شوانکارە
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
شوانکارە | ||||
| ||||
پایتەخت | ئیگ | |||
زمان(ەکان) | کوردی، فارسی | |||
ئایین | ئیسلام | |||
حکوومەت | شانشینی | |||
مەلیک/شا/ئەمیر | ||||
- ١٠٣٠–١٠٧٨ | فەزلویە | |||
- ١٣١٠–١٣٥٥ | ئەردەشیر | |||
مێژوو | ||||
- دامەزراندن | ١٠٣٠ | |||
- دەستبەسەرداگرتنی تەیموورییەکان | ١٤٢٤ |
شوانکارە (بە عەرەبی: الشوانکارة؛ بە فارسی: شبانکاره) ھۆزێکی فێدراسیۆنی کۆنی کورد بوو،[١][٢][٣][٤] ناوی شانشینەکەشیان کە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی فارسیان فەرمانڕەوای دەکرد ھەر بە ناوی شوانکارە بوو.[٥][٦][٧]
نەژاد
[دەستکاری]ئەوان بە بنەچە لە ناوچەی سوپاھان و بڵندایەکانی ھەلەپ بوون، بەڵام لەلایەن شاھنشای بوەیھی پەنا خۆسرۆ لە کۆتایەکانی سەدەی ١٠ز ڕاگواستران بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوچەی فارس.[٨] سەرھۆزەکانی شوانکارە بانگەوازی ئەوەیان دەکرد ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە سەر شای ئەفسانەیی ئێران مانوچەھر و دامەزرێنەری ئیمپراتۆرییەتی ساسانی، ئەردەشێری یەکەم دەکرد.[١]
ناوچە و تیرەکان
[دەستکاری]پایتەختی خانەدانەکە ئیج (ئیگ) بووە، شانشینی شوانکارە بەسەر شەش ناوچەدا دابەش بووە: زەرکان، ئیشتبانان، بورک تاروم خەیرە، نایریز، کورم ڕوونیز لار و دارابگیرد. ھۆزی شوانکارە دابەش ببوو بۆ سەر چەند تیرەیەک، کە بریتی بوون لە: ئیسماعیلی، ڕامانی، کارزوی، مەسعوودی و شواکانی کە ھەموویان مەڕدار و جەنگاوەر بوون.[١]
مێژوو
[دەستکاری]
تیرەی ڕامانی شوانکارە و سەرھۆزەکەی فەزڵەوەی توانیان دەسەڵاتێکی زۆر لە فارس بگرنە دەست. فەزڵەوی کوڕی سەرھۆزی شوانکارە عەلی حەسەنی ڕامانی بوو، لە خزمەتی ساحیبی عادل، وەزیری شای بوەیھیی فارس، پلەی سوپاسالاری پێبەخشرا. ساحیبی عادل لەلایەن دوا فەرمانڕەوای بوەیھی فارس، ئەبو مەنسوور پۆلاد ستون، لەسێدارەدرا و فەزلەوی دوای ئەمە لە یاخیبووندا ھەستایەوە. ئەبو مەنسوور لە ساڵی ١٠٦٢ لەگەڵ دایکیدا شکستی ھێنا و کوژران، بەمەش فەزڵەوی بووە فەرمانڕەوای سەنتانسەری فارس، زۆری نەخایاند لەگەڵ تورکە سەلجوکییەکان تووشی پێکدادان بوو. فەزڵەوی ملکەچی قەورد برای سوڵتان ئەلپ ئەرسلان بوو، بەڵام دوای ئەوە ڕاپەڕی دژی دەسەڵاتی سەلجووکی. دواجار فەدلویا لە ساڵی ١٠٧١ لەلایەن وەزیری سەلجوکییەکان نیزامی مولوک گیرا و لەسێدارەدرا. شوانکارەکان لە پارێزگاکانی کرمان و فارسدا بێزارکەر بوون. لە ساڵی ١٠٩٩ بە ھاوکاری کوڕی قەورد ئێران شا، ئەمیر ئونار والی فارسیان تێکشکاند. لە ساڵی ١١١٦دا، ئەبو حەسەن خۆسرەو، سەرۆکی شوانکارەکان ڕەتیکردەوە ملکەچی فەخرەدین کاولی والی فارس بێت. کاولی گەماڕۆی خۆسرەوی دا لە قەڵاکەی خۆیدا، بەڵام دواتر لەگەڵیدا ڕێککەوت. خۆسرەو لە بانگەشەکانیدا لە کرمان یاوەری پارێزگار بووە. لە سەردەمی سوڵتانی سەکجوکەکان، مەحموودی دووەم (١١١٧–١١٣١)، شوانکارەکان خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کرا و جارێکی دیکە ڕاپەڕینیان کردەوە و زیانێکی زۆریان بە ناوچەکە گەیاند. دامەزرێنەری شانشینی ھەزارئەسپ، ئەبو تاھیری کوڕی محەممەد، شکستی بە شوانکارەکان ھێنا و بەھۆی ئەمەوە شکۆیەکی زۆری بەدەستھێنا. دوای داڕمانی سەلجوکییەکان، شوانکارەکان جارێکی دیکە فەرمانڕەوای ناوچەکەی کردەوە و شاری ئیداج وەک پایتەختیان. لە سەردەمی ئیلخانیدەکاندا فەرمانڕەوایی پارێزگای شوانکارەیان دەکرد کە ناوەندەکەی لە دارابگرد بوو.[١]
کوتبەدین موباریز سەرھۆزی شوانکارە و نیزامەدین مەحموودی برای لە ساڵی ١٢٠٠دا کرمانیان لە دەستی تورکە غەزەکان داگیرکرد، بەڵام بە یاخیبوونێکی ناوخۆیی و بەرپەچدانەوەی غەزەکان دۆڕان. لە کۆتاییدا ئەتابەگی فارس، سەد کوڕی زەنگی شکستی بە شەبانکەرە ھێنا.[١]
