ئانۆ دۆمینی
ئانۆ دۆمینی[دەستکاری]
ئانۆ دۆمینی یان پاش زایین Anno Domini. لە هەندەک کاتدا کورتدەکرێتەوە بۆ (AD یان A.D)، و پێش زایینBefore Christ کورتدەکرێتەوە بۆ (BC یان B.C)، دیاریکەرێکە بۆ وەسفکردنی ڕێکەوتی جۆلیانۆ و زایینی، ساڵی دەستپێکیشی ساڵی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحـە. AD بەکاردێ بۆ وەسفکردنی ساڵەکانی پاش لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، BCـیش بەکاردێ بۆ وەسفکردنی ساڵەکانی پێش لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح.لە زمانی کوردیی، بۆ وەسفکردنی پاش ڕووداوەکە، ز. بەکاردێ، و ساڵانی پێشیشی، پ.ز بەکاردێ. ساڵی سفر بوونی نییە، واتا دوای ساڵی ١پ.ز، یەکسەر ساڵی ١ز. دێت.
ڕێکەوتی گریگۆریی، زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە ئاستی جیهان.
چەمکی ئانۆ دۆمینیAnno Dommini لاتینییە، بەوەرگێڕانی پیتیی، واتا لەساڵی خودا.و هەندەک جار بەمشێوە دەنووسرێ Anno DominiNostri Iesu، واتا (لە ساڵی خودامان یەسوع مەسیح).
سەرچاوە[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |