە خوا بە ھەموو مانا باوەڕی و ڕۆحییەکان.[٢٨]
  5. حەج: بریتییە لە سەردانی کەعبە «ماڵی خوا» لە مەککە لە مانگی زیلحەجە. ئەمەش فەرزە لەسەر ھەر موسڵمانێک کە لە توانایدا ھەبێت ئەرکانەکانی حەج بە جێ بھێنێت بە لایەنی کەمەوە جارێک لە ژیانیدا.[٣٠]

بیروباوەڕ[دەستکاری]

بەپێی قورئان، موسڵمانان باوەڕیان بە خودا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و ڕۆژی دوایی ھەیە. موسڵمانانی سوننە قەزا و قەدەریشی بۆ زیاد دەکەن بە گەڕانەوە بۆ وتەیەکی پێغەمبەر محەممەد.[٣١]

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە بێجگە لە اللە ھیچ خودایەکی تر نییە و خودا گەردوون و ھەرچییەکی تێدایە دروست کردووە، قورئانی بۆ محەممەد ناردووە لە ڕێگەی جوبرەیل، کە ئەمەش دوایین پەیامە لەو پەیامانەی کە خودا ناردوونی بۆ پێغەمبەرەکانی، و پێغەمبەرەکان ئەو پیاوانەن کە خودا ھەڵی بژاردوون تا پێغەمبەر بن.

خودا (اللە)[دەستکاری]

بنەمای ئیسلام دادەنرێت بە باوەڕ بوون بە خودای تاک، کە نەمرە و غافڵ نابێت و دادپەروەرە و ستەم لە کەس ناکات، ھیچ ھاوەڵێکی نییە، لە کەس نەبووە و کەسی لێ نەبووە، بەخشندە و میھرەبانە، لە گوناھ خۆش دەبێت و گەڕانەوە وەر دەگرێت و جیاوازی ناکات لە نێوان خەڵکدا تەنھا بە کردەوەی چاک نەبێت. دروستکەری گەردوونە و باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێکیدا، و لە بیروباوەڕی ئیسلامیدا ھیچ شتێک ھاوشێوەی خودا نییە و جیاوازە لە ھەموو دروستکراوانی و دوورە لە پێشبینی بەشەر، موسڵمانان باوەڕیان بە بوونی ھەیە و دەیپەرستن بێ ئەوەی بیبینن، خودا نەوەد و نۆ ناوی ھەیە کە ناسراون بە (ناوە جوانەکانی خودا) کە ئەم ناوانە ستایش و پێداھەڵدان و پیرۆزکردنن کە لە قورئاندا یان لەسەر زمانی یەکێک لە پێغەمبەرەکان ھاتوون.[٣٢]

فریشتە[دەستکاری]

باوەڕ بە فریشتەکان دادەنرێت بە یەکێک لە بنەماکانی ئیسلام. بەپێی قورئان فریشتە ویستێکی سەربەخۆیان نییە، بەڵکوو دروستکراون بۆ گوێڕایەڵی خودا و بەجێھێنانی فەرمانەکانی. ناخۆن و ناخۆنەوە بەڵکوو بەندەی ڕێزلێنراون و لە فەرمانی خودا دەرناچن و سەرپێچی ناکەن. ئەرکی فریشتەکان گەیاندنی نیگای خودا دەگرێتەوە لەگەڵ ھەڵگرتنی عەرش، پیرۆزکردنی خودا، تۆمارکردنی کردەوەی کەسەکان لە چاکە و خراپە، کێشانی ڕۆح کاتی مردن و ھتد. موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە فریشتە لە نوور دروست کراوە، ھەر وەک جنۆکە لە ئاگر دروست کراوە و ئادەم لە قوڕ دروست کراوە.[٣٣]

قورئان[دەستکاری]

موسڵمانان قورئان دادەنێن بە وتەی خودا، و ئایەتەکانی نێرراون بە زمانی عەرەبیی ڕوون بۆ پێغەمبەر محەممەد لە ڕێگەی جوبرەئیل،[٣٤] لە کاتی ناردنییەوە دەوروبەری ساڵی٦١٠ز تا کۆچی دوایی کە دەکاتە ٦٣٢ز، قورئان کۆ کرایەوە لە یەک کتێبدا لە سەردەمی خەلیفە ئەبووبەکردا، و پاشان چەندین نوسخەی لێ گیرایەوە و دابەش کرا لە سەردەمی خەلیفەعوسمانی کوڕی عەفان، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت و خوا دەیپارێزێت، و ھەموو موسڵمانان بە جیاوازی مەزھەب و تایفەوە یەک نوسخەی قورئان کۆیان دەکاتەوە تا ئێستا. قورئان دابەش دەبێت بۆ ١١٤ سوورەت، و ٦٢٣٦ ئایەت لە خۆ دەگرێت، و دادەنرێت بە سەرچاوەی سەرەکی بۆ بنەماکانی ئیسلام و موسڵمانان چۆن باوەڕیان بە قورئان ھەیە بە ھەمان شێوە باوەڕیان بە کتێبەکانی پێشتر ھەیە کە دابەزێنراون لەلایەن خوداوە بۆ سەر ھەندێک لە پێغەمبەران، وەک تەورات کە نێرراوە بۆ مووسا، و زەبوور نێرراوە بۆ داوود، سوحفی ئیبراھیم، و ئینجیل کە ڕەوانە کراوە بۆ عیسای کوڕی مریەم. باوەڕبوون بەم کتێبە (قورئان) مەرجی باوەڕە لای موسڵمانان و ئەوەی نکوڵی شتێکی قورئان بکات بە بێ باوەڕ دادەنرێت.[٣٥][٣٦]

پێغەمبەرەکان[دەستکاری]

پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا ناسراون بەو کەسانەی کە خودا ھەڵی بژاردوون تا پەیامەکەی بگەیێنن، کە ئەوان تەنھا بەشەر بوون بەڵام خودا توانای دروستکردنی موعجیزەی پێ داون تا پێغەمبەرایەتییان بسەلمێنێت، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە ھەموو پێغەمبەرەکان بانگەوازیان بۆ ئایینی ئیسلام کردووە بەڵام بە پەیامی جیاواز، یان بانگەوازیان کردووە بۆ ئەو بنەمایانەی ئیسلام بانگەوازی بۆ دەکات بەڵام بەپێی ھەلومەرجی سەردەمەکانیان و ئاستی نەتەوەکانیان، و کۆتایی ئەو پەیامانە پەیامی محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا بووە، کە موسلمانان بە دوایین پەیام و دوایین پێغەمبەری دادەنێن.

و محەممەد پێغەمبەری ئیسلامە، کە موسڵمانان وەک دامەزرێنەری ئایین سەیری ناکەن، بەڵکوو وەک نوێکەرەوەیەکی ئیسلامی بنەڕەتی و بیروباوەڕی یەکتاپەرستی کە خودا ناردوویەتی بۆ پێغەمبەرەکانی پێشتر وەک ئادەم و ئیبراھیم و مووسا و عیسا و ئەوانی تر. لە ئیسلامدا سەیری محەممەد دەکرێت وەک دوایین و گەورەترین پێغەمبەر. لە ماوەی ٢٣ ساڵی کۆتایی ژیانیدا، یان لە سەرەتای تەمەنی چل ساڵییەوە محەممەد نیگای خودای پێ گەیشت لە ڕیگەی فریشتە (جوبرەیل). موسڵمانان ھەر وەک ئەوەی باوەڕیان بە محەممەد ھەیە باوەڕیان بە ھەموو پێغەمبەرەکانی تریش ھەیە، وەک ئادەم و نووح و ئیبراھیم و مووسا و عیسا و ھتد.[٣٧]

ڕۆژی دوایی[دەستکاری]

ڕۆژی دوایی، یان ڕۆژی قیامەت، یان ڕۆژی دین یان زۆر ناوی تر کە لە قورئاندا ھاتووە، کە ڕۆژی لێپرسینەوەیە بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی، کۆتایی جیھان و تەواو بوونی ژیانی دونیای تێدایە و ھەموو خەڵک کۆ دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە لەلایەن خوداوە پاشان شوێنیان بەھەشت یان جەھەنەم دەبێت، چاکەکاران دەچنە بەھەشتەوە کە جێگەیەکی خۆشە و بەھرەوەر دەبن لە ھەموو خۆشییەک، و ئەوەی کردەوەی خراپ بووە لە ژیانی دونیادا لە دۆزەخدا سزا دەدرێت، لە قورئاندا ھاتووە کە بە تەنھا خودا کاتی تەواو بوونی دونیا دەزانێت، و ھیچ کام لە دروستکراوەکانی نایزانن، و نیشانەکانی ڕۆژی کۆتایی لای موسڵمانانی سوننە دەبێت بە دوو بەشەوە کە نیشانە بچووکەکان و نیشانە گەورەکانن.[٣٨]

قەزا و قەدەر[دەستکاری]

موسڵمانانی سوننە لەو باوەڕەدان کە ھەموو شتێک نووسراوە پێش دروستبوونی مرۆڤ و ئەمەش خودا بە تەنھا دەیزانێت، ئەمە وەکوو زاراوە ھەموو کردار و ھەڵسوکەوتێک دەگرێتەوە کە مرۆڤ دەسەڵاتی نەبێت بە سەریدا وەک گەردەلوول و بوومەلەرزە و ڕووداوە ھاوشێوەکانیان.[٣٩]

مێژووی ئیسلامی[دەستکاری]

