سینەمای کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Kurdish image for Cinema of Kurdistan.png

سینەمای کوردی مەبەست لەو فیلمانەن کە بە زمانی کوردی، لەمەڕ چاندی کوردی و گەلی کورد، لە چوارچێوەی وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا یان شوێنی تر، بەتایبەت ئەورووپا بەرھەم ھاتوون. فیلمی زارە لە ساڵی ١٩٢٨ بە یەکەمین فیلمی کوردی دادەنرێت،[١] کە لە ئەرمینیای یەکێتیی سۆڤیەت بەرھەم ھاتووە. بەڵام دەکرێت بەرھەمە سینەماییەکانی یەڵماز گونەی فیلمسازی باکووری کوردستان، مێگەل، ۱۹۸۷؛ دیوار، ۱۹۸۳ و بەتایبەت فیلمە سەرکەوتووەکەی واتە ڕێ۱۹۸۲ کە توانی خەڵاتی دارخورمای زێڕینی فستیڤاڵی کان بەدەست بھێنێت بە جیددیترین ھەنگاو بۆ پێکھاتنی ڕوانگەیەکی نوێی سینەمایی بزانرێت. گونای لە وێنەی فیلمسازێکی کورد بە ڕوانگەیەکی شوناسخوازانەوە (خود لە ڕوانگەی خودەوە) بۆ یەکەمین جار لە سینەمادا شێوازی ژیانی کوردەکان و کێشەکانیانی لە دوو پانتایی گرنگی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەو سەردەمەی تورکیا، لە دووتوێی دیمەندا بەرجەستە کردەوە و بەکردەوە بوو بە دامەزرێنەری سینەمایەکی «شوناستەوەر»؛ [٢] دواتر بە ھاتنی دەرھێنەرەکانی وەک بەھمەن قوبادی، جانۆ ڕۆژبەیانی، مانۆ خەلیلی و دەیان دەرھێنەری دیکەش ئەوا سینەمای کوردی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گیرسایەوە. لەگەڵ ئەوەش چەندین دەرھێنەر لە دەرەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەوانە ھونەر سەلیم کاریان لەسەر فیلمی کوردی کردووە. ھەرساڵان ڕۆژی ٩ی ئەیلوول (۱۸ی خەرمانان) وەکوو «ڕۆژی سینەمای کوردی» پیرۆز دەکرێت.[٣]

دەرھێنەرەکان[٤][دەستکاری]

١٢ لە باشترین فیلمە کوردییەکانی بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان[دەستکاری]

سینەما سیروان لە ھەولێر، یەکێک لە سینەما کلاسیکییە تاک سکرینەکان.

ڕۆژی سینەمای کوردی[دەستکاری]

ھەرساڵان ڕۆژی ٩ی ئەیلوول ھاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی یەڵماز گونەی دەرھێنەر، نووسەر و ئەکتەری کورد وەکوو «ڕۆژی سینەمای کوردی» پیرۆز دەکرێت. بەڕێوەبردنی ڕۊێوڕەسم بەبوونەی ئەم ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە دەستپێشخەریی ھاوار مستەفا خان ھونەرمەندی کورد و ھەروەھا کۆمپانیای ھاواری فیلم، ناوەندی سینەمایی و رۆژنامەڤانیی بەدرخان، کۆماری یەڵماز گونەی ژیاندۆستی دەستیپێکراوەتەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سینەمای کوردی لە فیلمی زارەوە بۆ کوێ، کوردیپێدیا
  2. ^ [١] ٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.(دەستپێکی سینەمای کورد - شوناسی کولتووری و سینەمای کورد – لە نوسینی دوکتور خوسرەو سینا).
  3. ^ ئ ا پۆڵەتیک پرێس: لە ساڵی دووەمی ڕۆژی سینەمای کوردی چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن، نووسراو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  4. ^ "Kurdish Kurdistan – iCheckMovies.com". iCheckMovies.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)