کوردیی ناوەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کوردیی ناوەندی
سۆرانی، کوردی
قسەی پێدەکرێ لە  ئێران
 عێراق
ناوچە ڕۆژھەڵاتی ناوین
ژمارەی ئاخێوەران ٦٫٧٥٠٫٠٠٠ کەس  (ڕێکەوت نەدراوە)[١]
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3 ckb
Linguasphere 58-AAA-cae
Central Kurdish.jpg

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە شێوەزارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە[٢] کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ‌ دەکرێ. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشوری پارێزگای ورمێ (ناوچەی هەوشار و موکریان)و بەشی هەرە زۆری پارێزگای کوردستان و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و دەشتی زەهاو لە پارێزگای کرماشان بەم شێوەزارە قسە دەکەن. زمانی فەرمی حکومەتی شێخ مەحمود لە سلێمانی و کۆماری کوردستان لە مهاباد بووە و ئێستا زمانی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشورە. ئەم شێوەزارە لە ئێستادا دەوڵەمەنترین شێوەزاری زمانی کوردییە. بەم شێوەزارە زۆر جار بە ھەڵە بەم شێوەزارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی لقێکە لە لقەکانی کوردیی ناوەندی.[٣] سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، بۆکان، مەھاباد، سنە و سەقز لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم شێوەزارە دەدوێن.

ئاخێوەران[دەستکاری]

ناوەندە شارییە گەورەکانی ئاخێوەری ئەم شێوەزارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا ئەمانەن:

ژمارە شار ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) زمان و شێوەزارە کەمینەکان
١ سنە ٣١٢٠٠٠
٢ بۆکان ١٧٠٠٠٠
٣ مەھاباد ١٣٤٠٠٠
٤ سەقز ١٣٢٠٠٠
٥ بیجاڕ ٩٨٠٠٠
٦ پیرانشار ٩٢٠٠٠
٧ قوروە ٧٠٠٠٠
٨ نەغەدە ٧٠٠٠٠ زمانی ئازەری
٩ بانە ٦٥٠٠٠
١٠ مەریوان ٥٨٠٠٠
١١ کامیاران ٤٦٠٠٠
١٢ جوانڕۆ ٤٣٠٠٠
١٣ تیکاب ٤٣٠٠٠
١٤ سەردەشت ٣٧٠٠٠
١٥ ساینقەڵا ٣٥٠٠٠
١٦ شنۆ ٣٠٠٠٠

ئەلفوبێ[دەستکاری]

بۆ نووسینی کوردیی ناوەندی زیاتر لە ئەلفوبێی عەرەبی کەڵک وەردەگیرێ و لە پەنا ئەلفوبێی عەرەبیش لە ئەلفوبێی لاتینی کەم تا کورتێک کەڵک وەر دەگیرێ.

ھەڵسەنگاندن لەگەڵ کوردیی باکووری[دەستکاری]

جێناوە سەربەخۆکان لە کوردیی باکووری و کوردیی ناوەندی؛

کوردیی ناوەندی کوردیی باکووری
من من Min
تۆ تە te
ئەو ئەو ew
ئێمە مە me
ئێوە وە we
ئەوان وان wan

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

زەبیحی، عەبدوڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ورمێ: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ١٣٦٧