ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
Iraqi Kurdistan in Iraq (de-facto and disputed hatched).svg
شوێنی ھەرێمی کوردستان لە ئێراقدا

     سنوورە فەرمییەکانی کوردستان      ئەو ناوچانەی لە لایەن کوردستانەوە گیراون لە شەڕی داعشدا      ئەو ناوچانەی تر کە کوردستان گرتوونی      ئەوەی ماوەتەوە لە ئێراق

     ئەو ناوچانەی کوردستان کە کۆنترۆڵ کراون لە لایەن حکومەتی ئێراقەوە
ناوچە کوردستان
ڕێکەوت ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ئەنجامەکان
دەنگەکان  %
بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢٫١٦%
ئەنجامە بەراییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە [١]

گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان (٢٠١٧) گشتپرسییەکە کە لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی گشتپرسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغداد دروستبوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستیپێکرد.[ژێدەر پێویستە]

دیاریکردنی ڕۆژی گشتپرسی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە دا و ڕۆژی ئەنجدامدانی گشتپرسییەکەش دیاریکرا.[٢]


بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە و سوور بوو کە گشتپرسی لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەست پێ دەکات بەبێ گوێدان بەو دەسەڵاتانەی کە دژی ئەم بڕیارە وەستاون.[٣] ئەو وتیشی کە ھەر ھەوڵدانێک بۆ ڕاگرتنی گشتپرسییەکە شەڕی خوێناوی لێ دەکەوێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگەش بەرامبەر بە ھیچ ڕێگرییەک لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە بێ ھەڵوێست نابن.[٣] لە چاوپێکەوتنێکی تریشدا ئەو وتی کە ئەم بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک پوچەڵ ناکرێتەوە و خەڵکی کوردستان ھەلێکیان پێ دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان. ڕوونی کردەوە کە دوای گشتپرسییەکەش گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد دەکەن تاکو بە ئاشتی بە ئەنجامێک بگەن.[٤]

پێش گشتپرسی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کە نوری مالیکی بوو، تۆمەتبارکرد بە حوکمی تاکڕەوی و مەزھەبی. دواتر لە ئایاری ٢٠١٤، حکومەتی ھەرێم لە ھەنگاوێکیدا لەڕێگای بۆڕی نەوتییەوە، نەوتی نارد بۆ تورکیا.


لە حوزەیرانی ٢٠١٤، جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام شاڵاوی گەورەیان بۆ عێراق ھێنا و چەندین شوێنییان لە باکووری عێراق گرت. لەوکاتەدا سووپای عێراق و ھێزە کوردییەکان چەندین ناوچەیان بۆ ئەو جیھادییانە لەدەستدا. دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەیان دا لە کەرکووک و بەئەنجام گەیشتن و ھەندێک ناوچەشییان کۆنتڕۆڵکردەوە و لەژێر حوکمڕانی خۆیان ھێشتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەوەیان تاوانی جەنگ بووە.[٥][٦]

حکومەتەکەی نوری مالیکی زۆرترین ڕەخنەی لێگیرا و بە تۆمبەتباری سەرەکی دادەنرا کە ھیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ناوچە سوننە نشینانەیان داگیرکردبوو. و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوای دەکرد سەرۆکوەزیرانێکی نوێ ھەڵبژێردرێت.[٧][٨] لە ١ی تەمموزی ٢٠١٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ٢٠١٤ ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی وت کە ئەو وڵاتە (عێراق) بەتەواوی دابەشبووە.[٩]

لە ئەیلوولی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق گۆڕدرا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرکردە کوردییەکان ڕازیبوون کە گشتپرسی دوابخرێت و زیاتر بیرییان لەسەر شەڕی داعش بێت.[١٠]

لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦، لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو ئەوەی بڵاوکردەوە کە مەسعوود بارزانی بە کاربەدەستانی حکومەتی ھەرێمی ڕاگەیاندووە کە دەبێت گشتپرسی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکای ٢٠١٦ ئەنجامبدرێت واتە پێش ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.[١١] دواتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆر، مەسعوود بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد کە گشتپرسی لەپێش تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت..[١٢] بەڵام سەرباری ئەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی ئەنجام نادرێت ھەتاوەکوو موسڵ لەدەست جیھادییەکانی داعش ئازاد نەکرێت.[١٣]

لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە گشتپرسییان بۆ ٢٠١٧ ھەڵگرتووە.[١٤]

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدەدرێت.[١٥] ھێمن ھەورامی کە یاریدەدری بازرانییە ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە کەرکووک، شنگال، مەخمور و خانەقینیش ئەنجامدەدرێت کە ئەو ناوچانە بە ناوچە دابڕێندراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەناسرێت لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە. دواتر سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی مەرج نییە ڕێک دوای ئەوە سەربەخۆیی بێت بەڵکوو دەکرێت ببێتە کارتێکی بەھێز لەدەست کوردان بەرامبەر حکومەتی ناوەندی بەغدا.[١٦]

ھەڵبژاردن بە نھێنی[دەستکاری]

پەڕەی دەنگدان بۆ ڕێفراندۆمەکە

ھەڵبژاردن بە نھێنی بە کوردی، عەرەبی، تورکی و سریانی ھەبوون و پرسیارەکە لەبەردەستدایە، "ئایا دەتەوێ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟"

پرسیاری سەر کاغەزی ڕێفراندۆم
ئینگلیزی Do you want the Kurdistan Region and the Kurdistani areas outside the region's administration to become an independent state?
کوردی ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
Aya detewê herêmî Kurdistan u nawçe Kurdistaniyekanî derewey herêm bibête dewlletêkî serbexo?
عەرەبی ھل ترید أن یصبح اقلیم کوردستان و المناطق الکوردستانیة خارج الاقلیم دولة مستقلة؟
تورکی Kürdistan Bölgesel Yönetimi ve tartışmalı bölgeleri de içerisinde alan bir bağımsız Kürdistan devletinin kurulmasını istiyor musunuz?
ئاشووری ܐܵܪܵܐ ܒܥܹܐ ܐܵܢܬ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܟܘܼܪܕܸܣܬܵܢ ܘܦܸܢ̈ܝܵܬ݂ܵܐ ܟܘܼܪ̈ܕܸܣܬܵܢܵܝܹܐ ܠܒܼܲܕܲܪ ܡܕܲܒܪܵܢܘܼܬ݂ܵܐ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܦܲܝܫܝܼ ܐܲܬ݂ܪܵܐ ܫܲܠܝܼܛ ܒܝܵܬܼܵܐ؟

ھەڵوێستی حیزبەکان[دەستکاری]

حیزبەکانی پەلەمانی کوردستان
بژاردە حیزب کورسی سەرکردە ئایدیا ژءدەر.
Yes Check Circle.svg بەڵێ پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٨ مەسعوود بارزانی ڕاست [١٧]
یەکێتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٨ جەلال تاڵەبانی سۆسیالیست [١٨]
یەکگرتوو یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٠ سەلاحەدین بەھائەدین ئیسلامی - ڕاست [١٩]
سۆسیالیست حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ١ محەممەد حاجی مەحموود سۆسیالیست - چەپ [٢٠]
شیوعی حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ١ کەمال شاکر چەپ [٢١]
زەحمەتکێشان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ١ بەڵێن مەحموود چەپ [٢٢]
KIM بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ١ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ئیسلامی [٢٢]
TDL لیستی گەشەپێدانی تورکمانی ٢ محمد سادین نیمچە ئیسلامی [٢٣]
CSAPC ئەنجوومەنی گەلی کلدان سریانی ئاشووری ٢ ساکیس ئاغاجان زۆرینە ڕاست [٢٤]
ETL لیستی تورکمانی ئەربیل ١ زۆرینە ڕاست [٢٢]
کۆمەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ٦ عەلی باپیر ئیسلامی - ڕاست (ناوەند) [٢٥]
گۆڕان بزووتنەوەی گۆڕان ٢٤ عومەر سەید عەلی ڕاست (ناوەند) [٢٦]
No Cross.svg نەخێر ITF جەبھەی تورکمانی عێراقی (پشتگیری گشتپرسی دەکەن ئەگەر مەجەکان ھاتنەدی)[٢٧] ١ ئیرشاد سالحی نیمچە ڕاست [٢٨]
ADM بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری (Against referendum being held in the Nineveh Plains)[٢٩] ٢ یۆنادام کانا زۆرینە ڕاست [٣٠]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ڕۆژھەڵاتی ناوین[دەستکاری]

