دەروازە:ڕووداوە بەردەوامەکان
ڕواڵەت
(لە ویکیپیدیا:ڕووداوە بەردەوامەکانەوە ڕەوانە کراوە)
| ئەمڕۆ |
|
[] |
- ٢٨ی شوبات – ئیسڕائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر ئێران، کە بووە ھۆی کوشتنی عەلی خامنەییی ڕێبەری باڵای ئێران (لە وێنەکەدا) لەگەڵ چەندین بەرپرسی تری باڵای وڵاتەکە.
- ڕۆپ یێتە وەکوو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ھاوزایەندخواز لە ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا.
- ویلایەتە یەکگرتووەکان ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ڤێنیزوێلا و سەرۆکی وڵاتەکەی دەستگیر کرد.
- ١١ی تشرینی دووەم – ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداریی دەیان لایەنی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی بۆ چالاکییە دیموکراسییەکانی لە ڤێنیزوێلا پێ بەخشرا.
- ١٦ی ئەیلوول – ڕۆبێرت ڕێدفۆرد، ئەکتەر و دەرھێنەری فیلمی ئەمریکی لە ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٢ی ئاب – لە ئەنجامی پێکدادانەکانی لالەزار لە سلێمانی، لاھوور شێخ جەنگی لەگەڵ براکەی و چەندین چەکداری تر دەستبەسەر کران.
- ٧ی ئاب – جیم لۆڤێڵ، ئەستێرەگەڕی ئەمریکی و فەرماندەی ئەپۆلۆ ١٣ لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.