فەتحە ئیسلامییەکان لە سەردەمی پێغەمبەرایەتییەوە تا سەردەمی ئەمەوییەکان

مێژووی ئیسلامی دابەش دەبێت بۆ چەند سەردەمێک بەپێی ئەو خەلافەتە جیاوازانەی کە ڕابوردوون بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی و ئەو خێزانانەی حوکمیان کردووە، و مێژووی ئیسلامی دەست پێدەکات لە سەردەمی پێغەمبەر محەممەد، و ئەو قۆناغە ناو دەبرێت بە سەردەمی پێغەمبەرایەتی، کە تێیدا بانگەوازی ئیسلامی دەستی پێکرد لە نێو عەرەبدا، وردە وردە ئایینەکە بڵاوبوویەوە تا زۆربەی دانیشتووانی نیمچە دوورگەی عەرەبی باوەڕیان پێ ھێنا، و لەدوای کۆچی دواییی پێغەمبەر محەممەد چوار لە ھاوەڵە گەورەکانی کارووباری موسڵمانانیان گرتە دەست، کە ئەوانیش ئەبووبەکری سدیق و عومەری کوڕی خەتاب و عوسمانی کوڕی عەفان و عەلی کوڕی ئەبوتالیب بوون و ناسراون بە خەلیفەکانی ڕاشدین یان جێنشینەکانی ڕاشدین، کە لەسەردەمی ئەماندا فراوانبوونی ئیسلامی گەیشتە دەرەوەی نیمچەدوورگەی عەرەبی، لە دوای سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین سەردەمی ئەمەوی یەت کە بەنی ئومەیە جێ نشینیان گرتە دەست و فراوانبوونی ئیسلامی بەردەوام بوو تێیدا تا گەیشتە نیمچەدوورگەی ئیبیریا، لە کۆتایی ئەم سەردەمەدا نەوەکانی عەباسی کوڕی عەبدول موتەلیب کە مامی پێغەمبەر محەممەد بوو دەسەڵاتیان گرتە دەست و ئەمەوییەکانیان ڕووخاند و ئەم ماوەیەش بە سەردەمی عەبباسی ناسراوە، کە شارستانیی ئیسلامی پێشکەوتن و گەشەسەندنی بە خۆیەوە بینی، زانست و ئەدەب پێش کەوت لەبەرئەوە ئەم سەردەم ناسراوە بە سەردەمی زێڕینی ئیسلام، لە کۆتایییەکانیدا ئەم دەوڵەتە بەرەو لاوازی ڕۆیشت و گەڕانەوە دواوەی بە خۆیەوە بینی لە بەر چەند ھۆکارێکی جیاواز، و زۆر لە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێمی جیاوازیان بۆ خۆیان جیا کردەوە، لە دوای ئەوە ھیچ دەوڵەتێکی بەھێز نەبوو کە ئیسلام یەکبخات، وەک سەرەتاکانی سەردەمی عەباسی تا دەرکەوتنی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر دەستی سوڵتان عوسمانی یەکەم، کە جێ نشینەکانی زۆر وڵاتیان فەتح کرد کە پێشتر موسڵمانان نەیانتوانی بوو فەتحیان بکەن، وەک وڵاتەکانی بەلقان، و ئیسلامیان تێدا بڵاوکردنەوە و لە سەردەمی حەوتەم سوڵتانیاندا کە محەممەدی دووەمە ناسراو بە سوڵتان محەممەد فاتیح فەتحی قوستەنتینیە کرا، دواتر لە ساڵی ١٥١٦ ز. حەفیدی سوڵتان محەممەدی دووەم کە سەلیمی یەکەم بوو فەتحی وڵاتەکانی شام و میسری کرد و مەمالیکەکانیان ڕووخاند و دوایین خەلیفەی عەباسیان دابەزاند لە دەسەڵات، بەم شێوەیە نەوەکانی عوسمان بوونە جێنشینی موسڵمانان بۆ ماوەی ٤٠٨ ساڵ، و ئەم سەردەمە ناسراوە بە سەردەمی عوسمانی، و لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزران بێ ئەوەی قەوارەیەکی یەکگرتوو، یەکیان بخات بە کردار.[٤٠]

سەردەمی پێغەمبەرایەتی (٦١٠–٦٣٢ ز)[دەستکاری]

پێغەمبەر وەفاتی کرد ساڵی ٦٣٢ ز. کاتێک ھەموو نیمچە دوورگەی عەرەبی ڕێکخست لەژێر ئاڵای ئیسلام

ئایینی ئیسلام دامەزرا لەسەر دەستی محەممەدی کوڕی عەبدولڵای کوڕی عەبدول موتەلیب، لە بەنی ھاشم، یەکێک بوو لە لقەکانی ھۆزی قوڕەیشی عەرەبی ڕەسەن، خوای پەرستووە لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتەکانی ڕەتکردووەتەوە و چووەتە ئەشکەوتی حەڕا لە شاخی سەور، لە دووری دوو میل لە مەککەوە و ئاو و پێویستی لەگەڵ خۆی بردووە و مانگی ڕەمەزان تێیدا ماوەتەوە، و کاتی بەسەر بردووە تێیدا بە بیرکردنەوە و تێڕامان، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگا بۆ یەکەم جار دابەزیوەتە سەر محەممەد لەو ئەشکەوتەدا.[٤١] و دابەزاندنی نیگا (وەحی) بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ بەردەوام بوو تا کۆچی دوایی کرد، سەرەتا محەممەد پەیامەکەی گەیاند بە خێزانەکەی بە نھێنی، ئەوانەی کە پێش کەوتن بۆ چوونە ناو ئیسلام خێزانەکەی خەدیجەی کچی خوەیلید، و عەلی کوڕی ئەبوتالیبی ئامۆزای، و ئەبووبەکری ھاوڕێی نزیکی بوون، بەم شێەوەیە محەممەد بانگەوازی کرد بۆ وازھێنان لە بتپەرستی و بانگی کردن بۆ پەرستنی خوای تاک و تەنھا و باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی، و ڕووبەڕووی گاڵتەپێکردن بووەوە لەلایەن ھۆزی قوڕەیش و شوێنکەوتووانی ئازار ئەدرا، تا پێغەمبەر محەممەد ھەواڵی پێدان کە خوا ڕێگەی پێداون بە کۆچکردن بۆ حەبەشە، نزیکەی ٨٠ موسڵمان کۆچیان کرد بۆ حەبەشە و نەجاشی حەبەشە (ئەسحەمەی کوڕی ئەبحەر) ڕۆحی موسڵمانانی پاراست و سەربەستی کردن لە مانەوە لە وڵاتەکەیدا.[٤٢]

ئەوەی زیاتر ھەڵوێستی پێغەمبەر محەممەد و شوێنکەوتووەکانی قورس کرد کۆچی دوایی ئەبووتالیبی مامی و خەدیجەی خێزانی بوو، بە لەدەستدانی ئەم دوو یارمەتیدەرە بەھێزە، قوڕەیش توندربوون لە ئازاردانی شوێنکەوتووانی پێغەمبەر محەممەد، لەم کاتەدا پێغەمبەر فەرمانی کرد بە موسڵمانان کە کۆچ بکەن لە مەککەوە بۆ مەدینە بە نھێنی، لەکاتێکدا ٧٠ پیاویان موسڵمان بوو بوون، لە سەردانێکیاندا بۆ مەککە، و بەم شێوەیە ژمارەی موسڵمانان لە زیاد بووندا بوو، تا دەیانتوانی ڕووبەڕووی دانیشتووانی مەککە ببنەوە لە مەیدانەکانی شەڕدا، لە غەزای بەدردا لە ساڵی ٦٢٤ز سوپای موسڵمانان سەرکەوت و نزیکەی حەفتا کەس لە مەککە کوژران و لە نێوانیاندا ئەبووجەھلی گەورەی قوڕەیش بوو، لە کاتێکا موسڵمانان نزیکەی ١٤ قوربانیان ھەبوو، ئەم تێکشکانە وای لە خەڵکی مەککە کرد خۆیان کۆبکەنەوە و لە ساڵی دواتردا لای شاخی ئوحد بە موسڵمانان گەیشتن و شکاندیان،

مزگەوتی پێغەمبەر کە لێی نێژراوە

و لەم داستانەدا ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان کوژران لە نێوانیاندا حەمزەی مامی پێغەمبەر ھەبوو کە ناونرا بە گەورەی شەھیدەکان، لە دوای ئەمە ئەبوسوفیان سوپایەکی گەوری کۆکردەوە و بەرەو مەدینە بەڕێ کەوت تا داگیری بکات، و محەممەد سوپایەکی گەورەی ئامادە کرد بۆ ڕووبەڕوونەوەی و تەکنیکێکی نوێی بەکار ھێنا بە ڕاوێژکردن بە سەلمانی فارسی ھەستا بە دروستکردنی خەندەق لە دەوری مەدینە، کاتێک ھاوپەیمانی عەرەبی گەیشتنە مەدینە لە ساڵی ٦٢٧ ز؛ و بەخەندەقەکەیان زانی بڕیاریان دا گەمارۆی مەدینە بدەن، و ئەم گەمارۆیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە بەردەوام بوو پاشان بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان، و لە ساڵی دواتردا پێغەمبەر ڕێکەوتننامەی ئاشتی کرد لەگەڵ خەڵکی مەککە، کە ناسراوە بە ڕێککەوتننامەی حودەیبیە و ڕیککەوتن کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێبکرێت.

موسڵمانان بەڕێکەوتن بەرەو خەیبەر دوای ئەوەی دڵنیابوون لای مەککەوە، کە نزیکەی ١٦٠٠ جەنگاوەر بوون، و موسڵمانان سەرکەوتن و لە ھەمان کاتدا پێغەمبەر محەممەد پەیامی نارد بۆ زۆر لە بەرپرسانی وڵاتەکانی دەوروبەری و بانگی کردن بۆ ئیسلام، و چەند ساڵێک دوای ڕیککەوتنی حودەیبییە محەممەد ھێزەکانی نارد بۆ باشوور لەگەڵ بیزەنتییەکان پێک گەیشتن بەڵام شکان بەھۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی لە ژمارەدا ھەیانبوو، ئەمەش ناو دەبرێت بە غەزای مۆتە، و پاش تێپەڕبوونی ھەشت ساڵ بەسەر کۆچی پێغەمبەردا لە مەککە توانی بگەڕێتەوە و فەتحی بکات، بێ شەڕ و کوشتار، و لێبوردنێکی گشتی بۆ دەرکردن بێجگە لە دە کەس کە زۆر ئازاریان دابوو، و خەڵکەکەی خێرایان کرد لە ھاتنە ناو ئیسلام و ھەموو بت و پەیکەری خواوەندە عەربییەکانیان شکاند، لەناو کەعبە و دەوروبەری، و فەرمانی کرد بە بیلالی کوڕی ڕەبباحی حەبەشی یەکێک لە ھاوەڵەکان و یەکەم بانگدەر لە ئیسلامدا، کە سەرکەوێتە سەر کەعبە وبانگ بۆ نوێژ بکات.