  •  ئێران: پشتگیری بۆ ھەر بڕیاری حکومەتی ناوەندی عێراقی دەربڕی. لەکاردانەوەی ئەنجامدانی گشتپرسی گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بڕی.
  •  ئیسرائیل: بێنیامین نێتانیاھو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتی "ئیسرائیل پشتگیری ھەڵوێستی کوردان دەکات بۆ درووستکردنی وڵاتی خۆیان".[٣١]
  •  ئوردن: ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە وتی ئەو گشتپرسییە بابەتی ناوخۆییە و تایبەتە بە عێراق.[٣٢]
  •  عەرەبستانی سەعوودی: وەزیری دەرەوەیان وتی "سعودیە چاوەڕێی حیکمەتی دوانەخستنی گشتپرسی دەکات لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە".[٣٣]
  •  سووریا: ھەمووجۆرە کردارێک ڕەتدەکەینەوە، سوریا عێراقی دابەشکراوی قبووڵ نییە. دەبێت جیابوونەوە بەپێی یاسا و دەستووری عێراق بێت.[٣٤]
  •  تورکیا: لە دژی وەستایەوە، بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا گشتپرسیی باشووری کوردستان بە خۆکوژی وەسفکرد و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغانیش وتی کە «گشتپرسی لەم کاتەدا شتێکی باش نییە.» پارتی دیموکراتی گەلان پشتگیری خۆی بۆ گشتپرسی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.[٣٥] لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی لە ٢٦ی ئەیلوول، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کەدەشێت ڕێکاری ئابووری و سەربازی بەرامبەر باشووری کوردستان بگرنە بەر.[٣٦][٣٧].

وڵاتانی دیکە[دەستکاری]

  •  فەڕەنسا: سەرۆکی فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند "ئەگەر ئەو گشتپرسییە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەبێت کە نوێنەرایەتییەکی باشی کوردەکانی عێراق لە حکومەتدا و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ھەبێت". [٣٨]
  •  ئۆسترالیا: ھەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەیان "گشتپرسی مەترسی لێدەکەوێتەوە، لەم کاتەدا دەبێت ھۆی لاوازبوونی عێراق و ھەرێمی کوردستان".[٣٩]
  •  بولگاریا: جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵات ڕایگەیاند ھەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.[٤٠] دواتر سەرۆک کۆنوسڵی بولگاریا لە عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ھەڵێوێستی فەرمی نییە لەسەر ئەم بابەتە.[٤١]
  •  ئاڵمانیا: ھۆشداری بە حکومەتی ھەرێمدا لەوەی کە گشتپرسییەکە تاک لایەنە نەبێت.[٤٢]
  •  شانشینی یەکگرتوو: کۆنسوڵی بەریتانی لە عێراق، ھەمووان لەم جیھانە دەتوانن حکومەتی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئێستا کاتەکە لەبار نییە و دۆخی ئێستا مانەوە لە عێراق پێویستترە.
  •  کۆماری گەلی چین:وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کەئەوان پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراقکرد، ھاوکات داوای دیالۆگی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغدا و ھەرێم.[٤٣]
  •  ئیسپانیا: وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی "بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو ڕیفراندۆمە نا دەستوورییە، لەساڵی ٢٠٠٥ بەدەنگی زۆرینەی خەڵکی عێراق ئەو دەستوورە پەسەندکراوە. ئێستا پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق یەکبگرن و شەڕ لەدژی داعش بکەن، لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی باشتر بۆ ھەموو خەڵکی عێراق".[٤٤]
  •  سوید: ھەردوو حیزبی دەسەڵات پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە پارتی چەپ و دێموکراتی سویدی پشتگیرییان لە ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.[٤٥]

قەوارە سیاسییەکانی دیکە[دەستکاری]

  •  Catalonia : سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئەورووپی کەتەلۆنیا کەپێشتر سەرۆکی کەتەلۆنیاش بوو پشتگیری خۆی بۆ ڕیفراندۆمی کوردستان ڕاگەیاند. وە پشتگیری بۆ سەرکردایەتی کورد ڕاگەیاند و بە بەرگریکار لە دیموکراسی وەسفی کردن. [٤٦]

کاردانەوەی نێوخۆیی[دەستکاری]

  • بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوای نەچوونە پاڵ ئەنجوومەنی گشتپرسی، لە دوایین ساتەکانی بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە ڕایگەیاند دەوڵەتی سەربەخۆییی کوردستانی بە یەکێک لە ئامانجەکانی، بۆیە خەڵکی ئازاد دەکەین لە مامەڵەکردن لەم پرسەدا.
  • کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ھەروەکو بزووتنەوەی گۆڕان بە چەند کاتژمێرێک زووتر لە دواساتەکانی ئێوارەی ٢٤/٩ ی ٢٠١٧ دوایین ھەڵوێستی خۆی دەربڕی لە بارەی پشتگیری کردن و بەشداری کردنیان لە گشتپرسی و ڕایانگەیاند کە ھەرکاتێک گشتپرسیی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت ئەوان دەنگیان (بەڵێ) دەبێت.
  • حیزبی شیوعی عێراقی، گشتپرسی مافی ھەرێمی کوردستانە، ھیوادارین حکومەتی عێراقیش پاڵپشتی لێبکات[٤٧]
  • پارتی کرێکارانی کوردستان - جەمیل بایک وتی "گشتپرسی مافێکی دیموکراسییە نابێت کەس لە دژی بوەستێتەوە".

بەرەی نەخێر لە ئیستادا[دەستکاری]

ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٧، بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید بەرەی نەخێر لە ئێستادا ڕاگەیەندرا کە دەنگوی ئەوە دەھات کە لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی دارایی لێ دەکرا لەم بەرەیە چەندین نووسەر و چالاکوان و پەرلەمانتاری کوردستان بەشدارییان تێداکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە لەوە دابوو کە گشتپرسی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.[٤٨][٤٩] یەکێ لە بەشداربووەکانی ئەو بەرەیە پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، فەرھاد سەنگاوی بوو. بەھۆی بەشداریکردنی لە بەرەی نەخێر لە ئێستادا؛ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناوبراوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە.[٥٠] بەرەی نەخێر کەناڵێکی ئاسمانیشی بە زمانی کوردی بۆ بانگەشەکانی کردەوە.[٥١] ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە یاریگای سلێمانی یەکەمین بانگەشەی مەیدانی خۆیان دەستپێکرد.


ئەنجامەکان[دەستکاری]

گشتی[دەستکاری]

دوای دوو ڕۆژ لەئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە واتە لەڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامە بەراییەکانی بڵاوکردەوە.[٥٢]

ئەنجامەکان
دەنگەکان  %
بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢.١٦%
92.73% 7.27%
بەڵێ نەخێر

دوای ڕیفراندۆم[دەستکاری]

لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان ئەوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆخۆشی دەربڕین و پشتگیریکردن لە شارەکانی بانە، مەھاباد و سنە خەڵکی ھاتنە سەر شەقامەکان کە بەمھۆیەوە ژمارەیەکییان لێ دەستگیرکرا.[٥٣]

چوار ڕۆژ لەدوای ڕێفراندۆمەکە ئەوا حکوومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکرد جگە لەدەوەی داوای لە ئێران و تورکیا کرد سنوورەکانییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دابخەن.[٥٤] ئەمەش لەبەرئەوەبوو کە فرۆکەخانەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.[٥٥]

لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سووپای عێراق سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکانی باشووری کوردستانییان کۆنتڕۆڵکرد.[٥٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ [١] ڕووداو
  2. ^ "UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25". Rudaw. 7 June 2017. وەرگیراوە لە 7 June 2017. 
  3. ^ a b ب. ج، ئێن ئاڕ تی، بارزانی: داوایەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپم ڕەتکردنەوە بۆ دواخستنی گشتپرسی. وەرگیراوە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧
  4. ^ م. ر، بارزانی بۆ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا: بە ھیچ شێوەیەک لە بڕیاری گشتپرسی پاشگەزبوونەوە نییە. ئێن ئاڕ تی. وەرگیراوە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
  5. ^ Morris, Loveday (19 January 2016). "Report: Kurds displacing Arabs in Iraq in what could be ‘war crimes’". Washington Post (بە en-US). ISSN ٠١٩٠-٨٢٨٦ Check |issn= value (یارمەتی). وەرگیراوە لە 14 September 2017. 
  6. ^ "Peshmerga forces from the Kurdistan Regional Government (KRG) and Kurdish militias in northern Iraq have bulldozed, blown up and burned down thousands of homes in an apparent effort to uproot Arab communities in revenge for their perceived support for the so-called Islamic State (IS), said Amnesty International in a new report published today.". Amnesty International USA (بە en-US). وەرگیراوە لە 14 September 2017. 
  7. ^ "Iraq crisis: Incumbent PM Maliki left out as country moves on". BBC News. 12 August 2014. وەرگیراوە لە 13 August 2014. 
  8. ^ "Iraqi media broadly welcome new premier". BBC News. 12 August 2014. وەرگیراوە لە 13 August 2014. 
  9. ^ "Iraq Kurdistan independence referendum planned". BBC News. 1 July 2014. وەرگیراوە لە 13 August 2014. 
  10. ^ "Kurds agree to postpone independence referendum". theStar.com. 5 September 2014. 
  11. ^ "Iraqi Kurdish Leader Calls For Nonbinding Vote On Independence". Radio Free Europe/Radio Liberty. 3 February 2016. وەرگیراوە لە 3 February 2016. 
  12. ^ "Barzani: Kurdistan will hold referendum before October". Kurdistan24. 23 March 2016. 
  13. ^ http://www.kurdistan24.net/en/news/e4536e45-41b2-49f7-8cba-bb569cb4a6d3/pm-barzani--mosul-could-be-liberated-within-three-months
  14. ^ "Kurdistan will hold independence referendum in 2017, senior official". Rudaw. 2 April 2017. وەرگیراوە لە 2 April 2017. 
  15. ^ "UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25". Rudaw. 8 June 2017. وەرگیراوە لە 8 June 2017. 
  16. ^ "Iraqi Kurds plan independence referendum on Sept. 25". Reuters. 13 June 2017. وەرگیراوە لە 7 June 2017. 
  17. ^ "President Barzani to discuss independence referendum with Kurdistan parties". Rudaw. 6 June 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  18. ^ "PUK: referendum should be held for independence". PUK Leadership Council. 21 June 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  19. ^ "Kurdish Islamic body calls referendum ‘national and religious’ right". Rudaw. 13 July 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  20. ^ "No party owns project of independence referendum: Kurdish Official". Iraqi News. 6 April 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  21. ^ "Kirkuk working to form committee on independence referendum". Rudaw. 19 July 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  22. ^ a b c "Iraq's Kurds question motives behind independence vote". Al-Monitor. 27 June 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  23. ^ "Turkmens Prefer Kurds to Shi'ite-Dominated Baghdad Govt: Leader". Basnews. 24 July 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  24. ^ "Interview with Loay Mikhael, the Representative of the Christian Chaldean Syriac Assyrian Popular Council to Washington". 25 July 2017. وەرگیراوە لە 9 September 2017. 
