شانشینی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە شانشینی کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).
شانشینی کوردستان
Şanişînî Kurdistan
ئاڵای شانشینی کوردستان
سنووری شانشینی کوردستان
پایتەخت
و
سلێمانی
زمانە فەرمییەکان کوردی (سۆرانی)
گرووپە ڕەگەزییەکان  کورد
دەوڵەت پاشایەتی
 -  مەلیک شێخ مەحموودی حەفید
 -  سەرۆک وەزیران قادر بەرزنجی
 -  وەزیری دارایی عەبدولکەریم عەلاکا
 -  وەزیری ناوخۆ شێخ محەممەد غەریب
 -  وەزیری پەروەردە مستەفا پاشای یاموڵکی
دامەزران
 -  دامەزراندن ١٩٢١ 
 -  ڕووخان ١٩٢٤‒١٩٢٥ 
دراو نۆتەی کوردی، دینار

شانشینی کوردستان (لاتینی سۆرانی: Şanişînî Kurdistan)[١][٢] وڵاتێکی تەمەن کورتی کوردی بوو لە باشووری کوردستان کە لەلایەن شێخ مەحموودی حەفید[٣] لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٢١ دامەزرا و دوایی لە تەممووزی ساڵی ١٩٢٥ ھەڵوەشێنرایەوە،[٤] ھاوکاتیش ھیچ لایەنێک بە فەرمی پاڵپشتی ئەو وڵاتەی نەکردبوو، پایتەختەکەی شاری سلێمانی بوو و کوردی سۆرانی زمانی فەرمی ئەو وڵاتە بووە،[ژێدەر پێویستە] ھەروەھا ئایینیی ئیسلام بە ئایینی زۆرینەی وڵاتەکە داندراوە.[ژێدەر پێویستە]

ڕاپەڕینی شێخ مەحموود[دەستکاری]

لە کاتی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، کورد ھەوڵێکی زۆریدا بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ لە کوردستانی بەش کراودا.

شێخ مەحموود بەرزنجی، شێخی ڕێبازی قادری سۆفییەکان، کاریگەرترین کەسایەتی باشووری کوردستان، کرا بە بەڕێوەبەری سەنجەقی دھۆک، بەڵام دژی ئینگلیزەکان وەستایەوە و لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩١٩ کوردستانی سەربەخۆی ڕاگەیاند، بەڵام لە مانگی حوزەیراندا شکستی ھێنا.[٥][٦]

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢١ لە شاری سلێمانی، بەیاننامەیەک بۆ دامەزراندنی حکوومەتی کوردی دەرچوو. شێخ مەحموود خۆی وەک پاشای شانشینی کوردستان ڕاگەیاند.

شێخ مەحموود لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٢٤ لەلایەن ئینگلیزەکانەوە شکستی پێ ھێندرا، و لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٢٦ کۆمەڵەی نەتەوەکان بەشێوەیەکی فەرمی باشووری کوردستانی وەک خاکی عێراق ناساند، لەگەڵ بڕگەیەکیش تایبەت بە مافی کورد.[٧]

ئەلبوومی وێنە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Facts On File, Incorporated (2009). Encyclopedia of the Peoples of Africa and the Middle East, Kingdom of Kurdistan. ISBN 9781438126760. Retrieved 23 October 2014.
  2. ^ Asadi, Awat (2007). Der Kurdistan-Irak-Konflikt: der Weg zur Autonomie seit dem ersten Weltkrieg. ISBN 9783899300239. Retrieved 23 October 2014.
  3. ^ Ham, Anthony (2010-09-15). Middle East by Anthony Ham. ISBN 9781742203591. Retrieved 23 October 2014.
  4. ^ Prince, J. (1993), "A Kurdish State in Iraq" in Current History, January.
  5. ^ Ham, Anthony (2010-09-15). Middle East (بە ئینگلیزی). Lonely Planet Publications. ISBN 978-1-74220-359-1.
  6. ^ Simon, Reeva S.; Tejirian, Eleanor Harvey (2004). The Creation of Iraq, 1914-1921 (بە ئینگلیزی). Columbia University Press. ISBN 978-0-231-13293-0.
  7. ^ "شێخ مەحموودی حەفید". www.khaktv.net. Retrieved 2024-02-07.