پێغەمبەر دوو ساڵ ژیا پاش فەتحی مەککە، لە ساڵی ١٠ی کۆچی دەرچوو لەگەڵ سەد ھەزار موسڵماندا بۆ حەج، و لای شاخی عەرەفات وتارەکەی پێشکەش کردن کە بەدەستوورێک دادەنرێت بۆ ئیسلام، تێیدا بنەماکانی ئیسلامی ڕوونکردەوە و داوای یەکسانی کرد لە نێو خەڵکدا، بە شێوەیەک جیاوازی نابێت لە نێوان بەندەیەکی حەبەشی و گەورەیەکی قوڕەیشی، و دوایین ئایەتی قورئانی بۆ خوێندنەوە ﴿الْێوْمَ أکمَلْتُ ڵکُمْ دِینَکُمْ ۆأتْمَمْتُ عَڵیْکُمْ نِعْمَتِی ۆرَضیتُ ڵکُمُ الْإِسْڵامَ دِینًا﴾، واتە؛ ئەمڕۆ ئایین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاند و ناز و نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامەو دین و ئایینتان. سێ مانگی نەبرد دوای حەجی ماڵاوایی کە پێغەمبەر نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی ٦٣٢ ز. بەرامبەر ساڵی ١١ی کۆچی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا، و لە ماڵی عائیشەی ھاوسەری نێژرا، لە تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر، لەو کاتەدا ئیسلام لە ھەموو نیمچەدوورگەی عەرەبی بڵاوبوو بوویەوە.[٤٣]

سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشدین (٦٣٢–٦٦١)ز[دەستکاری]

ئەبووبەکری سدیق[دەستکاری]

لەدوای کۆچی دوایی محەممەد، موسڵمانان جیاواز بوون لەسەر ئەو کەسەی ببێت بە جێنشین، کۆمەڵێک موسڵمان کۆبوونەوە لە سەقیفەی بەنی ساعدە، سەعدی کوڕی عەبادە خۆی پاڵاوت بۆ ئەو مەبەستە و، پشتیوانان پشتگیرییان کرد، لە ھەمان کاتدا عومەری کوری خەتاب، ئەبوبەکری سدیقی دەستنیشانکرد بۆ ئەو مەبەستە بەپێی ئەوەی کە کۆچکردووەکان لە پێشترن بۆ جێنشینی، ئەمەش پشتگیریی ھەموو موسڵمانانی لەسەر بوو کە لەوێدا کۆببوونەوە، لە ھەمان کاتدا کۆمەڵێک لەو موسڵمانانەی کە لەو کاتەدا سەرگەرمی کفن و دفنی پێغەمبەر بوون دوایی ناڕازیبوون، سووربوون لەسەر ئەوەی عەلی کوڕی ئەبوتالیب جێنشین بێت لەبەر ئەو نزیکایەتییەی ھەیەتی لەگەڵ پێغەمبەر، دوای جێگیربوونی دۆخەکە بۆ ئەبوبەکر، ئیشی کرد لەسەر پاراستنی ئیسلام و دژایەتی کردنی ئەوانەی لە ئیسلام پاشگەزبوونەوە، پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر، لەو ڕۆژانەدا موسەیلەمەی درۆزن دەرکەوت، کە بانگەوازی پێغەمبەرایتی دەکرد، جەنگاوەری بۆ نارد و کوشتی و ئەم جەنگە ناسراوە بە شەڕی ڕەدە، بە ھەمان شێوە سجاحی کچی حارس بانگەوازی پێغەمبەرایەتی دەکرد و مایەوە ھەتا سەردەمی معاویە کوڕی ئەبووسوفیان پاشان موسڵمان بوو، ھەروەھا ئەبوبەکر سوپای نارد بەرەو وڵاتی شام بە سەرکردایەتی ئەبوو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح، و یەکێک لە سرییەکان بەسەرکردایەتیی ئوسامەی کوڕی زەید بوو، و یەکەم پێکدادان لە دۆڵی عربە بوو لە باشووری دەریای مردوو، کە عەرەبەکان سەرکەوتن و بیزەنتییەکان پاشەکشەیان کرد بەرەو غەزە، کاتێک ھەواڵی یەکەم جەنگ درا بە ھەرقلی ئیمپراتۆڕی ڕۆم، بە پەلە لە باشوور پلانێکی بەرگری ڕیکخست و تیۆدۆرسی برای کردە سەرکردەی سوپای ڕۆم، ئەبووبەکر ناردی بۆ خالیدی کوڕی وەلید کە لەو کاتەدا شەڕی فارسی دەکرد لە عێراقدا تا بەپەلە بڕوات بە دەنگ ھێزەکانی عەرەبەوە لە شام. خالید بە دەم داواکەوە چوو، دوای ئەوەی کە شاری حیرە تەسلیمی بوون ئەمەش یەکەم دەستکەوتی موسڵمانان بوو لەدەرەوەی نیمچەدوورگەی عەرەبی، خالید سوپاکەی بە شێوەیەکی نوێ ڕێک خست و چەند ھێرشێکی ڕێکخراوی کردە سەر شارەکانی شام، و لە ساڵی ٦٣٤ز ئەبووبەکر نەخۆشییەکی توندی گرت و ھەستی کرد کاتی مردنی ھاتووە، لەبەرئەوە خەلافەتی عومەری کوڕی خەتابی ڕاگەیاند تا لە دوایی ئەو موسڵمانان ناکۆکی نەکەوێتە نێوانیان، ئەبوبەکر لە ھەمان ساڵدا کۆچی دوایی کرد و لە تەنیشتی پێغەمبەردا نێژرا.

عومەر کوڕی خەتتاب[دەستکاری]

فەتحی ئیسلامی
I:سەردەمی پێغەمبەر
II: سەردەمی ئەبووبەکر
III:سەردەمی عومەر
IV:سەردەمی عوسمان

عومەری کوڕی خەتتاب، خەلافەتی گرتەدەست لە دوای کۆچی دوایی ئەبووبەکر، بەردەوام بوو لەسەر ئەو فەتحانەی «شەڕانەی» کە موسڵمانان پێشتر دەستیان پێکردبوو، شاری بەسڕەی گرت، پاشان زفەی ئوردنی ڕۆژھەڵاتی گرت، و پاش گەمارۆدانی دیمەشق، بۆ ماوەی شەش مانگ دیمەشق تەسلیم بوو، دوای ئەوە بیزەنتییەکان چۆڵیان کرد، و موسڵمانان خەڵکی دیمەشقیان دڵنیاکرد لە ماڵ و مناڵ و سەروەت و کەنیسەکانیان ئەگەر جزییە بدەن، ھێزەکانی عەرەبی گەیشتنە حومس و حەما، بەڵام ھەواڵی ئەو ھێزە زۆرەی کەوا ھەرقل کۆی کردووەتەوە لە فەلەستین کە دەگەنە سەد ھەزار پیاو، وای لە خالیدی کوڕی وەلید کرد کە سەرکردایەتیی ھێزی موسڵمانانی دەکرد لە شام دەست ھەڵگرێت لە ھەندێک شارەکانی شام بۆ بەرەنگار بوونەوەی سوپای ڕۆم، لای دا بەرەو دۆڵی یەرموک کە ڕووبارەکەی دەڕژێتە ئوردنەوە و سوپاکەی کۆکردەوە لە بەرزایی باشووری ڕووبارەکە، لە دوای ڕوودانی داستانێکی گەورە لە نێوانیاندا بیزەنتییەکان شکان و کوژراوێکی زۆریان ھەبوو لە نێوانیاندا تیودورسی سەرکردەی سوپاکەیان بوو، لە ھەمان کاتدا ھێزە عەرەبییەکان بەسەرکردایەتیی ئەبوو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح گەیشتنە دەشتی بیقاع، دەوری بەعلبەکیان دا و دوای گەمارۆیەکی زۆر و کوشتارێکی زۆر، بیزەنتی شارەکە تەسلیم بوون، ھێزە عەرەبییەکانی تر بە سەرکردایەتیی یەزیدی کوڕی ئەبووسوفیان گەیشتنە کەنارەکانی لوبنان، سوور و سەیدا و بەیروت و جوبەیل و عرقە بە ئاشتی گیران.

ھێرشی عەرەبی لە عێراق بە سەرکردایەتیی سەعدی کوڕی ئەبو وەقاس سوپای فارسیان بە سەرکردایەتیی ڕۆستەم فرخزاد شکاند لە شەڕی قادسیە نزیک حیرە، لە ئەنجامدا ڕۆستەم کوژرا و سوپای فارس پەرتەوازە بوون و سوپای موسڵمانان شوێنیان کەوتن تا مەدائنی پایتەختی فارس و فەتحیان کرد دوای ئەوەی یەزدجوردی سێیەم دوایەمین کیسڕای ساسانییەکان ڕای کرد لەگەڵ سوپاکەی، بەڵام موسڵمانان شار بە شار ڕاویان نان ھەتا لە کۆتاییدا داستانی نەھاوەند ڕوویدا لە نێوانیان، و بەرگری فارس بەھێزتر بوو لە بەرگری ڕۆم لە شام، شەڕەکان زۆر بوون و قوربانی زۆربوون، ھەتا فەتحی فارس بە تەواوی لە ساڵی ٦٤٠ز کرا، و عەرەب کوفەیان کردە بنکەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھێزانەی فارس کە بەرگرییان دەست پێدەکردەوە ھەتا ھەرێمە ڕۆژھەڵاتییەکان ملکەچ بوون وەک خۆراسان و لەوێوە پێش کەوتن بەرەو نێوان وڵاتی نێوان دوو ڕووبار و پاش ئەوە فەتحی ئازەربایجان و ئەرمینیا و ھەموو قەوقاز کرا؛ و عەمری کوڕی عاس دەرچوو لە قودسەوە بەرەو میسر، دوای ڕاوێژکردن بە خەلیفە، ئەو ڕێگەیەی گرتەبەر کە پێشتر قمبیز و ئەسکەندەری گەورە گرتبوویانە بەر، و لەگەڵ ڕۆم دا بەیەکیاندا لە شاری فەرما، دەروازەی میسری ڕۆژھەڵات، و شارەکە کەوتە دەستی عەمر، و دوای ئەوەی یارمەتییان لە خەلیفە عومەرەوە پێ گەیشت لەگەڵ ڕۆمەکانی دەسەڵاتداری میسر دایان بەیاکا، دوای ئەوەی عەمر گەمارۆی لەسەر توندکردن، وای لێکردن جزییە بدەن، بەردەوام بوو لە بەرەو پێشچوون بەرەو شارەکانی میسر، ھەمووی گرت جگە لە ئەسکەندەرییە کە شارێکی گەورەی میسر و دووەم ڕێگری ئیمپراتۆری بیزەنتییەکان بوو، کەشتییە بیزەنتییەکان ئەیان پاراست لە دەریادا بەڵام بە ھێزی ھەڵمەتە عەرەبییەکان، و مردنی ھەرقل و ھاتنە سەر تەختی قستەنتینی دووەم بۆ سەر عەرشی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی کە لە تەمەنێکی لاویدا بوو، وای لە ڕۆم کرد ڕازی بن لەسەر مەرجەکانی ئاشتینامەکە و ھێز و کەشتییەکانی خۆیان ھەڵگرت لەسەر شارەکە و موسڵمانان فەتحیان کرد، ئەقباتەکانیان سەربەست کرد لە ھەڵبژاردنی ئایین و ماڵ و حاڵیان پاراستن، و لە ساڵی ٦٤٤ز بەرامبەر ٢٣ی کۆچی عومەری کوڕی خەتتاب بریندار کرا، بە دەستی ئەبوولوئلوئەی فارسی کاتێک خەریکی نوێژکردن بوو، زۆری نەبرد تا ژیانی بەجێھێشت لە ھەمان ساڵدا، ناشتیان لە تەنیشت پێغەمبەر و ئەبوبەکر، عومەر یەکەم کەس بوو کە ناونرا بە (پێشەوای باوەڕداران)، و ژمارەی ئەو شارانەی فەتح کران لە خەلافەتی عومەردا گەیشتنە دەوروبەری ٤٠٥٠ شار، و لە سەردەمی ئەودا پۆستە و ڕۆژژمێری کۆچی دانران. شایەنی باسە ھەر لەو سەردەمەدا فەتحی کوردستان کرا.

