بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی سووریا

بەخێربێیت بۆ دەروازەی سووریا
مرحباّ بِكم في بـوابة سوريا
The Coat of arms of Syria.
The Coat of arms of Syria.

Syria's map
Syria's map

سووریا (بە عەرەبی: السُّورِيَّةُ)، بە فەرمی کۆماری عەرەبیی سووریا، وڵاتێکە لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و شام. لە ڕۆژئاوا هاوسنوورە لەگەڵ دەریای ناوەڕاست و لە باکوورەوە تورکیا و لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتەوە عێراق و لە باشوورەوە لەگەڵ ئوردن و لە باشووری ڕۆژئاوا لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان. کۆمارێکە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتێکی ڕاگوزەری و لە ١٤ پارێزگا پێکدێت. دیمەشق پایتەختە و گەورەترین شاریشە. سووریا ژمارەی دانیشتووانی ٢٥ ملیۆن کەسە لە ڕووبەرێکی ١٨٥١٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە (٧١٥٠٠ میل چوارگۆشە)، لە پلەی ٥٧هەمینە کە زۆرترین دانیشتووانی تێدایە و بە پلەی ٨٧هەمین گەورەترینە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

دیمەشق (بە عەرەبی: دِمَشْق) پایتەختی کۆماری سووریا و ناوەندی پارێزگای دیمەشقە. کۆنترین شاری جیھان و کۆنترین پایتەختە لە مێژوودا کە ھێشتا ئاوەدانە، لە ھەزارەی سێیەمی پێش زایین پایەییەکی گرنگی زانست و ڕۆشنبیری و سیاسی و ھونەری و وێژەیی ھەبووە، پایتەختی زۆریک لە شارستانییەکان بووە لە مێژووی دوور و درێژیدا ھەروھا بوو بە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامیی لە مێژوودا لە ساڵی ٦٦١ لە سەردەمی ئەمەوییەکاندا. لە ساڵی دوو ھەزاری پێش زایین پێشەوای ئارامییەکان ڕیزۆن مەملەکەتی خۆی لە دیمەشق دامەزراند و بوو بە پایتەختی. ژمارەی دانیشتووانی دیمەشق نزیکەی ٣٫٥ میلیۆن کەسە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٨، دانیشتووانی شاری دیمەشق بە شێوەیەکی سەەرکی لە عەرەب پێک دێن و کورد و تورک و ئەرمەنی و ئاشووری و شەرکەس لەم شارەدا دەژین. بەشێک لە شارە دێرینەکە ئەکەوێتە سەر شاخی قاسیون، و بەشی زۆری دیمەشق بە شارە کۆنەکەشەوە ئەکەوێتە گۆی باشووری ڕووباری بەردییەوە، لە کاتێکدا شوێنە نوێیەکان لە گۆی باکوور و ڕۆژھەڵات و ھەموو لایەک بڵاوودەبێتەوە. شاری دیمەشق ناوەڕاستی پارێزگای دیمەشقە کە بە باخچەکانی غۆتەی دیمەشق و شاخی قاسیون و ڕەبوەی دیمەشق دەور دراوە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ھێزەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان لەکاتی سەردانی ناوەندێکی ھەسەدە لە ساڵی ٢٠٢١

ئایا زانیوتە؟

  • … کە دیمەشق کۆنترین پایتەختی ئاوەدانە لە مێژوودا؟
  • … کە حەلەب کۆنترین شاری ئاوەدانە لە جیھاندا؟
  • … کە ئەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین ئەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟



ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

بەشار ئەسەد (بە عەرەبی: بشار الأسد، لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٥) سیاسەتوانێکی سوورییە کە سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا بووە. بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠دا پاش مردنی باوکی، حافز ئەسەد، ئەم پۆستەی وەرگرتووە.، ساڵی ٢٠٢٤یش كۆتایی بە حكومڕانیەكەی هێنرا. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان