کوردانی گورجستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوردە گورجستانییەکان
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
باتومی، مسختی، جاواختی، ئاجارستان،[١] روستاوی،[٢] و ئەبخازیا.[٣]
زمانەکان
کوردی,[٤] ڕووسی[٥]
ئایین
ئیسلامی شیعە[٤]
بێدین[٤]
ئێزیدی[٤]

لە سەدەی ٢٠دا، گەلێ هەڵهاتن لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیەوە بۆ ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی لەدەست چەوساندنەوەی ئاینی. لە گورجستان، کوردەکان خۆشگوزەرانتربوون وەک لە کوردەکان لە تورکیا و کوردەکان لە ئێران و تووشی هیچ چەوساندنەوەیەک نەهاتن لە گورجستان، بەڵام گەڕاندنەوەی ناوی کوردیی خێزانییان هەوڵێکی زیاتریدەوێ بەپێی چالاکێکی مەدەنی کورد لە گورجستان. کوردەکان خوێندنگە، پەرتوکی خوێندن، و چاپەمەنی خۆیانیان هەیە لە گورجستان. وێژە لەنێویاندا نەما لە سەرەتای ١٩٩٠کاندا. بەپێی ڕاپۆرتی ١٩٩٨ی کۆمیساریای بەرزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، دەوروبەری %٨٠ی دانیشتوانی کوردی گورجستان ئێزیدین. کوردەکانی گورجستان لەڕووی ڕامیارییەوە بێلایەنن، لەگەڵ ئەوەشدا لە ١٩٩٩دا، خۆپێشاندانێکی گەورەیان ئەنجامدا لە تبلیس، کە تیایدا داوای ئازادکردی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان دەکرد. کوردەکانی گورجستان ئێستا ئەلفوبێی سیرلیک بەکاردێنن. زووتر لە ١٩٢٠کاندا، ئەلفوبێی لاتینییان بەکاردێنا.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەمین کوردەکان هاتن بۆ گورجستان لە سەردەمی دەسەڵاتی پادشا جۆرجیی سێهەمی گورجستان لە سەدەی ١٢دا. هۆزگەلێکی کورد پەیدابوون لە گورجستان لە سەدەی ١٦دا لە شاری متسختا. لە سەدەی ١٨دا، کوردەکان گەیشتنە تبلیس، لە سەردەمی هێرکلیس خانی شانشینی کاخیتی لە سەروبەری ئازادبوونی کوردەکان لە تورکیا. کە ڕووسیا و ئێران ڕێکەوتننامەی تورکمانچاییان واژۆکرد لە ١٨٢٨دا، کوردەکان هەلی کارکردنیان لە گورجستان بەدەستهێنا. زۆربەی کوردەکانی وان و قەرس نەفیکران بۆ گورجستان لە ١٩١٨دا، دوای ئەوەی کە تورکیا سەرکوتیکردن لە ڕووی ڕامیاری و ئاینییەوە. هەروەها کوردەکانی گورجستان بوونە قوربانی پاکتاوەکانی ستالین لە ١٩٤٤دا. لە نێوان ١٩٧٩ و ١٩٨٩دا، دانیشتوانی کورد لە گورجستان زیادیکرد بە ڕێژەی %٣٠. کاتێ گورجستان سەربەخۆبوو، دانیشتوانی کورد لە گورجستان کەمیکرد.

لەیەکچوون لە نێوان کورد و گورجییەکاندا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "The Human Rights situation of the Yezidi minority in the Transcaucasus" (PDF). United Nations High Commissioner for Refugees. United Nations High Commissioner for Refugees. p. 18.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری report نەدراوە
  3. ^ "Ethno-demographic history of Abkhazia, 1886 - 1989" (PDF). Abkhaz World. Retrieved 25 August 2013.
  4. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری prayer نەدراوە
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری book1 نەدراوە
  6. ^ "Ethnic Groups of Georgia: Census 2002 (Total/Percentage)" (PDF). EcmiCausasus. Archived from the original (PDF) on 1ی Novemberی 2013. Retrieved 25 August 2013. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.