میرنشینی برادۆست
میرنشینی برادۆست (بە کوردیی باکووری: Mîrektiya Biradost؛ ١٥١٠‒١٦٠٩[١][٢]) میرنشینێکی بۆماوەی کوردی بوو، بە نزیکەیی حوکمڕانی ناوچەی ڕەواندز تا تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕی باشووری ورمێی دەکرد. ئەم میرنشینە لە ساڵی ١٥١٠ دامەزراوە و بە درێژایی سەدەی ١٦ وەک ناوچەیەکی پارێزراو لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئێرانی سەفەویدا بوونی ھەبووە.[٢] میرنشینەکە لە کۆتاییدا ملکەچی فراوانخوازییەکانی عوسمانییەکان و سەفەوییەکان بوو لە کوردستان.[٣]
ڕەچەڵەکی میرنشینی برادۆست بۆ حەسنەوییەکان دەگەڕێندرێتەوە.[٢]
جوگرافیا و مێژوو
[دەستکاری]برادۆست وەک «بەرزاییەکی ناوەندی کە پێکھاتووە لە دۆڵ و دەشتاییە بەشەکییەکان و بە زنجیرە چیا سنوورییەکان دەورە دراوە» وەسف کراوە. لە سەدەی ١٦دا، میرنشینەکە فەرمانڕەوایی ناوچەکانی تەرگەوەڕ، مەرگەوەڕ، دۆڵ، سۆمای و ڕۆژئاوای ورمێی دەکرد.
میرنشینەکە لە ناو پشێوی و لاوازیی سیاسیی ئیمپراتۆریەتەکانی عوسمانی و سەفەویدا سەری ھەڵدا، واتە لەو سەردەمەی کە چەندین میرنشینی جیاوازی کوردی دروست بوون.
دامەزرێنەری میرنشینەکە یووسف بەگ بوو، کە لە ساڵی ١٥١٠دا لەلایەن شا ئیسماعیلی یەکەمەوە نازناوی «غازی قڕان»ی پێبەخشرا، چونکە لە بەرەی عوسمانییەکاندا ناوچەکانی سۆمای، تەرگەوەڕ و دۆڵی پێدرابوو. کاتێک پەیوەندییەکانی لەگەڵ عوسمانییەکان باش بوو، لە دوای شەڕی چاڵدێران لە ساڵی ١٥١٤دا، لەلایەن سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە زەوی و زاری دەوروبەری ھەولێر، بەغدا و ئامەدی پێدرا. غازی قڕان سیخوڕی بۆ عوسمانییەکان دەکرد و عوسمانییەکان بۆ چۆنیەتی داگیرکردنی ئێران ڕاوێژیان پێ دەکرد. لە دەوروبەری ساڵی ١٥٣٤دا، میرنشینی برادۆست ھێرشی کردە سەر ورمێ کە لەژێر دەستی سەفەوییەکاندا بوو، دواجار لەلایەن عوسمانییەکانەوە ڕێگەی پێدرا کۆنترۆڵی بکات. دواتر میرنشینەکە لە ساڵی ١٥٣٥دا ھێرشی کردە سەر عادلجەواز. غازی قڕان تا کۆچی دوایی لە دەوروبەری ساڵی ١٥٤٣دا فەرمانڕەوایی کرد و لە نەوەکانی دواتردا وەک یەکێک لە گرنگترین فەرمانڕەوا کوردەکان دادەنرا. جگە لەوەش، کاریگەریی ھەبوو لەسەر میرنشینی سۆران و قەڵای غازی قڕان بەناوی ئەوەوە ناونراوە. دوای مردنی غازی قڕان، کوڕەکەی بە ناوی شای محەممەد بەگ بوو بە میری میرنشینەکە تا کاتی مردنی. پاشان کوڕەکەی ئەو، بۆداق بەگ، جێگەی گرتەوە و تا ساڵی ١٥٨٢ فەرمانڕەوایی کرد.
دواین میری برادۆست، ئەولیا بەگ، لە ساڵی ١٦٠٢ یان ١٦٠٣ کۆچی دوایی کرد و دواجار سەفەوییەکان دەستیان بەسەر میرنشینەکەدا گرت.[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Eminoğlu، Nevzat (٢٠٢٠). «Hîzan wek navendeke peydabûna edebiyata kurdiya klasîk». Kurdiname (بە کوردی) (3): ٣٣. ISSN ٢٦٨٧-٥٤٣٨. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 3 Dehqan، Mustafa؛ Genç، Vural (٢٠١٩). «The Kurdish Emirate of Brādōst, 1510-1609». Oriente Moderno. ٩٩ (3): ٣٠٦–٣٢٠. doi:١٠.١١٦٣/٢٢١٣٨٦١٧-١٢٣٤٠٢٢٢. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «orientemoderno» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Hassanpour، A. (١٩٨٨). «Baradust». Iranica Online. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ https://brill.com/view/journals/ormo/99/3/article-p306_4.xml
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