لە ساڵی ١٢٦٠دا داگیرکەری مەغۆل ھۆلاکۆ ئیگی پایتەختی شوانکارەکانی داگیرکرد و ڕووخاندی و موزەفەرەدین محمدی کوڕی موباریز سەرۆھۆزی شوانکارەی کوشت، لە ساڵی ١٣١٢ شوانکارەکان لە ئیلخانەکان یاخی بوون بەڵام شکستیان ھێنا. لە ساڵی ١٣٥٥ فەرمانڕەوای موزەفەرەکان، موباریزەدین کوڕی خۆی دەنێرێت دژی ئەردەشیری سەرھۆزی شوانکارەکان، کە ڕەتیکردەوە فەرمانەکانی جێبەجێ بکات. ئەردەشێر شکستی ھێنا و نیشتمانەکەی لەلایەن موزەفەرییەکان دەستی بەسەردا گیرا. لەوانەیە شوانکارەکان تا ساڵی ١٤٢٤ ھەر بەردەوام بووبن لە فەرمانڕەوای.[١]
سەھۆز و فەرمانڕەواکان
[دەستکاری]١٥ سەرھۆزی شوانکارەکان کە تۆمار کراون:
زنجیرە | ناوی شا | ماوەی فەرمانڕەوای | |
---|---|---|---|
دەستپێک | کۆتای | ||
١ | فەزڵەی | ٤٤٨ھ | ٤٥٩ھ |
٢ | نظام الدین یحیی بن حسن | ٤٥٩ھ | ؟ |
٣ | نظام الدین محمود بن نظام الدین یحیی | ؟ | ؟ |
٤ | قطب الدین مبارز | ؟ | ٦٢٤ھ |
٥ | ملک مظفر الدین محمد بن المبارز | ٦٢٤ھ | ٦٥٨ھ |
٦ | قطب الدین مبارز بن ملک مظفر الدین | ٦٥٨ھ | ٦٥٩ھ |
٧ | نظام الدین حسن بن محمد مظفر الدین | ٦٥٩ھ | ٦٦٢ھ |
٨ | نصرة الدین إبراھیم بن محمد مظفر الدین | ٦٦٢ھ | ٦٦٤ھ |
٩ | ٦٦٤ھ | ٦٨١ھ | |
١٠ | ٦٨١ھ | ٦٨٨ھ | |
١١ | ٦٨٨ھ | ٧٢٥ھ | |
١٢ | نصرة الدین إبراھیم بن إسماعیل | ٧٢٥ھ | ؟ |
١٣ | ملک ڕکن الدین حسن | ؟ | ؟ |
١٤ | جمشید بن إسماعیل | ٧٣٥ھ | ٧٤٢ھ |
١٥ | ملک أردشیر | ٧٤٢ھ | ٧٥٦ھ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت ج Büchner 2012.
- ^ Spuler 2012.
- ^ Oberling 2004.
- ^ Qazvini 1915, pp. ١٣٧–١٣٨.
- ^ KURDISH TRIBES, Iranicaonline
- ^ SHABANKARA, name of Kurdish tribe
- ^ The Decline of Iranshahr: Irrigation and Environments in the History of the Middle East, 500 B.C; Peter Christensen, page: 316, Published 1993, Museum Tusculanum Press, 351 pages, ISBN 87-7289-259-5
- ^ Potts 2014, p. ١٦٦.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- Ateş، Sabri (٢٠١٣)، Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914، Cambridge University Press، لاپەڕە ١٦٢، ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-٢٤٥٠٨-٢
- Babaie، Sussan (٢٠١٩). Iran After the Mongols. Bloomsbury Publishing. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٨٣١-٥٢٨-٩.
- Büchner، V. F. (2012)، «S̲h̲abānkāra»، Encyclopaedia of Islam، Brill Publishers، doi:١٠.١١٦٣/٢٢١٤-٨٧١X_ei١_SIM_٥٢٥٣، ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤٠٨٢٦٥٦
- Christensen، Peter (١٩٩٣)، The Decline of Iranshahr: Irrigation and Environments in the History of the Middle East, 500 B.C. to A.D. 1500، Museum Tusculanum Press، لاپەڕە ١–٣٥١، ژپنک ٩٧٨٨٧٧٢٨٩٢٥٩٧
- Gunter، Michael M. (٢٠٠٩). The A to Z of the Kurds. Scarecrow Press. لاپەڕە ١٨٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٦٣٣٤-٧.
- Luzac؛ Co (1986). «The Encyclopedia of Islam». The Encyclopaedia of Islam, Vol. III. London: E.J. Brill. لاپەڕە 1–1304.
- Oberling، Pierre (2004)، Kurdish tribes، Iranica Online
- Potts، Daniel T. (٢٠١٤)، Nomadism in Iran: From Antiquity to the Modern Era، London and New York: Oxford University Press، لاپەڕە ١–٥٥٨، ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٣٣٠٧٩-٩
- Qazvini، Hamdallah Mustawfi (١٩١٥)، The Geographical Part of the Nuzhat Al Qulub، لەلایەن Le Strange، Guy وەرگێڕدراوە، Leiden، ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٦٧-٢٢٧٣-٤
{{citation}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - Spuler، B. (2012)، «Faḍlawayh»، Encyclopaedia of Islam، Brill Publishers، doi:١٠.١١٦٣/١٥٧٣-٣٩١٢_islam_SIM_٢٢٣٣، ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤١٦١٢١٤