عوسمان کوڕی عەفان[دەستکاری]

لە دوای عومەری کوڕی خەتاب موبایەعە درا بە عوسمانی کوڕی عەفان کە ببێتە خەلیفەی موسڵمانان، گرنگترین ئەو ڕووداوانەی ڕوویاندا لە خەلافەتی ئەمدا فەتحی باشووری ئەفریقا بوو لەگەڵ غەزاکانی کەنارەکانی نیمچەدوورگەی ئیبیریا و دوورگەی قوبرس، قورئان چەندین چاپی لێکرا دوای ئەوەی لەسەردەمی ئەبووبەکر کۆکرابوونەوە، و چاپی لێنێردرا بۆ ھەموو ئەو شوێنانەی تازە فەتح کرابوون، و لەسەردەمی عوسماندا جیاوازی کەوتە نێوان ھاشمی و ئەمەوییەکان، کە زۆربەی نزیکەکانی خۆی دانا لەسەر بەرپرسی، بۆیە زۆر خەڵک ھاتن بۆی و نوێنەر ھاتن لە میسر و کوفە و عێراقەوە بەرەو مەدینە و بارەگای خەلیفەیان گەمارۆدا، و زۆر لە ھاوەڵەکان بەرگریان لە خەلیفە کرد، وەک محەممەدی کوڕی ئەبووبەکر و حەسەن و حوسەینی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب و عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر، بەڵام نەیانتوانی پارێزگاری لێبکەن و کوژرا، لە ساڵی ٦٥٦ز بەرامبەر ٣٥ک، و لە گۆڕستانی بەقیع نێژرا.

عەلی کوڕی ئەبووتالیب[دەستکاری]

لە دوای کوژرانی عوسمان، عەلی کوڕی ئەبووتالیب موبایەعەی بە دەستھێنا و بڕیاریدا بنەماکانی ئیسلام و دادپەروەری و یەکسانی بڵاو بکاتەوە، و لە ساڵی ٣٦ی کۆچی ئەو بەرپرسانەی عوسمان دای نابوون لای بردن، و چەند مانگێک دوای ئەوەی حوکمی گرتە دەست، عائیشەی کچی ئەبووبەکر و ھاوسەری پێغەمبەر داوای تۆڵەسەندنەوەی عوسمانی کرد و تەڵحە و زوبەیر چوونە ڕیزییەوە و ڕۆیشتن بۆ ئەوەی بەسڕە بگرن، عەلی دوایان کەوت و داستانی جەمەلی بەناوبانگ ڕوویدا لە نێوانیاندا، عەلی سەرکەوت و تەڵحە کوژرا و عەلی عائیشەی ناردەوە بۆ مەدینە لەگەڵ محەممەدی کوڕی ئەبووبەکری برایدا. پاشان عەلی سوپاکەی کۆکردەوە بەرەو وڵاتی شام بۆ بەرەنگاری معاویە کوڕی ئەبووسوفیان بۆ ئەوەی ڕێی لێبگرێت لە موبایەعە وەرگرتن و تۆڵەسەندنەوەی عوسمانی کوڕی عەفان، و داستانی سەفینی بەناوبانگ ڕوویدا لە نێوانیان، پاشان عەلی و موعاوییە ڕێککەوتن کە ھەریەکەیان کەسێک دابنێ بۆ کۆتایی ھاتن بەم ناکۆکییە، عەلی ئەبووموسای ئەشعەری دانا و عەمری کوڕی عاس بە جێگری معاوییە دانرا، دوای وتووێژێکی زۆر لە نێوان ئەم دوو ناوبژیوانەدا بڕیاریاندا عەلی و موعاوییە ھەردووکیان لاببەن و ھەڵبژاردنی خەلیفە بدەنە دەست موسڵمانان، پاشان ھەریەکەیان ھەستان بە ڕاگەیاندنی بڕیارەکە، ئەبووموسا ڕای گەیاند کە عەلی و موعاوییە ھەردووکیان لابران، بەڵام عەمری کوڕی عاس ڕای گەیاند کە عەلی لابراوە و موعاوییە جێگیرا کراوە. بەم شێوەیە جارێکی تر کوشتار گەڕایەوە نێوانیان، و موعاوییە توانی کۆمەڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و لەگەڵ شامدا میسریشی گرتە دەست، لەگەڵ ئەوە لەماوەی عەلیدا ھیچ فەتحێک نەکرا بەڵام چەندین دەستکەوتی مەدەنی و شارستانی ھەبوو وەک ڕیکخستنی پۆلیس و دروستکردنی ناوەندی تایبەت بە خزمەتگوزاری گشتی و دروستکردنی بەندیخانە.

و لە ساڵی ٦٦١ز بەرامبەر ٤٠ی کۆچیدا عەبدول ڕەحمانی کوڕی مەلجەم شمشێرێکی دا لە سەری عەلی لە کاتی نوێژی بەیانیدا، و دوای سێ ڕۆژ کۆچی دوایی کرد لەتەمەنی ٦٤ ساڵیدا.

سەردەمی ئەمەوییەکان (٦٦١–٧٥٠)ز[دەستکاری]

لەدوای کوژرانی چوارەم خەلیفەی ڕاشدین، موبایەعە درا بە حەسەنی کوڕی عەلی لە عێراق و حیجاز و وڵاتەکانی تری ئیسلام بێجگە لە شام و میسر، موعاوییە سوپایەکی کۆکردەوە بۆ بەرەنگاری حەسەن، و حەسەنیش خۆی بۆ ھەمان مەبەست ئامادەکرد، بەڵام ئاژاوە کەوتە نێوان سەربازەکانی و زۆریان لێ پاشگەز بوونەوە کاتیک حەسەن ئەمەی بینی نوسی بۆ موعاوییە کەوا ئامادەیە واز لە حەقی خۆی بھێنێت لە خەلافەت بە چەند مەرجێک، بەم شێوەیە موعاوییە ڕۆیشتە کوفەوە و خەلافەتی گرتە دەست بە بێ ھیچ ڕکابەرێک، موعاوییە دامەزرێنەری زنجیرەی ئەمەوییەکان بوو، و دیمەشقی کردە پایتەخت کە بووە مەڵبەندی چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیسلامی لەو سەردەمەدا، و حەسەنی کوڕی عەلی گەڕایەوە مەدینە و لەوێ کۆچی دوایی کرد، و گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی موعاوییە گەمارۆدانی شاری قوستەنتینییە بوو بۆ یەکەم جار لەلایەن موسڵمانانەوە،

دەوڵەتی ئەمەوی لە فراوانترین ئاستیدا، ناوچەکانی سەر بە دەوڵەتەکە بە سەوز ڕەنگ کراوە

و عەقبەی کوڕی نافع شاری قیروانی لە تونس دروست کرد و سەعدی کوڕی عوسمانی کوڕی عەفان چووە شاری سەمەرقەندەوە، لە ساڵی ٥٦ک موعاوییە موبایەعەی جێ نشینی خۆی دا بە یەزیدی کوڕی، و حسەینی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب ناڕازی بوو، و کاتێک موبایەعە بە یەزید درا لە دوای مردنی معواوییە، حسەین سووربوو لەسەر ڕێگرتن لێیان و لە مەدینەوە ڕۆیشت بۆ کوفە بۆ بەرەنگاری یەزید، بە سەربازەکانی گەیشت لە کەربەلا، و لەکاتی گەیشتنی سوپای ئەمەوییەکان خەڵکی کوفە دەستیان ھەڵگرت لە فریاکەوتنی حوسەین و تەنھا کەس وکاری لەگەڵی مانەوە، و سەرکردەی ئەمەوییەکان ھەوڵیدا حسەین ڕازی بکات بە موبایەعە دان بە موعاوییە بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و شەڕ ڕوویدا لە نێوانیان و کۆتای ھات بە کوژرانی حسەین و کەس وکاری، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی بەئازاری ھەبوو لە ھەموو جیھانی ئیسلامیدا.

خەلافەتی ئەمەوی دوای ئەوە بەردەوام بوو بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ و١٢ خەلیفە حوکمیان کرد و ئیسلام بڵاوبونەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، لە ساڵی ٧٠٥ز فەتحی وڵاتی مەغریب کرا، و پاشان ھەڵمەتی سەربازیان برد بۆ فەتحی ئەندەلوس، و توانیان بگەنە نیمچەدوورگەی ئیبیریا ساڵی ٧١١ز، قووتییەکانیان کوشت وشار لە دوای شار فەتحیان کرد تا ھەموو نیمچە دوورگەکەیان گرت بێجگە لە شاخەکانی باکووری ڕۆژاوای، و ڕۆیشتن بەرەو ئەورووپا تا شارل مارتل وەستاندنی لە تور لە فەڕەنسا لە ساڵی ٧٣٢ز، و لە ڕۆژھەڵاتەوە گەیشتنە سەند و کاشگەر و تەشقەند، و لەباکورەوە جێ پێی خۆیان جێگیر کرد لە ئەرمینیا و شاخەکانی قەوقازی باشووری، بەڵام لە باشوورەوە زەریای ھیندی ڕێگرێکی سروشتی بوو لەبەردەم بەرەو پێشچوونی موسڵمانان. ھەندێک لە خەلیفە ئەمەوییەکان سەرگەرمی خۆشی بوون وبەھۆی ناکۆکی نێوانیانەوە ئاگایان لە کاروباری دەوڵەت نەما، ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی شۆڕشی عەبباسی کە نەوەکانی عەباس بانگەوازیان بۆ دەکرد، و لاوازی ئەو کاتەی ئەمەوییەکان و سەرگەرم بوونیان بە کێشە تایبەتییەکانیانەوە بووە ھۆی سەرکەوتنی شۆڕشی عەبباسییەکان و بڵاوبوویەوە لە نێو خەڵکدا بە تایبەت لە ناو فارسدا کە ئەمەوییەکان لە دەسەڵات دووریان خستبوونەوە.[٤٤]

دەوڵەتی عەباسی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ٨٥٠ز، ناوچەکانی سەر بە دەوڵەتەکە بە سەوز ڕەنگ کراوە

سەردەمی عەبباسی (٧٥٠–١٢٥٨, ١٢٦١–١٥١٧)[دەستکاری]

