بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوردانی تورکمانستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردە تورکمانستانییەکان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٦٠٩٧ (%٠،١)
(سەرژمێری ١٩٩٥)[١]
٥٠٠٠٠
(خەمڵاندن)[٢]
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
عەشقاباد، بەیرامەلی، فرجیزا، کەرەکالا، ماری و نزیک ڕووباری ئەتریک و کپەداغ.[٣][٤][٥][٦]
زمانەکان
کوردی, ڕووسی, تورکمانی
ئایین
مەسیحییەت, موسوڵمانی سوننە, موسوڵمانی شیعە و ئێزیدی[٧][٨]

مەبەست لە کوردەکان لە تورکمانستان ئەو کۆمەڵەیەیە کە لە لەدایکبوو یان نیشتەجێی تورکمانستانن و لە بنەچەدا کوردن. لە سەدەی ١٧دا، شا عەبباسی یەکەمی سەفەوی و نادر شای ئەفشاری گەلەهۆزێکی کوردی نیشتەجێکرد لەسەر سنووری نێوان تورکمانستان و ئێران. کوردی زیاتر هاتنە تورکمانستان لە سەدەی ١٩دا بۆ دۆزینەوەی خاکی داگیرنەکراو و خۆڕایی و دەربازبوون لە قاتوقڕی.

دوای هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سوور، گەلێ کورد ڕاگوێزران بۆ تورکمانستان. ستالین گەلێ کوردی ڕاگواست لەقەوقازەوە بۆ تورکمانستان لە ١٩٣٧ و دووبارە لە ١٩٤٤دا. لە ١٩٨٠کانەوە، کوردەکانی تورکمانستان کەوتونەتە بەر پڕۆگرامی تێکەڵکردن و تواندنەوە کە لەلایەن حکومەتەوە کۆمەکدەکرێ. لە سەردەمی کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان, کوردەکان خاوەنی ڕۆژنامە و خوێندنگەی خۆیانبوون، بەڵام لە سەربەخۆیی تورکمانستانەوە، سفرمراد نیازف، سەرۆکی تورکمانستان،زۆربەی زۆری ئەو خوێندنگانەی داخستووە کە تورکمانی نین.

زۆرینەی کوردە تورکمانستانییەکان موسوڵمانی سوننەن، لەگەڵ کەمینەیەکی موسوڵمانی شیعەش بوونیان هەیە. کوردە مەسیحی، شیعە، و ئێزیدییەکان توشی چەڵەمە هاتوون چونکە ناتوانن پڕاکتیزەی ئاینییان بکەن نە شێوەیەکی ئازاد.

زۆربەی ئەو نەخشانەی کە کوردەکانی خۆراسان نیشاندەدەن وایدەردەخەن کە کوردەکانی تورکمانستانیش بەشێکن لەوان و بەهۆی جیاکردنەوەی سنوورەوە دابڕاون لە یەکتری.

دانیشتوان

[دەستکاری]
ساڵ دانیشتوان تێبینی
١٩٢٦[٩] ٢،٣٠٨ لە کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان
١٩٣٦[١٠] ١،٩٥٤ لە کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان
١٩٥٩[١١] ٢،٢٦٣ لە کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان
١٩٧٠[١٢] ٢،٩٣٣ لە کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان
١٩٧٩[١٣] ٣،٥٢١ لە کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان
١٩٨٩[١٤] ٤،٣٨٧ لە کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان
١٩٩٥[١] ٦،٠٩٧ (%٠،١) لە تورکمانستان





سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Итоги всеобщей переписи населения Туркменистана по национальному составу в 1995 году». asgabat.net (بە Russian). asgabat.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ Ismet Chériff Vanly, "The Kurds in the Soviet Union", in: Philip G. Kreyenbroek & S. Sperl (eds.), The Kurds: A Contemporary Overview (London: Routledge, 1992). pg 164: Table based on 1990 estimates: Turkmenistan (50,000)
  3. ^ «Kurds». Eesti Keele Instituut. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ James Stuart Olson (١٩٩٤). An Ethnohistorical Dictionary of the Russian and Soviet Empires. لاپەڕە ٤٠٩. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. ^ Philip G. Kreyenbroek,Stefan Sperl (١٩٩٢). The Kurds: A Contemporary Overview. لاپەڕە ١٦٣. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ A Modern History of the Kurds: Third Edition. ١٩٩٦. لاپەڕە ٤٩١. ژپنک ٩٧٨ ١ ٨٥٠٤٣ ٤١٦ ٠. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ^ Ronald Wixman (١٩٨٤). The Peoples of the USSR: An Ethnographic Handbook. لاپەڕە ١١٧. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  8. ^ «TURKMENISTAN: Baptists raided and Jehovah's Witnesses reject presidential portraits». Worldwide Religious News. ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٤. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. ^ «Всесоюзная перепись населения 1926 года. Национальный состав населения по республикам СССР» (بە Russian). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  10. ^ «Всесоюзная перепись населения 1939 года. Национальный состав населения по республикам СССР» (بە Russian). Demoscope.ru. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  11. ^ «Всесоюзная перепись населения 1959 года. Национальный состав населения по республикам СССР» (بە Russian). Demoscope.ru. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  12. ^ «Всесоюзная перепись населения 1970 года. Национальный состав населения по республикам СССР» (بە Russian). Demoscope.ru. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  13. ^ «Всесоюзная перепись населения 1979 года. Национальный состав населения по республикам СССР» (بە Russian). Demoscope.ru. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  14. ^ «Всесоюзная перепись населения 1989 года. Национальный состав населения по республикам СССР» (بە Russian). Demoscope.ru. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)