قاجاڕەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشانی دەوڵەتی قاجاڕ

قاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەگەز تورک بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ (١١٧٠ کۆچیی ھەتاوی) ھەتا ١٩٢٥ (١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) بەسەر ئێراندا حوکمیان کردووە. ھۆزی قاجاڕ یەکێک لە بەرەبابە تورکمانەکانی ئاسیای ناوەڕاست بوون کە لە هێرشی مەغۆلدا ھاتن بۆ ئێران. سەرەتا لە ئەرمەنستاندا نیشتەجێ بوون، دواتر شا عەباسی یەکەم تاقمێکیانی گواستەوە بۆ "ئێستەرئاباد" (گورگانی ئەمڕۆ) کە حکوومەتی قاجاڕەکانیش ئەمانە پێکیان ھێنا. بناغەدانەری ئەم زنجیرە پادشایییە محەممەدخان و دوایین پاشاش ئەحمەدشا بووە.

بەشێکیان لە ئێرانەوە دەڕۆن بۆ تورکیا و بەشێکیان دەرۆنە عێراق، کە دیارترینیان ئێستا لە پارێزگای ھەولێر لە سنووری باڵەکایەتی نیشتەجێن کە نەوەکانی شێخ ناوخۆشیان پێ دەگوترێن و لە سنووری قەزای چۆمان لە گوندی دێڵزە نیشتەجێن کە ھەتا ئێستاش بە قاجاڕییەکان ناسراون.

پاشاکانی ئێرانی قاجاڕی[دەستکاری]

ناو وێنە نازناو لەدایکبوون–مردن دەستپێبوونی پاشایەتی تەواوبوونی پاشایەتی
١ ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ Mohammad Khan Qajar.jpg خان[١]
شا[١]
١٧٤٢–١٧٩٧ ١٧٨٩[٢] ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧
٢ فەتح عەلی شا Fath Ali Shah by Charles Heath.jpg شاھەنشا[١]
خاقان[١]
١٧٧٢–١٨٣٤ ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧ ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤
٣ محەممەدشا Mohammadshah.jpg خاقان کوڕی خاقان[١] ١٨٠٨–١٨٤٨ ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤ ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨
٤ ناسرەدین شا Nāser al-Dīn Schah.jpg زەڵوڵڵا (سێبەری خوا لەسەر زەوی)[١]
قێبلەی عالەم (قیبلەی جیھان)[١]
ئیسلامپەنا (پەناگەی ئیسلام)[١]
١٨٣١–١٨٩٦ ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ ١ی ئایاری ١٨٩٦
٥ موزەفەرەدین شا Mozaffar-ed-Din Shah Qajar - 1.jpg ١٨٥٣–١٩٠٧ ١ی ئایاری ١٨٩٦ ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧
٦ محەممەد عەلی شا Mohammad Ali Shah.jpg ١٨٧٢–١٩٢٥ ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩
٧ ئەحمەدشا AhmadShahQajar2.jpg ١٨٩٨–١٩٣٠ ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩ ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Amanat, Abbas (1997), Pivot of the Universe: Nasir Al-Din Shah Qajar and the Iranian Monarchy, 1831-1896, Comparative studies on Muslim societies, I. B. Tauris, p. 10, ISBN 978-1-86064-097-1
  2. ^ Perry, J. R. (1984). "ĀḠĀ MOḤAMMAD KHAN QĀJĀR". In Yarshater, Ehsan (ed.). Encyclopædia Iranica. Vol. I/6. pp. 602–605. in Ramażān, 1210/ March, 1796, he was officially crowned shah of Iran.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]