ئەنادۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنادۆڵ
ناو بە زمانی فەرمیAnadolu
وڵاتتورکیا
پۆتانی شوێن٣٩°٠′٠″N ٣٥°٠′٠″E
بەرزترین خاڵچیای ئارارات
ڕووبەر٧٥٦٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

پۆتانەکان: 39°N 32°E / 39°N 32°E / 39; 32

ئەناتۆلیا[دەستکاری]

وێنەیەکی ئەناتۆلیا بە مانگی دەستکرد گیراوە

ئاناتۆلیا یان ناوی ئێستای تورکیای سەردەم ئەنادۆڵ، بە یۆنانی: ανατολή بە فارسی: آناتولی) بە واتای ڕۆژھەڵاتن دێت، نیمچەدوورگەیەکی شاخاوییە لە ڕۆژاوای ئاسیا لەسەر دەریای ناوەڕاست و زۆربەی خاکەکانی تورکیا دەگرێتەوە کە ئەنقەرەی پایتەخت دەکەوێتە ناوچەکەوە، ڕووبەرەکەی بە ٧٤٣،٠٠٠ کم٢ مەزەندە دەکرێت، و دەورەدراوە بە دەریای ئیجە و مەڕمەڕە و دەریای ڕەش، ھەروەھا زۆر جار بە ناوی ئاسیای بچووک دەناسرێت.

جوگرافیای سروشتی[دەستکاری]

نیمچەدوورگەیەکە لە ڕۆژاوای ئاسیا، و دەکەوێتە نێوان دەریای ڕەش و دەریاس سپی (ناوەڕاست،) و بەشە ئاسیاکەی تورکیا دەنوێنێت، و زۆربەی کات بە ناوی ئەنادۆڵ باس دەکرێت و لە ڕووی جوگرافییەوە بە ئاسیای بچووک دەناسرێت، دەریای ئیجە ناوچەکە لە یۆنان جیا دەکاتەوە لە لای ڕۆژاواوە، و لەلای ڕۆژھەڵاتەوە نیمچەدوورگەکە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە بەرزاییەکانی فورات، و ھەموو ناوچەکەش دەکەوێتە تورکیاوە.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ تاکو ئێستا ڕێڕەوی نێوان ئەورووپا و وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی دوورە، کە ئەمەش وایلێکردووە چەندین شارستانی ھەمەجۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز ببینێت یان پێیدا تێپەڕبن، کە دیارترینیان لیدیەکان و مادەکان و یۆنان و ڕۆمان بوون پاشان عەرەب چەند ناوچەیەکی فراوانیان لێ فەتح کرد و بوونی تورک لە ناوچەکە لە سەدەی دوانزەی زاینییەوە دەرکەوتووە، کاتێک ھۆزە تورکیەکان لە ناوەڕاستی ئاسیا و ئێرانەوە ڕۆیشتن بەرەو ئەنادۆڵ و چەند شانشینێکی بچووکیان تێیدا دامەزراند، و بوونیان جێگیر بوو لە ناوچەکە و لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عوسمانیەوە، بەم شێوەیە ڕەگەزی تورکی زۆربەی ناوچەکەی گرتۆتەوە لە ئێستادا.

لە ئێستادا ٪٨٠ی دانیشتووانی ناوچەکە تورکن، و کورد ٪١٥ی ناوچەکە پێک دەھێنن، ھەروەھا چەند کەمایەتییەکی بچووک لە خۆدەگرێت لە ئەلبانی، عەرەب، زازایی، ئەرمەنی، ئاشووری، بۆسنەیی، جۆرجی (گورجی)، یۆنانی و جوو ... ھتد.

ئابوور[دەستکاری]

دیمەنێکی باشووری ئەنادۆڵ

دانیشتووانی ناوچەکە ئیش دەکەن لە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پیشەسازیدا، و بارودۆخی سروشتیی ناوچەکە یارمەتیدەرە بۆ بڵاوبوونەوەی کشتوکاڵی کێڵگەیی (گەنم و جۆ) و کشتوکاڵی پاقلەمەنییەکان (نیسک) بە شێوەیەکی فراوان لەگەڵ کشتوکاڵی لۆکە و سەوزە و چەوەندەری شەکری و ودرەختە بەردارە ھەمەجۆرەکان، ھەروەھا بارودۆخی سروشتی گونجاوە بۆ پەروەردەکردنی گیانلەبەران. ھەروەک پیشەسازیی چنین و مافوور ھەیە لە ناوچەی قۆنیە ھەروەک پیشەسازیی خواردەمەنیەکان بڵاوە لە ناوچەکە لەگەڵ چەندین پیشەسازی تر لە ناوچەی ئەنقەرە.

مێژوو[دەستکاری]

ئاسیای بچوک بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە سەرەتای شارستانی تیا دەرکەوتوو، ئەگەری ئەوە ھەیە کە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بۆ یەکەمجار بەکارھێنانی ئاسنیان ناسیبێت پێش ٣٥٠٠ ساڵ، زاناکانی ئاسەوار چەند نیشانەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو ئەکات لە ناوەڕاستی باشوری ئاسیای بچوک لە پێش ٦٠٠٠ پێش زاینی، و شانشینی حیسیەکان دەرکەوتوو تیایدا لە ساڵی ١٩٠٠ی پێش زاینی و دانیشتوانی ئیجی جێگیر بوون لە ناوچەکە لە ساڵانی ١٢٠٠ پێش زاینی، ھەروەھا ئاسەواری شارستانی ئیغریقیە کۆنەکانی تیایە کە لە ئاسیای بچوک ژیاون.

ڕۆمان دەستیان گرتووە بەسەر ڕۆژئاوای ئاسیای بچوکدا ساڵی ١٣٣ پێش زایین، و دەستیان گرت بەسەر نیمچەدوورگەکەدا ساڵی ٥٠ی پێش زایین.

بەڕبەڕەکانی ناوەڕاستی ئاسیا دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا لە سەدەی سێی زایینی، و موسڵمانان شارەکانیان فەتح کرد لە سەدەی حەوتی زاینییەوە، و حوکمی تورکی دەستی پێکرد تیایدا لە ساڵی ١٠٧١زاینییەوە، پاشان ھەڵمەتە خاچھەڵگری و مەغۆلیەکان لە سەدەی سیانزە و چواردەی زاینییدا بوو بە ھۆی ڕوخانی دەسەڵاتی سەلجوقی تورکی لە ناوچەکە، وھەروەک سەرەتای ڕێگە بوو بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی عوسمانیەکان لەم ناوچەیەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]