کوردیی باشووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کوردیی باشووری
کوردی خوارگ ، خوارێن
قسەی پێدەکرێ لە ڕۆژاوای ئێران، ڕۆژھەڵاتی عێراق
ناوچە ڕۆژاوای ئێران، کرماشان، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستان، ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، پارێزگای قەزوین؛ ڕۆژاوای سنووری عێراق، شارەکانی خانەقین، کفری، مەندەلی و بەغدا.
ژمارەی ئاخێوەران نزیکەی ٦،٠٠٠،٠٠ [١] لە ئێران، عێراق و شوێنەکانی تر.  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3 sdh
Linguasphere 58-AAA-c
SOUTHERN KURDISH.JPG
ناوچەکانی کوردیی باشووری.

کوردیی باشووری یەکێک لە شێوەزارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە[٢] و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان قسەی پێدەکرێت. بەھەڵە ئەم شێوەزارە ناوی کەڵھوڕی وەخۆ گرتووە، بەڵام کەڵھوڕی خۆی لکێکە لە لکەکانی کوردیی باشووری. ئەم شێوزارە زۆر نزیکە لە شێوەزارەکانی ھەورامی و سۆرانی و یەکێک لە لکە مەزنەکانی ئەم شێوەزارە لەکییە.

نموونه‌ێک له ڕه‌سته‌ی ئه‌ده‌بی[دەستکاری]

ﺋەﻭ ﭼێﺸﺘەﮒ ﭼۊ ﺯﺍﻧﺴﺖ ﻟﻪ ﺩﯾﺮﻭﻭﮎ ﺗﻮﻭﻣﺎﺭ ﮐﺮﯾﺎێﻪ ڕﺍ ﻭ ﺋەﻧﯿﺸەێ ڕﭼەﺷﮑﻨەﯾﻞ ﻓەڵﺴەﻓﻪ ﻟﻪ ﺳەﺩﺍﻥ ﺳﺎڵ ﻭەﺭﺟﻪ ﺯﺍﯾﻦ ﺑۊﯾﻪ. ﻓەڵﺴەﻓﻪ ﻭەﺭﺟﻪ ﺳﯚﻗﺮﺍﺕ، ﭼﺎﻭﺩێﺮ ﺯﺍﻧﺴﺘەﯾﻞ ﺳﺮﻭﻭﺷﺘﯽ ﺑۊﯾﻪ ﻭ ﮐﺎﺭێﮕەﻭ ﮐﺮﺩﺍﺭ، ﺑﺎﻭەڕ، ﺩﯾﻦ ﻭ ﺋﺎﯾﻦ ﺧەڵﮏ ﻧێﺎﺷﺘێﯿﻪ . ﻭﻩ ﺳەﺭ ﺋێ ﺑێ ﺑﺎێەﺧﯽﯾەﻭﻩ ﻟﻪ ﺳەﺭەﺗﺎێ ﺩﺍﻣەﺯﺭﯾﺎﻥ ﮐﻮﻭﻣەڵﮕﺎﯾﻞ ﺷﺎﺭﯼ ﻭ ﮊﯾﺎﺭ ﺑەﺷەﺭﯼ ﺯۊﻧﻪ، ﺗەﻧﺎﻧەﺕ ﻭەﺭﺟﻪ ﻭﻩ ﺩﯼ ﻫﺎﺗﻦ ﺩﯾﻨەﯾﻞ ﮔەﻭﺭﺍ، ﺑەﺷەﺭ ﭘەێ ﻭﻩ ﻗۊﻟﯽ ﻭ ﮔﺮﺍﻧﯽ ﺧێ ‏( ﺋەﺧڵﺎﻕ ‏) ﻭ ﻓەﺭﻫەﻧﮓ ﻭ ﺋەﺩەﺑﯿﺎﺕ ﻭﺍﻭەﺳە ﻭ ﭘەێﻮەﻧﺪﺍﺭێ ﺑﺮﺩۊﺩ ﻭ ﺋﺎﮔﺎ ﺑۊ ﻟﻪ ڕەﻭڵ ﮔﺮﺍﻥ ﺋێ ﻓﺎﮐﺘﯚﺭە ﻟﻪ ﮊﯾﺎﻥ ﺧﻮەێ . ﻭەێ ﺟﻮﻭﺭﻩ ﺗۊەﻧﯿﻢ ﺑۊﺷﯿﻢ، ﭘەﻧﺪ ﭘێﺸەﻧﺎﻥ ﻭەﺭﺟە ﺩەﺳەﺑەﻧﯽ ﺋەڕﺍ ﺯﺍﻧﺴﺘەﯾﻞ ﻭ ﺗەﻧﺎﻧەﺕ ﺑۊﻥ ﻓﯿﻠﺴﻮﻭﻓەﯾﻞ، ﺑۊە ﻭ ﮊﯾﺎێە. ﺑەﺷەﺭ ﺧﺎﻭەﻥ ﮊﯾﺎﺭ ﺗۊەﻧﺴێﯿﻪ ﺧﺎﺱ ﻭ ﮔەﻥ ﻟﻪ ﯾەﮐەﻭ ﺑﮑەێﺪ ﻭ ﻟﻪ ﺭۊ ﺋەﺯﻣﻮﻭﻥ ﻭ ﺧﺎﻭەﻧﺪﺍﺭﯼ ﻟﻪ ﺋﯚﺳﺘﻮﻭﺭﻩ ﻭ ﻣەﺗەڵەﯾﻞ ﺯۊﻧﻪ، ﻭﺍﺗە ﻭ ﺩەﺳﺘەﻭﺍﮊەێ ﺋەﺧڵﺎﻗﯽ ﺑﺴﺎﺯێﺪ . ﻭە ﭘﺎێەێ ﭘەﺧﺸﺎﻧەﯾﻞ ﺩﯾﺮﻭﻭﮐﯽ ﺋەڕﺍ ﯾەﮐﻢ ﺟﺎﺭ ﺋەﺭەﺳﺘﻮﻭ ﺩەﺱ ﮐﺮﺩە ﮐﻮﻭ ﮐﺮﺩﻥ ﻭﺍﺗەێ ﭘێﺸەﻧﺎﻥ، ﮒ ﻫۊﭺ ﻻﭘەڕەێﮓ ﻟە ﻟێ ﻭە ﺩەﺱ ﮐەﺱ ﻧەڕەﺳﯿە. ﺋﻮﻭ ﻫەﺭﺳەێ ﻓﺮە ﻟﻪ ﻓﯿﻠﺴﻮﻭﻓەﯾﻞ ﻭ ﻫەڵﻮﻩﺳﻮﺍﻧەﯾﻞ ﺋەﻭ ﺳەﺭﺩەﻣە ﭼۊ : ﺋەﻓڵﺎﺗۊﻥ، ﺋﺎﭘﯚﻟﯚﻧﯿﻮﻭﺱ، ﺋﯚﺭﭘﯿﺪﺱ ﻭ ... ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﮐﺎﺭﻫﯿﻠێﺎﻥ ﭼۊ ﺑەﺷێﮓ ﻟە ﺋەﺩەﺑﯿﺎﺕ، ﻟەێ ﻭﺍﺗەﯾﻠە ﺑﺮﺩﯾﺎﻧە ﮐﺎﺭ، ﻫۊﭼﮑﺎﻣێﺎﻥ ﮐﺎﺭێﮓ ﺗﺎﯾﻮﻩﺕ ﻟەﺳەﺭ ﺋێ ﮔەﭘە ﻧەﮐﺮﺩﻥ

