دەروازە:ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی یان دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٢٤ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو. دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شازدە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی، زۆربەی خاکی ھەر سێ کیشوەرەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت.

ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی سیاسەت و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای کریستیان و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری. لە ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ ھات و کۆماری تورکیا دامەزرا کە لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکات کە میراتگری فەرمیی دەوڵەتی عوسمانییە. زیاتر...


ھەنووکە ١٩ وتار لە دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

قوستەنتینە، شاری ئیستەنبوڵی ئێستایە، پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی بوو لە ساڵانی ٣٣٠ تا ٣٩٥ و پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی بوو لە ٣٩٥ تا ١٤٥٣ز یان تا ئەو کاتەی عوسمانییەکان فەتحییان کرد و سوڵتان محەممەد فاتیح چووە ناویەوە و ناوی نا (ئیسلام بوڵ) یان ئەستانە و بەم فەتحەش بوو بە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی، و ساڵی ١٩٣٠ ناوەکەی گۆڕا بۆ ئیستەنبوڵ.

شارەکە ساڵی ٦٥٨ پ. ز بنیاتنراوە، و بە ناوی بیزەنتە ناسرابوو و لە ساڵی ٣٣٥ز ئیمپڕاتۆر قوستەنتین کردی بە پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی (ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی) و ناو ئەبرا لە دوای ئەوە بە قوستەنتینە بە ناوی قوستەنتینی دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆڕییەتەکە، و بارەگای کەنیسەی ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی لێبوو (کەنیسەی ئایا سۆفیا)، بەڵام محەممەد فاتیح فەتحی کرد لە ساڵی ١٤٥٣ و ناوی شارەکەی کرد بە ئیسلام بوڵ واتە شاری ئیسلام.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شا یان سوڵتان عوسمانی یەکەم، دامەزرێنەر ویەکەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، ساڵی لە دایک بوونی ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ساڵەی مەغۆل بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ بەغدایان گرت و خەلافەتی عەباسیان ڕوخاند.

حوکمی گرتە دەست ساڵی ٦٨٧ک لە دوای کۆچی دوایی ئۆرتۆغرۆڵی باوکی بە پشتگیری میر عەلائەدین سەلجوقی، میری سەلجوقی ئەو زەویانەی پێ بەخشی کە فەتحیان ئەکات وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات، کاتێک میر عەلائەدین لەلایەن مەغۆلەوە کوژرا لەگەڵ کوڕەکەیدا کەوا بڕیار بوو جێگەی بگرێتەوە، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغڕۆڵ بووە بەھێزترین پیاوەکانی ناوچەکە وشاری ئەسکی شەھری کردە بنکە وناونرا بە پادشای ئال عوسمان وئاڵای خۆی بەرز کردەوە.

ھەستا بە بانگ کردنی فەرمانڕەواکانی ئاسیای بچوک بۆ ئیسلام، ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ئەبێت جزیە بدەن ئەگەر نا ئەوا لەگەڵیان ئەجەنگێت، ڕۆم لێی ترسان وداوای یارمەتیان لە مەغۆل کرد، وعوسمان بەسەرکردایەتی ئۆرخانی کوڕی ھێزیکی بۆ ناردن کە تێکیان شکاندن وبەردەوام بوون تا بۆرسەیان فەتح کرد.

کەسایەتی عوسمان وەک سەرکردەیکی سەربازی و پیاوێکی سیاسی کە تەنھا بۆ ڕێگەی خوا ھەڵی ئەدا، بە ھۆی ئەو باوەڕە گەورەیەی بە خوا و ڕۆژی دوایی ھەیبوو، ئازایەتی ودڵسۆزی ودانایی وخۆڕاگری ودادپەروەری وبەئەمەکی ھەڵگرتبوو لە کەسایەتییەکی ھاوسەنگ و ھەڵکەوتوودا، و کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی حوکمی دایە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان