شەڕی چاڵدێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پۆتانەکان: ٣٩°٠٥′١٩.٨٧″N ٤٤°١٩′٣٧.١٩″E / ٣٩.٠٨٨٨٥٢٨°N ٤٤.٣٢٦٩٩٧٢°E / 39.0888528; 44.3269972 شەڕی چاڵدێران شەڕێک بوو لە نێوان ھێزەکانی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی و شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی کە لە ٢٣ی ئابی ١٥١٤ ڕوویدا و لە ئاکامدا سوپای عوسمانی سەرکەوت و ئەو ناوچانەی کە ئێستا باشووری کوردستان و باکووری کوردستانی پێ ئەوترێ خستەسەر خاکی خۆی. ئەم شەڕە دەستپێکی ١٢٤ ساڵ شەڕی ئەو دوو حکومەتە بوو کە لە ١٦٣٨ و بە پەیماننامەی قەسری شیرین کۆتایی پێھات. لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا کوردستان بۆ یەکەمین جار دابەش بوو لە نێوان حکوومەتی عوسمانی و سەفەوییەکاندا.

کاریگەری شەڕی چاڵدێران لەسەر کورد[دەستکاری]

عوسمانیەکان دژی ئەم فراوانخوازیەی شائیسماعیل وەستان کە لە ناچەکانی کوردستان و عێراق کردی چونکە وەکوو ئاشکرا بوو لەوکاتەدا عوسمانییەکان ئەو فراوان خوازییەیان بەدەست تێخستنی سنوورەکەیان واتە (سنوورێ دەوڵەتی عوسمانی) دادەنا، جگە لەوەی کە سنووری کوردستان جێگیر ڕێک و پێک نەبوو بەم جۆرە کێشەی سنوور بووە ھۆیەکی کاریگەر بۆ ھەڵگیرساندنی شەو ناکۆکی لە نێوان عوسمانی و سەفەوی ئەمە سەڕەراێ ئەوەی ئەوانەی کە لەدەست دەسەڵاتی سوڵتان واتە سوڵتانی عوسمانی ڕایان دەکرد و پەنایان دەبردە بەر دەولەتی سەفەوی لە ڕێگاێ ھاوبیرەکانیانەوە کەوتنە ھاندانی خەلکی ئەنادۆل کە شۆڕش د«ێ عوسمانییەکان بەرپا بکەن.[١]

گرنگترین ھۆکارەکانی شەڕەکە[دەستکاری]

  • سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێران و پەلھاوێشتنیان بۆ ناوچە نزیکەکانی ژێر دەستی عوسمانییەکان.
  • عوسمانیەکان ڕازی نەبوون کەئەم ناوچە پڕ بایەخە و ستراتیژیانە لەژێر دەستەڵاتی سەفەوی دابێت.
  • عوسمانیەکان لەوکاتەوە نەیانتوانیبوو ھیچ فرانخوازیێکی تر بکەنلە ئەورووپا، بۆیە لەوەدەگەڕان کەلە ناوچەی تردا فراوانخوازی بکەن.
  • داگیرکردنی ڕۆژئاوای عەرەب و کەنداو و دەریای سوور لەلایەن ئیسپانی و پورتوگالییەکان.

خوێندنەوەی زۆرتر[دەستکاری]

  • شا ئیسماعیلی یەکەم و جەنگی چاڵدێران، نوسینی: ھاشم حیجازی فەر، وەرگێڕانی لە فارسیەوە: کەمال ڕەشید شەریف، خانەی وەرگێڕان، ٢٠٠٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کتێبی مێژووی نوێ و ھاوچەرخ لاپەرە ٦