شۆڕشی عەباسی دەستی پێکرد لە خۆراسان بەسەرکردایەتی ئەبو موسلیمی خۆراسانی ساڵی ٧٤٧ز، خۆراسانیان گرت و پاشان کوفە و بەغدایان گرت ساڵی ٧٤٩ز و لەکۆتایییەکانی ھەمان ساڵدا موبایەعەی خەلافەت درا بە ئەبوعەباسی سفاح لە مزگەوتی کوفە، دوایین خەلیفەی ئەمەوییەکان (مەروانی کوڕی محەممەد) ویستی بەرەنگاریان بکات و لەکەنارەکانی ڕووباری زاب بەیەک گەیشتن و عەباسییەکان سەرکەوتن و توانیان دیمەشق داگیر بکەن و دەوڵەتی ئەمەوی بڕوخێنن، ئەبو عەباس زۆربەی سەردەمەکەی بە لەناوبردنی پشتیوانەکانی بەنی ئومەیە بەسەر برد و ھەمووی لە ناو بردن و تەنھا عەبدول ڕەحمان داخل نەبێت کە لە ئەندەلوس دەوڵەتی ئەمەوی دامەزراند، کە کۆنترین ھەرێمی جیا بوو لە دەسەڵاتی عەباسی، لەدوای ئەبو عەباس، ئەبوجەعفەری مەنسووری برای بووە خەلیفە، کە بەدامەزرێنەری ڕاستی دەوڵەتی عەبباسی دادەنرێت، توانی لێزانانە بەسەر ڕووداوەکاندا سەرکەوێت. وخەلافەتی عەباسی سەردەمی زێڕینی بەخۆیەوە بینی لە ماوەی خەلیفەی سێیەم ئەبو عەبدولڵا محەممەد مەھدی، و کۆتایی ھات لە سەردەمی خەلیفەی نۆیەم ئەبو جەعفەری ھارون واسیق بیلا، پرشنگدارترین ڕۆژانی سەردەمی زێڕین لە کاتی ھارون ڕەشید و ئەبو عەباس مەئموندا بوو، کە لەم کاتانەدا بەغدای پایتەخت گەشەی سەند و بووە مەڵبەندی ھونەر و ئەدەب و زانست و ژمارەیەکی زۆر زانا و مێژووناس و فەیلەسوف و پزیشک و زانای کیمیا و بیرکاری دەرکەوتن وەک ئیبن سینا و ئەبونەسر محەممەد فارابی و ئەبو عەلی ئیبن ھەیسەم، و ئیسلام زۆر خێرا و فراوان بڵاو بوویەوە ھەتاکو زۆربەی دەوڵەتێکی مەسیحی ئیسلام بوون. ھەروەھا کتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بنیاتنران، و بیمارستان دروست کرا کە سەرەتایەک بوو بۆ نەخۆشخانەکانی ئێستا، و زانکۆ کرانەوە لە ھەموو وڵاتدا و یەکێک لەوانە زانکۆی قیروانە کە تا ئێستا ماوە.

لێک ھەڵوەشان و نەمانی برەوی خەلافەت[دەستکاری]

لە کۆتایی سەدەی نۆیەمەوە دەوڵەتی عەبباسی لێک ھەڵوەشا بۆ چەند ویلایەت و میرنشینێک، ئەویش بەھۆی ئەو بزووتنەوە جەماوەری و ئایینییە جیاوازانەی دەرکەوتن لەو سەردەمە، ئەم ناکۆکییەش بوو ھۆی جیابوونەوەی نەتەوە نا عەرەبەکان لە عەرەب و ئەو نەتەوانە پێش عەرەب کەوتن لە شارستانی و ئەدەب و شیعردا، ئەم جیابوونەوانە وای کرد یەکەم بزووتنەوەی فارسی سەربکەوێت لەسەر دەستی تاھیری کوڕی حسەین، کە دەوڵەتی تاھیری دامەزراند لە خۆراسان ساڵی ٨١٩ز، و پێش ئەو ڕێکەوتەش میری عەلەوی ئیدریسی کوڕی عەبدولڵا دەوڵەتی ئەداریسەی لە مەغریب دامەزراند و فاسی کردە پایتەخت کە یەکەم دەوڵەتی شیعەی بە ھێز بوو لە مێژوودا، وبە ھەمان شێوە ئیبراھیمی کوڕی ئەغلەب لە تونس دەوڵەتی ئەغلەبی دامەزراند بوو و قیروانی کردە پایتەخت و چەند ھەڵمەتێکی بردە سەر ئیتاڵیا و فەڕەنسا و کۆرسیکا و ماڵتا.

مزگەوتی ئەزھەر، دیارترین ئاسەواری فاتمییەکان کە ماوەتەوە

لەگەڵ ئەم جیاوازییە جەماوەریانە کۆمەڵەی ئایینی جیاوازیش دروست بوون، و ئەم جیاوازیانەش موسڵمانانی کردە دەستە و پارتی جیاوازەوە، مێژووی عەباسی لە سەردەمی متوەکیلەوە دەستبەسەراگرتنی تورکەکانی تیایا دەرکەوت کە بەردەوام بوو بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ، و سەعیدی کوڕی حسەین خەلافەتی فاتمییەکانی لە تونس دامەزراند؛ و پاشان تورکە سەلجوقییەکان دەرکەوتن و توانیان سەربکەون بەسەر سوپای عەباسی بەڵام ڕێزی خەلیفەی عەباسیان دەگرت و خەلیفە داوای یارمەتی لێکردن بۆ ڕیگرتن لە ھێرشی فاتمییەکان، لە دوای ئەم سەرکەوتنە تەغرول بیکی حەفیدی سەلجوق دەرکەوت کە دەرچوو بۆ ئیمپراتۆری بیزەنتییەکان بەلام نەیتوانی ھیچ لە ھەرێمێکە فەتح بکات، بەڵام جێ نشینەکەی ئەلب ئەرسەلان بە یارمەتی وەزیرەکەی توانی کاروباری دوڵەتەکەی ڕیک بخات و سەرکەوێت بەسەر ئیمپراتۆری بیزەنتی ڕۆمانوس دیوجینوس لە جەنگی مەڵاز گرد ساڵی ١٠٧١ز، بەمە ڕێگە کرایەوە لەبەردەم سەلجوقییەکان کە بچنە ئاسیای ناوەڕاست و دەوڵەتەکەیان دامەزراند کە ناسراوە بە سەلجوقی ڕۆم.

داستانی حەتین لە نێوان خاچ پەرست و موسڵمانان

لە ماوەی نێوان سەدەی یازدە و چواردەدا، مەمالیکە ئەورووپییە مەسیحییەکان زنجیرە ھێرشێکیان کردە سەر ڕۆژھەڵاتی ئیسلامی بۆ گەڕانەوەی زەوییە پیرۆزەکان، و بەتایبەت شاری قودس لە دەستی موسڵمانان، و ئەم شەڕانە ناسراون بە شەڕی خاچپەرستەکان، و لە ھۆکارەکانی تری شەڕی خاچپەرستی ئەو بانگەوازانە بوو کە بیزەنتییەکان دەیانکرد بۆ ئەورووپا دوای ئەوەی لەسەردەستی سەلجوقییەکان شکێنران، و چەندین ھۆکاری تر، و یەکەم شەڕی خاچپەرستان توانیان کەنارەکانی شام بگرن ساڵی ١٠٩٥ز گەیشتنە قودس، و لە دوای گرتنی قودس شانشینی لاتینیان دامەزراند کە لە سەرەتای سەدەی ١٢ بەھێزترین کاتی بوو، پاشان وردە وردە داڕما، تا موسڵمانان توانایان بەسەریاندا ھەبوو نورەدین زەنگی سەرۆکی دەوڵەتی ئەتابکە توانی ڕەھا بگەڕێنێتەوە لە ساڵی ١١٤٤ و ھەروەھا بەشێک لە میرنشینی ئەنتاکییە و تەڕابلس.

  • و لە ساڵی ١١٧٥ سەڵاحەدینی ئەیوبی دەوڵەتی ئەیوبی دامەزراند لە میسر و شام و حیجاز دوای ئەوەی دوایین خەلیفەی فاتیمییەکانی لادا، وزنجیرەیەک ھێرشی کردە سەر خاچپەرستەکان کە دیارترینیان داستانی حەتین بوو لە ساڵی ١١٨٧ کە تێیدا موسڵمانان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست ھێنا، و قودسیان گێڕایەوە ھاوکات لەگەڵ زۆر لە شارەکانی شام، ولەدوای مردنی سەڵاحەدینی ئەیوبی لاوازی و تێکچوون دەوڵەتی ئەیوبی گرتەوە تا بە تەواوی تیا چوو لە ساڵی ١٢٥٠.

لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئەییوبی، مەمالیکەکان دەوڵەتەکەیان دامەزراند لە میسر لە ساڵی ١٢٥٠، و ھێزە بەھێزەکانی مەغۆل لە ناوەڕاستی ئاسیاوە ھاتن و گەیشتنە دەروازەکانی بەغدا، خەلیفەی عەباسییەکان (موستەعسیم بیلا) ڕۆیشت بۆ بینینی سەرکردەی مەغۆل (ھۆلاکۆ خان)، وھۆلاکۆ داوای لێکرد کە داوا لە خەڵکی بەغدا بکات چەکەکانیان دانێن و بڕۆنە دەرەوە لە شار، پاشان مەغۆل شمشێری لەسەر ملی خەڵکی بەغدا دانا چل ڕۆژ ماڵ و سامانیان تاڵان کردن و خەڵکەکەیان ھیلاک کرد و خەلیفە ومناڵ و کەس وکاریان کوشت، پاشان مەغۆل ڕۆیشتن بەرەو ڕۆژاوا و گرنگترین شارە سوورییەکانی وەک دیمەشق و حەلەبیان گرت، و پێش ئەوەی بڕۆن بەرەو باشوور بۆ میسر، سوپای مەمالیک بەرەو ڕوویان بوویەوە بەسەرکردایەنی زاھیر بیبرس و سەیفەدین قەتز و سەرکەوتن بەسەریاندا لە داستانی عەین جالوت نزیک شاری ناسرە لە ساڵی ١٢٦٠، دوای ئەوەی بیبرس سەرکەوت بەسەر مەغۆلدا ھێرشی کردە سەر خاچپەرستەکان، کە ھەموو قەڵا و شارەکانی یەک لە دوای یەک گرتن، و بەردەوام بوون ھەتا سوڵتان ئەشرەف سەڵاحەدین خەلیل بەندەرە سەرکییەکەی گرتن، و لەسەردەمی مەمالیکەکان زۆر لە مەغۆلەکان ئیسلام بوون و بڵاویان کردەوە لە ھەرێمەکانی خۆیان وەک ئاسیای ناوەڕاست و نیمچە قاڕەی ھندی و ئەورووپای ڕۆژھەڵات و نیمچە دوورگەی قەرم. وعەباسییەکان مەڵبەندی خەلافەتیان گواستەوە بۆ قاھیرە، و حوکمی مەمالیکەکان بەرەو لاوازی ڕۆیشت لە ناوەڕاستی سەدەی پازدە، زۆربەی سوڵتانەکانی لاواز بوون، دوای ئەوەی کە عوسمانییەکان گەیشتنە سووریا وئەمەش ئاماژەبوو بۆ گرتنی میسریش.

