بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران
بەشێک لە جوداخوازیی کوردان لە ئێران

پولێکی پۆستەی ئێران بۆ یادی چوارەمین ساڵڕۆژی گرتنەوەی ئازەربایجان و کوردستان
ڕێکەوتتشرینی دووەمی ١٩٤٥–١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦
شوێن
ئەنجام

سەرکەوتنی ئێران

شەڕکەرەکان
ئێران ئێران
بە پشتیوانی:
 شانشینی یەکگرتوو
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
کۆماری میللی ئازەربایجان
کۆماری کوردستان[١]
تۆڕی سەربازیی توودە[٢]
بە پشتیوانی:
 یەکێتیی سۆڤیەت
فەرماندە و سەرکردەکان
ئێرانمحەممەدڕەزا پەھلەوی
ئێرانعەلی ڕزمارا

جەعفەر پیشەوەری
ئەحمەد کۆرداری
قازی محەممەد Executed
مەلا مستەفا بارزانی[١]

ھێز
ھێزەکانی ئیمپراتۆری ئێران

میلیشیا ئازەرییەکان
١٢٬٧٥٠ سوارە و پیادەی پێشمەرگە[١]

  • خێڵە کوردییەکان[١]
زەرەر و زیانە گیانییەکان

نەزانراو

سەدان کوژراو (ڕاپۆرتە کوردییەکان)[١]
نەزانراو
بە تێکڕا: ٢٬٠٠٠ کوژران[٤]

قەیرانی ساڵی ١٩٤٦ی ئێران کە ھەروەھا ناسراویشە بە کێشەی ئازەربایجان (بە فارسی: غائلە آذربایجان) یەکێک بوو یەکەمین کێشەکانی جەنگی سارد کە دەستی پێکرد بەھۆی ئەوەی جۆزێف ستالینی سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت ڕەتی کردەوە لە ئێران بکێشێتەوە سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەڵێنی دابوو. بەپێی بەڵێننامەیان بە ئێران ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەبوو لە کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم بکێشێنەوە لە وڵاتەکە، بەڵام ئەو ھێزانەی لە سۆڤیەتەوە نزیک بوون کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری مەھابادیان دامەزراند بە پشتیوانی سۆڤیەت. ئەمریکا زەختی لە سۆڤیەتەکان کرد بۆ کشانەوە ھەر دوای ئەوەی نیشانە سەرەتایییەکانی سەرکەوتن دەرکەوتن، ئەمەش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆمۆنیزم بوو.

لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ١٩٤١ ئێرانی پەھلەوی لەلایەن ھێزەکانی سۆڤیەت لە باکوورەوە و بەریتانیا لە باشوور و ناوەڕاستەوە داگیرکرا.[٥] ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئێرانیان بەکارھێنا بۆ گواستنەوەی ھاریکاری سەربازی و ئابووری بۆ سۆڤیەتەکان لە شەڕیان دژ بە ئەڵمانیای نازی[٥]

دوای داگیرکاری ئێران ئەو ھێزانەی ھاوپەیمانان بەڵێنیان دا کە شەش مانگ دوای کۆتایی جەنگەکە لە ئێران پاشەکشە بکەن[٥] بەڵام دوای کۆتایی جەنگەکە ھێزەکانی سۆڤیەتی جۆزێف ستالین مانەوە. ھەرزوو ھێزە کوردی و ئازەرییەکان لەلایەن سۆڤیەتەکانەوە مەشقیان پێکرا و بە چەکی سۆڤیەتی کەوتنە جەنگەوە لەگەڵ ئێرانییەکان[١] کە ٢٬٠٠٠ قوربانی لێکەوتەوە. دانوستان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەحمەد قەوام زەختی ئەمریکا لەسەر سۆڤیەت لەکۆتاییدا بوو بەھۆی کشانەوەی ھێزەکانی سۆڤیەت. دوای کشانەوەی ھێزەکانی سۆڤیەت ئێران دەستی کرد بە ھێرش بۆسەر کورد و ئازەرییەکان و ھەردوو کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری مەھاباد کۆتاییان پێھێندران لەلایەن ئێرانییەکانەوە.

کۆماری کوردی لە مەھاباد

[دەستکاری]

کۆماری مەھاباد لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٥ ڕاگەیەندرا، سەرکردایەتی کۆمارە کوردییە تازەپێگەیشتووەکە بەتەواوی لەلایەن سۆڤیەتەوە پشتڕاستکرایەوە. سەرەڕای دژایەتی سۆڤیەت، مەلا مستەفا بارزانی ھاتە نێو کۆمار بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ھێزی سەربازی تازە دامەزراوی کۆماری مەھاباد – پێشمەرگە. بە دەستەبەرکردنی پشتیوانی بارزانی، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ سەرکردەی ھۆزە کوردییەکان، قازی محەممەد لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ بە یەکەم سەرۆک کۆماری کۆمارە نوێیەکە ھەڵبژێردرا.

ھێزە کوردییەکان لە لایەن ئەفسەری سەربازی سۆڤیەت کاپتن سەڵاحەدین کازیمۆڤەوە ڕاوێژکاری دەکران و ڕێکخرابوون. سۆڤیەتەکان بە ناردنی لانیکەم ٦٠ کورد بۆ ئازەربایجانی سۆڤیەت بۆ ڕاھێنانی سەربازیی زیادە کاریگەری خۆیان زیاتر کرد. بە گشتی سوپای مەھاباد لە ٧٠ ئەفسەری ئەرکی چالاک و ٤٠ ئەفسەری بچووک و ١٢٠٠ ئەفسەری تایبەتی ژێرتر پێکھاتبوو.

لە ٢٩ی نیسانی ١٩٤٦، تەنیا پێنج ڕۆژ دوای واژووکردنی ڕێککەوتنی ھاوکاریی سەربازیی کۆماری مەھاباد لەگەڵ کۆماری ئازەربایجانی دراوسێی، یەکەی یەکەمی ھێزە کوردییەکان کە دەکەوێتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کۆمار لە قاراوا، ڕووبەڕووی ٦٠٠ سەربازی ئێرانی بووەوە کە بە تۆپ و سوارەوە بەھێزکرابوون. لەم شەڕەدا پێشمەرگەی بارزانییەکان لە دژی ھێزەکانی ئێران سەرکەوتوو بوون، بۆسەیان بۆ یەکەمین یەکەکانی ئێرانی دانا کە گەیشتنە قاراوا و ٢١ کەس کوژران و ١٧ کەسیش بریندار بوون و ٤٠ کەسیشیان گرت، ئەمەش بووە یەکەم سەرکەوتن بۆ کۆماری مەھاباد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج Lortz، Michael G. «Introduction». The Kurdish Warrior Tradition and the Importance of the Peshmerga (PDF). pp. 27–29. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2014-10-16 ھێنراوە. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  2. ^ Miyata، Osamu (July 1987)، «The Tudeh Military Network during the Oil Nationalization Period»، Middle Eastern Studies، 23 (3): 313–328، doi:10.1080/00263208708700709، JSTOR 4283187
  3. ^ Ahmadoghlu، Ramin (2019)، «Azerbaijani National Identity in Iran, 1921–1946: Roots, Development, and Limits»، The Journal of the Middle East and Africa، 10 (3): 253–278، doi:10.1080/21520844.2019.1656455
  4. ^ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا ب Sebestyen، Victor (2014). 1946: The Making of the Modern World. Pan Macmillan. ISBN 0-230-75800-2.