بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەرمەنستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەرمەنستان
Հայաստան
سروود: 
پایتەختیەریڤان
40°11′N 44°31′E / 40.183°N 44.517°E / 40.183; 44.517
زمانە فەرمییەکان ئەرمەنی
گرووپە ڕەگەزییەکان  ئەرمەنییەکان، ئێزیدییەکان، ڕووسەکان
دەوڵەت سەرۆکایەتی کۆماری
 -  سەرۆک کۆمار ڤاھاگن خاچاتوریان
 -  سەرۆک وەزیران نیکۆڵ پاشینیان
دامەزران
 -  کۆماری دیموکراتی ئەرمەنستان ٢٨ی ئایاری ١٩١٨ 
 -  سەربەخۆبوونی ئەرمەنستان ١٩٩١ 
ڕووبەر
 -  ٢٩٧٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤١)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢١ ٢٩٦٥٠٠٠ (١٣٤)
 -  چڕی ١٠٨٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٩)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو درامی ئەرمەنی ((.AMD (դր)
ناوچەی کاتی UTC (UTC+٤)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .am

ئەرمەنستان یان ئەرمینیا یان هایەستان (بە ئەرمەنی: Հայաստան) بە فەرمی کۆماری ئەرمەنستان وڵاتێکە لە ناوچەی ترانس قەوقاز، لەسەر سنووری ئەوروپا و ئاسیا، لە باشووری قەفقاز.

ئەرمینیا دەوڵەتێکی دیموکراسی و خاوەن میراتێکی دەوڵەمەندی کولتوورییە. میراتگری یەکێک لە شارستانییەتە کۆنەکانی جیهانە و لەگەڵ ئەوەشدا خاکی ئێستای تەنها بەشێکی بچووکە لە ئەرمەنستانی مێژوویی (بەرزایەکانی ئەرمەنستان).

لە ڕوانگەی سیاسییەوە بە وڵاتێکی ئەوروپی دادەنرێت. شانەخانەی کولتوورە هیندۆئەوروپییەکان و ئایینی مەسیحییە. ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بڵاوبوونەوەیان.

لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گورجستان، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئازەربایجان، لە باشوورەوە لەگەڵ ئێران، لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆماری خۆسەری نەخچیڤان لە ناو ئازەربایجان و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیادایە.

لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٩١ بە ڕیفراندۆمێکی نیشتمانی ئەرمینیا بوو بە کۆمارێکی سەربەخۆ (بڕوانە کۆماری یەکەمی ئەرمینیا). ٩٩٪ی دانیشتوانی ئەرمینیا بۆ سەربەخۆیی دەڵێن "بەڵێ" و سۆڤیەتی باڵای پارتی سۆسیالیستی ئەرمینیا "بەیاننامەی سەربەخۆیی" پەسەند دەکات، سەربەخۆیی کۆماری ئەرمینیا (RA) ڕادەگەیەنێت. ٢١ی ئەیلول وەک جەژنی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.

زمانی دەوڵەت ئەرمەنییە، ڕێنووسەکەش ئەو ڕێنووسە ئەرمەنییەیە کە لە سەرەتای سەدەی پێنجەمدا لەلایەن مەسرۆپ مەشتۆتسەوە دروستکراوە.

ئایینی دەوڵەت مەسیحییە ("کەنیسەی نێردراوی ئەرمەنی" لە ساڵی ٣٠١ەوە). ئەرمینیا یەکەم وڵاتە کە ئایینی مەسیحی وەک ئایینی دەوڵەتی وەرگرتووە.

دەستووری کۆماری ئەرمینیا لە ٥ی تەمموزی ١٩٩٥ پەسەند کرا و لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ بە ڕیفراندۆمێکی نیشتمانی هەموارکرایەوە.

ئەرمینیا ئەندامی زیاتر لە ٣٥ ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)، ئەنجومەنی ئەوروپا، کۆمۆنوێڵتی دەوڵەتانی سەربەخۆ (CIS) و هتد، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کاندیدبوونی بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا لەبەرچاو گیراوە.

مێژوو

[دەستکاری]
ئەرمەنستان پێش زاین
نەخشەی شانشینی ئەرمەنستان ساڵی ٩٥ بۆ ٦٦ پ. ز

دابەشکردنی کارگێڕی

[دەستکاری]

پارێزگاکان

[دەستکاری]

ئەرمینیا بۆ ١٠ پارێزگا جیادەکرێتەوە یەریڤان پایتەختی وڵاتە. سەرۆکی جێبەجێکار لە ھەر دە پارێزگاکە ناوی مارتزبت واتە (سەرۆک مارتز) حوکمەتی ئەرمینیا دایمەزراندوە.