دەوڵەتی عوسمانی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٦٨٣, ناوچەکانی سەر بە دەوڵەتەکە بە سەوز ڕەنگ کراوە

سەردەمی عوسمانی (١٥١٧–١٩٢٣)ز[دەستکاری]

عوسمانییەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئۆرتۆغرۆل، سەرکردەی ھۆزی قابی تورکی، کە ئیشیان دەکرد لە بەرژەوەندی عەلائەدین سەلجوقی سوڵتانی قۆنیە، و دوای مردنی ئۆرتۆغرۆل، عوسمانی کوڕی سەرکردایەتی ھۆزەکەی گرتە دەست، کە دڵسۆز بوو بۆ دەوڵەتی سەلجوقی لەگەڵ ھەموو ئەو کێشانەی تیای بوو، و کاتێک مەغۆل دەوڵەتی قۆنیەی سەلجوقیان گرت، خێرا عوسمان سەربەخۆیی ڕاگەیاند لە سەلجوقییەکان، و بەدامەزرێنەری ڕاستی ئەو دەوڵەتە تورکییە گەورەیە دادەنرێت کە ھەر بە ناوی ئەوەوە ناونرا، عوسمان و جێ نشینەکانی دەستیان کرد بە فەتح کردنی میرنشین و وڵاتەکانی دەوروبەریان کە پێشتر ئیسلامیان پێ نەگەیشتبوو وەک یۆنان و مەقدۆنیا و ئەلبانیا و بولگاریا، و لە ساڵی ١٤٥٣ حەوتەم سوڵتانی عوسمانی محەممەدی دووەم ناسراو بە سوڵتان محەممەد فاتیح، فەتحی قوستەنتینەی کرد و ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتییەکانی ڕوخاند، کە ھەموو موسڵمانانی جیھان زۆر دڵخۆش بوون پێی، بەوەباوەڕەی کە ئەم ڕووداوە پێشبینی پێغەمبەر محەممەد بووە کە وتویەتی (فەتحی قوستەنتینییە دەکرێت، باشترین ئەمیر ئەو ئەمیرەیە و باشترین سوپا ئەو سوپایەیە)، و سەرکەوتنی عوسمانییەکان بەسەر بیزەنتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی چەکە پێشکەوتووەکانیان ڕاھێنان و توانای بەرزی سەربازەکانیان، و لەو سەردەمەدا چەند دەوڵەتێکی ئیسلامی دەرکەوتن لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و شام، وەک دەوڵەتی تەیموری و دەوڵەتی سەفەوی، کە دەوڵەتی سەفەوی دامەزرا لەسەردەستی ئیسماعیلی یەکەم کوڕی حەیدەر سەفەوی، لە ئێران وئازەربایجان و ڕۆژھەڵاتی عێراق، و شیعەی سەپاند بەسەر خەڵکەکە و وای کرد کە شیعەکانی ئاسیای ناوەڕاست کە لەژێر دەستی عوسمانییەکان بوون شۆڕش بکەن، سوڵتان سەلیمی یەکەم، حەفیدی سوڵتان محەممەد فاتیح شۆڕشەکەی ملکەچکرد و لەناوی بردن و پاشان کەوتە سەفەوییەکان و سەرکەوت بەسەریاندا لە داستانی چاڵدێران، ودوای ئەم داستانە سەلیم سەرنجی چووە سەر سوڵتانی مەمالیکەکان، دوای ئەوەی مەمالیکەکان ڕێکەوتنی نھێنیان کردبوو لەگەڵ سەفەوییەکان لە ترسی فراوانخوازی سەلیم کە ئامانج لێی یەکخستنی ھەموو وڵاتە سونییەکان بوو لەژێر دەسەڵاتیدا.

سوڵتان محەممەد فاتیح کاتێک دەچێتە قوستەنتینەوە
  • و لە ساڵی ١٥١٦ سوڵتان سەلیم سەرکردایەتی سوپاکەی کرد بەڕەو سووریا مەمالیکەکانی شکاند و وڵاتی شامی گرت، پاشان بەردەوام بوو بەرەو میسر و کوشتارێکی زۆری لە مەمالیکەکان کرد وسەرکەوت بەسەریاندا و میسری گرت لە ١٥١٧ز، و دوایین خەلیفەی عەباسی لەگەڵ خۆی بردەوە بۆ قوستەنتینییە، کە محەممەد متوەکیل بیلا بوو وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ سەلیم، بەم شێوەیە نەوەکانی عوسمان بوونە خەلیفەی موسڵمانان لەو کاتەوە، ولەدوای مردنی سوڵتان سەلیم سولەیمانی کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست، کە لە سەردەمی ئەمدا بەرەوپێشچوون لە فەتحکردن بە بەرەو پێشچونێکی گەورە، و عوسمانییەکان دەستیان گرت بەسەر ھەرێم و میرنشینی زۆردا لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات و شاری بەلەگرادیان فەتح کرد، و دووجار ڤێیەنایان گەمارۆدا بەڵام نەیانتوانی بچنە ناوەوە، و لە دوای سەردەمی سوڵتان سولەیمان، دەوڵەتەکە لاوازی گرتییەوە تا سەردەمی سوڵتان محەممەدی چوارەم، لەم کاتدا عوسمانییەکان ھێرشیان کردە سەر ئۆکرانیا و گرتیان و بۆ دواجار گەمارۆی ڤێیەنایان دایەوە لە ساڵی ١٦٨٣ بەڵام گەڕانەوە دواوە، لەو کاتەوە تێکشکان عوسمانییەکانی گرتەوە وزۆر لە دارایییەکانیان لە دەستدا لە ئەورووپا.
  • و لە سەدەی ١٨دا، بزووتنەوەی وەھابی دەرکەوت لە نیمچەدوورگەی عەرەبی لەسەر دەستی محەممەدی کوڕی عەبدول وەھاب، بانگەوازی دەکرد بۆ پاککردنەوەی ئایینی ئیسلام و گەڕانەوە بۆ ئیسلامی بنەڕەتی، عوسمانییەکان بەرەنگاری ئەم بزووتنەوەیە بوون و شۆڕشەکەیان سەرکوت کردن بەڵام بە تەواوی نەیانکوژاندنەوە، تا لە سەدەی ١٩ بانگەوازی سەلەفی و بەریولی یان دەست پێکرد، لە ھەمان سەدەدا ئیمپراتۆرییەتی مەغۆلی یھندی ئیسلامی بە تەواوی تیا چوو لەسەر دەستی بەریتانییەکان، و ناکۆکی نەتەوەیی لە وڵاتەکانی بەلقان دەستی پێکرد کە وای کرد زۆریان سەربەخۆییان وەرگرت لە دەوڵەتی عوسمانی، و ژمارەی کۆچکردنی ھیند و ئێندۆنیزییە موسڵمانەکان زیادی کرد بۆ وڵاتەکانی کاری بی کە گەورەترین کۆمەڵگەی ئیسلامی دروست بوو لە دوو ئەمریکاکەدا، ھەروەھا ڕێگەی بازرگانی نوێ دروست بوو لە ئەفریقادا، ئەمەش وای کرد زۆر لە بانگەوازکارە موسڵمانەکان بڕۆن بەرەو ئەوێ بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام، کە ژمارەیان لە ئەفریقا، لە باشووری بیابانی گەورە بووە دوو ئەوەندە لە نێوان ساڵی ١٨٦٩ و ١٩١٤، سەردەمی عوسمانییەکان تەواو بوو لە کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەم ودەوڵەتی عوسمانی تێک شکا لەبەرامبەر ھێزی ھاوپەیمانان، و زۆربەی بەشەکانی دەوڵەتەکە داگیر کران، و لە ساڵی ١٩٢٤ سەرۆک کۆماری تورکیا مستەفا کەمال ئەتاتورک پۆستی خەلیفەی ھەڵوەشاندەوە ودەسەڵاتە زەمەنی و ئایینییەکەی تواندەوە.

دوای سەردەمی عوسمانی (١٩١٨-ئێستا)[دەستکاری]

زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان داگیر کران لەلایەن وڵاتەکانی ئەورووپاوە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا، و دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، بەریتانیا و فەڕەنسا زۆربەی خاکی ئەو دەوڵەتەیان دابەش کرد لە نێوانیاندا بەپێی ڕێککەوتننامەی سایکس بیکۆ، و ملکەچیان کردن بۆ دەسەڵاتیان، و ھەر لە سەدەی بیستەمدا ھەموو وڵاتەکان سەربەخۆییان وەرگرت و ھەر وڵاتێک بوونێکی سەربەخۆی ھەبوو و کە ھیچ شتێک بە یەکیانەوە نابەستێت بێجگە لە زمان و ڕۆشنبیری و برایەتی نەبێت؛ و ڕێکخراوی گۆنگرەی ئیسلامی دامەزرا ساڵی ١٩٦٩ و ھەموو وڵاتە ئیسلامییەکانی دنیا بوونە ئەندام تێیدا، ئەمەش لە دوای ڕووداوی سووتانی مزگەوتی ئەقسا بوو لەسەر دەستی ئیسرائیلییە توندڕەوەکان کە بانگەشەی ئەویان دەکرد پەیکەری سولەیمان لەژێر مزگەوتەکەدایە، و لە کۆتایییەکانی سەدەی بیست شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ھەڵگیرسا و دەوڵەتەکەی گۆڕی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی، ھەروەھا چەند ڕێکخراو و پارتی ئیسلامی دامەزران بۆ بەرەنگاری داگیرکاری بیانی بۆ وڵاتەکانیان وەک حزب اللە لە لوبنان و ڕێکخراوی قاعیدە لە ئەفغانستان. و لە سەرەتای سەدەی بیست ویەک ھێرشی ئیرھابی کرایە سەر ناوەندی بازرگانی جیھانی لە شاری نیۆیۆرک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و پەنجەی تۆمەت خرایە سەر ڕێکخراوی قاعیدە، کە ئەمەش کاردانەوەیەکی سلبی ھەبوو لەسەر وێنەی ئیسلام لە جیھانی ڕۆژاوادا.

کۆمەڵە ئیسلامییەکان[دەستکاری]

کۆمەڵە ئیسلامییەکان ئەو کۆمەڵ و دەستانەن کە پێک ھاتوون لەسەر بۆچوونێک لەگەڵ بۆچوونی دەستە و کۆمەڵەکانی تر جیاوازە، جا ئەم جیاوازییە بەھۆی تێگەیشتنی لێکدانەوەیانە بۆ ھەندێک زاراوە. لە پێغەمبەریشەوە ھاتووە فەرموویەتی (گەلەکەی من دەبێت بە (٧٣) کۆمەڵ و دەستە ھەموویان گومڕان، تەنھا یەکێکیان نەبێ. وتیان:کێ؟ فەرمووی: لەسەر ئەوەن کەمن لەسەری دەڕۆم).

بەناوبانگترین دەستە و کۆمەڵە ئیسلامیەکانیش ئەمانەن:

  • أھل السنة
  • الاشاعرە
  • الماتریدیە
  • المعتزلە
  • الجبریە
  • المرجئە
  • الخوارج
  • الشیعە

زۆرێکیش لەم دەستانە چەندان لقی تری بچووکیان لێ دەبێتەوە.

ڕێباز و ڕێڕەو-شەریعە-ی ئیسلامی[دەستکاری]

مەبەست پێی ئەم یاسا و داڕێژراونەی ئایینی ئیسلامە، کە بەسەر محەممەد ھاتووەتە خوارەوە، جا چ پەیوەندی بە بیروباوەڕەوە ھەبێت یاخود بە کردار و ھەڵسوکەوت، بەڵام وشەی (شەریعە) زیاتر وای لێھاتووە کە مانای دووەمیان بدات.