  25. ^ "FLAŞ - Komela Îslamî piştgirî da referandumê" (بە Kurdish). Rudaw. 24 September 2017. وەرگیراوە لە 24 September 2017. 
  26. ^ "Goranê biryara xwe da: Piştgirî da referandumê!" (بە Kurdish). 24 September 2017. وەرگیراوە لە 24 September 2017. 
  27. ^ "Partiya Tirkmenelî: Mafê tirkmenan garantî be em nabine dijberê serxwebûnê" (بە Kurdish). Rudaw. 29 July 2017. وەرگیراوە لە 29 July 2017. 
  28. ^ "Vote on Kurdish independence ‘risky’: Turkmen leader". Anadolu Agency. 9 June 2017. وەرگیراوە لە 26 July 2017. 
  29. ^ "You are being redirected...". www.nrttv.com. وەرگیراوە لە 24 September 2017. 
  30. ^ "Holding of Kurdish referendum in Nineveh Plain is 'unacceptable'". Zowaa Official Website. 1 September 2017. [بەستەری مردوو]
  31. ^ "Israel endorses independent Kurdish state". Reuters. 13 September 2017. 
  32. ^ "Jordan FM: Kurdistan referendum Iraq's domestic affair". Kurdistan24. 10 August 2016. وەرگیراوە لە 10 August 2017. 
  33. ^ داڕێژە:Citenews
  34. ^ "مسؤول سوری: عملیة استقلال إقلیم کوردستان تحتاج إلی نصوص قانونیة فی الدستور". Rudaw. 14 June 2017. وەرگیراوە لە 14 June 2017. 
  35. ^ "HDP offers congratulations, support for Kurdistan independence vote". Rudaw. 12 June 2017. وەرگیراوە لە 13 June 2017. 
  36. ^ "Kurdistan referendum: Erdogan says Iraqi Kurds risk ‘ethnic war’ and threatens military response to vote". Independent. 26 September 2017. 
  37. ^ "Iraqi Kurdish leader says 'yes' vote won independence referendum". Reuters. 26 September 2017. 
  38. ^ "سەرۆکی فەرەنسا بۆ رووداو: لەبەردەم گشتپرسی نابینە رێگر (نوێکراوەتەوە)". Rudaw. 20 September 2017. 
  39. ^ "Australia says it's not the right time for Kurdish independence referendum". SBS. 18 September 2017. وەرگیراوە لە 26 September 2017. 
  40. ^ "Belgian Deputy PM says all nations have the right to self-determination". NRT. 14 June 2017. وەرگیراوە لە 14 June 2017. 
  41. ^ "Bulgarian PM: 'Bulgaria has not Given Stance on Iraqi Kurdistan Independence Referendum'". novinite. 9 June 2017. وەرگیراوە لە 9 June 2017. 
  42. ^ "Iraqi and foreign reactions to Kurdish referendum plan". Rudaw. 9 June 2017. 
  43. ^ "China says supports Iraq's unity as Kurds vote in referendum". 25 September 2017. وەرگیراوە لە 27 September 2017 – via Reuters. 
  44. ^ "Spain expressed concern over referendum of Iraqi Kurdistan". Front News International. 18 September 2017. 
  45. ^ "Brett politiskt stöd för folkomröstning om kurdisk självständighet" (بە Swedish). 20 September 2017. وەرگیراوە لە 21 September 2017. 
  46. ^ "Catalonia, Kurdistan ‘defending democracy’: former Catalan leader". Defense News. 
  47. ^ "Kurdistan Has the Right to Hold Independence Referendum: Iraqi Communist Party". Basnews. 13 June 2017. وەرگیراوە لە 14 June 2017. 
  48. ^ "جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا". NRT. ٨/٨/٢٠١٧. وەرگیراوە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧. 
  49. ^ "جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا". کوردستان ٢٤. وەرگیراوە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧. 
  50. ^ ئێستادا "مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرھاد سەنگاوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە". ڕووداو. شادیە ڕەسوول. ١٠/٨/٢٠١٧. وەرگیراوە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧. 
  51. ^ "کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی کرایەوە". NRT. ٠٧/٠٨/٢٠١٧. وەرگیراوە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧. 
  52. ^ [٢] ڕووداو
  53. ^ "Iran’s Kurds are growing restless, too". The Economist. 30 September 2017. 
  54. ^ "Iraq halts flights to Kurdistan Region". BBC News. 29 September 2017. 
  55. ^ David Zucchino (26 September 2017). "Iraq Orders Kurdistan to Surrender Its Airports". The New York Times. وەرگیراوە لە 27 September 2017. 
  56. ^ https://www.theguardian.com/world/2017/oct/17/kurdish-forces-abandon-long-held-lands-to-iraqi-army-and-shia-fighters