لە ھەموو پارێزگایەک کۆمەڵەیەک ھەن ھەر کۆمەڵەیەک. ئۆتۆنۆمی ھەیە و جێگیرگە ھەیە جێگیرگە یان شارە یان گوند. لە ساڵی ٢٠٠٧، لەناو ئەرمینیا ٩١٥ کۆمەڵەی ناوخۆی ھەیە، ٤٩ لەم ناوچانە شارە و٨٦٦ گوندە؛ و پایتەخت یەریڤانە، بۆ دوازدە ھەرێم پێکھاتوە حوکمی ئۆتۆنۆمی پێ بەخشراوە.[١]

#پارێزگاکانپایتەختڕووبەرژمارەی دانیشتووان
١پارێزگای ئاراگاتسۆنئەشتەرەک٢٬٧٥٣ کم²١٢٦٬٢٧٨
٢پارێزگای ئاراراتئارتاشات٢٬٠٩٦ کم²٢٥٢٬٦٦٥
٣پارێزگای ئارماڤیرئارماڤیر١٬٢٤٢ کم²٢٥٥٬٨٦١
٤پارێزگای گێغارکونیکگاڤار٥٬٣٤٨ کم²٢١٥٬٣٧١
٥پارێزگای کۆتایکھرازدان٢٬٠٨٩ کم²٢٤١٬٣٣٧
٦پارێزگای لۆریڤانادزۆر٣٬٧٨٩ کم²٢٥٣٬٣٥١
٧پارێزگای شیراکگیومری٢٬٦٨١ کم²٢٥٧٬٢٤٢
٨پارێزگای سیونیککاپان٤٬٥٠٦ کم²١٣٤٬٠٦١
٩پارێزگای تاڤوشئیجەڤان٢٬٧٠٤ کم²١٢١٬٩٦٣
١٠پارێزگای ڤایۆتس دزۆریەغەگنادزۆر٢٬٣٠٨ کم²٥٣٬٢٣٠
١١یەریڤان٢٢٧ کم²١٬٠٩١٬٢٣٥

دیپلۆماسی

[دەستکاری]
ناوچەی قەرەباغ
نەخشەی ناوچەی قەرەباغ و دەوروبەری

ئەرمینیا کێشەی سیاسی لەنێوان ئازەربایجان و تورکیا ھەیە بەتایبەت لە ناوچەی قەرەباغ کە ئەرمینیا و ئازەربایجان ھەردووکیان بەخاکی خۆیانی دەزانن ڕووبەری ٤٤٠٠ کیلۆمەتر چوار گۆشەیە، لە ساڵی ١٩٨٧ ئەرمینیا داوای ناوچەی قەرەباغی لە یەکێتی سۆڤیەت کرد کە ئەو کات حوکمی ئۆتۆنۆمی بوو (الحکم الذاتی) لەژێر دەستەڵاتی حوکمەتی ئازەربایجان بوو، دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ یەکێتی سۆڤیەت بوو بە ١٥ وڵاتی سەربەخۆ یەکێک لەو وڵاتانە ئازەربایجان و ئەرمینیا بوو، دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت جەنگ لە نێوان ھەردوولا دروست بوو ئەرمینیا توانی دەست بەسەر قەرەباغدا بگرێت ھەتا جەنگی ١٩٩٤ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کە ئەرمینیا پشتگیری ھەرێمی قەرەباغی دەکرد کە کۆماری ئەرمینیای تێدا دامەزرا دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت.

دانیشتووانی قەرەباغ

[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٨٢٣ ٩١٪ لەسەدی دانیشتووانی گوندەکان موسلمانن بەڵام تەنھا ٩٪ یان ئەرمەنین.

بەرزایەکانی قەرەباغ

[دەستکاری]

پێشتر کوردەکان زۆربەی دانیشتووانی قەرەباغیان پێک دەھێنا بەڵام بەھۆی سۆڤیەت دژی نەتەوە کەمینەکان ژمارەی کوردەکان کەمی کرد بەھۆی تورک کردن (التتریک) تورکی ئازەری بە زۆری کۆچیان کرد بۆ ڕووسیا و کازاخستان دواتر لەوێ ھەمویان مردن.

ئێستا ھەرێمەکە ژمارەی دانیشتووان ١٤٥ ھەزار کەسە زۆربەی زۆریان ئەرمەنی ئارسۆدۆکسین.

جوگرافیا

[دەستکاری]
نەخشەی بەرز و نزمی ئەرمەنستان
جوگرافیای ئەرمەنستان

ئەرمەنستان بە گشتی ناوچەیەکی شاخاوییە بەرزترین شاخی ئاراگاتسە کە دەکەوێتە خۆراوای ئەرمەنستان، لە ئارتیک، کە بەرزییەکەی ٤٠٩٢ مترە، و تەنھا لە ناوچەی یەریڤان و تالین و ئەرماویر ناوچەیەکی شاخاوی نییە ١٩٠٠ کم٢ دەبێت کە دەکاتە ٦٬٥ ی خاکی ئەرمەنستان پێک دێنێت.

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئەرمەنستان ٢٬٩٨٣٬٩٩٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٣ ساڵە. ھەروەھا ٦٤ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢]

ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەرمەنستان لە نەتەوەی ئێزیدین.

ئایین

[دەستکاری]

ئایینی خەڵکی ئەرمەنستان ٧٣٪ لە مەسیحییەتی گریگۆری، ٥٪ لە ئیسلام (سوننە)، ٤٪ لە کاتۆلیک و ١٨٪ لە ئەوانەی دی پێکدێت.[٣]

ھەروەھا سەیری بکە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. داڕێژە:استشهاد ويب
  2. «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: مووسسەی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. لاپەڕە ٩٧. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)