کۆماری کوردیی لاچین
کۆماری کوردی لاچین Komara Kurdî ya Laçînê |
|||
---|---|---|---|
کۆماری کوردی لاچین لە ١٩٩٢
|
|||
پایتەخت | لاچین | ||
دەوڵەت | کۆمار | ||
- | سەرۆک | وەکیل مستەفایێڤ |
کۆماری کوردی لاچین (بە کوردیی باکووری: Komara Kurdî ya Laçîn) دەوڵەتێکی دانپێدانەنراوی تەمەن کورت بوو کە لەلایەن ناسیۆنالیستە کوردەکانەوە لەسەر خاکی کوردستانی سووری پێشوو،[١] لە ساڵی ١٩٩٢، لە سەردەمی شەڕی یەکەمی ناگۆرنۆ‒قەرەباغدا ڕاگەیەندرا، و لە ساڵی ١٩٩٩دا ھەڵوەشایەوە ھەمان ساڵ.[٢][٣]
پشت ڕووداوەکان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٢٣ حکوومەتی یەکێتیی سۆڤیەت یەکەیەکی کارگێڕی دروست کرد کە بە یوزەیدی کوردستان یان «کوردستانی سوور» لە چوارچێوەی یەکێتی سۆڤیەتی ئازەربایجان ناسرابوو. پێکھاتبوو لە قەزاکانی لاچین و قوبادلی و زەنگیلان کە پایتەختەکەشی لە لاچین بوو.[٤] بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦، ٧٣٪ی دانیشتووانەکەی کورد بوون و ٢٦٪ ئازەربایجانی بوون.[٥] یوزەیدی کوردستان لە ساڵی ١٩٣٠ بۆ ماوەیەکی کورت ڕێکخرایەوە بۆ ئۆکروگی کوردستان و دواتر ھەڵوەشایەوە؛ دوای ئەمەش کۆمەڵێک ڕاگواستن و ئاوارەکردنی کوردەکان دەستی پێکرد لە ناوچەکە.[٦]
لە سەردەمی پەرەسترۆیکا لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، سەرھەڵدانەوەی خواستە ناسیۆنالیستییەکانی کوردانی سۆڤیەت ھاتە ئاراوە، کە بووە ھۆی پێکھێنانی ڕێکخراوی یەکبوون لە ساڵی ١٩٨٩، کە ئامانجی دووبارە دامەزراندنەوەی ئۆتۆنۆمی کورد بوو. حکوومەتی یەکێتی سۆڤیەت لە سەردەمی گۆرباچۆڤ ھەوڵیدا ھاوکاری یەکبوون بکات بۆ دانوستان کردن، بۆ دووبارە دامەزراندنەوە و نۆژەنکردنەوەی کوردستانی سوور. سەرەڕای ئەوەش، داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ دوژمنایەتی تورکیا بەرامبەر بەم پلانە، کۆتایی ھێنا بە ھەموو خواستەکانی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ لە ناو یەکێتی سۆڤیەت.[٧][٨]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Reviving a Forgotten Threat: The PKK in Nagorno-Karabakh». لە 25 October 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Red Kurdistan». KurdishPeople.Org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ English، Duvar (2020-03-10). «Red Kurdistan in Nagorno-Karabakh». https://www.duvarenglish.com/columns/2020/10/03/red-kurdistan-in-nagorno-karabakh (بە تورکی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|website=
- ^ Kreyenbroek, Philip G.; Sperl, Stefan (1992). The Kurds: a contemporary overview. Routledge-SOAS politics and culture in the Middle East series. London: Routledge. ISBN 978-0-415-07265-6.
- ^ «Курдистанский уезд 1926». www.ethno-kavkaz.narod.ru. لە 2023-10-27 ھێنراوە.
- ^ «ПАРТИЗАНЫ НА ПОВОДКЕ». www.hist.ru. لە 2023-10-27 ھێنراوە.
- ^ «Özerk Kızıl Kürdistan'a Türkiye nasıl engel oldu?». 2019-12-18. لە ڕەسەنەکە لە 18 December 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-10-27 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ admina (2022-08-29). «May 16-18, 1992: Lachin Falls, Red Kurdistan between Armenia and Karabakh». Aniarc (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.