ئامانجەکانی-مقاصدی شەریعەت[دەستکاری]

یەکەم ئامانجی شەریعەتی ئیسلامی پارێزگاریکردنی شتە سەرەکییەکانە، کە پێنج شتی پێویستن بۆ ژیانی خەڵکی کە پارێزگاریکردنی ئایین و گیانی مرۆڤ و مێشک و ماڵ و وەچەکەیەتی..

تایبەتمەندییەکانی شەریعەت[دەستکاری]

شەریعەتی ئیسلامی بەوە جیادەکرێتەوە، کە ھەندێک تایبەتمەندی ھەیە لە ھیچ ئایین و پرۆگرام و بەرنامەیەکدا نییە، چونکە بە پوختی و ڕێکی دارێژراوە و ناکۆکی و دژایەتی لە نێوان ئایەتەکانیدا نییە و یەکترگر و ئاسانە و بەدیھێنەری دادگەری و یەکسانی و ئازادییە بۆ مرۆڤەکان لە گرنگترینی ئەم تایبەتمەندیانە ئەمانەن:

گشتگیری[دەستکاری]

ئەوەتا بەرنامە و ڕێبازی پەرستشی داناوە کە ئەمیش بە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا وەک: نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج. ھەروەھا بەرنامە و ڕێباز و حوکمی زۆری بۆ ڕەفتار و ھەڵسوکەوت داناوە ئەمیش بە ڕێکخسنتی پەیوەندی نێوان خەڵکی لەگەڵ خودی خەڵک لە نێو دەوڵەتێکی ئیسلامی، ھەروەھا پەیوەندی دەوڵەتی ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتانی تر، جا ئەم بەشەی حوکمی ڕەفتار و ھەڵسوکەوتە -احکام المعاملات- دابەش دەبێت بەسەر:

  • حوکمەکانی باری کەسێتی: کە پەیوەستە بە خانەوادە لەمارەبڕین و ژن ھێنان و مافەکانی ھاوسەرایەتی و ڕەچەڵەک و تەڵاق دان و ماوەکەی و خەرجی.
  • حوکمەکانی باری شارستانی: کە پەیوەستە بە کڕین و فرۆشتن بارمتە و بریکاری و مافی کڕین پێش کەسانی تر -شفعە- ھەر چ مافێک کە پەیوەست بە ماڵ و سامان.
  • حوکمەکانی تاوان (جنائی): کە پەیوەستە بەم تاوانانە کە کەسی پێگەیشتووی تێگەیشتوو ئەنجامی دەدات ئەو سزایەش کە شایانییەتی.
  • حوکمەکانی چونییەتی پێشکەشکردنی داوا -مرافعات-: کە پەیوەستە بە دادگەو داوا و بەڵـگەکان.
  • حوکمە دەستوورییەکان: کە پەیوەستە بە داڕێژانی حوکم و بنەماکانی و دەسەڵاتی سەردار و کاربەدەستان بەسەر ئەوانەی کە بە سەریانەوەن ماف ئەرکی ھەردوولایان.
  • حوکمە نێودەوڵەتییەکان: کە پەیوەستە بە پەیوەندی دەوڵەتی ئیسلامی بە دەوڵەتانی تر و ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی ناموسڵمان لە دەوڵەتی ئیسلامی.

ئەم نەخشە کێشی و ھێلکاری ڕێکخستنەش بەم دوایییە سەری ھەڵداوە، کەمەبەست پێی تەنھا ڕێکخستن و ئاسانکارییە بۆ لێکۆڵینەوە و خوێندن، ئەگینا، لە بۆچوونی ئیسلامیدا ھیچ چالاکیێکی مرۆییانە نییە کە مانا پەرستشی بەسەردا نەچەسپێ، بەڵکو مەبەست لە بوونی مرۆڤ لە ژیاندا بەندایەتی کردنی خودایە، خودای گەورە دەفەرموێ (مرۆڤ وجنۆکە تەنھا بۆ پەرستش کردنی دروست کردووە (الزاریات:٥٦)).

جا ئەم یاسا و ڕێسا و حوکمە شەرعیانە، ڕێکخەری ژیانیخەڵکن، و سوود مەندن بۆتاکەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی، بەشێوازێکی ڕێکی پەروەردەیی، بۆ نموونە نوێژ، پەیوەندیێکە لە نێوان بەندە وخواد، جاکە خودای گەورە باسی ئەوپەرستشە پەروەردەیییەی کۆمەڵگادەکات، دەفەرمووێ:(نویژ نایەڵی کاری ناشیرین و بەد بڵاوبێتەوە) العنکبوت: ٤- ڕۆژووش پاڵنەرێکە بۆ پارێزگاری، خودای گەورە ئەفەرمووێ:(ئەی کۆمەڵانی بڕواداران ڕۆژووتان لەسەر نوویسراوە ھەروەکو چۆن لەسەر گەلانی پێش ئێوەش نوسراوە بۆ ئوەی پارێزکاربن) البقرە:١٨٢. زەکاتیش مایەی پاکییە، ئەوەتا خودای گەورە ئەفەرمووێ (لە ماڵەکانیان ھەندێک وەربگرە -بۆ ھەژاران -تابە ھۆیەوە پاک ببنەوە) التوبە:١٠٣. حەج کردنیش دەبێتە ھۆی دوور کەوتنەوە لەزمان پیسی بەھۆی جوێن و کیشمە کێشمو قسەی ناشرین، خودای گەورە ئەفەرمووێ:(حەج کردن لە مانگێگی دیاری کراوە، جاھەر کەسێک حەجی کرد، نابێ لە حەجدا زمان شڕی بنوێنی بە کێشمەکێشم و جوێن و قسەی ناشیرین، ھەر کارێکیش بکەن خودای پێی ئاگادارە، وماڵی پارێزگاری بۆ خۆتان کۆبکەنەوە، چونکە باشترین جۆری ماڵە، لە خەشمی من ئاگادرابن و بترسن، ئەی خاوەن بیرو ھۆشەکان) البقرە:١٩٧.

لە ئاسانکارییەکانی ئیسلام و بێ گیروگرفت بوونی[دەستکاری]

نەگرتنی دەرگای پەشیمانی (تۆبە) و گەڕانەوە بۆ لای خودا، لەبەردەم تاونباران تائەوکاتەی دەمرن یان ڕۆژلە خۆراواوە ھەڵبێت، کە بەڕاستی ئەمەش ئاسودەیی، و خۆشی بۆ دەروونی کەسی تاوانبار، و ئازادی دەکات لە ھەستکردن بە گوناھ و تاوان، خودای پاک وبێ گەرد ئەفەرموێ (پێیان بڵێ: ئەی بەندەکانم، ئەی ئەوانەی زێدە ڕۆییتان کردووە لە سەرخۆتان، لە سۆز و میھری خودا بێ ئومێد مەبن خودا لە ھەموو گوناھێک خۆش دەبێ، چونکە ئەو لێبوردە و بەخشندەیە) الزمر:٥٣.

دادگەری[دەستکاری]

ئەم بنەمایەش کە لە بانگەوازەکانی قورئان خۆی دەنوێنێ، کەفەرمان ئەفەرمووێ بە دادگەری ڕەھا لە نێوان خەڵکی و ڕێ دەگرێ لە جەور و ستەم لەگەڵ ئەوانەش کە ڕقمان لێک دەبێتەوە، بەیەک ھەڵدەشاخێن، خودای گەورە ئەفەرمووێ (ئەی کۆمەڵی بڕوا داران بۆ خودا پارێزگاری وشاھێدبن لەسەر دادگەری، باکێشە و ناخۆشی نێوان ھۆز ولایەناکان واتان لێ نەکات کە دادگەر نەبن، دادگەربن، ئەمە نزیکتان دەکاتەوە لە پارێزکاری، کەوا پارێزکاربن و لە خەشمی خودا بترسن، چونکە خودا ئاگاداری ولێزانە بەکردەوەکانتان) المائدە: ٨. قورئانیش باسی ئەوەی کردووە کە گەلانی پێشوو بەھۆی زۆرداری و بەربڵاوی ستەمەوە لەناوچوون، خودای گەورە ئەفەرمووێ:(خەڵکانی سەدەکانی پێش ئێوەمان لە ناوبرد دوای ستەم کردنیان)یونس:١٣. لە مێژووی ئیسلامدا دادگەری بەڕوون و ئاشکرایی بەرچاودەکەوێ، بگرە لەگەڵ ناموسڵمانانیش، ئەوەتا لە بەسەرھاتی عومەری کوڕی خەتاب، لەگەڵ ئەوقیبتییەی (قبگی) کەھاتبوو شکاتی لە لای ئەودەکرد، کە کوڕی سەرداری سەرکردەی میسڕی ئەوکات، عەمری کوڕی عاس، شەقێکی بەناڕەوا لێ داوە، عومەریش دادوەری لەگەڵ کرد تۆڵەی بۆ کردەوە پێی وت: لەو کوڕە بدە کە دووجار بەڕێزە. لە ڕاستیشدا ئەو دادگەری و نەبوونی جەورستەمە، خەڵکی شامی موسڵمان کرد، ھەرچەندە کەخاچ پەرست بوون. بەڵام ئیسلامبوونی خۆیان ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ژێر دەستەی ڕۆمەکان بوون، و خاچ پەرستیش بوون.

کۆمەڵگە[دەستکاری]

دابەشبوونی ئیسلام لە جیھاندا

دیمۆگرافیا و بڵاو بوونەوە[دەستکاری]

لە لێکۆڵینەوەیەکی فراواندا کە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٣٢ وڵات کراوە، دەرچوو کە لە ٢٣٪ دانیشتووانیان ئیسلامن، یان نزیکەی ١٫٥٧ ملیارد کەس لەسەر ئایینی ئیسلامن، لە نێو ئەمانیشدا ٨٧٪ - ٩٠٪ لەسەر مەزھبی سوننەن و ١٠٪ - ١٣٪ لەسەر مەزھبی شیعەن، و مەزھبەکانی تر کەمایەتیک لە خەڵکیان لەسەرە، ھەروەھا ڕوون کراوەتەوە کە نزیکەی ٥٠ وڵات موسڵمانان زۆرینەی دانیشتووانی پێک دەھێنن، و عەرەب ٢٠٪ موسڵمانانی جیھان پێک دەھێنن.

زۆرینەی موسڵمانان لە قاڕەی ئاسیا و ئەفریقا دەژین، لە ٦٢٪ موسڵمانان لە ئاسیادان کە لە وڵاتەکانی وەک ئیندۆنیزیا و پاکستان و ھند و بەنگلادیشدا زیاتر لە ٦٨٣ ملیۆن موسڵمان ھەیە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا تورکیا و ئێران لە گەورەترین وڵاتەکانن کە موسڵمانان زۆربەی دانیشتووانی پێک دەھێنن، بەڵام لە ئەفەریقا، میسر و نێجیریا گەورەترین وڵاتی ئیسلامین.

زۆر لە لێکۆڵەرەوان دەڵێن لە وڵاتی چیندا نزیکەی ٢٠–٣٠ ملیۆن موسڵمان ھەیە کە ١٫٥٪ -٢٪ دانیشتووانی پێک دەھێنن، ھەروەھا ئیسلام بە دووەم ئایینی بڵاو دادەنرێت لە زۆربەی وڵاتەکانی ئەورووپادا لە دوای مەسیحییەت، و لەوەدایا کە لە قارەکانی ئەمریکادا بگاتە ھەمان ئاست، بەڵام ١٥ گەورەترین وڵاتی ئیسلامی ئەمانەی خوارەوەن:

پلە وڵات ژمارەی دانیشتووان ڕێژەی موسڵمانان مەزھبی پەیرەوکراو
١  ئیندۆنیزیا ٢٢٨٬٥٨٢٬٠٠٠ ٨٦٫١٪ سونە
٢  پاکستان ١٧٢٬٨٠٠٬٠٠٠ ٩٧٪ سونە
٣  بەنگلادێش ١٦٢٬٢٢١٬٠٠٠ ٨٩٪ سونە
٤  نێجیریا ١٥٤٬٢٧٩٬٠٠٠ ٥٠٪ سونە
٥  میسر ٧٧٬١٠٠٬٠٠٠ ٩٠٪ سونە
٦  تورکیا ٧١٬٥١٧٬١٠٠ ٩٩٫٨٪ سونە
٧  ئێران ٧٠٬٤٩٥٬٧٨٢ ٩٨٪ شیعە/سونە
٨  سوودان ٣٩٬٣٧٩٬٣٥٨ ٧٠٪ سونە
٩  جەزائیر ٣٣٬٧٦٩٬٦٦٩ ٩٩٪ سونە
١٠  ئەفغانستان ٣٢٬٧٣٨٬٣٧٦ ٩٩٪ سونە
١١  مەغریب ٣٣٬٧٢٣٬٤١٨ ٩٩٪ سونە
١٢  عێراق ٣١٬٢٣٤٬٠٠٠ ٩٧٪ شیعە/سونە
١٣  مالیزیا ٢٧٬٧٣٠٬٠٠٠ ٦٠٫٤٪ سونە
١٤  عەرەبستانی سعوودی ٢٧٬٦٠١٬٠٣٨ ١٠٠٪ سونە
١٥  ئوزبەکستان ٢٧٬٣٧٢٬٠٠٠ ٨٨٪ سونە
خولیمانگ، بنەمای ڕۆژمێری کۆچی

ڕۆژمێری کۆچی[دەستکاری]

ڕۆژمێری کۆچی یان ڕۆژمێری ئیسلامی پشت دەبەستێت بە ڕۆژمێری مانگی کە بەکارئەھات لەناو عەرەبدا پێش ئیسلام، و ئەو کاتانە عەرەب ساڵەکان نابژێرن بەڵکو ھەر ساڵێک ناوێکی ھەیە کە جیای دەکاتەوە لە ساڵەکانی تر، و ئەم حاڵەتە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٧ی کۆچی لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتابدا ئەوەی دانا کە ناو دەبرێت بە ڕۆژمێری کۆچی، و یەکەم ساڵی کرد بەو ساڵەی کە پێغەمبەر محەممەد کۆچی کرد لەمەککەوە بۆ مەدینە، بەڵام گۆڕانکاری نەکرد لە گۆڕینی ناو و ڕیزبەندی مانگە عەرەبییەکاندا، و مانگە کۆچییەکان بریتین لە موحەڕەم، سەفەر، ڕەبیعی یەکەم، ڕەبیعی دووەم، جەمادی یەکەم، جەمادی دووەم، ڕەجەب، شەعبان، ڕەمەزان، شەوال، زولعەقدە، و زولحەجە؛ و مانگی قەمەری (مانگی) ماوەی نێوان دەرکەوتنەوەی دوو ھیلالە، یان ئەو ماوەیە کە مانگ خولێکی تەواو دەکات بەدەوری زەویدا، و ماوە گەردوونییەکەی ٢٩٫٥٣٠٥٨٨ ڕۆژە، لەبەر ئەوەیە کە مانگە کۆچییەکان یان ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Muslim Population By Country 2021". World Population Review. Retrieved 22 July 2021.
  2. ^ ئ ا "Religious Composition by Country, 2010–2050". Pew Research Center. 2 April 2015. Archived from the original on 15 June 2020. Retrieved 5 May 2020.
  3. ^ "Muslim Population By Country 2021". World Population Review. Retrieved 22 July 2021.
  4. ^ "Muslim." Lexico. UK: Oxford University Press. 2020.
  5. ^ "Muslim Majority Countries 2021". worldpopulationreview.com. Retrieved 25 July 2021.
  6. ^ The Pew Forum on Religion and Public Life. December 2012. "The Global Religious Landscape: A Report on the Size and Distribution of the World's Major Religious Groups as of 2010." DC: Pew Research Center. Article.
  7. ^ "من هو خاتم الأنبياء والمرسلين سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  8. ^ "ما هي مصادر التشريع الإسلامي". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  9. ^ "المصادر التي تؤخذ منها شرائع الإسلام وأحكامه". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2013-04-27. Retrieved 2021-05-23.
  10. ^ "مصادر التشريع الإسلامي - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  11. ^ "الإيمان بالأنبياء والرسل حقيقته ومقتضياته - موقع مقالات إسلام ويب". www.islamweb.net. Retrieved 2021-05-23.
  12. ^ "الإيمان بالأنبياء والرسل من أصول الإيمان". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2016-01-13. Retrieved 2021-05-23.
  13. ^ "الإيمان بالأنبياء والرسل من أركان الإيمان وليس الإيمان بالرسل فقط - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  14. ^ التحرير. "الإيمان بالأنبياء والرسل – بصائر" (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  15. ^ "المبحث الأول: معنى الإيمان بالرسل". dorar.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  16. ^ "الغارديان: الإسلام سيكون الديانة الأولى في العالم بحلول سنة 2060". فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). 2018-09-04. Retrieved 2021-05-23.
  17. ^ "هل يموت الدين في مختلف أنحاء العالم؟". BBC News عربي (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  18. ^ "لماذا سيصبح الإسلام في ريادة الاديان العالمية؟". annabaa.org (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  19. ^ "بالأرقام.. الدين الأسرع نموا.. هذه تحولات نسب المسلمين وكافة الأديان". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  20. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/new_roj_13032018. Retrieved 2021-05-23. Missing or empty |title= (help)
  21. ^ "دراسة أمريكية: الإسلام الدين الوحيد الأسرع نموا من نمو سكان العالم وسيصبح أكبر الأديان عام 2070". Qantara.de موقع قنطرة للحوار مع العالم الإسلامي ـ (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-23.
  22. ^ "Why Muslims are the world's fastest-growing religious group | Pew Research Center". web.archive.org. 2019-05-14. Retrieved 2021-05-24.
  23. ^ "حديث بُني الإسلام على خمس - موقع مقالات إسلام ويب". www.islamweb.net. Retrieved 2021-05-24.
  24. ^ "(بني الإسلام على خمس) - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  25. ^ "تخريج حديث: بني الإسلام على خمس". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2015-09-20. Retrieved 2021-05-24.
  26. ^ "شرح حديث (بني الإسلام على خمس)". www.saaid.net. Retrieved 2021-05-24.
  27. ^ الإسلام, هذه المقالة جزء من سلسلة: الإسلام العقائد في الإسلام توحيد الله الإيمان بالملائكة الإيمان بالكتب السماوية الإيمان بالرسل والأنبياء الإيمان باليوم الآخر الإيمان بالقضاء والقدر أركان الإسلام شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمد رسول الله إقامة الصلاة إيتاء الزكاة صوم رمضان الحج مصادر التشريع الإسلامي القرآن الكريم السنة النبوية • أحاديث أهل البيت إجماع أقوال العلماء • القياس الإجتهاد شخصيات محورية محمد رسول الله الانبياء • أهل البيت الصحابة • الخلفاء الراشدون الأئمة • أمهات المؤمنين الفرق أهل السنة والجماعة الشيعة الاثنا عشرية • الشيعة الإسماعيلية الإباضية • فرق اخرى التاريخ والجغرافيا مدن مقدسة مكة المكرمة المدينة المنورة • القدس الشريف مواقع مقدسة المسجد الحرام المسجد النبوي • المسجد الأقصى الخلافة الإسلامية الخلافة الراشدة الخلافة الأموية • الخلافة العباسية الخلافة القرطبيَّة • الخلافة الموحديَّة الخلافة الفاطمية • الخلافة العثمانية الفتوحات الإسلامية مكة • الشام • العراق • فارس مصر • الأندلس • الغال القسطنطينية • جنوب إيطاليا • الهند أعياد ومُناسبات الأعياد في الإسلام عيد الفطر • عيد الأضحى مناسبات إسلامية ذكرى المولد النبوي • ذكرى عاشوراء احتفال رأس السنة الهجريَّة إحياء ليلة القدر إحياء ليلة النصف من شعبان ذكرى الإسراء والمعراج الإسلام في العالم الإسلام في أوروبا الإسلام في أفريقيا الإسلام في آسيا الإسلام في الأمريكتين الإسلام في أوقيانوسيا انظر أيضًا الثقافة الإسلامية الإسلام والأديان الاخرى العالم الإسلامي بوابة. "الشهادتان". المعرفة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  28. ^ ئ ا "حكم الصلاة وأهميتها". binbaz.org.sa (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  29. ^ "فريضة الزكاة في الإسلام". ar.islamway.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  30. ^ "تعريف الحج". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  31. ^ "أركان الإسلام وأركان الإيمان - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net. Retrieved 2021-05-24.
  32. ^ "ما معنى الإيمان بالله". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  33. ^ "الإيمان بالملائكة". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2014-02-08. Retrieved 2021-05-24.
  34. ^ "ما هو القرآن الكريم سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  35. ^ الصلابي, د علي. "أهمية الكتب السماوية ووجوب الإيمان بها". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  36. ^ "الباب الأول: الإيمان بالكتب تعريفه وأهميته وحكمه وحقيقته وثمرته - الموسوعة العقدية - الدرر السنية". dorar.net. Retrieved 2021-05-24.
  37. ^ "المبحث الأول: معنى الإيمان بالرسل". dorar.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  38. ^ "هل تهون وتعظم أهوال القيامة بدرجة الإيمان والصلاح". binbaz.org.sa (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  39. ^ "الإيمان بالقدر - الموقع الرسمي لفضيلة الشيخ عبد الرحمن بن ناصر البراك". sh-albarrak.com. Retrieved 2021-05-24.
  40. ^ "العصور الإسلامية بالترتيب سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  41. ^ "(5) نزول الوحي - السيرة النبوية". ar.islamway.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  42. ^ "ملخص عصر النبوة". sm9-1.yoo7.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  43. ^ "تأملات في المجتمع الإسلامي في العصر النبوي". ar.islamway.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.
  44. ^ "ما هو العصر الاموي". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-24.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • پوختەی مێژووی ئیسلامی، ن/د. سھیل طقوش، و/ نھاد جلال حبیب اللە
  • فەرموودە ھاوبەشەکانی بوخاری و موسلیم، ئامادەکرن و وەرگێڕانی/جەمەکەریم عەبدولڵا