ئەلفوبێ[دەستکاری]

شێوەزاری کوردیی باشووری ھێشتا ھیچ ئەلفوبەیەکی فەرمیی بۆ دیاری نەکراوە، بەڵام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە پیتی عەرەبی دەینووسن کە ئەلفوبەیەکی ناتەواوە، چونکوو ھەندێ لە دەنگەکانی نێو ئەم شێوەزارەی تێدا نییە. لەم دوایییانە، ئاکادمیای زمانی کوردی کە لە لایەن ھەندێ زمانناسانی کورد لە ڕۆژاوا دامەزراوە، ئەلفوبێیەکی یەکگرتووی پێشنیار کردووە بۆ ھەموو شێوەزارەکان کە ئەم شێوەزارەش دەگرێتەوە. بەڵام ھێشتا ھیچ ھەنگاوێکی فەرمی ھەڵنەگیراوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەلفوبێ لە زمانی کوردی و شێوەزارەکانیدا.

بەراوردی کوردیی باشووری لەگەڵ شێوەزارەکانی دیکەی زمانی کوردی[دەستکاری]

کوردیی باشووری کوردیی ناوەندی کەڵهۆڕی لەکی کوردیی باکووری کرمانجکی ھەورامی
من من، ئەمن م ئەز، من ئەز، من ئەمن، من
ت تۆ، ئەتۆ، ئەتو تۆ تو، تە ت، تۆ تۆ، ئەتۆ، تو
من/م کەم من/ئەمن ئەکەم/دەکەم م مەکەم(مهەم) ئەز دکم ئەز کەنا ئەمن/من کەروو/مەکەروو
من/م چم من/ئەمن ئەچم/دەچم م مەچم ئەز دچم ئەز شەنا ئەمن، من لوو/مەلوو
فرە زۆر، فرە فرە پڕ، زاف زاف زۆر/فرا
وەت وت ڤت گۆت، *بێت ڤات ڤات/وات
ئیرەنگە، ئیسە ئێستا، ھەنووکە ئیسگە ،ئیسە نھا، نکا نکا ئیسە
ھات- ھات- ھەت-هات ھات- ئامە- ئامە-
ھەنا، دەنگ دەنگ، بانگ ھەنا، دەنگ دەنگ ڤەنگ دەنگ
کەلێن، گەورا ،قۊ گەورە کەڵنگ گر، گرس، مەزن گرس گەورە
وا با ڤا با ڤا ڤا/وا
واران باران، وەرشت ڤاران، ڤەشت باران ڤاران واران
گەن ، خراو خراپ گەن ، پێس خراب خراب، خراڤ خراب

پەراوێزەکان[دەستکاری]