ڕژێمی بەعس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری عێراق
الجمهورية العراقية
ئەلجمهوورییە ئەلعێراقییە

١٩٦٨–٢٠٠٣
ئاڵا ئاڕم
درووشم
"وحدة، حریة، اشتراکیة" (١٩٦٨-١٩٩١)
(کوردی: "یەکێتی، ئازادی، سۆشیالیزم")

"ئەڵڵاھوئەکبەر" (١٩٩١-٢٠٠٣)
(کوردی: "خودا گەورەترینە")

سروود
"وەتەن ئەردولفوڕاتەین"  (١٩٨١–٢٠٠٣)
(کوردی: "خاکی دوو ڕووبار")
شوێنی عێڕاق
پایتەخت بەغدا
زمان(ەکان) عەرەبی
ئایین ئیسلام
حکوومەت وڵاتی تاک حیزب بەعسی
سەرۆک
 - ١٩٦٨–١٩٧٩ ئەحمەد حەسەن بەکر (یەکەمین)
 - ١٩٧٩–٢٠٠٣ سەددام حوسەین (دوایین)
سەرۆک وەزیران
 - ١٩٦٨ عەبدولڕەزاق نایف (یەکەمین)
 - ١٩٩٤ - ٢٠٠٣ سەددام حوسەین (دوایین)
یاساداڕێژ ئەنجومەنی نیشتمانی
سەردەم سەدەی بیستەم، سەدەی بیست و یەکەم
 - کوودەتای بەعسی ١٧ی تەممووز ١٩٦٨
 - شەڕی ئێران و عێراق ١٩٨٠-٨٨
 - جەنگی کەنداو ١٩٩٠-٩١
 - داگیرکاریی ٢٠٠٣ی ئەمەریکا بۆ عێراق ٢١ی نیسان ٢٠٠٣
ڕووبەر
 - ٢٠٠٣ ٤٣٨٬٣١٧کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٦٩٬٢٣٥میل چوارگۆشە)
دانیشتووان
 - تێکڕا ٢٠٠٣ ٢٥٬١٧٥٬٠٠٠ 
     چڕیی دانیشتووان ٥٧٫٤ /کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٤٨٫٨ /میل چوارگۆشە)
دراو دیناری عێراقی (IQD)
پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵات .iq
پێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھان +٩٦٤

ڕژێمی بەعسی عێراق یان عێراق لەسەردەمی بەعسدا (بە ئینگلیزی: Ba'athist Iraq) ماوەی دەسەڵاتداریی حیزبی بەعس لە عێراق دەگرێتەوە لەنێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ٢٠٠٣. ئەم ماوەیە بە بەرزبوونەوەیەکی ئابووریی و گەشەپێدانێکی زۆرەوە دەستی پێ کرد، بەڵام کۆتایی ھات بە ڕووبەڕووبوونەوەی عێراق بە تەنگەژەی کۆمەڵایەتی، سیاسیی، و ئابوورییەوە. تێکڕای داھاتی ساڵانە کەمی کرد بەھۆی چەندین ھۆکاری دەرەکی و چەندین سیاسەتی ناوخۆیی ڕژێمەکەوە.

سەرۆکی عێراق عەبدولڕەحمان عارف و سەرۆک وەزیران تاھیر یەحیا ھەڵکێشران و لابران لەماوەی کوودەتای ١٧ی تەممووز کە لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆکی حیزبی بەعسەوە پێشەوایی دەکرا. جێی باسە کە حیزبی بەعس پێشتر لە ١٩٦٣دا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەددام حوسەینەوە دەسەڵاتی گرتە دەست. سەددام بەھۆی ئەوەی سەرۆکی ھەواڵگری حیزبەکە بوو بە دی فاکتۆ، دواتر بووە سەرۆکی دی فاکتۆی وڵات لەناوەڕاستی ١٩٧٠کاندا و دواتریش لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی دی یورێی وڵات. لەماوەی دەسەڵاتی دی یورێی ئەحمەد حەسەن بەکردا، ئابووری وڵات بەرزبووەوە و عێراق لەجیھانی عەرەبیدا بەڕوونی دەرکەوت. بەھەرحاڵ، چەند ھۆکارێکی ناوخۆیی ھەڕەشەیان لە سەقامگیریی وڵات دەگرت، لەنێویاندا پێکدادان و تەنگەژە بوو لەگەڵ ئێران و کۆمەڵگای شیعەدا. کێشەی دەرەکیش بریتیی بوو لەکێشەی سنووریی لەگەڵ ئێران، کە ڕەنگە یەکێک لەھۆکارەکانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بووبێت.

سەددام لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی عێراق و ھاوکاتیش سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و سەرۆک وەزیران و ھەروەھا سکرتێری گشتیی حیزبی بەعسی عێراق، ئەمەش لەماوەیەکدا کە زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانی دژە-ڕژێم لەلایەن شیعەکانەوە بەرپا کرا. حیزبی بەعس، کە حیزبێکی سێکیولار بوو، زۆر بەتووندی خۆپیشاندانەکانی سەرکووت کرد، گۆڕانێکی تری سیاسەتەکان بریتیی بوو لە گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی بەرامبەر بە ئێران، کە وڵاتێکی شیعەنشین بوو، پەیوەندییە خراپەکانی نێوان ھەردوو عێراق و ئێران، لەکۆتاییدا بووە ھۆی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، کە لە ١٩٨٠دا دەستی پێ کرد کاتێک کە عێراق ویستی بۆ داگیرکردنی سەرتاسەری ئێران دەست پێ کرد. لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، عێراقییەکان پێیان وابوو کە ئێرانییەکان لاوازن و ئامانجێکی ئاسانن بۆ ھێزە سەربازییەکانی عێراق، دواتر دەرکەوت کە ئەم بیروڕایە ھەڵەیە و شەڕەکەش بۆ ماوەی ٨ ساڵ درێژ بووەوە. ئابووریی عێراق لەماوەی جەنگدا تێکچوو، تا وای لێھات پشتی بە کۆمەکە دەرەکییەکان ئەبەست بۆ پاڵپشتییکردنی جەنگەکە، جەنگەکە بەیەکسانبوون کۆتایی ھات کاتێک کە ئاگربەست ئەنجام درا لە ١٩٨٨دا، کە بووە ھۆی ستەیتس کۆو ئانتێ بێڵوم.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Ba%27athist_Iraq

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]