بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تورکمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچێکی تورکمەن لە جلی تورکمەنیدا

تورکمان یان تورکمەن گرووپێکی تورکین کە خەڵکی ئاسیای ناوەڕاستن و بە شێوەیەکی سەرەکی لە تورکمانستان و ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و باکووری ڕۆژئاوای ئەفغانستان دەژین.  هەروەها کۆمەڵەیەکی گەورەی تورکمان لە ئۆزبەکستان، کازاخستان دەبینرێن.  بە زمانی تورکمانی قسە دەکەن. وەک هەموو تورکەکانی تر، پێشتر تەنگرییەکانی بوون تا ئیسلام هات. ئێستا زۆربەیان موسڵمانن هەرچەندە هەندێکیان بە تەنگرییەت و بەهایی دەمێننەوە.[١][٢][٣][٤]

بنچینەی ناوی تورکمان[دەستکاری]

مەزەندە دەکرێت کە ناوەکە لە لێکدراوی دوو وشەی فارسی ھاتبێ (تورک مانەند)‌کە بە واتای (ھاوشێوەی تورک)دێت، چونکە زمان و بەرگاری ئۆغوزەکان ھەر ھەمان زمان و شێوەی تورکانی سەمەرقەند و بوخارا بوو. بۆ جیاکردنەوەی ئۆغوزە موسڵمانەکان بە تورکمان ناسران. لە کتێبی ئەلئەساب (بە عەرەبی: الانساب) کە دانەرەکەی ناوی (ئیمام ابی السعد السمعانی)یە و لە باکووری خوراسان دا ژیاوە و ساڵی ١١٦٦ زایینی مردووە، لە دوو توێی پەرتووکەکەیدا بە ھەزارەھا نازناوی باوی ئەوسای خوراسان و تورکستانی باس کردووە بەڵام نازناوی تورکمانی تێدا نیە وەک چۆن نازناوی (کوردستانی)یشی تێدا نیە چونکە ناوی کوردستانیش لە دوایین رۆژگاری سەلجووقەکان پەیدا بووە. ھەر خۆی ناوبژیوان بووە لە کێشەیەک لە نێوان خەڵکی شارێکی ئەوسای خوراسان و تیرەیەکی ئۆغوز. خوراسانیش ئەوسا ھەرێمێکی بەربڵاوتر بوو لە ئێستاو گشت شارەکانی رۆژھەڵاتی ئێران و ئەفغانستان و وڵاتی سەمەر‌قەند و بوخارای دەگرتەوە. لە دوای پەیدابوونی مەغۆل رۆلی سەلجووقەکان نەماو، تورکمانەکان بوون بە ھاریکارو جێگرەوەی سوڵتانەکانیان لە بەغدا، تەورێز، کوردستان و ئەنادۆڵ.‌ دوو دەوڵەتی قەرەقوویونلوو و ئاق قوویونلوو پێکھێنا کە بە دەستی یەکەویە شیعەکان لە ناوبران. لە ئاسیای بچووک رۆڵی گرینگیان ھەبووە لە بنیاتنانی دەوڵەتی عوسمانی کە بابەگەورەیان لە تۆرەمەی تیرەیەکی تورکمانەکانە بە ناوی عوسمانجیق. ئەتابەگانی زەنگی لە حەلەب و دیمەشق لەشکرەکانیان ھەر لە تورکمان پێک دەھات کە شارەزابوون لە ئەسپسواری و تیرھاوێژی شایستە بوون و لە شەری دژ بە خاچ ھەڵگران بەشێکی گرینگی لەشکری سەلاحەدینی ئەییووبی یان پێک دەھێنا. و دواتر لە دەوڵەتی مەمالیک لە میسر ڕۆڵی گرینگیان ھەبووە.[٥]


مێژووی کۆن[دەستکاری]

بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان، ئەو عەشیرەتانەی لە تورکمانستاندا مانەوە، لە هاوپەیمانی سەربازیدا یەکدەگرنەوە، هەرچەندە پاشماوەی پەیوەندییە خێڵەکییەکان تا سەدەی بیستەم مانەوە.  پیشەی نەریتی ئەوان کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پیشەی دەستی جۆراوجۆر بوو.  نموونە کۆنەکانی هونەری کارپێکراو (بە پلەی یەکەم فەرش و زێڕینگەریی) ئاستێکی بەرزی کولتوری هونەری فۆلکلۆر نیشان دەدەن.  هەروەها سەلجوک، خورازمی، قارە قویونلو، ئاق قۆیونلو، عوسمانی و ئەفشاری لە عەشیرەتەکانی تورکمانی چینیق، بەگدیلی، ییوا، بەیاندور، کەیی و ئەفشاری.[٦]

سه‌رچاوه[دەستکاری]

  1. ^ "Who are the Turkmen and where do they live?". Center for Languages of the Central Asian Region. Bloomington, Indiana: Indiana University Bloomington. 2021 [2020]. Archived from the original on 3 June 2020. Retrieved 24 August 2021.
  2. ^ Mehmet Kara, Türkmen Türkleri Edebiyatı (The Literature of the Turkmen Turks), Türk Dünyası El Kitabı, Türk Kültürünü Araştırma Enstitüsü Yayınları, Ankara 1998, pp. 5-17
  3. ^ Gökçür, Engin (2015). "Upon Common Word Existence of Turkmen Turkish and Turkey's Turkish Dialects". The Journal of International Social Research. 8 (36): 135. doi:10.17719/jisr.2015369495.
  4. ^ Momen, Moojan. "Turkmenistan". Draft for "A Short Encyclopedia of the Baháʼí Faith". Baháʼí Library Online. Retrieved May 23, 2008.
  5. ^ کتێبی (الانساب) دانانی الامام ابی سعد ابوبکر التمیمی السمعانی (١١٦٦مردووە) بەشی ٣ لاپەڕە ٤٣، چاپی قاھیرە، ١٩٨٠
  6. ^ Abu'l Ghazi Bahadur "The Genealogy of the Turkmens" (in Russian). Russian State Library. Паровая тип. К.М. Федорова. 1897.